ترسەکانی ێەم سەدەیە گرنگی رێکەوتنامەی ئەمریکا وکۆریا

Tuesday, 26/06/2018, 21:23

2111 بینراوە


شیکردنەوەی سیاسەتی ئەمریکا تەنیا بەند نییە بە خۆی بەندە بە تێکڕای سیاسەتەکانی  سەر ئەم زەوییە کە ئەگەری کەوتنە ناو دۆزەخی شەڕە جیهانییەکان زۆر دورو  نزیک  ئەبێت بەلام لە  بەرامبەردا کۆمەلی کەسانی فیکری مروڤ دۆست لە پشت پردەکان  کار ئەکەن بۆ درێژە پێدانی تەمەنی مرۆڤ.. بۆیە بە درێژایی سەدەی رابردو دوو چەنکی جیهانی ڕوودا لە ئاکامدا وێران کارییەکی زۆری لە هەموو جیهان دا ئەنجام دا زۆر ببوش بۆ هەموومان..ئەمریکا زل هێزی ئەم سەر زەمینە لە سەرەتای سەدەی بیست دا هاتە ناو کۆڕەپانی ململانی لەگەڵ هێزە گەورەکان. لە کاتێک دا کۆمەلی هێز تر کاری خۆیان ئەکرد بۆ چەسپاندنی هێزیان لە غەیری چوار گۆشەی دەولەتەکانیان بۆ قازانج و دەست بەسەر گرتنی بەرو بوومی گەلانی بە تایبەت ناوچەی ئاسیا. ئەفریقادا .  دوای ئەوەی ئەمریکا بووە خاوەن بەهێزترین  هێزی سەربازی دەریایی و ئاسمانی ئابووری دوابەدوای کۆتایی سەدەی بیست سەرتای سەدەی بیست و یەک دا بە پێشکەوتن قۆناغەکانی بڕی لە بووارەکانی تەکنەلۆجیا لە بووارەکانی تری زانست بەتایبەت لە بواری دروست کردنی چەکی قورس موشک هاوێژی چەکی ئەتۆمی بایلۆجی کیمیای ترسناک بەرامبەر ئەمە چەند هێزیکی تر توانای دروست کردنی هاوشێەوی هەمان جەرستە چەک ببوونە  زۆر بە ئاسانی  بۆیان ڕوخساوە  لەم  ململانییە وگۆرانکارییە بەشدار بن.  بۆیە زۆران بازییەکە  بەلۆجیکی تردا ڕۆیشت. بە ڕای من سەر زەمین و مرۆڤەکان لە مەترسیدان بۆ سەرهەڵدانی جەنگە ترسناکەکان. ئەگەر  هێزەکان بە خۆیان دا نەچن چونکە ئەگەری دەست بەسەر دا گرتنی ئەم جۆرە چەکانە زۆر دوور نییە بە دەست کۆمەلە توندڕەوەکان و دکتاتۆرەکان کە لە  هەموو قوژبنێکی لۆجیکی ئەم زەمینەدا هەیە لەناو هەموو ئایینەکاندا لە هەموو فیکری نەتەوەکانی دونیا دا لە ئەمریکا لە ناو کۆمەلگای مدنی و عەسکری لە کۆریا لە ئیرلەندا لە دەولەتانی ئەمریکا لاتینی لە ناو ئیسلام و مسیح جوولەکە ملحدەکان کۆمۆنیستەکان لەناو خاوەن مێشک بێ مێشکەکان. بۆ نمونە لە چەند سألی رابردوو نەوەکانی بەرەی توند ڕەوی داعش قاعیدە بنکەیەک بۆ ئەم ئەگەرانە یان دانا وە بە ترسناکترین کاری کوشتن برین کاریان کرد کە کاری کردە سەر زۆە کەنجانی دنیا کە گەیشتە ناو قولایی پیوەندیە خێزانییەکان هەتاکو ئەم ساتانە خەریکە کە (چیلی حەوتەم ئەم کرۆپانە سەرهەڵدەن )بە شێوەیەکی زۆر ترسناک . بۆیە ترسەکە لەناو زل هێزەکان ئەبێت کاری گەر بێت هەموویان دانیشتن کۆبنەوە . بۆچوونی زۆری لەسەر کەن داوای ڕێککەوتن لە گەڵ هەرچی هێزەی گەورە بێت. بۆیە دەست زال بوون بەسەر ئەم وەزعە یەکێکە لە کارەکان ئەبێت ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی لە ترسەکان دوور بین. ئەبینین  فرە ئاینیەکان کە بوونەتە خاوەن دەسەلاتداری  فیکری ئاینەکانی خۆیان ( ئیسلامی
مەسیحیەکان جولەکەکان بوزییەکان سیخەکان ) زمیە خۆش ئەکەن بۆ ئەمە بۆ شەڕێکی سەران سەری زەمین.بە پێی ئەو پرتووکانەی کە خۆیان باوەڕیان پی هەیە کۆمەلی کەسیان بەدوایانەوە  ناوە . ئەمە دیوە ترسناکەی ئەم سەدەیە بەڵام بۆ کار کردن بۆ درێژەپێدانی تەمەنی ئادەمیزادەکان کۆمەلی ڤاکتری تر هەیە کە ئەبێت چاوی لێ نەپۆشین ئەگەر چی رەوشەکە لە قازانجی زل هێزکان زیاتر ئەبێت  ئەمەی سەرەوە شیکردنەوەیەکی  فیکرییە بۆ بەشە شاراوەکەی هەر ڕێکەوتن نامەیەک لە نابێن هێزە گەورەکان ئەکرێت . شیکردنەوەی سیاسی بە کورتەی هەوالەکان لە پێش دا بەم شێوەیە دەست پێ ئەکات .  پێش چەند ساتێک لە رۆیشتنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆریا هەرایەکی گەورەی نایەوە لە سەردانەکەی بۆ سەرانی گرۆپی حەوت بەلام دوا بەدوای ئەوە بەفرۆکە لە سینکاپۆرەی کۆریا لە گەل سەرۆکی کۆریای باکوور دابەزی رێکەوتنامەی مێژووی لە گەل ( کیم جونک ئاوی  ) مۆر کرد ، ئەمە گەوەر وەرچەرخانێک لە سیاسەتی ئەمریکا بۆ ماوەی پەنجا سال زیاتر کە وا پیشان ئەدات ئەمە سەرەتای سەدەی بیست و یەکە. پێویستە ئەم زەل هێزە دۆستەکانی خۆیان دەست نیشان بکات بۆ کاری پێویست ئەگەر داوای لێ کرا ئەمە پیشان ئەدات کە ئەمریکا زۆر گۆران کاری تری پێیە لەدوای ئەم قۆناغەدا کە ترامپ بە خۆی. بە مێشکە ئابوورییەکەی بە شێوازی رەنگی قژە زەردەکەی خێزانە جوان کیلەکەی رابەرایەتی ئەمریکا ئەکات لەم کاتەدا ، چی روی دا چی
رووش ئەدات ئایا دوای ئەوەی دوژمنە سەر سەختەکەی ئەمریکا بووە دۆستی ، دوژمنە کۆمۆنیستەکەی ئەبێتە دۆستی ئەمریکا لەسەر ئەم زەوییە بۆ بەرژوندی خۆیان.. چی رویدا لە کاتێکدا. کۆریا لە رۆژنامەکانی جیهان دابە نە ترسناک ترین دەولەتی دکتاتۆری سەر زەمین ناسراوە کە لە سایتەکان پیشان ئەدرا چەندەها گرتە فیدیویی و چیرۆکی سەیرو سەمەر و ترسناک ئەگیردرایەوە لەسەر ئەم سەرۆکە درندەیە ، 
کۆریای باکوور لە هەندێ رەوانگەوە ئەوەندە گرنکی نییە بۆ ئەمریکا ئەگەر پێوەانەی بەکەین کە ژمارەی ئەوەندە زۆو نیە خۆی ئەداتە بیست وپینج ملیون وەهەندە گەورەش نییە بەلام کۆریا  ئەکەویتە نابین سی زەل هئزی جیهانی ئابووری گەورە  کە ( چین و ژاپۆن کۆریای باشور) کە پاراستنی ئەم دوو زەل هێزە (ژاپۆن کۆریا )کاریکی لە ئەستۆی ئەمریکادایە ئاسان نییە بۆ ئەمریکا هەروەها لە  باکورەوە دراوسێ (روسیایە) کە لە گەل ئەمریکا دا هاو دژە لە شەرێکی ساردا بە
بەردەوامی لە زیاتر  پەنجا سال دا یە. 
ئەمریکا لە سەدەی بیست دا توانی تەواوی کۆنترۆڵکردنی خۆی بەسەر هەموو لایەنەکانی تەکنەلۆجی پیشەسازی و بکات بۆیە نوسەرانی ئەمریکا توانیان ئەمە لە کتێبەکانیادا روون بکەنەوە کە چۆن ئەمریکا تەنیا یەکەم زل هێزی سەدەی بیست بوو ئەمەش بووە پاش ماوەیەکی فیکری لە خودی سیاسەتی ئەمریکا
بەبەردەوامی بووە ئەگەر چی لە هەندێ سات دا سستی پێوە دیا ربوو ، بە هاتنی ئەم سەدەیە دوای ئەوەی کە گرنکی زۆری درا وە بە کیشوەری ناوچەی ئاسیا کە لە فیکری سیاستمەدارانی ئەمریکادا هاتووە بە خالێکی سەرەکی  ئەو هێزەی دەست بکرێتە سەر ئاسیا دست ئەگرێتە سەر دونیا سەدەی بیست یەک  ئەم لە پەرتووکەکانییان  هاتووە وەکو هیلاری کلینتۆن دا بۆیە گۆرین دۆست بە دوژمن گۆڕینی دوژمن بە دۆست کارێکی زۆر جێ سەرنجە ێەبێت لە ستراتیژی سیاسەتی ئەمریکا بە گشتی بە تایبەتی دوای سەر هەلدانی دا‌عش فکری ئیسلامۆفیا ئەو زۆران بازییەی کە تووشی ئەمریکا بوو لەم ناوچەیەدا. لە لایەکی تروە سەر هەلدانی هێزی (چین ) ئابووری بە هاوشانی روسیا دا وای کرد ئەمریکا ترسی زیاتر بنشێتە سەری بۆ نزیک بونەوە لە هێزە زەبەلاحەکان خالێکی تری  ئەمریکا هیج کاتیک توانای ئەوەی خۆی پیشا نە داوە کە دژی کۆریای باکوور کارێکی سەربازی بکات چونکه کۆریا بە خاوەن سوپایەکی بەهێزە کە چەکی ئەتۆمی موشەکی بالیستی بەهێزی هەیە کە ئە توانیت  لە ئەمریکا بوەشێنێت توانای پەلەمار دانی دۆستەکانی ئەمریکا زۆر بە لایدا ئاسانە بۆیە سوود مەندی ئەم رێکەوتنە زۆری لە سەر ئەنوسرێت کە ئەمریکا سود مەند تر ئە بئێت ئەگەر ئەم رێکەوتنە بە سەرکەوتن بروات. هەروەها ئە بە سوو مەندی کۆریا دا ئەبرێت کە چەندەها ساڵە کۆریا لە
جیهاندا بە دەولەتێکی دکتاتور ئەناسرێیت  دوا بە دوای ئەمە کۆریا لەم قالبدا دەرئەچێ سوود مەند ئەبێت. لە دیویکی ترەوە ئەمریکا دوای ئەم ریکەوتنە توانای بە رەنگار بونەوەی ئیران ئەبێت بە ئاسانی زیاتر کۆنترۆکزدنی ئەم ناو چەیە لە ژیر دەسەلاتی ئەمریکا خۆی دایە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە