هەر وەک چۆن بە مەرگی سەدام دڵشادبووم، بە هەمان شێوە بۆ دلۆڤان ئیدریسیش

Saturday, 07/04/2018, 22:41

5393 بینراوە


کۆتایی دوا ڕۆژەکانی ساڵی٢٠٠٦ ملی سەدامیان کرد بە پەتەوە و ژیانیان لێستاند، هێندە دڵشادبووم، واتێگەیشتم کە ئیتر بەداوا ئاواتم گەیشتووم، دوای تێگەیشتم کە سەدامێکێان لێبردین سەدان سەدامیان بۆ هێنانین، سەدامە نوێکان چونکە خێڵەکی وکێوی نەزان بوون، ووڵاتیان بەدەردێک برد، ئێستا زۆرینە خۆزگە بە سەدام دەخوازێت، چوونکە ئەوەی سەدامە نوێکان ئەنجامیاندا لە هیچ کوونوو قوژبنێکی ئەم سەر زەمینە پان و بەرینەدا هاوشێوەی نادۆزینەوە، ئاخر وەکوو پێشتر باسمان کرد، فڕۆکەخانە، سنوور و بازرگانی وەک ووڵاتێکی سەربەخۆ کاری دەکرد، مەسعود بە پیلانی تورکەکان هەستایە سەرپێ و ووتی ڕیفڕاندۆم دەکەم، هەرچی پیاوچاک بیرمەندان گووتیان مەکە کورە مەکە، ئەوەبوو مەسعودی گووتی حساب بۆ هیچ کەسێکی ناکەم، نیوەی خاکی کوردوستانیان وەکوو قومار دۆڕاند،دۆڕاند وهەستانە سەرپێ هەروەک ئەوەی نەبایان دیبێت نەباران. ئێستاش بودجە  لە بەغدادەوە دێت ، خۆیان نەوت دەفرۆشن، ئەمەریکاش بودجە دەنێرێت، کەچی هێشتا نازانن کە شەرم چیە و چۆنە، مووچەی خەڵکەکە دەبڕن و خەڵکیان برسی کردووە، ئەوەش هەربەتەنها برسی کردنی کردنی خەڵک نیە، بەڵکوو لە ژێر مێزی برسی کردنی خەڵکەوە داتەپێنی سەراپای کۆمەڵگای لێدەکەوێتەوە لە هەموو بوارەکاندا، کە زەلیل کردنی گەلێکە وناچارکردنیەتی بە کار وکردارێک کە تورکەکان نەخشەیان بۆ کێشاوە،هەمووشمان دەزانن کە نەخشەیەک تورک بیکێشێت، ئەنجامی چی دەبێت.
ژیان گوزرانی خۆشیان لەکۆشکە گرنبەهاکانی گرانترین شوێنەکانی جیهاندابەسەر دەبەن.
کەمێک وەک مرۆڤ گوێبگرە و ببینە چۆن کوڕەکانی سەرۆک تەراتێن بە ملێۆنە دۆلار دەکەن لەکابارایاکانی ووڵاتانی جیهان، ئەوەی دەیبینیت نە بەرهەمی کامێرای جەلالی یان پەکەکە، یان کوردستانپۆست نیە، ئەوە بەرهەمی ڕۆژنامیەکی بیانیە.
ئەگەر واز لە ئاشبەتاڵ و ئاوارەکردنی گەلەگەشمان بهێنن،ئەگەر واز لەهەموو هەموو خیانەتەی کەلەکوردی ڕۆژهەڵات وباکوریش کرا هەر لە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی پارتەکەی "دوکتۆرشڤان و سەعید ئاڵچی" خامۆش کردنی سەرجەم ژیلەمۆکان، ئەو بنەماڵە بۆگەنە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٣ وە و پێشتریش بوونە کەواسووری بەرلەشکری سوپای تورکی دڕنندەو فاشی، پاشانیش لە ڕۆژئاوای نیشتیمانیش بوونتە بەڵا، ڕیگری تەنانەت لە ئازادیخواهانی ئەوروپاش دەکەن کە بچن بە گیانی خۆیان پارێزگاری لەکوبانێ بکەن، بنەماڵە بارزانی خۆفرۆش لەجیاتی هاوکاری کوبانێ و عەفرین دەیان هاوڵاتی بەڕەگەز ئەوروپی ووڵاتانی دیکەی جیهانیان ڕادەستی تورکە فاشیەکان کردەوە، هەموومان لە ڕۆژنامەکاندا خوێندمانەوە، کە ئەوروپی خۆبەخش ویستی داودەرمان ئامێری پزیشکی بگەیەنەێتە کوباێ کەچی خێڵێ مچە ڕێگەیان نەدان. ئیتر بۆ بەمەرگی دلۆڤان دڵشاد نەبم؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە