دەریای ئێجە

Monday, 13/08/2018, 23:07

5831 بینراوە


هەتاکو کەی ؟  
هەتاکو کەی  دەریای ئێجە
ڕوحی پاکی پەپوولەمان
ئەکەی بەقووڕگی  نەهەنگ و
زیندەوەری  دەریاچە؟
لە پێناوی چی و  بۆکێ!
یان بۆ ڕازی دڵی  دوو زڵ هێزی 
نامەرد و کەللە پووچە
کە لەدەستیان ڕایان کردووە 
بۆ پارووێ  نان
بۆ هەوایەکی پاك 
بۆ ئازادی یەك ! 
کە لە وڵات نیە و  هیچە؟
دەک دارزێی
نەفرەت لە تۆش
دیارە بە (مەی) کراوی سەرخۆش
یاخود بە پارە کڕاوی 
بۆ ڕاونانی روحێکی پاك و  بێ گووناه 
کە بێ پشت و پەنا و
بێ تاوان و بێ سووچە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە