رۆژانەی فەیسبوکەکەم

Monday, 12/02/2018, 11:00

2957 بینراوە


"وشتر و گێڕە!"
لە پیلانی ٢٦ ساڵەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ وەدەست هێنانی دەسەڵاتی خۆیان، مەترسیدارترپیلانی تاقمێک ناوەندی ناو نەتەوەییە لە سەر گەلەکەمان لە کوردستان.
ئێستێ خەبەڕیکی سەیرم چاو پێکەوت.ئەویش ئەوەیە کە بەرپرسێکی دابەشکردنی خەڵاتی جیهانی / نۆبێل / دەڵێ: نێچیروان بارزانی شایانی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێلە! واوێدەچێ ئەو گێژە بەرپرسە هیچ ئاگاری رابوردووی بنە ماڵەی بارزانی نییە. حەق وایە ئەوکەسانەی شارەزای سیاسەتی ناونەتەویین وبڕەویان لە سیاسەتی دەرەوەی باشووری کوردستان هەیە وئازادیخوازن، بە جیددی پێش بەو کارە بگرن.
ئەوانە شایانی ئەوەن/ ناڵی / کەڕێکیان دەمل کرێ. هەزاران منداڵی کوردیان بە کوشتداوە. ئەو ٢٦ ساڵەش لە دزی وفزی زیاتر هیچیان نەکردوە. خەڵکی ئیـمە لە باشوور دەبێ زۆر هوشیارانە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی چەند مانگی داهاتوو بکەن. بۆ ئەوەی لە چەنگ ئەو مافیایانە رزگارمان بێ قەت دەنگیان مەدەنێ.
هیچکام لە دارودەسەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وئەو دەسەڵاتە شآیانی هیچ خەڵاتێک نین. جگە لە دادگایی کردنیان بۆ ئەو جینایەتانەی کە لە ٢٦ ساڵی رابوردوو کردویانە. نموونەش: چوارساڵ شەڕی ناوخۆیی!
----------------------------
ئەوەش بەشێک لە مێژوومانە؟
مێژووڕێگوزەرێکە کە بە هەست توسۆز گریان وشیوەن ناگاتە ئامانج. توێکاریی مێژوومان حەوجێی بە کەسانی کارامەو لێزان هەیە.هەر کەس مەلەوانی ئەو دیرۆکەیە دەبێ ئاوژەنی چاک بزانێ. دەنا وەک کەسایەتی وحیزبە کوردیەکانی لێ بە سەر دێ کە پاشی ئەو گشتە نەهامەتیە لە باشورورۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر چآوانە کە خاوەنی کام بارودۆخن. دەڵێن فریو خورادن لە سیاستدا هیچ پاساوێکی نییە. ئەدی بۆ سمکۆ شکاک فریوی خوارد؟
" ماڕشیمۆن چۆن ترۆرکرا؟ "
سمکۆی شکاک بە پشتبەستن بە تورکانی عوسمانی کارێکی هەڵەی مێژوویی بۆئاکارەکانی خۆی تۆمار کردوە کە هیچگا لە بیر ناچێ. تورکەکان قەولیان پێدا کوڕەکەی بدەنەوە وپشتگیریی لێ بکەن بۆ شەڕ دەگەڵ ئێڕانییەکان.نە کوڕەکەیان داوە نە ئەو کەلوپەلەی کە قەولیان پێدابوو بیدەنەوە ونەپشتگیریان لێکرد.!
شەڕی چەکداریی سمکۆ بۆ رزگاری کورد نەبووە.کاتێک ماڕشیمۆن بانگ دەکاتە ماڵی خۆی بۆ وتوووێژ جگە لە خۆی ١٥٠ کەسی دیکەشی دەگەڵ بووە. سمکۆ کاتی ماڵئاوایی لە پشتەوەڕآ بە دەمانچە لە ماڵی خۆیدا ماڕشیمۆن دەکوژێ! ئەوانی دەگەڵی بون ئەوانیش دەکوژن!
پاش ئەوەی کە دەزانێ تورکەکان تاسکلاویان لە سەرناوە ئاوادەڵێ: خۆزگە ماڕشیمۆنم نەکوشتبایە. زۆر پەژیوانم! جەواد پاشای تورک ئەو کارەی پێکردم! ئەوەکەسە بە باوکی ناسیونالیزمی کورد ناوی دەرکردوە. بۆ چی ئاوا فریوی خوارد؟ بۆ خاتری وەرگرتنەوەی کوڕەکەی چەکی هەڵگرتبوویان بۆ وەرگرتنەوەی هیندێک کەلوپە یان رزگاریی کورد؟
-------------------------------------
" شێخ لۆمپەنەکان"
شێخ لۆمپەن فەرماندی هێزەکانی ٧٠وئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بێ نیشتمانی دەڵێ: سەرکردایەتی ئەو حیزبە بڕیاری کۆنگرەیەکی پێنادرێت، چۆن دەتوانێ من دەربکا!
ئەوە رێبازی حێزبێکە کە تاڵەبانی دایمەزراندوو، هەزاران کەسی تێدا بە کوشت چووە. وەرن سەیری ئەو کەسانە بکەن کە لە سەرناوی پێشمەرگە چەکیان دەشاندایە! ئەوانە پێشمەرگەشیان داوەشآندوە.پێش مردنی جەلال ودوای مردنیشی بە هەموویان خەریکن کۆنگرەیەک پێکبێنن، بەڵام سەرناکەون!
من نازانم خەڵک چۆن پشتیوانی لەو درۆزنانە دەکا؟ هەرچی بێکارونە خوێنندەوارە چەکیان داوەتە دەست تا بە کوشتی بدەن. ئێستێ شەڕی داعش ناکەن ودەڵێن نەماوە. بیانوویان بۆ ئەو بارودۆخە چییە؟
تا جەلال کورد کوژ مابوو تەنیا دمڕاست بوو. ئێستێ کە نەماوە ناتوانن کۆنگرەیەک ببەستن! چۆن ڕیبەرایەتی ئەو خەڵكە دەکەن من نازانم! ؟ ئەگەر خەڵک هاواری عەبادی بکەن تا مووچەیان بۆ بنێرێ قەت لۆمەیان ناکەم.
----------------------------
" لە بنەماڵەی بارزانی بێویژدانتر شک نابەم"
مەلا مستەفاوکوڕوکوڕەزای لە سپڵەییدا نموونەیان نییە. هەر چی چاکەیان دەگەڵ بکەی پێ نازانن.رابوردووی ئەو کەسانە ئەوەندە پیسە بە تەواوی ئاوەکانی سەرزەوی پاک نابێتەوە. ئەوەی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەو بنەماڵەیەی کردوە بۆ خۆیان لە ئاست یەکتر نەیانکردوە. واوێدەچێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردتانی ئێڕان هەرلە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەر لاوازوبێ دەسەڵات بووە، دەنا ئەوڕۆ جوابی چاکەکانی ئەوانیان ئاوا نەدەدایەوە.( کریس کۆچیرائاوا دەڵێ، لاپەڕەی ٤٤٤، مێژووی کورد لە سەدەی ١٩و٢٠).
" حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان دوای ساڵی ١٩٧٤"
دەستپێکردنەوەی شەڕی بارزانی وحیزبی بەعس دوای ١٩٧٤، رێبەرانی حیزبی ذێمۆکڕاتی ئێڕان دەخاتە سەردووڕێیانەوە. بەعس زۆریان لێدەکات کە لە رۆژنامەی / کوردستان / ئۆرگانی حیزبدا، بارزانی مەحکوم بکەن. ئەوان قەبوڵی ناکەن.
بۆیە حیزبی بەعس یارمەتیەکانی خۆی بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان ڕادەگرێ. پێیان دەڵێ لە بەغدا بڕۆنە دەرێ وشوێنێکی دی بۆ خۆتان بدۆزنەوە!
سرنج: هەر حیزبێک یان ڕیبازێک پشت بە نەتەوەکەی خۆی نەبەستێ وەک دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی بە سەر دێ، وەک بارزانی وتاڵەبانی بە سەردێ.پشتبەستن بە دوژمن سەرئەنجامەکەی شکست ولە ناو چوونە. دیپلۆماسی وسیاسەتیش بابەتێکی دیکەیە.
-----------------------
" ٢ نانی وشک"
ئەوڕۆ لە شاری سلێمانی / پاتەختی رەوشەن بیری!/ مامۆستای بێ مووچەو گیرفان بەتاڵ بە بەرزکردنەوەی پلاکارت ودرووشم بە زمانی عەڕەبی لە بەر عەبادی دەپاڕآنەوە مووچەکانیان بۆ بنێرێ.ئەو بەرێزانە مافی خۆیان دەخوازن. بەڵام ڕیفڕاندۆمی بێسوود بارزانی و٢٦ ساڵ دەسەڵاتی سەرشٶڕ خەڵكی ئاوا لێکردوە بەو جۆرە داوای مافی خۆی بکا!
لە ناو درووشمەکاندا بابەتێکی سرنجڕاکێشم هاتە بەرچاو.مامۆستایەک لە سەر دارێک وپارچە مقەببایەک وێنەی ٢ نانی وشکی دانابوو!وێنەیەکی دڵتەزێن بووبۆ من. دوای ئەوهەمووە کارەساتە کە بە سەر کوردهاتوە لە باشوور دەبێ بۆ مافی خۆمان بە ٢ نانی وشک رازی بین!
گرفت لە کوێیە؟ بۆ ئاوامان لێهاتووە؟ دەسەڵات دەناو کۆشکوتەلاردا بژی، مامۆستاش داوا لە عەبادی بکا بخێوی بکا!چارە چییە؟ دەڵێن: سلێمانی پاتەختی رەوشەنبیریە! ئەرێ ڕاستە؟ ئەگەر وایە ئەدی بۆ ئەو دزانە بە چەک دەسەڵاتیان داسەپاندووە؟
سرنج: مەلابەختیار دەڵێ: یەک کورسیمان هەبێ و سەد کورسی کەس ناتوانێ چەکمان بکا!وادیارە چەکداریش بوونەتە گەمەی دەستی دزان.
---------------------------
" ڕۆڵەکانی سەید رەزا دەرسیمی"
سەید رەزا دەرسیمی پاش ٤ رۆژ دادگایی لە ١٤/١١دا دەگەڵ دە کەسی دیکە لە سەرانی کورد حوکمی ئێعدامیان دەدرێتێ! ولە ١١/١٨ لە سێدارە دەدرێن!سەید رەزا ئاوای گووتووە: من تەمەنم ٧٥ ساڵە، دەچمە ریزی شەهیدانی تری کوردستان، دەرسیم شکستی هێنا، بەڵام کوردوکوردستان دەمێنن.لاوانی کورد تۆڵەمان دەستێنن، نەفرەت لە خاینانی ستەمکار.
" جەوهەری کەلام"
زۆر ناکشێمەوە رابوردووی دیرۆکمان.بە کورتی ئاماژەی پێدەکەم. قەڵای دم دمیان بە فێڵ وتەڵەکە رووخاند. قزڵباشەکان سەرکەوتن. خانی لەپزێڕین نەیتوانی سەرکردایەتیەکی باشی سەرهەڵدانی دم دم بکا بۆیە شکستی خوارد.
سەرهەڵدانی شێخ عوبێدوللای نەهری فڕی بە سەر رزگاریی وئازادی خوازییەوە نەبوو،پرس،پرسی ئایین بوو بۆیە کرا بە گەمەی دەستی بیانی ولە ناو چوو.
سمکۆی شکاک کەسایەتیەکی دەرەبەگ وعەشیرەیی بوو، بەو رێبازەش کورد سەرناکەوێ.پەنای بۆ تورکەکان برد ئەوانیش تەڵەی کوشتنیان بە دەستی رەزاشای ئێڕان بۆ راخست وسەریان بڕی!
میراتگرانی کۆماری کورد لە مهاباد لە بەر چاوانن کە چۆن لە کەمپەکاندا حەیرانی بێبەختی دەچڕن!. کەسانی کابینەی ئەو کۆمارەش یان شێخ بون یان دەرەبەگ یان مەلا یان سەرۆک عەشیرە یان نەخوێندەوار. بۆیە کۆمار زوو هەرەسی هێنا!
مەلا مستەفای بارزانی دوای بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی ساویلکەودڵپاک لە کۆتاییدا کردیان بە هاوکاری ساواک وشای ئێڕان. دۆزی کوردی بە دووماچی سەددام وشآی ئێڕان لە ئەلجەزایر دۆڕآند!
کوڕوکوڕەزای بنەڕەن چۆن باشووری کوردستانیان بە زەبری چەک وچەقۆکێشەکانیان کردۆتە ٢ بەش. دوای ٢٦ ساڵ خەڵکی کورد لە بەر/ عەبادی / دەپاڕێتەوە بڕە پارەیەکیان بداتێ تا رۆژانە ٢ ژەم نان بخۆن! ؟
چاو لە بنەماڵەی تاڵەبانی بکەن چۆن حیزبەکەیان قۆڕق کردوە وبازەرگانی لە سەر خوێنی شەهیدان دەکەن.ژنەکەی و٢کوڕە حۆلەکەی وەک / شآ / دەژین. خەڵکیش گیرفانی بە تاڵە!پێشمەرگەشیان کردە فسمەرگە ومفتخۆر!
" کۆتایی کەلام"
ئەو وەسیەتەی شەهید رەزادەرسیمی ئەوڕۆ لە باکوری کوردستان ورۆژئاوای کوردستان کاری پێدەکرێ. ئۆجەلان: یانی / تۆڵە / .ئەو گەنجانەی کە ترس ناناسن، دڕندەترین دوژمنی کورد وهێزێکی ناتۆیان وەزاڵە هێناوە قوتابی ئۆجەلانن ودەرسیمین.. ئاخر ئەوان رەزادەرسیمی وئۆجەلان ودۆزی کورد و مێژووی کوردیان باش خوێندۆتەوە. کوردی گێژ نازانێ / ناتۆ / شکستی هێةاوە. بەڵام / ناتۆییەکان / دەزانن نەیانتوانیوە سەربکەوەن وسەرناکەون.
وەسسەلام.
--------------------------------
" دەزگای خێرخوازی بارزانی!"
مەلای خەتێ:
یەک تاقە رۆژم بۆ وەدۆزن کە بنەماڵەی نیگریسی بارزانی خێریان بۆ کورد هەبووبێ لە تەواوی پارچەکانی کوردستان؟یان نۆکەرایەتی عڕەبیان کردوە یان فارس یان تورک! یەک تاقە لاپەڕەم بۆ هەڵدەنەوە کە بۆ چارەسەریی کێشەی کورد هەنگاویان هەڵگرتبێ، جگە لە شکست وماڵوێرانی بۆ کورد؟جاشآیەتی بۆ مانەوەی خۆیان!
مەسرووی کوڕی بێسوود بارزانی دەرازەی سمێلکای بە رووی خەڵکی رۆژئاوا داخستووە وکوردستانیان کردۆتە / پێنج / بەش کە چی دەوەڕێ ودەڵێ: دەزگای خێڕخوازی بابیری / مەلای خەتێ/ کارهاسانی بکەن بۆ ئەوەی یارمەتی بدرێتە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان!
ئەو دەزگایە بە پارەی کێ دامەزراوە؟ بە پارەی دزی وفزی وحیزی خۆتان.لە ئێوە بێ ئەخلاقتر کەسانێکن کە لایەنگری لە سیاسەتەکانی ئێوە دەکەن.ئەرێ ئەو کەسانەی چەکیان بۆ بنەماڵەی بارزانی هەڵگرتووە پێشمەرگەن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە