وانەیەکی تری زبڵخانەکەی بارزانی

Saturday, 31/03/2018, 20:01

3873 بینراوە


هەرگیز لامان سەیر نیە لات و لەوێرێکی وەك نێچیر بارزانی ڕووی دەمی ئەکاتە خۆپیشاندەرانی هەولێر و پێیاندا ئەڕشێتەوە و ئەیەوێ بە هەڕەشە و گووڕەشە ،بیان نێرێنەوە ماڵێ و جارێکی تر دەست خەڕۆیان بکەن. ئەم نەزانە لەبەر ئەوەی دەرچووی ئاودەستخانەکەی مەلا مستەفای ئەشبەتەڵچیە و هیچی شتێکی تر لەژیان فێر نەبوە جگە لەهەڵهاتن و سەرشۆڕی دژی دوژمنان و خوێن ڕشتنی هاوڵاتی کورد، زۆر بێشەرمانە ئەڵێ؛ بە چەقۆ و دەمانچە وەڵامتان ئەدەینەوە...
خەڵکی هەولێر لەکۆتاییدا کۆتاییان هێنا بەو ترسەی لەم بنەماڵە ترسنۆك و هیچ و پووچە هەیان بوو. ئەوڕۆ سەلماندیان خەڵکی قەڵاو منارە چیدی  لەو دەم هەراش و خوێڕیانەی بنەماڵەی بارگرانی قبوڵ ناکەن و دواجار تەخت و تاراجیان تێك و پێك ئەدەن.
بنەماڵەی چەواشە و خاین لەوەتی هەن وانەی حیز فرسەتی،کلك جووت کردن بۆ دوژمنان،پێڵاو ڕیزکردن بۆ تورك وعەرەب و فارس دائەنێن و سەرو ملیان لەئاستیاندا وەك قەدی گەنم باریك و سەر شۆڕن. ئەم بنەماڵەیە هیچ نەماوە دژ بەگەلەکەمان نەیکردبێ و ئەوڕۆ هەولێر و بادینان هێڵی گەڕانەوەی کەرامەتی خۆیانیان نووسییەوە و ئەم بنەماڵەیە ژێراو ژێر پێ ئەکەن.... لەکوێی دونیادا بوە نەخوێنەوار و گەمژە و خۆبەکەمزان حوکمی زۆرینە بکا! لە کوێی ئەم گەردوونە شتێك شك ئەبەی کە خیانەتی بنەماڵەیەك وەك نەتەوەپەرستی و کوردایەتی بەخەڵکی بفرۆشن! ئەم بنەماڵەیە لەوەتی هەیە جگە لە وانەی سەرشۆڕی و ملکەچی بۆ دوژمنان و تیرۆرکردنی کورد،هیچی تریان بۆ تۆمار نەکردوین.
بۆیە داوا لەخەڵکی هەولێر و بادینان ئەکەین بەردەوام بن لە ناڕەزایی و درێژە کێشانی بۆ ماوەیەکی درێژتر و تەنها داواکانتان لەمووچەدا کوورت مەکەنەوە. تکایە ئەو تەلیسمەی شکانتان نەهێڵن بنەماڵە جارێکی تر بیکاتەوە تەوقێك و لەملتانی بئاڵێنێ. پشوو درێژیتان مایەی سەرکەوتنتانە. سەرکەوتنتان مایەی ژیانێکی سەربەرزانەیە بۆ خۆتان و نەوەکانتان. وە هیوامان پێتان گەورەیە و دواجار ئەبێ ئەم بنەماڵەیە لەسەر دەستی ئێوە بخرێتە زبڵدانی مێژووەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە