دوو خاڵ کەگومانی لەنیوبردنی فازل بەرواری بەهێز دەکا.

Sunday, 23/09/2018, 12:57

7742 بینراوە



روژی ٢١ی ئەم مانگە فازل بەرواری بەرپرسی هیزەکانی ئالتونی عیراق هەوالی مردنی بەنەخۆشی جەڵتەی دڵ بلاوکردەوە ، من لیرەدا هەندێ زانیاری و سەرنج دەدەم

١/ کاتیک بارزانی لەگەل حکومەتی عیراق و مالیکی لەسالی ٢٠١٤ ململانییان گەیشتە لوتکە ئەو فازل بەرواریە پشتی مالیکی بەرنەد ا هەموو رینمایەکانی بارزانی جێ بەجێ نەدەکرد بۆیە پارتی بەفەرمی لەمیدیاکانی رای گەیاند کەفازل هیج پەیوەندی بەپارتی نیە بەلکو ئەفسەریکی سوپای عیراقە هەرچەندە فازل لەروداو ووتی پارتی کوری پارتیم بەلام چەندسالە مالی مەلامستەفا فازلیان پەراویز خستوە
٢/ لەکاتی ئاشبەتاڵی دوای ریفراندوم و هیرشی سوپای عیراق لە ١٦ ئوکتوبەر بۆسەر گرتنی کەرکوک و خانەقین ... ، هیزەکەی فازل بەرواری لەریزی پشەوەی سوپای عیراق بووە بەلام لەمیدیاکان فازل رای گەیاند کەئەو ئەوروژە لەمال بووە بەلام هیزەکەی بەشداری کردوە ، بەپیی زانیاریەکان لەسەردانی ئەم دوایەی مالی جەلال تالەبانی ( هێرو وپاڤیل و قوباد ) بۆلای بارزانی کاتیک باس لەئاشبەتال وناپاکی ١٦ ئوکتوبەر کراوە وەفدی مالی تالەبانی توماری دەنگی فازل بەرواریان داوە بەبارزانی کەداوای لەهیزەکانی یەکیتی بکشینەوە و ئەگەرنا شەر دەبیت و هیزی پارتیش دەکشیتەوە ئەمە بارزانی زۆر تورەکردوە 
هەموو ئەو هۆکارانە و بەدواچونەکانی پەیجی ١٧ شوبات ئەوەی بۆدەرکەوتوە لەنزیک بنەمالەی فازل بەرواری لەجەند سالی پێشودا باسیان کردوە کە رەوشی تەندروستی زۆر باش بوو . بۆیە هەموو ئەوانەبۆتە هۆی گومانی زیاتر کەپارتی وەک دەیان بەرپرسی تری بەشیوازی جیا لەنیوی بردوە وەک جەوهەر نامق و فەلەکەدین کاکەیی و جەرجیس فەتحولا و وەحید کۆڤلی و ئەدیب شیروانی و فەریدون جوانرویی و پلنگ وغازی ئەتروشی و.... باشترین بەلگەی بەهیزیش لەم بارەوە مەسعود و نیجیرڤان بۆ بجوکترین کادیرو بنەمالەی دیاری پارتی بروسکەی هاوخەمی دەردەبرن و لەمیدیاکان گرنگی پیدەدەن بەلام بۆفازل بەرواری ئەمەیان نەکردوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە