خەیاڵیکی سەیر

Sunday, 18/03/2018, 20:08

2928 بینراوە


وای دابنێ ڕۆژێک ووڵاتەکانی ئەوروپاوخۆرئاواو ئەمریکا ،بەگشتی بەخەیالیاندابێت ،ئەوەی لەداوی ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١وە هاتبیتە دەروەی دەسەڵاتی مافیاگەری هەدووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و خۆیان وانیشاندابیت دژی دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵە مافیایە هەڵهاتوون هاکی فەیسبوک و نووین و کۆمێنت و لایکەکانیان بکەن و جارێکی تر بیاندەنەوە دادگاو هەموو درۆکانیان ئاشکرابکەن ،کەبەشیکی زۆر لەمانە درۆیان کردووەو مەسینە هەڵگرو کۆیلەی دەسەڵاتی مافیای کوردایەتین ،لێرەش خەریکی جاسوسی و بەرگری کردن لەو مافیاگەریەو دەستەکانیان کەشف دەبێت و ،خۆرئاواو ئەوروپاو ئەمریکا مافی پەنابەریان لیوەردەگرێتەوەو بەزۆر دەیانێرێتەوە بۆ ژێرسایەی دەسەڵاتی کوردی ،یان دەبێت هەریەکەیان ١٠ هەزار دۆلار غەرامەبدەن و پاکانەیەک بنووسن ،کە بەهیچ شێوەیەک بەرگری لە دەسەلاتی مافیای کوردی ناکەن ،هەریەکەیان دەبێت بەناوی خۆیان و ێنەی خۆیان چەندین نووسین لەسەر تاوانەکانی بنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی بنووسن ،جامەرجیش ئەوەبێت ،نابێت کۆیلەیەکی بنەماڵی مافیای بارزانی ،لەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی بنوسێ و کۆیلەیەکی بنەماڵەی تاڵەبانیش لەسەر بنەماڵەی مافیای بارزانی بنوسێ .دەبێت هەریەکەیان ،لەسەربنەماڵە مافیاکەی خۆیان بنوسن،ئەوکات دەبینن کۆیلەکان چۆن سەنگەریان دەگۆڕنن و دەکەونە گیانی سەرکردەمافیاکانیان و سوک وڕسواین دەکەن ،کەئێستا لەژێر پارەی سوسیال و ژیانی خۆش گوزەرانی ئەوروپاو خۆرئاوادا ،وەک سەگ پەلاماری هەردەنگ و ڕەنگێکی ئازاد دەدەن ،کەدژی ئەو دووبنەماڵەمافیایە و دڕشێنەوە .جگەلەوەی نامەی هەڕەشە بۆ ئەوکەسە ئازادی خوازو ڕەخنەگرانە دەنێڕن.
بهێنەرە پێش چاوی خۆت ئەم خەیاڵە ببێتە ڕاستی و ئەو لێکۆڵینەوەیە دەست پێبکات ،جاکۆیلەکان چۆن دەکەونە دزینی ئەو نووین و ووتارانەی ،کەنوسەرکانیان بەناوی خواستراو لەترسی سەرانی مافیای کوردایەتی نەیانوێراوە بەناوی خۆیان بڵاوی بکەنەوە ،ئەمان گورج دەیدزن وناوو وێنەی خۆیانی دەخەنەسەرو خۆیان دەکەن بەخاوەنی .
ژیانی خۆرئاواو بوونی چەندین خزمەتگوزاری ناگۆڕنەوە ،بەژیانی ژێر دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵەمافیایەی ،کەلێرەوە بەردەوام بەرگریان لێدەکەن . ئەوسا دەبینیت کاتێک باسی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن دەکرێت ،کەسیان ناوێرن پاس بگرن و دەنگ کۆبکەنەوە بەناوی کوردایەتی یەوە بۆ سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵە ،بەڵکو لەترسی لێسەندنەوەی مافی پەنابەری ،لەو ڕۆژەدا ئەگەر بۆی بلوێت چەندین پۆست بڵاو دەکاتەوە ،کەدژی دەنگدانەو داوالەخەڵک دەکات دەنگ نەدەن .
خەیاڵکردن بەشێکە لەبوونی مرۆڤ و هەندێک جار خەیاڵ نزیکە لە ڕاستی و ،یاخود دەبێت بەڕاستی ،بهێنەپێش چاوی خۆت کۆیلەیەکی عەیارە ٢٤بنەماڵەی مافیای بارزانی ،یاخود تاڵەبانی ،لەترسی لێسەندنەوەی مافی پەنابەریەکەی بکەوێتە سوکایەتی کردن و ڕەخنەگرتن ،لەخاوەنەکەی ،کەتادوێنی ،لەسەرخاوەنەکەی ئامادەبوو هەموو شتێک قبوڵ بکات.
هۆڵەندا
خەیاڵی ٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە