نەفرەت

Sunday, 26/08/2018, 21:04

9236 بینراوە


 نەفرەت
ئەگەر وێنەم  هەڵبواسن  بە دیوارا
بە گەورەیی ناوم  بنووسن 
لە ڕۆژنامەو  لەگۆڤارا
بە تێرۆریست  بمناسێنن 
لە ناو جەرگەو  دڵی شارا
با دڵنیابن  دزو جەردەی دوو بنەماڵە
هەر ئەڵێم و  هەر ئەنووسم 
نەفرەت ئەکەم  بە گژیانە 
بە زیندان و  تێهەڵدان و
  ڕفاندنی بە نامەردیش 
باکم نیەو  بێدەنگ نابم
 ئەگەر پەتی  قەنارەشم 
بۆ  هەڵبخەن  بە ملی دارا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە