ئەندامانی باڵای ئەنجومەنی وڵات سەر بە گۆڕان لە سوید دەستیان لە کارکێشایەوە

Wednesday, 18/04/2018, 22:33

4649 بینراوە


بـەڕێز خانەی ڕاپەڕاندن 
بـەڕێز جـڤاتی نـیشـتیمانی 
بـەڕێز جـڤاتی گشـتی 
بـەڕێز ژووری یاسایی 
بەڕێز ژووری ڕەوەندی کوردی 
بەڕێز ژووری پەیجوری، بابەت دەست لە کار کێشانەوە 
سڵاوێکی گەرم بۆ هە مووان 
ئێمە وەک ئەنجومەنی ووڵاتی سوید کەلەخوارەوە واژومان کردووە، بەمەبەستی دەست لەکار کێشانەوەمان لەئەنجومەنی وڵاتی سوید، کە هۆکارەکانی ڕوون و ئاشکران، 
١- نەبونی پرە نسیپی کاری ڕێکخراوەیی و ڕێکخستن.
٢- بازدان بەسەر هەیکەلەکانی ڕێکخستن.نموونە، ، نەمان د یووە کەس لێمان بپرسێتەوە، ، کاتێک کارەکان بەهەڵە دەکرێت، ، دابڕان و دژایەتی کردنی یەکتری لێ دەکەوێتەوە.بەرپرسێک نیە لەکەس بپرسێتەوە، ، ئیتر کەس گوێ لە کەس ناگرێ، جەند بازنیەکمان هەیە حساب بۆ ئەنجومەن ناکەن، بازنەوانمان هەیە شەش مانگە سکرتێرەکەی دەستی لەکار کـێشا وەتەوە ناهێڵێ ئەو کەسە دابنرێ کە مافی یاسایی خـۆیەتی، ، بازنەکان دەست لەکاروباری یەکتر وەر دە دەن، ، ، 
٣- بە بێ یاسا، یاری بەیاسا دەکرێ، ، نموونە ١٤کە س واتە دوو ئەنجومەن سڕکرا، کەس نازانێ بە چ یاسایەك ٧ کە س چالاک کرایەوە لەئەنجومەنی سوید کەس نازانێ بە چ یاسایەك کە ٧کە سەکەی تر لە دانی مارك بەسڕکراوی ماو نەتەوە، کەس نازانێ ماوەی سڕکرد نەکەیان چەندە ؟، بازنە وا نێك کۆمەڵێ کێشەو گرفتی گەورەی بۆ ئەنجومەن دروست کرد، وە فەشەلی بە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنوو بازنەکانی سـوید هـێنا.
بەکار هێنانی ڕەفتاری فاشیەکان، لەڕێگای تۆمارکردنی دەنگی بەرپرسی ئەنجومەنی ووڵاتی سـوید بە دزییەوە، کۆمەڵێ قسەی نەشیاو کە ناکرێ بیڵێینەوە، دیسان بەرامبەر، نوێنەری جڤاتی نیشتیمانی کاك ئاراس وەهاب وە حەمەعەلی کاکەحەمە، بەرپرسی ئەنجومەنەکە، ، ڕێگا گرتن لە ئەنجومەنی سوید کە ڕێگاکەیان ٩٠٠ کم چوون و گەڕانەوە، ، زۆر شتی تری ناشیرینی تریش، بۆدڵـنییاییتان ئەمانە لەماڵی کاك سامان عوسمان لە شاری یتۆبۆری ڕووی داوە، ، ئەم هاوڕێیەمان هەر بەو یاسایانە سڕکرا، بە قودرەتی قادر سڕکردنەکەیان لەسەر لابردوو خستیانەوە شوێنی خۆی، ، وەئەوەی کە دایان نا لەجێی ئەو لابرا هەر بەو یاسایە کە تەنیا کاك ئاراس وەلی، لەگەڵ ژووری یاسایی جێبەجێ کراوە، ئەم کارە ناوازەیە کارێکی زۆر خراپی کردە سەر گۆڕانخوزان و دەستەی ئەنجومەنی سوید، ، وە ئەم دەست لەکار کێسشانەوەیەی ئێمە ی لێ کەوتەوە، ، بەمەرجێ ئێمە کاتێك زانیومانە، کە نامەی دەست بەکار بوونەوەی ئەو هاوڕێیەمان پێگەیشتوە، ، بەگرنگمان زانی کە بەڕێزتان ئاگاداربکەینەوە. پەشیمان بوونەوەمان پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەم دوو چارە سەرە:
١- ئێمە ڕازین بە لابردنی سڕکردنی کاک عامر باجەلان، ، کە بازنەوانی یتۆبۆری بوو، ، وە وەرگرتنەوەی کاری بازنەوانی لێی.
٢- هەڵوەشاندنەوەی ئەو بازنەیەو بە فەرمانێکی تایبەت، ، پێمان وایە ئەم بازنەیە بۆتە سەرچاوەی هەموو کێشەکانی سوید بە هۆی چەند کەسێکی گومان لێکراو و موشاغیبەوە، ، گەر پێویستی کرد، ئامادەین یەك یەك ناوەکانیان بدەین، کاك ئاراس وەلی چاك دەیان ناسێ.
هیوادارین بەدەنگمانەوە بێن، چونکە ئێمە باوەڕی تەواومان بەبزووتنەوەی گۆڕان و ڕێبازەکەی کاکەیە.
هە ر لەو ڕوانگەیەوە لەبارەی سوکایەتی و تەشیر کردن بە هەندێ لە ئەندامانی ئەنجومەن لەدوای لابردنی سڕکردنەکە لە گروپی ڤایبەر بە ناوی بازنەی یۆتۆبۆری..ئەو کەسایەتی یانە بەرپرسیارێتی یان هەیە لە بازنەی یۆتۆبۆری کەهەڵ دەستێن بەهاندانی هەڵسوڕاوان و نوسینی بەیان نامە بۆ هاورێ یانیان تاسوکایەتی یە کە گەیشتۆتە ڕادەی سوکایەتی کردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی بەرپرسی ئەنجومەنی وڵات و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی لە پەیجی فەیسبوك..ئەگەر پێویستیش بکات ئەتونین بە بەڵگەوە وێنە بۆتان بسەلمێنین..
نــاوی ئــەندامانی ئەنجومەنی ووڵات 
١/ حەمەعەلی کاکەحەمە، ، ، بەرپرسی ئەنجومەن
٢/ عەدنان گلی سکرتێری ئەنجومەن
٣/ ئازاد غەریب کەریم، ، ، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە
٤/ بەهرە ساڵح ( جاهیدە ) بەر پرسی ژنان
٥/ ئەبوبەکر عەلی، ، ، بەرپرسی لۆجستی وئیداری
٦/ فەرهاد عەلی بەرپرسی ڕایەڵە پیشەییەکان
 ئەنجومەنی ووڵاتی سوید 
 ١٤/٣/٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە