ئایین وەک چەکێک بۆ قەڵاچۆکردنی گەلی کورد

Wednesday, 24/01/2018, 20:30

3761 بینراوە


یەکەمین بڕیاری ئایەتوڵا خومەینی فتوای جیهاد بوو لە دژی گەلی کورد، لە ئەنجامی ئەو فتوایەدا هەزاران لاوی کورد بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بە دەستی خاڵخاڵیەکان گولەباران کران.
بەنی سەدریش داوای لە ئارتەشی ئیسلام دەکرد کە قەیتانی پۆستاڵەکانیان نەکەنەوە تا کۆتایی بە کوردەکان دەهێنن.
سەدام حسێنیش لە پرۆسەی ئەنفالدا دەیان هەزار کوردی کۆمەڵکوژ کرد و یەک دەوڵەتی ئیسلامی و تەنانەت یەک مەلاش لە دژی ئەو پرۆسەیە دەنگی هەڵنەبڕی. بێدەنگیش نیشانەی ڕازیبوونە.
لە سەروبەندی سەرهەڵدانی گەلانی سوریاشدا، یەکەمین فتوای ئیخوان الموسلمینی سوریا حەڵاڵکردنی 'خوێن و ژن و ماڵ'ی کورد بوو.
تەنانەت عەدنان عەرعوری سەرۆکی ئیخوان الموسلمین زۆر بێ شەرمانە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەیگوت (بەشی کوردەکان تەنها کۆیلەبوونە 'حق الاکراد فقط العبادة'، با ئەسەدی تاغوت لە دەسەڵات دووربخەینەوە ئەو کات دەزانین بەچی شێوەیەک تەمێی کوردەکان دەکەین).
ئەو دیمەنەی لە وێنەکەشدا دیارە، خۆپیشاندانی مەلا و پیاوانی ئاینی تورکە لە دژی خەڵکی عەفرین و داوا لە دەوڵەتی تورک دەکەن کە عەفرین سەروبن بکات و شتێک بە ناوی کوردەوە نەهێڵێت.
ئایا پیاوانی ئاینی گەلی کورد لە چی بەرەیەکدا شوێنیان گرتووە؟
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە پیاوانی ئاینی کوردیش بیرێک لە نەتەوەکەیان بکەنەوە؟
ئایا و ئایا و ئایا....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە