ئایا ئەزانی

Thursday, 10/05/2018, 20:04

4636 بینراوە


ئەو کاتەی بەریتانيا هيندستانى داگير كرد سەربازێکی بەریتانی زللـەیەکی لە هاوڵاتیەکی هيندی دا، هينديەكەش بە بێ ترس بەهەموو توانای خۆی زللـەکەی لە سەربازە به ريتانيەکەی دایەوە ، سەربازەکە چوو بۆ لێپرسراوەکەی گێڕایەوە کە ئەو هیندییە سوکایەتی بە هێزی بەریتانیا کردووەو لە ڕووی هەڵچۆتەوە دەبێ سزا بدرێت ! بەڵام لێپرسراوەکەی پێچەوانەی ئەو گووتی بڕۆ 50 هەزار ڕووپیەى بۆ بەرەو داوای ڵێبوردنیشی لێ بکە!! ، بەريتانيەکە بەو هەڵوێستەی بەرسپرەکەی زۆر نيگەران بوو بەناچاری چۆ لای هينديەكەو داوای لێ بوردنی لێ کرد و 50 هەزار ڕووپیەکەشی دایە .هينديه كه لەبەر زۆری پارەكەی زللـەكەى له بيرچۆوە بەو 50 هه زاره زۆر دەولەمەند بوو چونكه پارەيەكى زۆر بوو لەو سەردەمەی دا پێ بوو به سەرمايه دار و چەند پاسەوانێكى لەخۆی کۆکردەوە، دوای چەند ساڵێک لێپرسراوه بەریتانیەکە ئەو مەوقیفەی هەر لە بيرى مابوو، سەربازەکەی بانگ کردو گووتی لەبیرتە چەند ساڵیک پێش ئێستا ئەو کابرا هیندیە زللـەیەکی لە تۆودا ؟ سەربازە بەريتانيەكه گووتی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە!! ، لێپرسراوەکەی گووتی تۆش ئەوڕۆ بڕۆ لەبەر چاوی خه ڵكيكى زۆرو بە هەموو هێزت زلـلەیەکی لێ بدە!! ، سەربازەکە گووتی ئاخر ئەو لە کاتێکدا خاوەنی هیچ نەبوو زوريش هەژار بوو قبووڵی نەکرد کە من زللـەى لێی دەم ئێستا خاوەنی پاسەوان و سەروەتە دەمکوژێ !! لێپرسراوەکە گووتی بڕۆ مەترسە ناتكوژيت!! 
سەربازەكه رويشت و له ناو کۆمەڵێک خزمەتکار و پاسەوان و پياوماقولدا بە هەموو توانای خۆی زللـەیەکی لە هينديەكەی دا. بەڵام هينديه كە نەك هەرهيچى نەگوت تەنانەت نەوێرا سەيريشى بكات، سەربازەکە سەری سوڕما گەرايه بۆ بەرپرسەکەی گێڕایەوە گوتی ئەو هينديه لە یەکەمجاردا کە زۆر هه ژاربوو زللـەى منی پێ قبوڵنەکرا!! کەچی ئەوڕۆ بەو هەموو سەروەت و سامان و پاسەوانەوە زۆر بێ دەسەڵات دەرکەوت ...
لێپرسراوەکە گووتی :ئاخر يەكەم جار هیچ شتێکی نەبوو جگە لە کەرامەت بۆيه قبووڵی نەبوو تۆ کەرامەتی بشکێنی ..بەڵام دووەم جار هەموو شتێکی هەبوو کەرامەت نەبێ ،کە بە 50 هەزار ڕووپیە فرۆشتى .ئيستا كەرامەتى نیە و نایەوێ سامانەکەی لە دەست بدات.
وەک ئەمرۆی ئێمە کە هەزاران بەرپرس و سەربازی بێ کەرامەت هەیە لەتاو لەدەست نەدانی سامانەکانیان ئامادەن کەرامەتی هەزارانی تر بشکێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە