مەحمود سەنگاوی پاڵەوانەکەی شاشەی ئێن ئاڕ تی

Saturday, 15/12/2018, 23:45

8148 بینراوە


هەر کە چاوم بەم نەفامە نەزانە نەخوێنەوارە تیرۆریستە دەکەوێت، نەفرەت لە هەموو شۆڕش و حیزب و حکومەتی فاشیلی کوردی ئەکەم، هەست بە ئازاری  ئەو دایکە جەرگ سوتاوەی کاوەی جوانەمەرگ ئەکەم کە لە باوەشیدا بە ناحەق رۆڵە ئازاو و ئازادو بوێرەکەی خەڵتانی خوێن کرا، من نازانم دڕندەی ئەم گەلحۆی قیزەونی پیسە تا چ ئاستێک بوبێت کە دەستی بچێتە خوێنی گەنجێکی بێتاوانی ئاوها، ئەوەی لە هەڵسوکەوت و ناخ و وتەی ئەم و هاوڕێ دڕندەکانی تری بینیومانە و بیستومانە بە درێژای ساڵانی ڕابوردوو، ئەوەیە کە زەڕەیەک هەستی مرۆڤایەتیان تێدا نەماوە، ئەمانە ئاژەڵ گەلکن تەنها دەژین لە ناو خوێن، گومانی تێدا نیە ئەمانە نەخۆشی دەرونی و حقدەی تایبەتیان هەیە بەرامبەر بە خوێن، سەردەمێک چی مەحمود سەنگاوی و چی بەرپرسە بێ مۆڕاڵەکانی تری یەکێتی، هەر یەکەو گەوادی تایبەت بە خۆیان هەبوو و هەیە تایبەت بە هێنانی کچی تازە پێگەشتوو، کاکی نابەرپرسی شەوی سوری خۆی پێ دەڕازانەوەو بۆ بەیانیەکەی بیست- سی وەڕەیەکی ئەخستە گیرفانی کچەو ئەیانگەڕاندەوە بەرەو بەشە ناوخۆیەکان، هەموو کەیف و خۆشیەکیان لە پێناو بە ژنکردنی ئەو کچانەیەو، بینینی خوێنی داوێنیایە، کارەسات ئەوەیە کە بەشێک لە سەرۆک بەش و عەمید و مامۆستاکانی زانکۆ، لە بەرئەوەی لە بنەچەدا بە تەزکیەی ئەم بەرپرسانە دانراون، هەر بۆیە تەواو چاوە خواری هەمیشەی جەنابی بەرپرسن و ناچار ئەبێت گەوادیەکەشیان بۆ بکەن، چونکە ئەمانە عشقی خوێنن، چی خوێنی جەستەی گەنجێكی بێتاوان بێت، یان خوێنی ناوگەڵی کچێکی مناڵکار، ئێستاش سەدان بەڵگەو ڕاستی حاشاهەڵنەگر هەیەو بەشێکی باشیان لە ڕابوردودا بڵاوکراونەتەوە لە سەر ئەو ڕاستیە.
هەرچەندە ناتوانین بەم پێشەکیە کورتە حەقی ناسینی ئەم دڕندە چاو برسی و  نەخۆشانە بدەین، بەڵام خوێنەران گەلێک لەوە چاوکراوەترن و بە ئەلفێک تا یاء  تێ دەگا. 
لە ١٣/١٢ لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی میوانداری مەحمود سەنگاویان کردوبوو، تەوەری بەرنامەکەش لە سەر ئەوەبوو کە  یەکێتی لە کابینەی داهاتوو چ پێگەیەکی دەبێت؟ ئەمە لە کاتێکدایە کە مەحمود سەنگاوی نە لە وەفدی دانوساندکارە و نەش وتەبێژی یەکێتی و نەش وتەبێبێژی ئەو وەفدەیە، بەڵکو لە ناو مەکتەبی سیاسیشدا ڕیگەی نەدراوە ئەسڵەن نزیکی وەفەکەی پارتی بکەوێتەوە، ئیتر بە چ مانایەک بانگهێشت دەکرێت بۆ بابەتێکی ئاوها ؟ 
ئەوەی ئێستا باسدەکرێت، بەتایبەت لە ناو چینی رۆژنامەنوساندا، ئەوەیە کە هەژمونی بەرپرسانی یەکێتی زۆر زاڵە بە  سەر دەزگا ڕاگەیاندنەکانی نالیاوە، ئێمە لەوە دڵنیاین کە ئێن ئار تی زیاتر مەبەستی گەورەکردن مەحمود سەنگاوی بێت ، ئەگەر چاوێک بە ئەرشیفی تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی بخشێنینەوە بەتایبەت لە دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، زۆرترین چاوپێکەوتن و بەرنامەی تایبەتی لە گەڵ ئەم تاوانبارە کراوە، هەر جارێکیش لەو بەرنامانە بە پاڵەوان و بێ تاوان و رزگاکەر پیشاندراوە!
بێگومان ئەوەی بچوکترین شارەزای لە کاری رۆژنامەوانی هەبێت ترس و چاوخواری زۆرێک لەو رۆژنامە نوسانە دەخوێنێتەوە کاتێک چاوپێکەوتنی لە گەڵ دەکەن، ئیدی ئاخۆ ئەمانەش ژێر بە ژێر کڕدراون یاخود ڕاستەوخۆ لە لایەن کەناڵەکەوە بەو شێوەیە ئاراستەکراون، ئایا هۆکاری چیە مەحمود سەنگاوی هێندەی لە ئێن ئار تی دەبینرێت تەنانەت هێندە لە تەلەفزیۆنەکانی خودی یەکێتیەوە نابینرێت ؟ هیوادارم ئەگەر ئەمە رێککەوتنی ژێر بەژێر و کاربۆ یەکتر کردن نەبێت، با ئێن ئار تی بیسەلمێنن کە وا نیە.
هەروەها لە سەروبەندی دروستبونی نەوەی نوێیشەوە، بە تایبەت لە دوای دەستگیرکردنی شاسوار عبدالواحێدەوە لە لایەن یەکێتیەوە، ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر لە گەڵ خودی شاسوارکرا ئینجا ئازادکرا، هەر بۆیە لە دوای ئازادکردنی قسەکانی پێشتری بە تەواوەتی پێچەوانە کردەوە، هەروەها لە دوای هەڵبژاردنەکانیش بینیمان کە نەوەی نوێ پشکی خۆی هەڵبچری لەو تەزوێرە زۆرەی کە کرا، بێگومان ئەمیش بە هاوکاری یەکێتی بوو، ڕەنگە بۆ لاوازکردنی گۆڕانیش بوبێت، بە ئێستاشەوە نەوەی نوێ نەیتوانی وەڵامی ئەو رۆژنامە نوسانە بداتەوە کە لە تەلەفزیۆنەکانەوە بە ئاشکرا ئەیانوت کە نەوەش نوێ تەزویراتی لە هەڵبژاردنەکان کردوەو، ئەو دەنگانەش هێنویانە حەقی ڕاستەقینەی خۆیان نیە.
لە کۆتایدا دەڵێم نە ئێن ئار تی و نە سەرجەم دەزگا چەواشەکارەنی دەسڵات ناتوانن ڕوی ڕەش و پیسی هیچ بەرپرسێک پاک بکاتەوە، بەڵکو تەنها ڕوی نا پیشەگەری و نا دڵسۆزی و نا بێلایەنی خۆیان پیشانی کۆمەڵگا دەدەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە