هونەری جەنگ کردن ژەنەراڵ سونزی تسو

Saturday, 03/03/2018, 21:23

6133 بینراوە


هونەری جەنگ کردن ژەنەراڵ سونزی تسو
کتێبی هونەری جەنگ ٥٠٠ ساڵ پێش مەسیح  لە لایەن ژەنەراڵێکی چینی بە ناوی (سونزی تسو)ەوە نوسراوە، ۆنترین و ناسراوترین کتێبە لە جیهاندا لەسەر جەنگ و ئامادەکاریەکان و ستراتیژی جەنگ.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە کوردی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.info/kitebxane/Huneri_Ceng.pdf
بە ١٣ خاڵ چۆنێتی جەنگ، پێناسەی جەنگکردنی دەستنیشان کردوە، ئەم کتێبە تا ڕۆژی ئەمرۆ سودی لێ وەردەگیرێت بۆ جەگ و دانانی ستراتیژی جەنگ.
سونزی بە 5 خاڵ باس لەوە دەکات چۆن بتوانیت بزانیت کام لایەن ، جەنگەکە دەباتەوە پێش ئەوەی جەنگ دەست پێبکات. ( تێچوونی جەنگ ، ناردنی چەک و خواردن، شوێنی جەنگ، بەکار هێنانی ئاگر و کەڵکوەرگرتن جاسوس بۆ وەرگرتنی زانیاریی).
بڕیاردان، ئەو پێنج خالەی کە دەبنە کلیلی  بردنەوەی جەنگ بە هۆی ئەم خاڵانەی خوارەوە کە برینتین لە 13 بەشی گرنگ لە بواری  مەیدان، سەرۆکایەتی، شێواز.
1- مەبەست لەم جەنگە دەتەوێت چی بەدەست بهێنیت.
2- مەیدانی جەنگ.
3- ئامادەکاری بۆ هێرش.
4- شوێنە ستراتیژییەکان.
5- سودی ستراتیژی.
6- خاڵە لاوازەکان و خاڵە بەهێزەکان.
7- رووبەڕوبونەوەی چەکدارەکان.
8- خۆگونجاندن بە نۆ خاڵەکەی (پینگ).
9- بەکارێنانی سوپا.
10- دیاری کردی مەیدانی جەنگ.
11- نۆ جۆرەکەی مەیدانی جەنگ.
12- هێرش بکە بە ئاگرەوە.
13- جاسوس بەکار بهێنە.

لەم کورتەیەی ئەم  کتێبە بۆمان دەردەکەوێت بۆ لە باشور هەمیشە دۆڕاوین و لە ڕۆژئاوا سەرکەوتن لەسەر سەرکەوتن تۆمار دەکرێت..یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە  کە ئێمە لە باشور خاوەنی سەرکردەی لێهاتوو نین، نە لە بواری سەربازیی و لە بواری سیاسیدا..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە