ئەمریکا دژی کڕینی موشەکی ئێس-٤٠٠ی ڕوسییە لە لایەن تورکیاوە

Sunday, 26/08/2018, 6:21

5574 بینراوە


لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە،
وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمیی ڕایگەیاند، کە ئەوان دژ بە کڕینی موشەکی ئێس-٤٠٠ی ڕووسین لە لە لایەن تورکیاوە. لەو بارەیەوە هێدەر نەیروت، قسەکەری وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ٢٣/٨/٢٠١٨دا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند " کڕینی ئەو موشەکانە ئێس -٤٠٠ دژ بە سیاسەتەکانی ناتۆیە. ئێمە دژ بەوەیەن کە یەکێک لە هاوپەیمانانی ناتۆ لە هەر کوێیەک بێت ئەو جۆرە سیستەمی موشەکی هەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە سیستەمە  لەگەڵ سیستەمی موشەکی پارێزگاری ناتۆ کێشە دروست دەکات". 

ئەم لێدوانەی قسەکەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە هات، کە تورکیا سیستەمیی موشەکی ئیس-٤٠٠ی ڕوسی کڕی و بڕیارە لە مانگی ٧ی ٢٠١٩دا ئەو موشەکانە بگەنە تورکیا.

شایەنی باسە ،ئەمریکا چەند جارێک هۆشداری داوەتە تورکیا کە دەستهەڵگرێت لە کڕینی ئەو جۆرە موشەکە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا پێداگریان کردوە و سووربوون لەسەر کڕینی ئەو جۆرە موشەکەی کە ئەمریکا بە ترسناکی دەزانێت وڵاتێکی وەک تورکیا ئەو جۆرە موشەکەی هەبێت کە لە ئەنجامدا ئاسایشی ناوەچەکە و دنیا دەخاتە مەترسیەوە. ئەم جۆرە پێداگرتنەی تورکیا لەسەر ئەم هەڵویستە، کێشە دروست دەکات لە نێوان تورکیا و وڵاتانی هاوپەیمان لە ناتۆ و وڵاتانی هاوپەیمان لەگەڵ ئەمریکاش، هەروها چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت کە گرفتەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە ئایندەدا بەرەو قوڵبوونەوەی زیاتر بچێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە