بزوتنەوەی گۆڕان لە فۆرمێکی دینی دا

Sunday, 05/08/2018, 19:10

3550 بینراوە


ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی ئەمڕۆی کوردستاندا دەگوزەرێ بە ناوی نوێبوونەوە، یان ریفۆرمی سەردەمیی، کە زۆرێک لە بزووتنەوە نوێکان بە ناوی نوێخوازی و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و هینانە کایەی وڵاتێک، کە هاووڵاتیبوون تێیدا بەرقەرار بێت، تەنها فۆرمێکی شێوێنراوه.
من پێم وایە کەس لە کوردستاندا پێچەوانەی دروستبوونی دەوڵەتێکی سیکولاری موئەسەساتی نییە، کە هەموو سیکتەرەکان لە شوێنی خۆیدا بن، هیچ کوردێک نییە، پەنجە بۆ ئەو ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییە درێژ نەکات، کە ووڵاتانی رۆژئاوا دروستیان کردوە، تەنانەت گروپە ئیسلامییەکانیش، کە نایانەوێت کوردستان ببێتە کۆمەڵگایەکی ‌‌عیلامانی سیکۆولار، کەرامەت تێیدا بگەڕێتەوە تەنانەت بۆ مەزهەبە ئاینیەکانیش.هەر وەک ئەوەی دەیبینین، کە چۆن مەسیحییەکان جارێکی تر بە ناوی کەنیسەوە کۆمەڵگا ناچەوسێننەوە هەر وەک لە سەدەکانی پێشوودا کەنیسە ببووە مۆتەکەی کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی.هەر وەک ئەوەی کە دەیبینین کۆمەڵگای ئیسلامی چۆن دۆش داماوە بە دەست گروپە تیرۆرستییە ئیسلامیەکانەوە.
هەڵبەتە بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستان کاتێک، کە دروست بوو لە بەرگێکی پێشکەوتوخوازانەدا و بەفۆرمێکی جیاواز بانگەشەی بۆ ڕیفۆرمێکی کۆمەڵایەتی دەکرد، من پێم وا بوو کە ئەرکی هەموو ڕۆشنبیرێکە هاوپشتی بکات.لە سەرەتادا هەر وەک من بۆ خۆم گوێم لە ڕیک خەرەکەی (نەوشیروان مستەفا) بوو، کە دەیگوت ئێمە هەوڵی جیاکردنەوەی دینیش لە دەوڵەت دەدەین و دەمانەویت کۆمەڵگایەکی مەدەنی دور لە هەموو مەزهەب و بۆچونێکی ئاینی دروست بکەین.دروست بوو، کە بانگەشەی بزووتنەوەیەکی دوور لە هەموو ئایدۆلۆژیایەک بکرێت هەمووما ن قبوڵمان بوو، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی ئەم بزووتنەوەیە، گروپێکی ئیسلامی نوستوو سەری هەڵدا، کە ڕۆژ بە ڕۆژبەشێوەیەکی بەرچاو نفوز و کاریگەرییان لە سەر بزووتنەوەی گۆڕان زیادی کرد، بە شێوەیەک نەوشیروان مستەفاشی بەدەر نەکرد، هەر وەک لە وتارەکەی مزگەوتی گەورە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەلاکان، کە بۆ خۆیان لە میدیای بزوتنەوەکەوە بڵاویانکردوە دەیگوت جارێکی تر لە رێگەی مزگەوتەوە کۆمەڵگا ڕێک دەخەینەوە و داوای لە مەلاکان کرد، کە ڕۆڵی خۆیان ببینن.لە دوایی مەلایەک بە ناوی مەلا کامەران زۆر بە روونی لە کەناڵی (KNN) وتی کە نەوشیروان مستەفا پێی وتوم، ئێمە بێبەرین لە هەموو فیکرێکی عیلامانییەت و لە سەر پەیرەوی قورئان و شەریعەت دەڕۆین.ئەگەر ئەم بۆچوونانە بەراورد بکەین لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیو گروپە ئیسلامیەکاندا دەتوانین بڵێین، کە بزووتنەوەی گۆڕان لە فۆڕمێکی نوێدا بزووتنەوەیەکی ئیسلامییە دوورە لە هەموو نوێخوازییەک، کە پێشتر ریکلامی بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی دەکرد وبەگژ پارتەکانی دیکەدا دەچوو بەتایبەتی پارتی دیموکراتدا دەچوو، کە گوایا پارتی دواکەوتوە پاوەنخوازە.وەک ئەوەی لە حەڤدەی شوباتدا بە روونی دەرکەوت کە بزووتنەوەی گۆڕان چۆن کەوتوەتە ژێر کاریگەری ڕەوتە ئسیلامییەکانەوە.هەرچەندە زۆر هەوڵ درا بزووتنەوەی گۆڕان لەم گێژاوە بهێنرێتە دەرێ، بەڵام ئەم هەوڵە سەرینەگرت و هەرچی خەڵکانی سیکولار و عیلامانیە بزووتنەوەکەیان چۆل کرد، ئەوەی مایەوە تا ئیستاش بە رێژەیەکی زۆر گروپە ئیسلامیەکانە، کە کۆی بزووتنەوەکەیان کۆنترۆڵ کردوە.رووداوی ئەم دوایییەی ناو پارێزگای هەولێر کە رووداوێکی ترساناکە بزووتنەوەی گۆران بە سیناریۆی پارتی دانا، لە کاتێکدا دەبوایە بزووتنەوەی گۆڕان بێلایەن بوایە وپاساو بۆ شوشکەییەکان نەهێتەوە، گوایە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانی بەتاوانەکانیدا ناوە.
بزووتنەوەی گۆڕان هۆکاری یەکەمە بۆ شکست پێهینانی ئۆپۆزسیۆن بە جۆرێک سەدەیەک هزری گۆڕانی کۆمەڵایەتی بردۆتە دواوە کە دەبوایە هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە راست و رەوان بە کۆمەڵگای کوردی بگوتایە، بزووتنەوەکەیان لە ژێر چەتری گروپێکی ئیسلامیدایە عیلمانیی نییە و دەیەوێت کۆمەڵگای کوردی بەرەو دەوڵەتیکی ئیسلامی بەرێت، نەک بۆکۆمەڵگایەکی مۆدێرنی مەدەنی، بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان بزانێت کێیە داوای وڵاتێکی سەربەخۆ دەکات و کام گروپی سیاسییە لە کوردستاندا کە هەڵگری ئاڵای ڕزگاری نەتەوەییە، کە هێشتا ئەو گروپە بوونی نییە و لە ناو هیچ کام لە پارتەکانی باشووردا بوونی نییە، ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی دەدات، گێڕانەوی کۆمەڵگایەبۆ دواوە بە تایبەتی ئەوەی کە لە زۆنی سلێمانی دەگوزەرێت کارەساتێکی سیاسی گەورەیە کە ماکەکانی لە سەر کۆمەڵگا دەردەکەوێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە