ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی (بەشی دەیەم)

Thursday, 26/07/2018, 1:59

6914 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٢
لە ساڵی ١٩٧٢، ناوەندی خزمەتگوزاری ئاسایش "CSS" دروستکرا لە "Meade". بە مەبەستی بڕینی پەیوەندیەکان. پرۆژەی Redlight بارێکی تری کارەکان دەگرێتە ئەستۆ لە نێڤادا. یەکەمین شکانی دیواری ئاوی ڕوودەدات. زانا ڕین هاردی "Rene Hardy"، کە یوفۆلۆگیستێکی دیاریوو بوو، بە مردوویی دۆزرایەوە؛ بە خۆکوشتنێکی ڕوون. پرۆژەی مێشک کۆنتڕۆڵ کردنی CIA لە "Bethesda Naval Hospital" کۆتایی دێت. لە ١٢ی مانگی شەشی ١٩٧٢، دووەمین و دیارترین شکانی دیواری ئاوی ڕوودەدات. لە مانگی ١٢، ئەستێرەناس ئێدگار میشێل "Edgar Mitchell" دان بەوە دادەنێت کە ناسا پێداویستی هەیە بۆ ڕووبەڕوبونەوەکان لەگەڵ بوونەوەری هەسارە دەرکیەکان. لە ٢٥ی مانگی دوانزەی ساڵی ١٩٧٢، سەرۆک کۆمار ترومان دەمرێت.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٣
 لە ساڵی ١٩٧٣، زیادبوونی ژمارەی دەڤرە فڕیوەکان دەرکەوت. سەردانێک بۆ بنکەی ژێر زەوی "Twentynine Palms" نووسراوە لەلایەن ئەندامێکی هێزی ئاسمانی کە وێنەی لاشەکردنەوەیەکی "autopsy" بوونەوەرێکی دەرەکی دەگرێت لەگەڵ کەشتیەکی ئاسمانی بوونەوەرە دەرەکیەکان کە لەناوەوە گەورەترە وەک لە دەرەوە. فرمانی دەوڵەتی بەڕازیلی، دانانی یاسای ژمارە ٥، بڵاوکردنەوەی زانیاری پەیوەست بە UFO قەدەغە دەکات. فایلەکانی NICAP بردران بۆ ناوەندی هاینیک "Hynek’s Center" بۆ لێکۆڵینەوە. دووبارە زاناکان تەنێکی گەورە دەدۆزنەوە کە بەرەو زەوی دەجووڵێت، کە کەشتیەکی ئاسمانی تری بوونەوەرە دەرەکیەکان بووە.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٤
  لە ساڵی ١٩٧٤، ژمارەیەکی زۆر لە لاشە شێواندنی ئاژەڵان دەستی پێ کرد  لە تەکساس "Texas". هاینیک سەردانی بنکە سەرەکیەکانی APRO دەکات و ڕێگەی پێنادرێت کە سەیری فایلەکان بکات. نێڵسن ڕۆکفێڵەر "Nelson Rockefeller" دەبێت بە جێگری سەرۆک کۆمار. سۆڤیەت دەست بە لێکۆڵینەوەکانی دەکات بۆ گۆڕینی کەش و هەوا. وێنەی دەڤرێک گیرا لەلایەن وێنەگرێکی فڕۆکەی سەربازی لە نزیک "Nellis AFB" لە نێڤادا. لە مانگی ٢ی ساڵی ١٩٧٤، ڕۆبەرت گاڵی "Robert Galley"، وەزیری بەرگری فەڕەنسا، دەچێتە سەر تەلەفزیۆن و بە گشتی ڕایدەگەیەنێت کەوا دەڤرەکان ڕاستەقینەن. 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٥
 لە ساڵی ١٩٥٧، بودجەی ناسا بەرزکرایەوە بۆ نزیکی ١٢١ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی R&D. ناوچەی دەوروبەری "Dulce" لە نیو مێکسیکۆ دەستی کرد بە ئەزمونکردنی شەپۆلێکی تر لە لاشە شێواندنی ئاژەڵەکان. باری دارایی NICPA ڕووی لە کەمبوون کرد. جۆرج بوش دەبێتە بەڕێوەبەریCIA. بەڵگەنامەکان پیشانی دەدەن کەوا لێکۆڵینەوەی ئەڵتراسۆنیک "ultrasonic" ٢٠ ساڵی خایەند.
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٦
 لە مانگی چواری ١٩٧٦،فرمانی 4Aی NSC ڕێگەیدا بە شاردنەوەی چالاکییە سایکۆلۆژیەکان تا ئەنجام بدرێن لە دژی دانیشتوانانی ئەمریکا. مانگی پێنجی ١٩٧٦، رۆژی دوو سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیڵومیناتی بوو "Illuminati".

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٧
 لە ساڵی ١٩٧٧، ئەمریکا موگناتیسێکی زۆر زۆر نایاب دەنێرێت بۆ یەکێتی سۆڤیەت کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ گۆڕینی کەش و هەوا. سەرۆک کۆمار کارتەر "Carter" هەڵدەبژێردرێت و دەڵێت هەموو پارچە زانیاریەک دەربارەی UFO کە لەبەردەستیانە بڵاودەکاتەوە. کارتەریش دەڤرێکی پیشان دەدرێت و بڕیارەکەی دەگۆڕێت. لە ساڵی ١٩٧٧، لقی هەواڵگری هیزی ئاسمانی "Royal Air Force" بڕیاردەدات کە چیتر ڕاپۆرتی ئاماری دەربارەی UFO بڵاونەکاتەوە. ئازادی یاسای زانیاری تێپەڕێنرا لە ساڵی ١٩٧٧. لە مانگی پێنجی ١٩٧٧، جاک ئاکەف "Jack Acuff"، نوێنەری CIA لە NICAP، سەردانی کرا لەلایەن بریکارانی KGBی سۆڤیەت سەبارەت بە UFOکان. لە مانگی نۆی ١٩٧٧، فڕۆکەوانێکی ئاڵای سوور "Red Flag" وندەبێت لەسەر "Dreamland" وە دوور دەخرێتەوە لە کارەکەی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا بۆ بنەیەکی تر. هەروەها لە مانگی نۆدا، کۆڵۆنێڵ سین "Colonel Senn"ی USAF نامەیەک دەنێرێت بۆ ژەنەڕاڵ کڕاوی ناسا "General Crow"، بە هیوای ئەوەی کە پشکنینەکانی UFO بوەستێنێت.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٨
لە ساڵی ١٩٧٨، شەپۆلێکی بینینی دەڤرە فڕیوەکان لە بەڕیتانیا دەستپێدەکات کە تاوەکو ١٩٨٣ درێژە دەکێشیت، کە نزیکەی ٣٠٠٠ بینین تۆمارکراوە. لە ١٩٧٨، کارمەندێکی NSA چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە پەیوەندیان بە UFO هەیە دەداتە نوێنەری CIA لە NICAP بە ناوی جاک ئاکەف. فیلمی "Close Encounters" بڵاوکرایەوە بە مەبەستی ڕاهاتن بەرەو بوونەوەرە دەرەکیە خۆشەویستە درۆزنەکان "Pseudo-friendly alliens". لە ١٩٧٨، ئەمریکا فڕۆکەیەکی نوێی F-16 دەنێرێت بۆ هاوپەیمانانی ناتۆ لەسەر کەشتیەکانی سۆڤیەت. کارمەندێکی کۆنی CIA وێنەکانی دەستەکانی بوونەوەری دەرەکی دەسەلمێنێت کە لاشە کردنەوەی بۆ کراوە. لیۆنارد سترینگفیڵد "Situation Red" بڵاودەکاتەوە. گۆڤاری "Harrisburg" پێشبینی لێدانێک دەکات لە دورگەیەکی سێ میلی ویستگەی چەکی ناوەکی بۆ ٢٨ی مانگی سێی ساڵی ١٩٧٩. لە ١٨ی مانگی سێی ١٩٧٨، ویلیام هێرمان فڕیندراو پێی وترا لەلایەن بوونەوەرە دەرەکیەکان دەربارەی بوونی تۆڕێکی شارستانیەت. هەروەها ئەوان ونبوونی کەشتیەکان لە ساڵانی ١٩٤٠ دەگەڕێننەوە بۆ یەکەی ڕادار. لە ١٩ی مانگی شەشی ١٩٧٨، سەرۆک کۆمار کارتەر فرمانێکی جێبەجێ کردن دەردەکات بۆ دروستکردنی "Federal Emergency Management Agency" ؛ کارێک کە لەلایەن هەندێکەوە نادەستووریانە سەیر دەکرا. لە مانگی نۆی ١٩٧٨، زانا پۆڵ بێنەویتز "Paul Bennewitz" چالاکیەکانی کەشتی ئاسمانی بوونەوەرە دەرکیەکان دەدۆزێتەوە لە ناوچەی کۆگای چەکی مانزۆنا "Manzona Weapons Storage" لە دەرەوەی "Alburquerque" لە نیو مێکسیکۆ. بێنەویتز ڕاپۆرتێک دەخاتە بەردەستی حکومەت بە ناوی "Project Beta" و دەخرێتە ژێر چاودێریەوە. ئەو گوایە خراوەتە ژێر سێ چارەسەری کارەبا لێدان کە دەستی پێکردوە لە ١٩٧٩، دواتر جێهێڵدراوە تا چاودێری بکرێت لەلایەن هەردوو حکومەت و ئەو بوونەوەرە دەرەکیانەی کە پەیوەندی پێوەدەکردن لە ڕیگای کەلوپەلەکانی کۆمپیوتەرەکەی. هەروەها لە ساڵی ١٩٧٨، "Federal Emergency Managment Agency" یەکەمین مەشقەکانی ڕێکس "Rex exercises" بەڕێوە دەبات، Rex-78.
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٩
لە ساڵی ١٩٧٩ کۆنفرانسێک لەسەر لاشە شێواندنی ئاژەڵان ڕێکخرا لەلایەن سیناتۆر سمیث و دۆمینیچی "Smith and Domenici"، وە بەشداری تێداکرا لەلایەن زانا هێنری مۆنتیث "Henry Montieth" کە تازە دە ساڵی تەواو کردبوو لە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە. دەرەنجامی کۆنفڕانسەکە ئەوەبوو کە ماددەیەک هەبوو لە لاشە شێواندنی ئاژەڵاندا کە نەدەتوانرا ڕوون بکرێتەوە. ١٩٧٩ ئەو ساڵە بوو کە زانایەکی ئیزعاج لە "Dolce Genetics Facility" ڕایکرد لەگەڵ چەند ڤیدیۆیەک و وێنەیەک و تێبینیەک، سوێندی خوارد کە ئەو دڕندەیانە ئاشکرا بکات کە لەوێ دۆزرانەوە. کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار ڕۆناڵد ڕێیگن "Ronald Reagan" سەردانی NORAD دەکات لە چیاکانی "Cheyenne" لە ساڵی ١٩٧٩. نوێنەری CIA جۆن ئاکەفی NICAP جێیپێدەگیرێتەوە بە نوێنەر هاڵی "Hall" خانەنشینکراو. لە ساڵی ١٩٧٩، نوێنەرێکی خانەنشینکراوی OSS دەڵێت کەوا لە چاوپێکەتنێکدا داوای لێکراوە کە ژەنەڕاڵ پاتۆن "General Patton" بکوژێت. لە ١٨ی مانگی یەکی ١٩٧٩، گفتوگۆیەک لەسەر UFO کرا لە "House of the Lords" لە بەڕیتانیا. لە ٢٨ی مانگی سێی ١٩٧٩، ڕێک بەو شێوەیەی پێشبینی کرا، ڕووداوەکەی دوورگە سێ میلیەکە ڕوویدا. لە مانگی دەی ١٩٧٩، دەمەقاڵیەک ڕوویدا لە نێوان زانایانی حکومەت و دەستەی کارگێڕانی دەزگای سەربازی و بوونەوەرە دەرەکیە نیشتەجێ بووەکان. ٦٦ کەس کوژران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە