ئەو تەڵەیەی ئەردۆغان تێیدا گرفتار بوو، کوردەکانی کردە براوەی شەڕی عەفرین

Monday, 19/02/2018, 16:13

6322 بینراوە


سادق مەلەکی بۆ دیپڵۆماسی ئێڕانی دەنووسێ:
کەوتنی عەفرین لە خاڵی کۆتاییدا، رێچارێک نییە بۆ لاچوونی نیگەرانییەکانی ئەمنییەتی تورکیە و نە هۆیەکی پێشوەچوونە بۆ ژێئۆپۆلیتیکیی وڵاتی تورکیە. کوردەکان ودونیای سەردەم ، کوردەکان ودونیای سەردەمی رابوردوو نییە. سیاسەتی سەرکوتکردنی کوردەکان چ لە ناوخۆی تورکیە وچ لە دەرەی سنورەکانی ئەو وڵاتە دەبنە هۆی سەرکەوتنی کوردەکان. پێشبینی کەوتنی ٣ کاتژمێریی عەفرین لە ڕیگای رۆژنامەی / یەنی شەفەق ئۆرگانی رەسمیی دەوڵەتی ئەردۆغان / دوای یەک مانگ لە هێرشی چلە زەیتون ، هێستا نەگەیشتۆتە ئامانجەکانی خۆی.
ئایا ئەگەری کەوتنی عەفرین دەتوانێ شانازیەکی مەزن بێ بۆ دووهەمین ئەڕتەشی ئەندانم لە ناتۆ وهاوپەیمانەکانی وێنەی داعش.!؟ ئانکارا یان خەوتووە، یان خۆی لە خەوتن داوە. وێڕای تورکیە و تەواوی ئەو وڵاتانەی کە کوردی تیدا دەژین دەبێ بزانن کە ئەگەر عەفرینیش بکەوێ هەمیسان کورد سەرهەڵدەداتەوە.
کەوتنی عەفرین لە کۆتاییدا، نە ڕێچارە بۆ نیگەرانییەکانی ئەمنییەتی تورکیە و پێشوەچوونی ژێئۆپۆلیتیکییە بۆ تورکیە. پێش ئاڵۆزیەکانی سوریە، کوردەکانی ئەو وڵاتە خاوەنی هیچ پێناسەیەک نەبون. باردودۆخی سوریە رێخۆشکەربوو بۆ زیندوو بوونەوەی پێناسە و ناسنامەی کورد لە سوریە کە داییم ئینکار دەکرا. بەڵام ئێستێ دەتوانن بڵێن کە کوردەکانی سوریە براوەی سەرەکین لە دانوستاندن دا. ئەو قسەیە دوور لە راستیەکان نییە.
تورکیە بە هزری نوێی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی بە قەبولکردنی ئێڕان وهەروەها بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی ژێئۆپۆلیتیکیی لە عێڕاق بە سیاسەتی نا ئەمن کردنی سوریە وعێڕاق، بە پێچەوانەی پیشبینییەکانی داود ئۆغڵوو، بەشار ئەسەد نە تەنیا لە ٢ مانگدا نەڕووخا وهەر ماوەتەوە، بەڵام داود ئۆغلوو ڕۆیشتووە.! کەمکردنەوەی خەسارەکانی تورکیە ، تەنانەت ناوچەکە لە چوارچێوەی ڕۆیشتنی داود ئۆغڵوو دەمایەوە، بەڵام ئەردۆغان هەر وا نائارام و بێقەرارە، خۆی بە درێژەدەری دەوڵەتی عوسمانی پێناسە دەکا و دەڵێ هۆی:
هێرشی سەر ناوچەی عەفرین دەگەرێتەوە بۆ ١٠٠ ساڵ لەوەی پیش کە تورکەکان دەڵێن، خاکی تورکەکان بووە کە بە رژاندنی فرمێسکی چاو لە دەستمان داوە. ئەو نۆستالۆژیایە دەتوانێ تورکیە لە سەر جوگڕافیای سەردەمیش بێ بەری بکا. هەر وەک ١٠٠ ساڵ لەوەی پێش تورکە گەنجەکانی لە خەوی زیندووکردنەوەی دووبارەی داڕمانی عوسمانی بێ بەری کرد. سوریە بۆتە پێگەی ئاڵۆزی چەند لایەنە، بە مەبەستی ئامانجە جۆراوجۆرەکان بۆ بونیاد نانی هەمە لایەنە لە ناوچەکەدا. قازانجی گەورە و پێکەوەبونی کورخایەن لە سوریە بۆتە هۆی لێکدانەوەکانی چەند لایەنە، کە ئەوانە هۆکارێکن بۆ بەردەوامیی ئاڵۆزیەکانی لێڵ لە داهاتوودا.
ساڵح موسلیم، هاوپەیمانی رابوردووی ئانکارا ئێستا بۆتە دوژمنی ئەوڕۆی کە بۆ کوشتنی وی خەڵات دیاری دەکرێ. کوردەکان و داعش پێگەی خۆیان دەگۆڕن و دیاری دەکەن. پێش ئەوەی رۆڵ دروست بکەن، دەبنە ئەکتەری سەرەکی / و: لێرە نووسەر شوێن پێگەی داعش وکورد لە یەکتر جودا دەکاتەوە بە ٢ وشەی (ڕۆڵ و پێگە) دیاری دەکا. پێگەی کورد وشوێنی داعش /.
ئەردۆغانێک کە دەیخواست / قودس / و فەلەستین رزگار بکا، بە لە لاوازکردن و لە ناوبردنی سەر خان وژێرخان ورادەی ئاسایش وئەمنییەتی سوریە، مەزنترین دیاری دا بە دەوڵەتی ئیسڕاییل! ئەردۆغان بە تەڵەیەکەوە / داو / بووە کە نە بۆ خۆی ڕۆڵی گێڕاوە و نە ڕۆڵگێڕ بووە.
ئێستێ ئامریکا و روسیە و ئورووپییەکان لە نێوان تورکیە و کوردەکان، ئانکارا هەڵدەبژێرن، بەڵام ئەو هەڵبژاردنە / کاتیە / و تەواوی رووداوەکان نین. کایەکردن بە کارتی کورد سەرەکیترین کایەی سیاس دەبێ کە پرسی فەلەستینیەکان وەلاوە ناوە و ناوچەکەی بە خۆیەوە سەراقاڵ کردوە. نیگای جیهان بە کوردەکان وەک نیگای ئیسڕاییل نییە. کوردەکان داوای وڵاتی خۆیان دەکەن. بەڵام ئیسڕاییل وەک داگیرکار چاو لێدەکرێ. بۆیە خاوەنی شەرعییەت نییە، بەڵام کورد داوای مافی رەوای خۆی دەکا. ئەگەر ئیسڕاییلیەکان بەرهەمی پیلان وداگیرکاری بن، سەرهەڵدانی کوردەکان هۆی سەرەکییە بە ئاڵۆزییەکانی ژێئۆپۆلیتیکیی کە جوغڕافیایەکە پێی دەگووترێ خاکی کوردان.
بۆیە سەرکوتی داخوازیەکانی کورد لە دیدگای حقوقی دژوار و پڕ لە چالشە. تورکە گەنجەکان بۆ زێدە ڕۆیی وخەونەکانی پێگەسازی / سایس – پێکۆ/ دووچار بون. ئەردۆغانیش بە سیاسەتی نوێگەرایی عوسمانی، خۆی دەتوانی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتێکی ناوەراستی نوێ بە هاوبەشی و کاریگەریی کوردەکان و ئاڵۆگۆڕەکانی ژێئۆپۆلیتیکیی ئەو ناوچەیە.
کەوتن یان نەکەوتنی عەفرین ئەوەندە گرینگ نییە. کوردەکان لە جەزیرە، دیاربەکر، کۆبانی، و ڕێفڕاندۆمی ماوەی ڕابوردوو / و: لە باشووڕی کوردستان/ خواستەکانی خۆیان بە گوێی دونیا گەیاند. ئەوڕۆش بە شەڕی عەفرین ئەوەندەی دیکە دەنگیان بلند ترکردوە. کوردەکان وسیستمی ناونەتەوەیی هاوبیرن بۆ ئاڵۆگۆڕەکانی ژێئۆپۆلیتیکیی کە چاویان لە داهاتوویە. بۆئەو مەبەستەش پەلە ناکەن.
تاقمێک لە خاوەن باوەڕەکانی کورد حازرن بۆ گەێشتن بە ئامانجەکانی کوردستانێکی سەربەخۆ، یان هەرێمێکی دیکە لە کوردستانی رۆژئاوا/ سوریە / کە دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕی مەزن و ژێئۆ پۆلیتیکیی. کوردەکان قوربانیان داوە، تەنانەت، زۆر جار بونە قوربانی کوشتار بۆ سەرکەوتنی پیلانگیڕان. ئەوە هەمان ئەو تەڵەیەی کە ئەردۆغان نەزانانە تێیدا کەوت و پێوە بووە. لە بیرمان نەچێ لە دونیای سەردەمدا درێژە پێدان بە سەرکوت وکوشتاری کوردان دەبێتە هۆی رەوادان بە خواستەکانی کورد.

لە نووسینی: سادق مەلەکی، کارناس و شرۆڤەکاری باڵای کارو باری سیاسی.
وەرگێرانە بۆ کوردی : جەعفەر کەریمی.
سدنوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە