دەنگدان و بایكۆت و شتی دیكەش !

Monday, 21/05/2018, 21:33

2377 بینراوە


مێژووی هەڵبژاردنەكانی كوردستان لە دوای ڕاپەڕینی 1991 ئەگەر هەلسەنگاندنێكی گشتی بۆ بكەین ئەوا مێژویەكی پڕاو پڕە لە تەزویر و ساختە و كاری نایاسایی ئەوانەی هەر لە سەرەتاوە لە نێو پڕۆسەكە بوونە چاكیان وە بیرە كە چ ساخەكاریەكی بێ‌ شومار لە كۆی هەلبژاردنەكان دەكرا ئەنجامەكانیشی بە زەبری چەك و گرتنی بالاخانەكانی ناو شار یەكلایی دەكرانەوە تا دەگاتەی دوا هەڵبژاردن كە بە حسێب كۆمپیۆتەر و ئامێری زۆر پێشكەوتوو كارەكان ئەنجام دەدا ئیدی مەحاڵە گزی و دزی , هەر سەت خۆزگەمان بە ژماردنەكانی جاران و گرتنی بالاخانەكان ئەو جارە ژماردنی دەنگ هێرەی بە كێرڤی هەندەكان كرد و بۆ هەندەكانیش كار لە هێرەی نەبوو !
هەڵبژاردن لە كاتێك ئەنجام درا كە كۆی خەرمانەی كارەكانی هەردوو حكومەتی عێراق و كوردستان جێی ئەوەی نەبوو شانازی پێوە بكرێ‌ , داڕمانێكی گشتی بارودۆخی ئابووری و ژێرخانێكی ئابوری وێران ئاستی بژێوی خەڵك ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە خراپ بەرە و خراپتر بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان وێرانەكە زۆر گەورە ترە چونكە حكومەتی هەرێم بە تەواوەتی فەشەلی هێنا لە ئیدارەدانی كوردستان كە لەو ماوەیەی بە ملیارەها دۆلاری قەردی كۆمپانیا نەفتیەكانی بە ملی خەڵكی كوردستان دا هێنا لە هەمان كات مانگ لە دوای مانگ لە ئەنجامی بڕینی بە زۆری موچەی فەرمانبەران سەروی 12 ملیار دۆلاری تری قەرد كەوتە مل و كۆی پڕۆژە ئابوریەكانیش لە قوڕ چەقیون و هیچ تروسكاییەكیش وەدی ناكرێ‌ لە ئاسۆی هەموو ئەو كارەساتانەی بە ملی خەڵكیان دا هێنا , لە سەروی ئەوانەش تاجی كارە قێزەوەنەكان خۆی دەسەپێنێ‌ ئەویش گەندەڵی لە ڕادە بەدەری سەركردە سیاسیەكانی عیراقە ( بە كوردستانیشەوە) كە ئاستی گەندەڵیەكان گەیشتۆتە ڕادەیەك خەریكە لە ڕكابەرمان نابێ‌ لە نێو ولاتانی جیهان , حزب و لایەنە سیاسیەكان لە بری كاری سیاسی و ئیدارەدانێكی باشی ولات دەستی باڵایان هەیە لە هەموو ئەو دزی و تاڵانی و كاولكاریانەی دەرحەق بەو ولاتە و خەلكەكەی ئەنجام دەدرێت بەڵام لە بەر نەبونی یاسا یان لەبەر باڵا دەستی حزب و هەژمونی قێزەوەنیان بە سەر حكومەت ئەوا هیچ لایەنێك بونی نیە لە گۆڕەپانەكە تا سنورێك بۆ ئەو گەندەڵیە زەبەلاحانە دا بنێ‌ كە حزبەكان و سەركردەكانی ئەنجامی دەدەن كە هەردەم قاسە و گەنجینەكانیان پڕاو پڕە لە پارەی دزراوی خەڵك و گەنجینەی وڵاتیش  نەك هەر خاڵی خالیە بەڵكو بە قەردێكی تاقەت پڕوكێنیش بارگران كراوە كە لە مەودایەكی زۆر دوریش زۆر زەحمەتە چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە !
كەواتە هەڵبژاردنێك لەو بارودۆخە پڕ لە كارەساتە ئەنجام بدرێ‌ چی لێ‌ دروست دەبێ‌ , ئایا خەڵك ئامادەیە چیتر بە درۆ و دەلەسەكانی حزب و سەركردەكان باوەڕ بكا ؟ 
لە وەڵامی ئەو پرسیارە بەش بە حاڵی خۆم زۆر گەشبینم كە ئایندەیەكی گەش لە پێشێیە لە ڕووی وشیار بونەوەی خەڵك كە ئەوە یەكەم هەنگاوە بۆ ڕوخاندنی ئەو بتەی دەیان ساڵە خەڵكیان لە عاقیبەتی بێ‌ هەیبەت كردنی دەترساند , ئەو وشیاریەش خۆشبەختانە لەو هەڵبژاردنە بە تەواوەتی هەستی پێ‌ كرا كە بۆ یەكەم جارە لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان خەلك پەنا بەرێ‌ بۆ ئەو چەكەی كە دەسەڵات زۆری لێ‌ دەترسی ئەگەر كەمترین پاك هەبی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەویش چەكی دەنگ دانە !
بایكۆت!
خەڵكی عێراق دوای 13 ساڵ لە ڕوخانی دیكتاتۆر و هەرێمی كوردستانیش لە دوای 1991 چەندین هەڵبژاردنیان بینی زۆر وتار و دروشمی ئاینی و نەتەوەیی و نیشتیمانیان لەگەل حزبەكان جەڕباند لە ئەنجامدا نەك هەر بە دەستی خاڵی لەو سەر گەڕایەوە بەڵكو بە كۆڵیك قەرد و دونیایەك برینی قوڵی شەڕ و ئاشوب خۆی بینیەوە و ئیدی گەیشتە ئەو بڕوایەی ئەوان لەگەل كۆمەڵێك حزبی دز و گەندەڵ مامەڵە دەكەن و هەموو ئەو دروشمانەی لە سالانی ڕابردوو بەرزیان كردبوەوە لە ڕێز كردنی درۆ زیاتر هیچی تر نەبوو هەر لە پێناو بە شەرعی كردنی گەندەڵیەكانیان پێویستیان بە دەنگی خەڵك هەبو ئیدی كە دەگەیشتنە مەرامی خۆیان لە وەرگرتنی دەسەڵات خەڵك نەك هەر فەرامۆش دەكرا بەڵكوو بە سوكایەتی وەلامی داواكاریەكانیان دەدرایەوە هەندی جاریش بە بەكار هێنانی توند و تیژی و خوێن ڕشتن , هەموو ئەو هۆكارانی سەرەوە وایان لە خەڵك كرد ئیدی متمانەی بە دەسەلات نەمێنێ‌ لە هەمان كات هەر پڕۆسەیەك لە سایەی ئەو دەسەلاتە تەنها جێگای گاڵتە جاریە هەر بۆیە ئیدی نۆرەی خەڵك هات ئەو چەكە بەكار بێنێ‌ كە دەسەلات لێی دەترسێ‌ ئەویش چەكی دەنگدانە بەڵی چەكی دەنگ دان بەڵام ئەو بە بایكۆت كردن ئەو چەكەی بەكار هێنا كە شەرمەزاریەكی زۆر گەورەی بۆ دەسلاتدارن دروست كرد و كۆی پڕۆسەكەشی خستە ژێر پرسیارێكی گەورە و سوك و ڕیسوای كرد بە حزب و دەسەلاتیشەوە چونكە بە پێی زانیاریەكان كە ئەوان زیاتر پشتیان پێ‌ دەبەسترێ‌ ڕێژەی بایكۆت كردنی خەڵك خۆی لە سەروی 65% دا بەو پێیەش ئەوانەی بە شدار بوون لە پڕۆسەكە بە هەموو دزی و گزیەوە خۆی لە 35% ی دەنگی خەڵكدا , ڕاستە دەقێكی یاسایی نیە بڵێ‌ لە ڕێژەیەكی دیاری كراو كەمتر یا زیاتر دەنگ بێنی پڕۆسەكە پەكی دەكەوێ‌ بەڵام ئەو وەڵامە گورچك بڕەی خەڵك زۆر سەری گەورەی لە عێراق نەوی كرد كە هەتا دوو هەڵبژاردن پێش ئیِستا جۆرەك لە پیرۆزیان هەبوو لە نێویان ئەوەش ئەگەر مانایەك ببەخشێ‌ ئەوا بەو مانایە دێ‌ خەڵك وشیار بۆتەوە ئیدی كات كاتی حساب و كتابە , تەزویر و گزی كردن تا سەر دادت نادا زوو یا درەنگ نۆرەی ئەوانی دیكەش دێ‌ كە لە پشت پەردەكان گەمە قێزەوەنەكە ئەنجام دەدەن !
09/30 /2018 چی دەقەومێ‌ !
لەگەل هاوڕێیەكم لە چات كردن بوین لە فیسبوك لە سەر ڕێژەی دەنگدان لەو هەڵبژاردنە ئەو كات من باسم لەوە كرد كە خەلك بایكۆتی هەڵبژاردن دەكا و ڕێژەكەش زۆر بەرز دەبی خۆی لە سەروی 65% دەدا ئەو هاوڕێیەم زۆری لا سەیر بوو پێی گۆتم ڕۆژی هەڵبژاردن دەبینیەوە دەبیتە چ هەلڵایەكی دەنگدان وە لای ئەو ڕێژەی بایكۆت 5 تا 10% تێپەڕ ناكا , من لە گۆشەیەك و ئەو لە گۆشەیەك دەمانڕوانیە بارو دۆخەكە سەرەنجام ئەو ڕێژەیەی باسم دەكرد ڕاست دەرچوو چونكە لە نێو خەڵك بوم و دەمزانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە