گرنگە بۆ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان نەکات

Thursday, 20/12/2018, 0:28

2775 بینراوە


بەشداریکردن یان نەکردنی گۆڕان لە حکومەتی مەسرو بارزانی بابەتێکی گرنگی سیاسی کوردستانە. من لێرەدا بەکورتی باسی ئەوە دەکەم بۆچی گرنگە بۆ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوی کوردستان نەکات.
هەمو ئەو ئارگیومەنتانەی باسی لە مەترسی بەشدارنەکردنی گۆڕان لە حکەمەت دەکەن دوانن:
١. یەکەم لە بەشدارینەکردنی گۆڕان، ئەوا یەکێتی سوودمەند دەبیت.
٢. بەبەشدارینەکردنی گۆڕان لە حکومەت، ئەوا گۆڕان تەریك دەکەوێتەوە.
پێش ئەوەی بچمە سەر ئەو دوو بابەتەی سەروە، با لەسەرەتادا ئەوە بلێم، ڕەنگە لەماوەی ڕابردو کەس هێندەی من باسی لە گرنگی ئارامی کۆمەلگای کوردستان نەکرد بێت. من لە گرنگی ئارامی کۆمەلگا باش تێدەگەم و دەزانم تەنها لە هەلومەرجی ئارامی کۆمەلگا هەمو بوارەکانی کۆمەلگا چانسی چاکردن و پێشخستنیان بۆ دەرەخسێ.
من مەبەستیشم لە بەشدارینەکردنی گۆڕان لە دەسەلات بڕەودان بە ڕادیکالیزم نییە. بە پێچەوانە، من بڕاوام وایە تەنها بەگرتنەبەری سیاسەتێکی پراگماتیزم کۆمەلگای کوردستان پێش دەکەویت و گۆڕانیش دەتوانیت سەرکەوتو بێت. هەر بۆیە من بەشدارنەکردنی گۆڕان لە حکومەتی داهاتو بە سیاسەتیکی پراگماتیزم دەزانم نەك ڕووکردنە ڕادیکالیزم و هەلچون.
با بگەرێنەوە سەر ئەو ئارگیومەنتانەی لە ئەگەری بەشداری نەکردن لە حکومەت گۆڕان دوچاری دەبیتەوە.
لە ئەگەر بەشدارینەکردنی گۆڕان لە حکومەت، ئەوا یەکێتی سودمەند دەبێت و پێگەی لەزۆنی سەوز بەهێزتر دەبێت. ئەو ئارگیومەنتە لە کورت ماوەدا ڕاستە. بەڵام، پێویستە پێوەری گۆڕان بۆ کاری سیاسی سود و زیانی یەکێتی نەبێت، بەلکۆ چاکردنی هەلومەرجی خەلکی کوردستان بێت.
ئەگەر لەبەشداریکردن ئەوەی گۆڕان بەدوایەتی، واتە چاکردنی هەلومەرجی ژیانی خەلکی کوردستان، بەدەستی نێنێت، کە دیارە لە ئێستادا نایهێنێت، ئیتر بەشداریکردن تەنها بۆ پاشەکشەکردن بە یەکێتی و کەمکردنەوەی ڕۆلی ئەو لە حکومەت سودی بۆ کۆمەلگای کوردستان نابێت.
لەمەش گرنگتر، پاشەکشەکردن بەیەکێتی وەك هێزێکی منافس مانای وانییە ئۆتامتیکیەن گۆڕان سوودمەند دەبیت. لەهەلومەرجی ئێستادا لە پاشەکشەی یەکێتی لە جیاتی گۆڕان پارتی سودمەند دەبێت. ئەمەی دوایش، واتە سوەمەند بوونی پارتی، مانای وایە گۆڕان کارێکی نەکرد بەسودی خۆی تەواو بێت. گۆڕان لە پاشەکشەکردن بە هێزێکی منافسی خۆی هێزێکیتری منافسی خۆی بەهێزتر دەکات.
هەربۆیە من پێم وایە پێوەری بەشداریکردن و نەکردنی گۆڕان لە حکومەت نابێت پاشەکشکردن/نەکردن بە یەکێتی بێت.
سەبارەت بەئارگیومەنتی بەتەریکەوتنەوەی گۆڕان لەئەگەری بەشدارینکردن لە حکومەت، من پیم وایە، تەریکەوتنەوەش پەیوەدنی بەشداری کردن/ نەکردن نییە.
گۆڕان لە دوەرەی ڕابردوو بۆ ماوەیەك لە حکومەتیش بوو، کەچی لە دواین هەلبژاردن دەنگەکانی کەمیکرد. ئەگەر بێتو ئەم جارە لە حکومەت بەشداری بکات ئەوا بێ هیچ گومانێك لەداهاتو ژمارە دەنگەکانی کەمتریش دەبێت. مەسەلەی تەریکەوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەشیوەکارکردنی گۆڕانە.
لە کوردستان و تارادەیەکش لە هەموو جیهان حیزبی سیاسی بەم شێوەی خوارە کار دەکات.
هەر حیزبێکی سیاسی ژمارەیەك لە خەلکی هەیە کە لە ڕێزی دواوە کاردەکەن، ئەمانە بە ئینگلیزی پێیان دەلین ئیستابلیشمەنت (Establishment). ئەم ڕێزە لە ئەندامان هیزی مادی و مەعنەوەی حیزبن. لە ڕووی سیساسیەوە نەخشە ڕێگا دادەنێن، توانای مادی بۆ حیزب کۆدەکەنەوە، ئەگەر پێویستیش بکات، لەهەلومەرجی کوردستان، بۆ بەرگری لە حیزب هێزی پاریزگاریشی بۆ دابین دەکەن.
لە رێزی پێشەوەش، حیزب ژمارەیەك لە ئەندامی چاپوك، قسەزان (communicative) ، بەرچاو و دلسۆزی هەیە کە دەتوانن بەرنامەی حیزب ببنە ناو کۆمەلگا و دەنگدەری بۆ کۆبکەنەوە.
لە ڕابردو گۆڕان ئەم دوو ڕیزەی لە ئەندامان هەبوو و وەك یەك تیم (Team) کاریان دەکرد. لە ئێستادا، ئالوگۆر بەسەر شێوەکارکردنی گۆڕاندا هاتوە. بەتایبەتی لە ڕیزی دواوە.
لە ئێستادا، ژمارەیەك لەوانەی لە ڕیزی دواوە کاریان دەکرد یان وازیان هێناوە یان چالاك نیین و وەك خاوەن ماڵ و بربرە پشتی گۆڕان دەرناکەون و کار ناکەن. ئەوانەش کەماون هەندێیان ئارەزوی پلەو پۆستیان هەیە، کە ئەمەیان زۆر ترسناکە.
لە ئیستادا، پەیوەندی گۆڕان بە هەلسوراوەکانی لەدەرەوی کوردستان یان زۆر لاوازە یان بەتەواوی پچراوە. لە ڕابردودا کوردانی تاراوەگە هێزێکی مادی و مەعنەوەی گەورە بوون بۆ گۆڕان و سەرچاوەی هێنانی دەیان بیرۆکەی سیاسی و بەرنامەی کاری کۆمەلایەتی گرنگ بوون بۆ گۆڕان کە لە ئێستادا نەماوە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان پەرلەمان و پلەدارەکانی ڕابردووی گۆڕان لەجیاتی ئەوەی وەك خاوەن مالی گۆڕان و بربرەی پشتی گۆڕان دەرکەون ئیستا ئەوان لە دۆلێك دەخوێنن و گۆڕانیش لە دۆلێکیتر.
من پێم وایە، ئەو هۆیانەی ژماردم و هۆی تریش دەبنە سەرچاوەی تەریك کەوتنەوەی گۆڕان نەك بەشدارینکردن لە حکومەت. بۆ نەمانی مەترسی لەسەر تەریکەوتنەوەی گۆڕان پێویست ئەو بابەتانەی سەرەوە چارەسەر بکرێن.
هەر ئەوەی تاکو ئیستا گۆڕان ساغ نەبۆتەوە لەسەر بەشداری نەکردن لە حکومەت هەرئێستا زەرەی داوە لە پرۆسەی چاکردنی هەلومەرجی کوردستان (the damage is already done).
هێزێك لە بیری چارەسەرکردنی هەلومەرجی کوردستان ، دوەلەتی دامەزراوەیی ، دیموکراسیەو ڕۆلی یاسادا بیت ، چۆن دەتوانێت لەگەل پارتی لەماوەیەکی زۆر کەمدا ڕێکەوێت دوای ئەو هەمو سوکایتەی پارتی بە پەرلەمانی کوردستانی کرد و سەدان میرد منالیان ڕەوانەی ناو پەرلەمان کرد بۆ سوکایەتیکردن بە شەرعیەت ، یاسا ، پەرلەمان و پەرلەمانتاران.
بەشدارکردن گۆڕان لە حکومەتی مەسرور بارزانی جگە لە خزمەتکردن بە چەند کەسێکی ناو گۆڕان، هیچ خزمەتێك بەچارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان ناکات. بە پێچەوانە، بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەت پاداشتە بۆ پارتی دوای ئەو هەمو سوکایەتەی پارتی بە پەرلەمان و حکومەتی کوردستانی کرد و ڕێگاش خۆش دەکات بۆ ئەوەی پارتی لە هیچ کارێکی نایاسایی نەسلەمەێتەوە لە ئیستا و داهاتودا.
با هەموان بزانن چارەسەرکردنی هەلومەرجی کوردستان کاری ڕۆژێك و دوان نییە و کاری هیچ کەسێکیش نییە بەتەنیا. ئەم بابەتە پیویستی بە پلان و کاری بەبەرنامەو درێژخایەن دەبێت. گۆڕان پێویستە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات. با حکومەت پیرۆزی یەکێتی و پارتی بێت. پێوسیست ناکات گۆڕان بە گەندلیەکانی ئەوان بگلێ.
لە کۆتایدا دەلێم، بەبەشداری گۆڕان لە حکومەت، خەلکی کوردستان چیتر جیاوازی نێوان گۆڕان ئەوانیتر نابێنێت و دەلێن هەمویان هەر یەکن، بەمەش تروسکایەك بۆ چاکردنی هەولومەرجی کوردستان نامێنێت. هەر بۆیە من بەشداری گۆڕان لە حکومەت بە خۆکشتنی سیاسی گۆڕان دەزانم. بەپیچەوانەش، بەشدارینەکردنی گۆڕان لە حکومەت هەلێکی زێرینە بۆ ئەوای گۆڕان سزای پارتی بدات لەسەر کارە ناشەرعیەکانی دژی پەرلەمانی کوردستان، بەمەش هەنگاوێك کوردستان پێش بکەوێت لە چەسپاندی ڕۆلی یاسا و شەرعیەت و ڕیزی گرتن لە دەنگی هاولاتیان.
------------------------------------------
سەرنجی کوردستانپۆست: بەبێ سانسۆر کوردستانپۆست ئەم بابەتە بڵاودەکاتەوە، هەرچەندە ئێمە بڕوامان وایە، کە نە گۆڕان گوێ لە لایەنگر و گۆڕانخوازانی خۆیان دەگرێت، نە بایەخ بە رەخنە و سەرزەنشت و نووسینێکی ئاوا دەدات و ئاوڕیان لێدەداتەوە، چونکە گۆڕان بۆتە بەشێک لە دەسەڵات و لە پێناوی پۆست و دەستەوتی مادیی و  بەرژەوەندی سەرانی گردەکە، گوێ لە هیچ ناگرن و  گەل و نیشتیمانیان کردۆتە ئامانج بۆ سەرکەوتنی خۆیان و هەڵگڕان بە دامێنی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی، لە زووشەوە هەر وابوون، بەڵام ئیستا شەرمیان شکاوە و نووسیةیکی ئاوا نایانخاتەوە سەر رێگای راست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە