چۆن ئێمەی مرۆڤی ساپیان لەناو دەچین؟

Thursday, 22/11/2018, 22:19

8890 بینراوە


لەکاتێکدا کە تۆ دەچیت بۆ کار، بۆ نوێژکردن یان بە ژیانی ڕۆژانەتەوە خەریکیت، لە تاقیگەکاندا هەول ئەدرێت چۆن بتوانن لەزەتێکی ئەبەدی بۆ تۆی ئۆمۆساپیان بدۆزنەوە، بەمەرجێک ئەم هەستکردنە بەو لەزەت و خۆشییە بەردەوام بێت و بۆ کاتێکی دیاریکراو نەبێت.
ئامانجی سەفەرەکەت گرنگ نییە، بەڵکو سەفەرەکە خۆی گرنگە، کاتێک دەچیتە سەر لوتکەی هیمالایا ؛ ئاو و هەوا و ئەوکاتەی کە دەیبەیتە سەر لەو شوێنەدا گرنگە هەتا گەیشتن بە لوتکەی ئیڤرێست، کاتێک لەگەل خۆشەویستەکەتایت، دەستبازی خۆشترە لە جوتبون و گەیشتن بە ئۆرگاسم.
کاتێک بونەوەرێک ئەگاتە بە شتێک، کە ئەزانێت ئەوە دەبێتە هۆکاری بەردەوامی لە ژیانیا وەک خواردن، یان موچەیەکی بەرز لە کۆمەڵگەدا، یان خۆشەویستێک بۆ جوتبون، مێشکی ئاگادار دەکاتەو و دەیهروژێنێت بۆ هاندان کە هەوڵی زیاتر بدات هەتاوەکو بەردەوام بێت لەو هەست بەخۆشی کردنە. بۆ ئەمەش تاقیکردنەوەیان لەسەر مشک کردوە، کاتێک خستویانەتە سەر دوچەرخەیەک هەتاوەکو پایدەر لێ بدات، لەکاتی پایدەر لێداندا ئەو شوێنەیان لە مێشکی مشکەکەدا هروژاندوە کە مشکەکە هەست بە لەزەت بکات لەو کارەیدا، مشکەکە بە بەردەوامی پایدەری لێ داوە هەتاوەکو هێزی تیانەماوە، نەچووە بەلای خۆشترین خواردندا کە بەتەنیشتیەوە بۆیان داناوە، وەک چۆن مندالیک حەزدەکات بە سەعات یاری ڤیدیۆ بکات هەتاوەکو بچیت نانەکەی بخوات یان کارێکی باشتر بکات.
ئەوەی هاندەرە لێرەدا ئەو هەستەیە کە مێشک دەهروژێنێت و پاڵنەرە، ئەگەر هەستمان بەو خۆشیە نەکردایە کە لە ناو مێشکی مرۆڤدا رووئەدات ئەوا کەس بە شاخدا سەرنەدەکەوت و یاری ڤیدیۆی نەدەکرد، تەنەنات ئەو کەسانەشی لە مەڵەوە لەبەردەم تەلەفزوێنەکەیاندا سەیری یاریەکی تۆپی پێ دەکەن لەبەردەم بردنەوەی ئەو تیپەی کە خۆیان پشتگیریی دەکەن. لەبەر ئەوەی کە تۆ هەمیشە پێویستت بەو لەزەتەیە، بە بیرەوەریەکانی لەزەتی رابوردوت تێر نابیت.
بۆیە زانست بەردەوامی بە بەختەوەری و هەستکردن بە لەزەت راستەوخۆ دەبەستێتەوە بە سیستەمی بیۆکیمیاویەوە، نیو سەدەشە زۆر لە دانیشتوانی روی زەوی دەچن بۆلای دکتۆر بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکێ و بێ تاقەتیان، بۆ نمونە مندالانی ئەوروپی دەرمانی ریتالین بەکار دەهێنن دژی خەوبردنەوەیان لەکاتی خوێندندا، لەساڵی 2011 دا 3.5 ملیۆن منداڵی ئەمەریکی دەرمانی تری وەردەگرت بۆ زیاتر تەرگیزکردنی مندالەکانیان لە خوێندندا، لەساڵێ 2012 دا لە بەریتانیا 486 هەزار منداڵ ، ئامانج ئەوەبوو کە هێزی تەرکیزکردنیان زیاد بکەن و ئاستی خوێندنیان بەرزبکەنەوە، بەڵام زۆر کەس دژی ئەمە دەوەستانەوە و دەیان وت ئەگەر منداڵ تەرکیزی کەم بێتەوە باشتر وایە سیستەمی پەروەردە و مێتۆدی فێربون بگۆڕین، باشترە لە گۆڕینی منداڵەکە. ئەگەر لە داهاتودا هەمو ولاتان لەسەر ئەم مێتۆدە هاورابون بەڵام ئێستاکە زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان کە سیستەمی بیۆکیمیاوی منداڵەکە بگۆڕین باشترە، لەبەر ئەوەی کا ئاستی ژیرییان جیاوازە و پێ دەچێت سیستەمی گۆڕینی پەروەردە پێویستی بە کارێکی زۆرتر هەبێت و گرانتری تێبچیت، هەروەها دۆزینەوەی مێتۆدێک کەهەمومان لەسەری ڕیکبکەوین، کاریگەر بێت هەروا ئاسان نابێت بۆ ئەنجامێکی زۆر گرگنیش نا.
سوپاش دوای هەمان مێتۆد دەکەوێت. لەشەڕی عێراقدا لە سەدا 12 ی سەربازەکانی لەشەڕی ئەفغانساندا لەسەدا 17 ی دەرمانی خەو و دژە سترێسیان دەخوارد، لەبەر ئەوەی ترس و، سترێس و، خەمۆکێ بە بۆنەی بۆمبەوە نەبووە، بەڵکو بەبۆنەی ئەو هۆرمۆنانەوە بوە کە نۆرۆنەکان دەیگەیەنن بە ستستەمی مێشک. دوو سەرباز لە شەڕێکدا یەکێکیان لە ترسا خۆی ئەدا بەزەویدا و دوای چەند ساڵێک توشی نەخۆشی نەفسی دەبێت، بەڵام ئەوی تریان خەلات وەردەگرێت. هەروەها کاریگەریی بیۆکیمیاوی لەسەر مرۆڤیش هۆکاری یەکەمن بۆ تاوانی کوشتن لە جیهاندا. لە ئەمەریکا ساڵی 2009 لە 38%ی تاوانبارەکان بەکوشتن لەو کاتەدا دەرگیان خواردوە، لەبەریتانیا لە 55% ی تاوانبارەکان، لە ئوسترالیا لە 62% .
خەڵکی کحول دەخۆن بۆ لە بیرردنەوە، کێشان بۆ ئیسراحەت کردن، کۆکاین بۆ باش ئاگاداربون و سووربوون لەسەر ئەو کارەی دەیکەیت، وەک هەندێک لە دکتۆرەکان لەکاتی نەشتەرگرییدا یان دادیار لەکاتی دادگادا بەکاری دەهێنن، درەگی ئێکستازیش بۆ هەستکردن بە ئێکستاز. 
ئەوانەی هەوڵ ئەدەن بەختەوەریی بە ڕیگای سۆشیال ؛ خێزان و، کار و شتی تر بەدەست بهێنن هەندێک کەس بە چەند مۆلوکولێک وەدەستی دەهێنن، ئەمەش کاریگەری ئەبێت لەسەر ئۆردەری ئابوریی و سۆشیاڵ بۆیە حکومەتەکان بەهەموو شیوەیەک دژی دەوەستنەوە.
حکومەتەکان هەوڵ ئەدەن کە ئۆردەرێک دورستبکەن بە چارەسەری بیۆکیمیاوی؛ خراپەکان لە باشەکان جیا بکەنەوە، ئەوانەی کە یارمەتی دەرن بۆ بەرزبونەوەی ئاستی ئابوری و هاوسەنگی سیاسی و سۆشیال، ڕیگە پێدراوە، ئەگەر دەرەگەکان پێچەوانەی ئەمە بن ڕیگە پێنەدراون، بەڵام ئەم دەرمانانە هەتا بێن زیاد دەکەن و لە گۆڕاندان، کۆمپنیای دەرمانخان بەرهەمهێنەرەکان، هەمیشە دەرمانی نوێ دروست دەکەن بۆیە کۆنترۆڵ کردنی هەروا ئاسان نییە.
درەگەکان لەسەرەتادان، لەتاقیگەکاندا هەمیشە بەدوای شتی نوێدا دەگەڕێن کە چۆن دەرمانی بیۆکیمیاوی زیرەکتر دروستبکەن، بەناردنی بزوێنەری  راستەو خۆ بۆ شوێنی تایبەت لە میشک یان بە دەستکاری کردنی جینەکان، بەهەر وەسیلەیەک بێت گەیشتن بەبەختەوەری بە بیۆ کیمیاوی هەروا ئاسان نیە، بەڵام لەهەما ن کاتا ئاسان نەبو کاتێک لە رابوردودا توانیمان سەرکەوین بەسەر برسیەتی و شەڕی جیهانی و نەخۆشی کوشندە و پەتا.
گومانی تێدا نییە کە مرۆڤایەتی توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ بە بەدەستهێنانی بەختەوەریی بە مێتۆدی بیۆکیمیاوی، کەسیش ناڵێت کە بەختەوەری گرنگ نییە بەلایەوە. پێنج سەدە پێش زاین، فەیلەسوف؛ ئێپیکور، بە هاوەڵەکانی دەڵێت: پێدەچێت، کە گەرانی بێوچانی مرۆڤ بەدوای لەزەت و خۆشی و بەختەوەریی دا بێت ، مرۆڤ بگەیەنێتە خەمباری نەک بەختەوەری. دوو سەدە پێش ئەوئش، بودا فکرەیەکی زیاتر ڕادیکالی هەبووە، دەڵێ: گەڕان بەدوای لەزەت و خۆشیدا، ڕەگی ئەشکەنجەیە. ئەم هەستانە لەرینەوە و موچڕکەی کاتین، روتن، هیچ ئاراستەیەکیان نییە، هەستکانمان دڵخۆشکردن نییە، بەڵکو بەدەست هێنانی زیاترە لە لەزەت، نەک لە زەت خۆی، بۆیە هەرگیز تێرنابن ، کاری مرۆڤ ئەوەیە کە هەوڵەکانیان بۆ هەستکردن بە بەدەست هێنانی لەزەت و بەختەوەری خاوبکەنەوە، نەک خێراتری بکەن.
ئەم تێروانینەی بودیسم لەگەڵ بیۆکیمیاویدا یەکتری دەگرنەوە، هەردووکیان باوەڕەیان وایە، کە هەستکردن بە لەزەت و خۆشی، لەهەمان کاتا کە ئەیدۆزینەوە هەرخێرا ون دەبن، مرۆڤ هەتا چاوچنۆک بێت هەست بە برسیەتی دەکات، هەست بە کەمی نائارامی دەکات. بیۆکیمیاوی ئەیەوێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە بە مۆلیکولێک، کە لەزەتێکت بداتێ بەبێ کۆتایی و هەمیشە بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی بۆچوونی بودا ئەوەبوو، کە دەیوت دەبێت تینویەتی هەستکردن بە لەزەت ژیانمان داگیر نەکات و خۆیمان بەسەردا زاڵ نەکات، کاتێک سەرنج ئەدەین چۆن رۆحمان هەست بە هاتنەکایەی خۆشییەک دەکات و هەر خێراش لەناو دەچیت، کاتێک هەستی پێ دەکەین، کە ئەو موچڕکە و لەرینەوانەی کە بۆشن یان روتن لە ئاراستە ئێمەش هیچ گرنگیەک نابینن جگە لە راکردن بەدوایانا .
کەڵکی چییە کاتێک دوای شتێک بکەویت هەر کە دەستت کەوت ونی دەکەیت ؟ بەڵام لەم سەردەمەدا مرۆڤایەتی گوێ نادات بە فەیلەسوفو بیرکارەکان هەوڵی چارەسەری بیۆکیمیاوی ئەدات، مێتۆدی کاپیتالیست ئەوەیەکە بەختەوەری و لەزەت هەمو ساڵیک زیاد دەکاتو بێ تاقەتی و ناخۆشی کەم دەبێتەوە، گەران بەدواز زانیاریدا لەگەڵ باری ئابوریدا یەکتری دەگرنەوە، هەمو ساڵێک عەتری نوێم کالای نوێ، بەتانی نوێ، تەلەفۆنی نوێ و یاری نوێ، کە کاتێکیش چاوەڕوانی پاس دەکەین بێ تاقەت نابین بە ئیفۆنەکەمانەوە.
 بەڵام ئەمان هەموی بەشی ئۆمۆساپیان ناکەن بۆ هەستکردن بەلەزەتێکی بەردەوامی، بۆیە ئەزانین کە دۆندرمەو ئایفۆن چارەسەر نادۆزنەوە لەبەر ئەوەیە کە ئەبێت سیستەمی بیۆکیمیاویمان بگۆڕین، جسمان جارێکیی تر ئۆرگانیزێ بکەینەوە ، ئیتر ئەوە باشە یان خراپە موشکیلە نیە، بۆیە پرۆژەی سەتەی بیستو یەک ئەوەیە کە بیۆکیمیاوی چۆن بتوانێت بە بەردەوامی هەست بە بەختەوەری و خۆشی بکەیت .
مرۆڤ ئەیەوێت بەهۆی گەڕان بەدوای بەختەوەری و نەمریدا بگاتە ئاستی خواوەندەکان، لەبەر ئەوەی کە ئەوە خاسیەتی خواکان بوە لە رابوردودا، هەروەها زال بونە بەسەر پیری و هەژاریدا. بۆ ئەمەش ئەبێت پیش هەمو شتێک کۆنترۆلی خوایی بیۆکیمیاوی خۆیان بکەن، هەر کاتێک توانیمان سیستەمی مردنو ئازار لەناوبەرین هەر هەمان سیستەم ئەتوانێت یارمەتیمان بدات بەئاسانی کۆنترۆڵی هەستو هۆشو ژیریشمان بکەین. ئەتوانین هێزی هەرقل بەدەست بهێنین هەستی ئەفرۆدیت، شێتی دیۆنیزۆسو ئاقڵی ئەتێنا. ئەوەیە ئاواتمان.
هەتا ئەم ساتە تواناکانمان بەکار دەهێنا بۆ دەستکەوتنی شتی دەرەکی، لەداهاتودا تواناکنمان دەخەینە گەڕ لەسەر مێشکو بیرکردنەوە و جسمی مرۆڤ، بەیەک کردنیان لەگەل ئالەتەکاندا.
گەیاندنی مرۆڤ بۆ ڕیزی خواکان بە سێ ڕیگاوە بەستراوەتەوە ؛ ژیری بیۆلۆژی، ژیری سیبۆرگ، ژیری بونەوەری نائۆرگانیکی. (سیبورگ، ئەو مرۆڤانەن کە بەشیک لەلەشیان میکانیکیە، وەک ئەمڕۆ دەبیرێن دەستو قاچو دڵی مرۆڤ دروست دەکەنەوە ) .
ژیری بیۆلۆژی کە دورین لەوەی کە بەتەواوی جێبەجیی بکەین، ئەویش توانای لەشی ئۆرگانیکە، چوار ملیار سال لەمەوبەر هەڵبژاردەی سروشتی ئەم جسمەی ئێمەی لە ئەمیباوە گۆڕی بۆ خشۆکەکان، پاشان بۆ شیردەرەکان لەکۆتایدا بۆ ئۆمۆساپیان، هیچ ڕیگریەک نیە لەوەی کە ئۆمۆساپیان ببێتە دواهەمین قۆناغی ئەم ئێڤۆلیشنە. وەک بینیمان چەند گۆرانێکی بچوک لە جینەکانو هۆرمۆنو نۆرۆنەکان کە ئۆمۆ ئێرێکتوس تەنها ئەیانتوانی چەقۆ و رم دروست بکەن، گۆرینیان بە ئێمەی ساپیان کەتوانامان هەیە کۆمپوتەرو ساتەلایت دروست بکەین، کێ ئەزانێت کە گۆڕانکاریکەی تر لە ئای دی ئێنەکانمان یان سیستەمی هۆرمۆنەکانو بنیاتی مێشکمان نەبێتە هۆکاری گۆرانێکی تر ؟
ژیری بیۆلۆژی چاوەروان ناکات کە هەڵبژاردەی سروشتی ئەو کارە بگرێتە دەست بەڵکو ئاندازیاری بیۆلۆژی ئەم جسمە کۆنەی ئۆمۆساپیان دەهێننو جارێکی تر بە پێی پیویستی خۆیان کۆدی جێێنێتیکی بۆ دەنوسنەوە، بۆ دروست دەکەنوە ،دەمارەکانی مێشکو نۆرۆنەکان ڕیک دەخەنەوە و سیستەمی هاوسەنگی بیۆکیمیاوی دەگۆڕن، دورتریش بڕۆین لەوانەیە هەندێک باڵو پێی زیادەشی بۆ دروست بکەن کە زۆر جیاوازبن لە ئێمەی ساپیان وەک چۆن ئیمە جیازاز بوین لە ئێریکتوس.
ژیری سیبورگ دورتر ئەروانێت، بە لێکدانی لەشی ئۆرگانیک بە ماشینی نائۆرگانیک، وەک دەستی دروستکراو یان چاوی دروستکراو، یان ملوێنەها نانۆماشین کە بەلەشدا دەگەڕینو هەمو ئەو خانەو دەمارو سیستەماکان جاک دەکەنەوە کە پیربون یان پەکیان کەوتوە، توانای ئەم جسمە سیبۆرگە تەواو لە جسمی بیۆئۆرگانیک بەتواناترە و جیاوا ترە، جگە لەوەش سیبورگێک ئەتوانێت لەهەمان کات لە چەند شوێنێک بێت، دکتۆرێکی سیبورگ ئەتوانێت لەیابان ، لە کالیفۆرنیا نەشتەرگەری بکاتو لەهەمان کاتا لە پاریس نیشتەجێ بێتو شوێنەکەی جی نەهێڵێت، تەنها بەستنەوەی بە کۆپیوتەرەکەیو دو چاو و دەستی بیۆنیک ( تێکەڵ لە بیۆلۆژی و ئەنفۆرماتیک) نەک تەنها ئەوە بەلکو دکتۆرێک ئەتوانێت تەنها مێشکی راستەوخۆ کۆنێکشن بکات بە کۆمپیوتەرەکەیەوە بۆ نەشتەرگەریەکەی.
وادەبینین کە ئەمانە ساینس فیکشن بن، بەڵام بونیان ئێستاکە هەیە و بەکار دەهێنرێن، بۆ نمونە دەستو قاچ دروست دەکەن کە بەستراوەتەوە بە مێشکەوە و تەنها بە بیرکردنەوە ئەو کەسە دەستی دەجوڵێنێت بە بستنەوەی بە ئەلکترۆنەوە لەناو مێشکیدا، ئەگەریش بتەوێت ئەتوانیت کڵاوێکت هەبێت کە ئەتوانێت پەیوەندی بکات بە مێشکەتەوە چیت بوێت لەسەر کۆمپویتەرەکت بیکات بەبێ ئەوەی لە شوێنی خۆت بجوڵییت، ئەو کڵاوەش پێوسیسی بە چاندنی ئەلکترۆنی نیە لە مێشکا، تەنها ئەو بیرۆکانە دەخوێنێتەوە کە بە هاتوچۆی نۆرۆنەکانتا تێ دەپەڕن لە مێشکا . ئەگەر ئەتەوێت گڵۆپی باخچەکەت داگرسێنێت تەنها ئەو کڵاوەکە بکەرە سەرتو بیر لە گڵۆپەکە بکەرەوە دادەگیرسێت، ئەم کڵاوە ئێستاکە نرخی 400 دۆلارە.
سەرەتای 2015 چەند سەت کرێکارێکی شەریکەیەکی هایتێکی ستۆکهۆڵم سیمی ئەلکترۆنیان لە دەستیانا چاند بۆ بەکارهێنانی فۆتۆکۆپی و کردنەوەی دەرگای سیکوریتێ و بەم نزیکانەش وا نیازە ئەو سیستەمە جێگەی کارتی بانق بگرێتەوە، لە جیاتی ئەوەی چەندەها کۆدی سێکوریتێ لەبەر بکەیت باشترو ئاسانترە.
بەڵام کەسە ژیرەکانی سیبۆرگ تۆزێ کۆنسێرڤاتۆرنو دەلین کە مێشکی ئۆرگانیک کۆنترۆڵی سەرەکی کارەکان دەکات و هەر ئەو وەک رێبەر دەمێنێتەوە و هەر ئەویش بڕیار لەسەر ژیان ئەدات. بۆیە هەندێک وایان باوەرە کە دەبێت بونەوەر دروست بکرێت کە تەواو واز بهێنرێت لە لەشی ئۆرگانیکی کە مێشکە و بەتەواوی نائۆرگانیک بێتو سیستەمی نۆرۆنیشیان جێگەی پێبگرینەوە بە سۆفتوەری ژیر کە توانای هەبێت بگەڕیت بەناو جیهانی ڤیرتوێلو نا ڤیرتوێلدا ( هەقیقی و ناهەقیقی). دوای چووار ملیار ساڵی پێکهاتەی ئۆرگانیک، ژیان ئەبێتە گۆڕەپانێکی نائۆرگانیک شکڵێک وەردەگرێت کە لە خەویشماندا نەمان بینیبێت، هەرچەندە خەوەکانمان بەرهەمی لەشیکی ئۆرگانیکن.
 خۆ ڕزگارکردن لە لەشی ئۆرگانیک جۆرێکە لە خۆ ڕزگارکردن لە ژیان لەسەر روی زەوی، لەوەتەی چوار ملیار ساڵە ژیان بەم دەنکە گەنمە باڵدارەوە بەستراوەتەوە کە زەویە، لەبەر ئەوەی کە هەڵبژاردەی سروشتی هەمو ئۆرگانەکانی ئێمەی بە تەواەی بەستۆتەوە بە بەو بەردە گڕکانەوە کە زەویە. تەنانەت بەکتریاکانیشی ناتوانن لەسەر مارس بژین. بەڵام ژیریەکی دروستکراوی نائۆرگانیک بە ئاسانی ئەتوانێت سەفەری هەسارەکانی گەردون بکاتو تیایدا نیشتەجێ ببێت، بەو پێیەش ئەتوانێت ژیانی نائۆرگانیکی لەسەر بنیات بنێت، کەببیتە هۆی پێکهینانی ئیمپراتۆتیەتێک کە سەرۆکەکەی کەسانێکی نائۆرگانیک بن واتە ماشینی ژیری کۆمپیوتەر، وەک ئەو فلیمانەی کەدەمان بینین لە ستارتریکو ئاڤاتاردا.
ئیمە نازانین ئەم رێگایە بەرەو کوێمان دەبات، یان لەچی دەچیت ئەو ژیانەی نەوەکانی داهاتومان، لەبەر ئەوەی کە پێشبینی بۆ داهاتو هەرگیز ئاسان نەبوە، بیۆتەکنەلۆژی شۆڕشگێڕیش شتەکان گرانتر دەکات، بەڵام هەرچەندە ێشبینیەکان گران بن کاریگەری تەکنەکۆژی نوی لەسەر کۆمۆنیکاسیۆنو هاتوچۆ و وزەدا گۆرانکاریەکی بی هاوتایان کردوە ، لەبەرئەوەی کە ئەتوانن هەوەسو ئارەزو و ڕۆحی مرۆڤ بگۆڕن .
لە رابوردوی هەزارەها ساڵ لەمەوبەر، مێژو پڕبوە لە گۆرانکاری لە بواری تەکنەلۆژی و ئابوری و سۆشیالو سیاسەتا، ئەوەی هەر جێگیربوە و ماوەتەوە مرۆڤایەتی خۆی بوە، کەلوپەلو پێویستیەکانمان زۆر جیاوازن لەسەردەمی بایبڵ، بەڵام سترەکچەری قوڵی ڕۆحی مرۆڤ هەر وەک خۆیەتی، بۆیە هەتاوەکو ئێستاکە خۆمان دەناسینەوە لەناو پەڕەکانی بایبڵدا، لەناو نوسینەکانی کۆنفیکوس یان ئێپیکوردا، کاری ئەو کلاسیکانە وەک ژیانی ئێمە وایە، هەروەها شانۆی ئۆدیپو هاملێتو ئۆتێلۆ ئەتوانن ببنە ناوی هەندێ پەیجی فەیسبوکیشمان، یان لەسەر فانیلەکەمان، ئەمانە وەک خۆیان ماونەتەوە.
بەڵام ئەو کاتەی کە تەکنەلۆژی مێشکی مرۆڤی ئۆمۆساپیان جارێکی تر بنیات ئەنێتەوە وەک ئەوەی ئارەزوی دەکات، ئۆمۆساپیان لەناو دەچن، ئەوکاتە ژیانێکی تەواو جیاواز دیتە کایەوە، کە نە منو نە تۆ ئەتوانین لێی تێ بگەین. زۆر لە زاناکان هەوڵ ئەدەن کە بزانن ئاخۆ ژیانی 2100 یان 2200 لە چی بچێت، بەلام کاتی خۆیان بە فیڕۆ ئەدەن، هەمو ئەو پێشبینیانە بەهەلەدا ئەڕۆن، ئێمە ئەتوانین وەلامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە دەلیت ؛ بیۆتەکنەلۆژی چۆن دەبێت کاتێک مرۆڤەکان بیرکردنەەیان وەک ئێمەیە، بەلام هیچ وەلامێکمان پێ نابێت کەاتێک ئەپرسین بیۆتەکنەلۆژی چی دەکات ئەگەر مرۆڤ جۆرێکی تر بیربکاتەوە لە ئێمە، ئەوەی ئەتوانین بڵیین کە مرۆڤێک دەبن کەوەک ئێمەن و بیۆتەکنەلۆژی بەکار دەهێنن بۆ ڕێکخستنی هەڵسوکەوتو کاروباریان بەڵام فکری ئێمە نایوانێت بزانێت کە دوای ئەوە چی روئەدات.
ئەگەر چۆنیەتیەکانی تۆزێ ڕون نەبن ئەوا ئاراستە گشتیەکەی هیچ شکێکی تێدا نیە کە مرۆڤایەتی ئەیەوێت توانای داهێنانو لەهەمان کات ناوبردنی خواییش بەدەست بهێنێت، ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە لە ئۆمۆساپیانەوە بۆ ئۆمۆ دیۆس (خوا) ، ئارەزوی ئەوەمان هەیە کە جارێکی تر لەشو مێشکی خۆمان بنیات بنینەوە بە ئارەزوی خۆمان بۆ خۆ دەربازکردن لە پیری و مردنو هەژاری، بەڵام ئەگەر ئەم ئامانجەمان پێکا کێ ئەزانێت چۆن ئەم توانایەمان بەکار دەهێنین ؟
زیادەڕۆیی نیە ئەگەر وا بیربکەینەوەکە ئەم ئۆردەرە نوییەی مرۆڤ، لە ناخیدا تەنها یەک پرۆژەیە بە چەندەها لقو پۆپی ترەوە ئەویش گەیشتنە بە توانای خوایی .
خەڵكی بەهەڵەدا دەچین ئەگەر ئەم بیرۆکانە بەزانستی یان بە شاز ببینن، بەهەڵەدا دەچن، بۆ نمونە کاتێک باسی ئەو توانا خواییە دەکەین کە خواوەندەکانی یۆنانی یان هندی، یان خوای بەهێزی ناو بایبڵ، چۆنیەتی شکڵە سەرسورێهەنرەکانیان و سنوری تواناکانیان وەک خواوەندی زوسو ئەندرای هندی، هەندێکیان ئەتوانێت رقی هەبێت، یان کەسێکی خۆش بوێت، شتێک بڕوخێنێت یان دروست بکات زۆر بەتواناتر لە ئێمەی مرۆڤئ ئەمڕۆ.
بە درێژایی مێژو ئێمە ئەوپەڕی توانامان نەدابو بە خواوەندەکانمان بەڵام توانایەکی تایبەتمان دابونێ وەک ئەوەی کە بتوانن بونەوەرێک دروست بکەن یان لەشیک بگۆڕیت، کۆنترۆلی دەوروبەری خۆی بکات، کۆنترۆلی سروشتو کات بکات، یان ڕۆحی ئەویتر بخوێنێتەوە یان لە دوریەکی بێ ئەندازە بتوانێت پەیوەندیت پێوەبکات، سەفەر بکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر زۆر بە خێرایی، هەروەها لە مردن ڕزگاری ببێتو ببێتە کەسێکی نەمر، ئەمڕۆ مرۆڤەکان ئەتوانن هەمو ئەم توانایانە بەدەست بهێننو زیاتریش .
هەندێک لەو توانا کلاسیکیانە کە وامان باوەڕ بو کە خوایین ئەمڕۆ بونەتە شتێکی ڕۆتینی لامان، بەڵام هەر بیریشمان بۆی ناجێت. مرۆڤی ئەمڕۆ بەخێراتر لە خواکانی یۆنانی لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ئەڕوات. بۆ نمونە بە گوێرەی باوەڕی خێڵێکی نێجیریا، خواوەندی چوکوا، خواوەندی دروستکەر، ئەیویست مرۆڤ نەمر بکات، بۆ ئەم مەبەستە سەگێکی ناردوە بۆ ئەوەی کە بۆ مرۆڤ رون بکاتەوە کە کاتێک کەسێکیان لێ دەمرێت، دەبێت تۆزێ خۆڵەمێش بخەنە سەر لاشەکەی بەو بۆنەیەوە کەسەکە زیندو دەبێتەوە، بەڵام زۆر بەداخەوە کە سەگەکە لەو سەفەریدا زۆر هیلاک بوە، بۆیەخواوەندی چوکوا مەڕێکی لە جێگەی سەگەکە ناردوە هەتا ئەو مەسجە بگەیەنێت پێش ئەوەی کاتەکەی بەسەر بچیت، بەڵام کاتێک مەڕەکە ئەگات شوێنی مەبەست، لەبەر ئەوەی کە زۆر هیلاکە، مەسجەکە بە هەلە ئەداتە خەڵەکەکەو پێیان دەلیت کە دەبێت لاشەی مردوەکانیان بخەنە ژێر گڵەوە، هەر ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ نەمری لەدەست بدات، بۆیە ئەمڕۆ بەگوێرەی ئەم تێوەڕیە ئێمە نەمر نین، بەڵام خۆ ئەگەر خواوەندی چوکوا حسابێکی تویتەری هەبوایە، لەجێاتی سەگێک کە هیالاکبوە یان مەڕیک کە مەسجەکەی باش نەگەیاندوە ئەوا ئەو کارە روی نەئەدا.
لە کۆمەڵگەی کشتوکاڵی رابوردودا، لە زۆر دینە یەکتاپەرستیەکاندا خەڵکی زۆر گرنگیان بە شتی میتافیزیکی و دوای مەردن نەئەدا، زیاتر خەریکبون بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەروبومەوە، بۆیە لە بایبڵی کۆندا هەرگیز خواکان مرۆڤ دادگایی ناکەن لەدوای مردن بەخراپو بە باش، بەڵام بە قەومی ئیسرائیل ئەڵێت ؛ ئەگەر پەیڕەوی سەرزەنشتیەکانم بکەن، ئەگەر خواتان خۆش گەرەکە، ئەوا خوا لە پاداشتی ئەوەدا لەکاتی پێویستا بارانتان بۆ ئەبارێنێت، ئەوسا گەنمەکەو شەربەتەکەو ڕۆنەکەت وەردەگریت پاشان گیا ئەخەمە کێڵگەتەوە بۆ ئاژەلەکانت، تێر نان دەخۆیت. ئاگاداربە دڵت لێ نەدا بۆ خوایەکی ترو سوجدەی بۆ بەریت. ئەگەر نا توڕەیی خوا ئاگرتان تێ بەرئەدات، ئاسمان دائەخات بەسەرتانا، باران نابارانێت، زەوی بەرهەمی نامێنێت..............تاد
پیاوانی زانست ئەمڕۆ لەو خوادایانە باشتر هەڵسوکەو دەکەن لە بایبڵ، بە هۆێ تۆوی دروستکراوی دانەوێلەوە، بەهۆی گۆڕینی ئای دی ئێنەکانی روەکەوە، بەرهەمی کشتوکاڵ زۆر لەوە زیاترە کە خواکان ئەیاندا بە مرۆڤ، هەرگیز لە خەوەکنیشیاندا نەیان دەتوانی شتی وا پێشبینی بکەن، هەروەها حکومەتی ئیسرائئل هیچ خەمی کەمی ئاوی نیە بەهۆی کەمی بارانەوە، کارگەیەکی داناوە لەسەر دەریای ناوەڕاستو ئاوی سوێری دەریا خاوێن دەکاتەوە و راستەو خۆ کشتوکالەکانی پێ ئاو ئەدا.
هەتاوەکو ئەمڕۆ و لە رابوردوداشدا هەمیشە بەربەرەکانێی خوامان کردوە کە شتی باشتر لەو داهێنین، لە داهاتویەکی نزیکدا ئەتوانین مرۆڤێک دروستبکەین لەسەروی مرۆڤەوە، کە بتوانێت لە خوداوەندەکان توانای زۆرتر بێت، بەهۆی ئەو شتانەی کە دروستی دەکەن هەروەها بەهۆی توانای جەسەدی و مێشکیان، ئەوکاتە خواوەنەدەکان گرنگیان وەک سیبەرئێسپاس دەبێت .
ئەبێت سوربین لەسەر ئەوەی کە مرۆڤ ئەو ئارەزوەی هەیە کە بگاتە ئەو ئاستە، چەندەها ڕێگەشی هەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئەگەریش هەنذێک ڕێگا بمان گەیەنێتە بەردەم دیوارێک، ئەوا ڕیگای تر ئەدۆزینەوە، بۆ نمونە کاتێک کە دەبینین گێنۆمی مرۆڤ ناتوانێت سەربکەوێت بەسەر پرۆژەکانماندا ئەوکاتە ئەتوانین بە یەکدانی مێشک لەگەڵ کۆمپیوتەردا یان ژیری دروستکراو بەکار دەهێنین .
با بێ خەم بین، بەرەو پیشچونی زانست، قۆناغ بە قۆناغ دەبێت، لەوەی کەوەک فلیمێکی ڕۆژی حەشری هۆڵیود بێت، شۆڕشیکی رۆبۆتەکان ئۆمۆساپیان تاقی ناکاتەوە، ئەمە هەنگاو بەهەنگاو ئەبێت بە بەیەککردنیان لەگەڵ رۆبۆتە کۆمپیوتەرەکان، پاشان ڕۆژێک نەوەکانی داهاتاومان سەیری رابوردویان دەکەن ئەوکاتە دەیبینن کە هەمان ئەو مرۆڤە نین کە لە بایبڵدا باس کراون، کە دیواری چینیان دروستکردوە، نە شارلی شاپلن. ئەمانەش بەڕۆژێک دەرناکەون نە باساڵێکش، ئەوە ئەمڕۆ دەست پێ دەکات بە چەندەها کاری ناگرنگەوە کە ملوێنەها زانیاریەو مرۆڤ ئەیدەین بە تەلەفۆنەکەیان، ئەم زانیارانەش لە داهاتودا کۆنترۆلی ژیانمنا دەکات. مرۆڤ هەمو ڕۆژێک تۆزێک گۆرانکاری لە ژیانیدا دەکات، بەیانی تۆزێکی تر، ئینجا تۆزێکی تر هەتا ئەوکاتەی لە بونی وەک مرۆڤ تەواو دەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە