خۆپیشاندان بەغداد و دیالەی گرتەوە

Tuesday, 17/07/2018, 14:32

3026 بینراوە


فرانس ٢٤ لە ١٧/٧/٢٠١٨دا دەنووسێت:
مینای ئومقەسر ڕۆژی دووشەمە کرایەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەسەڵاتدارانی حکومەت دایانخست لە ترسی خۆپیشاندەران. لە ٨/٧/٢٠١٨دا  دژی گەندەڵی لە دامودەزگای حکومی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان لە بەسرە خۆپیشاندن ئەنجامدرا. سایقێکی بارهەڵگر ڕایگەیاند  ئەوان ١٢ڕۆژە نەیانتوانیوە کارەکانیان ئەنجام بدەن بەهۆی بوونی خۆپیشاندان.  لە بەغدادی پایەتەخت و دیالەش خۆپیشاندان دەستی پێکرد. خۆپیشاندەرێک ئەوەی ڕایگەیاند کە بێ کاری بێزاری کردون و خواردنەوەی ئاوی پیس مرۆف و  ئاژەل و هەموو شتێک دەکوژێت، هەروها خۆیپشاندەران ڕێگەی سەڕەکیی کێلگە نەوتییەکانیان گرت و ڕوویان کردە فڕۆکەخانەی نەجەف دواتر ڕووبەڕووبووەنەوە و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزی پۆلیس دروستبوو. وەزیری ناوەخۆی عیراق لە میدایکاندا پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کرد و هۆشداری دا لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیزی پۆلیس لەگەڵ خۆپیشاندەران. خۆپیشاندانەکە دژ بە حکومەتی عەبادیە لە کاتێکدا ئەو  هەوڵدەدات دوای دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢/٥/٢٠١٨ دا دووبارە لە دەسەڵات بمێنێتەوە. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە