ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی هەشتەم

Sunday, 28/01/2018, 17:48

6601 بینراوە


ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی هەشتەم
بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا.
---------------------------

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٥
لە ساڵی ١٩٦٥ دا دوبارە (Bilderbergers) دانیشتنیان ئەنجام دایەوە.
George Adamski وێنەی تەنێکی نەناسراوی گرت بە کامێراکەی خۆی گرتبووی و ڕەنگەکەی رەساسی سلڤەر بوو.
پاش ئەوەی ئەمریکا جەند  وێنەی Leoniv  بڵاو کردەوە کە گوایا لەسەر مانگ وێنەی گرتوەو دەڕوات بەسەر مانگدا..ڕوسیا هیچ گرنگیەکی پێ نەدا لەبەر ئەوەی ڕوسیا دەیزانی کە ئەو وێنانە تەزویرەو راستی نین و هیشتا ئەمریکا نەگەیشتۆتە سەر مانگ.
لە مانگی شەشی هەمان ساڵدا (astronaut James McDivitt) تەنێکی ئاسمانی بینی کە هێچ پەیوەندی بە زەوی هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە نەبوو، ئەمە بوە بەشێکی راپۆرتکەی بۆ ناسا.
حکومەت دەستی کرد بە دیاری کردنی ئەو خالانەی کە لەسەر زەوی بونی وزەی تێدا هەیە ، وزەی کارەبایی و موگناتیسی.( earth energy grid system)  ئەمەش دەری خست کە وزەیەکی زۆر لە جەند خاڵێکی زەویەوە دەردەچێت و  بێگانەکانی دەرەوەی زەوی سود لەم وزەیە وەردەگرن. بۆشیان دەرکەو لە چەند شوێنێکی دیاری کراودا هێندە وزەی تێدایە کە دەتوانیت پەنجەرەیەک بکەیتەوە بۆ دیمێنشنەکانی تر.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٦
لە ساڵی ١٩٦٦ دا تەکنەلۆژی هەنگاوێکی گەورەی نا بەرەو پێشەوە کەمێک لەم تەکنەلۆژیە خرایە بەرچاوی خەڵک.
ئەوکاتە تازە لە تاقیگەکان تونایان ئامێکرێت دروست بکەن کە بە سێ دیمێنشی وێنە نیشان دەدا ئەم ئامێرە تەلەفزیۆن بوو.
لە هەمانکاتیشدا خەریکی دروست کردنی کاسێتی ڤیدیۆ بوون. لە هەمان ساڵدا فڕۆکەی SR-71 بەرهەم هێنرا کە توانای هەبوو هێندە بەرز بفرێت کە بگاتە بەرزییەک کە ئیتر هەوای تێدا نامێنێت.
لە هەمان ساڵدا تونێلەکانی کالیفۆریا تەواو بوو  لەگەڵ تونێلەکانی کە لە ڕۆژئاوی ئەمریکا دروست کرابوون هەموو ئەم تونێلانە لە یەکی دەدایەوە.
هەر لە ساڵی ١٩٦٦دا ئیشارەتی کۆتاییان دا بە کۆنترۆڵ کردنی میشک لەم سێ شوێنە:
(Warminster, England. Cheyenne Mountain and its NORAD facility) وە دەستیان کرد بە کار کردن.
دووبارە کۆبونەوەی نێوان (Bilderbergers) دەستی پێ کردەوە.
هێنری کەیسنجەر لەگەڵ ئۆڵاف پاڵما(Henry Kissenger, Olaf Palme) کۆبونەوەیان کرد و ڕێکە کەوتن لەسەر ئەوەی کە ( سوید ڕێگا بدات چیپ بەکار بهێنرێت و بخرێتە ناو جەستەی خەڵکانێکی سویدیەوە لە ساڵی ١٩٧١ ئەو داواکاریە چوە بواری جێبەجێ کردنەوە )، لەم کۆبونەوەیەدا ژەنەراڵ فۆرد و شمیت کە ئەڵمانی بوو لە ژوری کۆبونەوەکە ئامادە بوون لەگەڵ کەیسنجەرو پالما بەڵگەکانیان واژو کرد.
پاشانیش ئٶلاف پاڵما لە ساڵی ١٩٨٦ دا کوژرا، کوشتەنکەی ئۆڵاف پاڵمایان خستە سەر پەکەکە لەسەر داوای تورکیا..بەمەرجێک ئۆپلاف پاڵما لەسەر ئەم کەیسی بە چیپ کردنی خەڵکی سوید کوژرا.
لە هەمان ساڵدا بوجەی ناسا بەرز کرایەوە بۆ ٥٧٢ ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.
هەر لە ساڵی ١٩٦٦ دا ڕاپرسیەک کرا بۆ ئەو کەسانەی کە تەنی فڕیویان دیوە لە ئاسمانی ئەمریکادا، ئەم راپۆرتە دەری خست ٨ ملیۆن کەس تەنی فڕیوی نەناسراویان دیوە. ئەمەش وای کرد خەڵکی زیاتر حەز لە زانیاری بکات لەسەر ئەم بابەتە.
کاتی ئەوە هاتەوە کە دوبارە خەڵکی ئەمریکا بە شتی لاوەکی و درۆوە مەشغوڵ بکەن.
کۆمیتەی کۆندۆن دروست کرا لە لایەن ئەیدوارد کۆندۆن ، کاری ئەم کۆمیتەیە ئەوە بوو کە بڵێت UFO هەموی درۆیەو بونی نیە و هیچ بنەمایەکی زانستی نیە.
لە ساڵی ١٩٦٩د هێزی ئاسمانی ئەمریکی بڕیای دا کە پڕۆژەی کتێبی شین دابخات(closing Project Bluebook).
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکی بە ناوی خێرات فۆرد داوای کرد کە لە کەیسی Ufo   دا لێکۆڵینەوەی ورد تر بکرێت. هەر دوومان دوای ئەم داواکاریە هیزی ئاسمانی ئەمریکی خەریکی تێست کردنی فڕۆکەیەک بوون لە جۆری دەڤر. ئەم تاقی کردنەوەیەش لە ئوسترالیا دەکران لە بنکەی سەربازی (Pine Gap facility) لە نزیک Alice Springs, Australia .
لە مانگی هەشتی ١٩٦٦ دا دکتۆر(Dr. J. Allen Hynek) ڕاپۆرتێکی رەخنە ئامیزی نوسی بەرامبەر بە زاناکانی ئەمریکا وحوکمەت کە بۆ هیچ لێکۆڵینەوەیەکی جدی ناکرێت لەسەر UFO و بونەوەری ەهسارەکانی تر.

کۆتایی بەشی هەشتەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە