ئەندام پەرلەمان ئەبێ وابێ!!

Sunday, 11/03/2018, 23:55

2308 بینراوە


ئەندامانى پەرلەمان جاران، بەتایبەتى لە زەمانى حوکمى پاشایەتى دا ٩٢١ ـ تا ٩٥٤ هەریەکەیان پاڵێوراوى ناوچەکانى خۆیان بوون و ڕاستەوخۆ خەڵک هەڵى ئەبژاردن و ٩٠ لە سەدیان سەرۆک خێڵ و بنەماڵەکان بوون... بەشى هەرە زۆریان موچەخۆرى حکومەت نەبوون.
بەڵام ئەم ـ نائبانە ـ هیچیان موچەیان پێ نەئەدرا. گوایە لەبەر ئەوەى بوون بە ئەندام پەرلەمان. هەر هەمویان خۆبەخش بوون. مەبەستى سەرەکیان پلەو پایەکە بو بۆ سبەى ڕۆژ. بەڵام کە خولى دەست بەکارکردنى پەرلەمان دەستى پێ ئەکرد. خەرجى هاتوچۆ و خواردن و ئوتێل/ یان پێ ئەدرا. هیچ کام لەوانیش خانەنشین نەئەکران لەبەر ئەوەى چوار ساڵ ئەندام پەرلەمان بوون.. ڕۆژێک لە ڕۆژان نەبیسترا کە لە دو توێى پەرلەمان دا ئەوانە نەداواى موچە، نە داواى خانەنشینى بکەن!!
بەڵام ئەوانەى کە فەرمانبەر بوبن لەوە پێش ئەوا ماوەى چوار ساڵەکەى پەرلەمان ئەخرایە سەر ماوەى خزمەتەکەى پێشویان و بەو پلە تازەیە خانەنشین ئەکران بەمەرجێک کۆى خزمەتەکەیان لە پانزە ساڵ کەمتر نەبوایە.. هەر هەموشیان ئەو واقعەیان بەلاوە پەسەند بو. ئەوان کوڕە ئاغا و بەگ و شێخ و بنەماڵە گەورەکان و سەرۆک خێڵەکان بوون. پشتیوانى حکومەت بون نەک میللەت!
نوێنەرەکانى پەرلەمانى هەرێم، تێکۆشەر و شۆرشگێر و ئەندامى حزبە کوردوستانیە نەتەوەپەروەرەکانن و گوایە ئەوان نوێنەرى خەڵکى ڕەش و ڕوتى گەل / ن!! جا سەیرى ئەم جیاوازیانە بکەن لە نێوان ئەم دو نمونە ئەندام پەرلەمان/ ەدا؟؟
١ـ ئەمانە نوێنەرى حزبەکانیان نەک میللەت.
٢ـ هیچ کامیان خەڵکى ناوچەیەک، گوندێک نین و خەڵکى ئەو ناوچەیە هەڵینەبژرادوون !!
٣ـ ئەمان لەیەکەم کۆبونەوەى پەرلەماندا. بو بە مشت و مڕیان لەسەر موچەکانیان. لە چەند ملیون کەمتر نەبێ؟!
٤ـ دواتر بو بە مشت ومڕیان لەسەر چۆنیەتى خانەنشین کردنیان. خۆیان بۆ خۆیان بڕیاریان دا کە ئەو چوار ساڵە بە خزمەتى خانەنشین/ ى تەواو بۆیان حساب بکرێ و مووچەکانیشیان لە ٤ ملیون کەمتر نەبێ !!
٥ـ لەم ڕۆژانەدا کە گوایە ئەم پەرلەمانتارانە مەسەلەى خانەنشینى تاوتو ئەکەن و ناهەقەکان و موچە زۆرەکان (تەتەڵە و گێژە) ئەکەن. قەبوڵیان نەکردوە کە موچەى خانەنشینى خۆیان دەستکارى بکرێ بەهەق و بە ناهەق و هەر هەموشیان بە پلەى بەرزتر خانەنشین کراون جا ئاخۆ ئەو بەچکە دەرەبەگانەى ئەوسا دڵسۆزتربون لەخۆبوردوتربوون یان ئەم بەچکە حزبانەى ئەمرۆ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە