باشترین کاسبى لە باشور حیزب دروستکردن و سیاسەتکردنە

Wednesday, 04/04/2018, 20:51

4308 بینراوە


دروستکردنی قەوارەی سیاسیی، دوکانێکی باشە بۆ بازرگانیی و خۆدەولەمەندکردن
لەم وڵاتەى مندا هەموو شتەکان لینگەو قوچن، هەموراستییەکان پێچەوانەن، لەگەڵ ئەوەى کە هیچ پڕۆژە و کانى ئاڵتون، سەرەوەت وسامانێکى واى تێدا نىیە ،کەچى بەشێکى زۆرى  گەمژە وگێل و نەفامەکان خاوەنى دەیان ملیۆن دۆلارن، و رۆژانەش حسابیان زیاد ئەکات، ئەمەش وەنەبێت بەهۆى زیرەکى و لێهاتویى و ژیریى و دەست رەنگینیانەوە بێت، نا نەخێر کەم عەقڵ و ساویلکەى  واى تێدایە کە بە ملیۆن دۆلار ئەڵێت یەک، کە تۆ خۆت متمانەى پێناکەی یەک تەشت گوڵەبەرۆژەى بەیتێ بیفرۆشێت، چونکە ئەزانیت چەندە گێل و گەلحۆیە و باى چەندە، کەچى لێرە لەسایەى حیزبە درۆزن و دز و داوێنپیسەکانەوە بۆتە خاوەنى نیوەى شارێک. ئاخر تو ویژدانتان کێ لەئێوە ئەگەر خاوەنى عەرەبانەیەکى شێلم فرۆشتن بێت، کۆسرەت یان کوڕەکانى بەشاگرد رادەگرێت؟ ئەى کێ لە ئێمە بۆ خزمەتکارى ناو ماڵ  و خاوێنکردنەوەى مناڵەکانى متمانەى بە سۆزان شەهاب و رێواس فایەق دەکات؟ ئەى کێمان ئەگەر زێرابى ماڵەکى بگیرێت، شێخ جەعفەر یان خولە سەنگاوى کرێکاربن باوەڕى وایە ئەتوانن ئەو ئیشە بکەن.؟! نەخێر و سەدان جاریش نەخێر، ئەوانە جگە لە میکرۆب و مۆرانە و مشەخۆرێک بۆ گیانى میللەت هیچى تر نین و نابن.هەمویان دۆڕاو و نابوت و لێکەوتەن، خۆیان بەحیزب هەڵواسیوە و بونەتە ناو وکەسایەتى، و کەرى نێر نایان کێشێت.
    لەهیچ وڵاتێکدا نەمبینیوە، کەسێک کە بەهۆى سیاسەتى چەواشە و کارە پیس وشەرم ئامێزەکانى لەلایەن میللەتەوە بەرنەفرەت بکەوێت، جارێکى دیکە زۆر روقایمانە بێتەوە ناو گۆڕەپانى سیاسەت و بەهەمان عەقلیەت و بیرکردنەوەى پێشوو بیەوێت درێژە بەوسەرگەردانیەى بدات.
ئاخر ئەبێت کەس هەبێت نەزانێت کە شکستى سیاسى و ئیداریى و دواکەوتویى و، بێ سەروبەرى و گەندەڵى و پاشا گەردانى، پاشماوەى ئەو حیزبانە نەبێت؟! کێمان هەیە نەزانێت کە ئەو قەیران و نەهامەتى و سەرگەردانییەى بەرۆکى گرتوین بەهۆى کاڵفامى و نەزانى و گەمژەیى ئەو بەناو سیاسیانەوە نىیە!! هەریەک بۆخۆیان تا توانیان میللەتیان دادۆشى، لەسەر حسابى ئێمە بوون بە گەورە بازرگان و خاوەن سەرمایە.ئەو ماوەیەى کە لە دەسەڵات و پۆستدا بوون، جگە لە دزى و ماشینەوە خۆپڕکردن چییان کردوە؟ وا ئێستا زۆر بێ ناموسانە کە نازانم خۆیان گەوجن یان ئەیانەوێت میللەت بگەوجێن، کەوتونەتە دروستکردنى قەوارە و کیانى سیاسى بۆهەڵبژاردنى داهاتوو، رەخنەش لە حزبەکانى پێشویان ئەگرن و بە دز و گەندەڵ و پاوانخواز ناویان دەبەن، لەکاتێکدا تەواویى کەسانى ناو ئەو قەوارانە پەروەردە و دەرچوى ئەو حیزبانەن .ئەوان کردویانن بەگەورە مافیا و تاڵانچى.
ئادەى دکتۆر بەرهەم پێمان بڵێ،خۆت و قەوارەکەشەت چەند کەسى پاک و خاوەن رابردوى جوانى تێدایە؟ کامتان هەیە چەندین پۆست پلەى نەبوێت و لە چەندین و شوێن کارى نەکردبێت، پتر لە سێ بۆچوار مووچەتان نەبێت؟ ئەى بێجگە لە دزى و داگیرکارى و پێکهێنانى تەکەتول و دانانى کەس وناسیاوتان لە شوێن و پۆستى هەستیار چیتان کرد؟ بۆ مەگەر خۆتان بەشێک نەبوون لە جومگە هەستیارەکانى ئەو حکومەت و حیزب و دەسەڵاتەى کە سەرتۆپى بون؟ ئەى بۆ هیچتان نەکرد، بۆ نەتانتوانى یەک هەنگاو بەرەو پێش بچن؟ وا ئێستا سۆزان شەهاب و بودەڵەکەى براى عەدنانى مینا و موفلیسەکانى یەکگرتوو و کۆمەل َو .پەراوێز خراوەکانى یەکێتى ئەکەیت بەلیستێک و قەوارە رادەگەیەنیت، لەگەڵ کەسانێکدا لەخۆتان بێزراوترن، کە حیزبەکان بەو هەموو گەندەڵى و پاشەڵیسیەى خۆیان زایەیان دەکەن، ئێوەش جارێکى تر دەیانهێننەوە سەر ستەیج و هێندەى دیکە توڕەمان دەکەن، کە جنێو بە ئەژداد و ئاباویان بدەین.. حیکمەتى چىیە کەسیکى وەک بەرهەم لە لوتکەى سەرێى دەسەڵاتى حیزب و حکومەتدا بێت، پشتیوان و هێز چەک و پارەت لەبەردەستدا بێت، نەتوانێت بچوکترین گۆڕانکارى بکەیت، ئێستا ئەتەوێت بەکۆمەڵێک بەچکە دز و چەتە و پیاو کوژ و درۆزن ئەوە پیادە بکەیت؟! پێکەنین و گاڵتەم بەعەقڵ و لیستەکەشت دێت، بۆ راشکاوانە و بێ پەردە ناڵێت کە ئەم دەستەیەى پەنایان بۆ من هێناوە، لە حیزب و دەسەڵاتدا نەیانتوانیوە وەک پێویست دزى و بەدرەوشتى بکەن، بۆیە ئێستا لەرێگەى قەوارەکەتەوە ئەتەوێت ژمارەیەکى دیکە لە دز و بودەڵەى سیاسى بۆ میللەت زیاد بکەیت.؟ من چ ئێستا چ رابردوو چ بۆداهاتوش، بەئەندازەى میسقاڵە زەرەِیەک پێویستم بە سیاسەتى تۆ و نوێنەرى هیچ و نەفام و نەزانى وەک سۆزان وهاوپیشەکانى نەبووە و نابێت، نەک من بگرە هیچ کەس، چونکە تۆیەک نەتوانیت پارێزگارى لە سومعە وکەسایەتى خۆت بکەیت، لەپێش چاوى مەکتەب سیاسیدا لەلایەن هێرۆە سوکایەتیت پێبکرێت، بەر پێڵاوت بدەن، هیچ پەرچەکردارت نەبێت، ئەى سبەینێ چى بۆمن دەکەیت، بەکام کاندیدت دڵم خۆش بێت، بەوانەى لەگەڵ هەر تاوان و خیانەتێکى یەکێتیدا پاساویان پێ بوو دەست خۆشیان لێدەکرد، بەوانەى کە بەئەندازەى مناڵێکى دەساڵان شارەزاى سیاسەت نین، و لەبەرخاترى باوک و بنەماڵەیان خزێنراونەتە ناو حزب و دەسەڵاتەوە؟ یان بەو دوو روو  و داوێن پیسانەى  کە بروانامەى ناوەندیشیان نى یە و لەرێى حیزبە و بونەتە خاوەن دکتۆرا و پلەى بەرز، یان بەئیسلامیە ترسنۆک و درۆزنەکان کەناوێرن لەئاستى حەقدا ورتە بکەن؟!
پرسیارێکم لا دروست بووە، دەڵێم ئایا باشور کەسى لیهاتوو لیوەشاوەى تیا نى یە، جگە لەو دەموچاوە ناشیرین و چەند بارە وسوواوانە؟ کە مرۆڤ بەبینینیان شێت و دەهرى دەبێت ؟!یان سیاسەت لەم هەرێمە هێندە سوک و بێ حورمەتە تەنها کەسە چڵیت و گزگلەکان دەچنە ناوى؟ تاکە داواشم لە تەواوى خەڵکى بەشەرەف و سەربەرزى باشور ئەوەیە،کەدڵنیام لەمن باشتر ئەو راستیە دەزانن، کە ئەوانەى حزبایەتى دەکەن و قەوارە دروست دەکەن، کێن و چین و مەبەست  مەرامیان چى یە؟ پێشتر چى بوون؟ تا چەند لەخزمەتى میللەتدا بوون؟ تا چ ئاستێک بونەتە جێگەى متمانەو باوەڕى خەڵک، نەک بەکردار بگرە بەوتەش تا چەند داکۆکیان لە بچوکترین ماف و داواکارى خەڵک کردوە؟ تا چەنێک بۆ گێرانەوەى سادەترین مافى خوراومان هاتونەتە  وەلام؟ئەزمونى چارەکە سەدەیەک لە حوکمرانى و سیاسەتى باشور ئەوەمان پێدەڵێت، ئەوانە نە بەکەڵکى حکومەت دێن نەفەرمانڕەاویى، ئەوانە مافیا ودز و درۆزنن و تاڵانچین، لەژێر ناوى کورد و سیاسەتدا بازرگانى بە ئێمەوە دەکەن، بۆیە گەر سبەى رۆژ هەر لایەنێک هاتە پێشەوە ومنەتى بەسەردا کردیت، وتى قەوارەکەى ئێمە بۆخزمەتى میللەت و باشکردنى گوزەرانى خەڵک وگێرانەوەى موڵک ماڵى دزراو  بنبڕکردنى گەندەڵى یە. مەوەستەو هیچ بیرمەکەرەوە کە ئاخۆ راست دەکات یان نا، یەکسەر تاکێک پێڵاو لە پێت داکەنەو بیخەرە ناو دەمى یەوەو بێدەنگى بکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە