رۆژانەی فەیسبوکەکەم

Monday, 11/06/2018, 22:39

2866 بینراوە


" گووتنێکی کورت بۆ بێچووە دەرەبەگێک"
عەوڵای موهتەدی:
دایکو باویکی رامین حوسێن پەنایی چرکە بە چرکە نزیک بوونەوەی کۆتایی مانگی رەمەزان دەژمێرن.هەر دێ ولێدانی دڵی سووتاویان زیاتر دەبێ.چون کەمتیارەکان گووتیان دوای رەمەزان سزای سێدارەی بە سەردا دەسەپێنن.
دو: منداڵەکانی بێچووە دەرەبەگ عەوڵای موهتەدیش لە هەندەران خەریکی ژیان وبەزمی شەوانەی خۆیانن!ئاگایان لە حاڵورۆژی دایکان وباوکانێک نییە کە موهتەدییەکان بە کوشتیان داون!
سێ: بێچووە دەرەبەگ، عەوڵای موهتەدی دەرگا بە دەرگا وەدووی قوونی فارسەکان کەوتووە ودەڵێ: بەروحی ئەنەوەر خۆجە ئێمە ئێرانێکی سکولارمان دەوێ!( سیک یولار). رزگاریی رەنجدەرو زەحمەتکێشی بۆ کوڕی شای ئیڕان جێ هێشتووە کە جێ بە جێی بکا! ئاوای رێگای دۆڕاوەکان.
-----------------------------
"بڕێاری پارڵمانی عێڕاق"
ئەوڕۆ پارڵمانی عێراق بڕیارێکی گرینگی دەرکرد بۆ پێداچوونەوە بە هەڵبژاردنی مانگی رابوردووبە دەست ژماردنی دەنگەکان. ئەوەی من بیستم ئەوەیە کە جووت گزیری دەسەڵات هەڕەشەی شەڕی ناوخۆییان کردوە کە ئەگەرپێداچوونەوەی دروست بەودەنگانەدا بکرێ کەبنەماڵە چەتەی بارزانی وتاڵەبانی دزیویانە!
کەس هەیە لێیان بپرسێ گزیر ئەڕتەشی تورک خەریکە باشووری کوردستان داگیردەکا وهەر ماوە بێتە ژووری خەوتنتان ،بۆ فززەتان لێنایە؟ سەردەمی هەڵگیرسانی شەڕی ناو خۆیی بە سەر چووە، خەڵكی هەژار دەرپێتان لە بەر دادەکەنن.
هیوادارم ئەنجامی ئەو پێداچوونەوە ببێتە هۆی شکستی جووت بنەماڵەی گەندەڵ ودز. ئەوانە لە دوژمن مەترسیدارن دەبێ دادگایی بکرێن بۆ ئەوهەموو خەیانەتەی کە لە مێژوودا کردوویانە لە ئاست نەتەوەی کورد.
-----------------------------
" ناساندنی کتێبێک"
خەسارناسی شکستێك (اسیب شناسی یک شکست و دوکتور موحەممەد موسەددیق).
لە نووسینی: عەلی میرفتروس. ئەو کتێىە بە زمانی فارسی نووسراوە.بە باوەەڕی من خوێندنەوەی ئەو کتێىە بۆ کەسانێک کە تەمەنیان ٤٠ ساڵە زۆر پێویستە / ئەو کەسانەی کە دوای رووخانی شآی ئیڕان لە دایک بون/.
ئەو کتێىە باس لە کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢(١٩٥٣)دەکاکە چٶن شآی ئیڕان هاتەوەسەر. رۆلێ توودەییەکان ( حیزبی کومونیستی ئێڕان ) ورۆلێ موسەددیق ورۆلێ ئامریکا رۆڵی شووڕەوی ئەوکات لە هێنانە سەرکاری بنەماڵەی پەهلەوی وزۆر بابەتی سرنجڕاکێشی دیکە.
ئەو کتیىە پێمان ددەڵێ: نە شای ئێڕان ونە موسەددیق ونە حیزبی توودە نەیاندەتوانی هەڵگری ئازادی ودێمۆکڕاسی بن.سەرجەم بابەتەکان بەڵگەیین.حەول بدەن وەگیری بخەن وبیخوێننەوە.سیاسەتەکانە هەڵەی ئامریکاووڵاتانی دیکە کە بوو بە هۆی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی. شآی ئێڕان بەمەلاکان نەدەڕووخا.
--------------------------------
" وێنەکان قسەیان پێیە!"
چەند وێنەم لە سەرفەیسبوک بینی کە زۆر دڵتەزێنن.لەووێنەیەدا سفرەیەکی پان وبەرین راخراوە بۆ سەربازەکانی داگیرکاری تورک لە هاتوونە ناوچەی باشووری کوردستان وجێگیر بون! کەسانێک لە خەڵکی ناوچەکە دەگەڵ فاشیستەکانی تورک دانیشتوون ونانیان دەگەڵ دەخۆن!
ئەوە بەرهەمی سیاسەتی نۆکەرسفەتانەی کوڕەکانی مەلا مستەفای بارزانی وبنەماڵەی بارزانییە.ژیاننامەی ئەوپۆخڵانە هەر ئەوەی لێ شین دەبێ. بەڵام ئەوەی لای من گرینگە ئەوەیە:
کاتی رێفڕآندۆمەکەی فس فس پاڵەوان مەسعود بارزانی، لە چەند شاری رۆژهەڵاتی کوردستان دەتگووت خەڵک ژاژی بۆ رۆکراوە. قوون بادان وهاواروهەڵپەرکێ بۆ دەوڵەتی کورتی بەرۆک بارزانی دەگەیشتە ئاسمان.
ئەو وێنانە بۆ شاعیرونوسەرورووناکبیری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەنێرم. هیوادارم بە جوانی چاوی لێبکەن ودڵیان لە بەرۆک بارزانی نەشکێ، ئاخرسرووشتی ئەو بنەماڵەیە هەر خوێڕی گەری بووە.گۆیا داوی نان خواردنی ئێوارەی رەمەزان بۆ خەوتن دەچنەوە کۆشکەکانی سەری رەش و شەو میوانی کا مەسعودن!
---------------------------
" کۆریای باکوروکۆماری ئیسلامی "
ئەورۆژانە بازاڕی دان وساندن لە نێوان کوریای باکوروئامریکا زۆر گەرم وگوڕە. کیم جونک ئوون رێىەری زۆرە ملێی کۆریای باکور داوا لە ئامریکا دەکا دوای دەستهەڵگرتن لە چەکی ئەتۆمی، دەبێ هەم خۆی لە دەسەڵات بمێنێتەوە وهەمیش باری ئابووری وڵاتەکەی بەرەو باشی هەنگاو بنێ.ئامریکاش بە رواڵەت ئەو بیرۆکەیەی قەبوڵ کردوە. ئەوە تایبەتمەندیی دیکتاتۆڕەکانە کە بۆ مانەوەی خۆیان دەست بۆ هەر کارێک دەبەن.
" کۆماری ئیسلامی وحیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان"
ئەگەر هاتوو ئامریکا دەگەڵ کۆماری ئیسلامیش بەو شێوەیە رێککەوت کە مەلاکان هەر لە سەر کار بمێننەوە وپرسی ئەتۆمیش بە دڵی ئامریکا چارە سەر کرا، چارەنووسی خەڵكی کورد وئێڕان چی لێ دێتەوە؟ پرسیار ئەوەیە : حیزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەڵات ( دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان ) کە لە باشوور گیرساونەوە، رێکاریان بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی چۆن دەبی؟ ئایا هەر لەوێ دەمێننەوەو چآوەڕوانی ئیمامی زەمان دەبن تا ئێڕانیان بۆ بڕووخێنێ؟ یانژی روو لە چێاکان دەکەن وشەڕ دەست پێدەکەنەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە