بەهۆی نەخۆشی دەروونییەکەیەوە ئیستا مەسعود بارزانی لە دەرەوەی کوردستانە

Tuesday, 17/04/2018, 23:46

9673 بینراوە


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەنێو دەزگای پاراستن لە هەولێر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، وەکو لە بەڕێوەچوونی پرسەی دڵوڤان ئیدریس بارزانی، مەسعود بارزانی بەدیار کەوت، تەنیا هەر ئەو رۆژە بوو، ئیتر وەک سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، دوای ئەوە مەسعود بارزانی بۆ رۆژی دووەم و سێیەم تەنیا کەسە دیار و نزیکەکانی خۆی بینیوە و دوورکەوتۆتەوە و هاوبەشی پرسەکەی نەکردووە، کە وەکو لە رۆژی یەکەم دەبینرا، هۆکاری ئەمەش بۆ تێکچوونی باری دەروونی دەگەڕێتەوە،  کە لە دوای ریفراندۆمەکە مەسعود بارزانی تووشی نەخۆشی دەرونی سەخت بووە و  ئەوەندە خۆی دەرناخات، هەرچەندە ماوەیەک چەند کەسێکی نزیکی پارتیی دەبینی وەکو هێمن هەوارامی و زەعیم عەلی، ئیستا نایەوێت ئەوانەش ببینێت، تەنیا (شیفا بارزانی) دەیبینێت، هەروەها بارزانی زۆربەی کاتەکان لە دەڤەری بارزانە و جگە لە چەند پاسەوانێک کە لە دوورەوە ئاگایان لێیەتی، خۆی بەتەنیا دێت و دەچێت، بۆ ماوەیەکی زۆریش بێدەنگ دەبێت، لەگەڵ کەس قسە ناکات، یان کە قسە دەکات هەڵدەچێت و زوو توڕە دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، کە لە ئوردونەوە، هەرکاتێک تەندروستی تێک دەچێت لەو پزیشکە تایبەتانەی شای ئوردون، ئەوانە دێنە لای و پشکنینی بۆ دەکەن. هەروەها وەک سەرچاوەکە دەێت، کەوا پزیشکەکان بەرنامەی خواردن  و نوستن و کاتی چوونە دەرەوەیان بۆ داناوە، تەنانەت رێنمایی بنەماڵەکەیان کردوو، کە نابێت هەواڵی ناخۆش و خەفەتی بدەنێ بۆیە مەسرور فەرمانی داوە، بە بێ ئاگایی ئەم  نابێت کەس باسی هیچی لەگەڵدا بکات.
ئەوەی جێگای باسە، ماوەی چەند رۆژێکە مەسعود لە باشوور نەماوە و سەفەری دەرەوەی کردووە، کەس نازانێت بۆ کوێ چووە، بەڵام سەرجاوەکە دەڵێت: مەسعود بارزانی زۆر نەخۆشە و لە شیتی نزیک بۆتەوە، رەنگە رۆیشتنەکەی بۆ ئەو مەبەستەش بێت گومانیش دەکرێت ئیستا لە نەمسابێت، بەڵکو لەوە دڵنیانیین! کە بە تەندروستێکی باشەوە نەڕۆیشتووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە