ڕۆبنسۆن کروس

Sunday, 20/01/2019, 8:57

14985 بینراوە


"ڕۆبنسۆن کروس" ناوی ڕۆمانێکە کەبە زۆربەی زمانەکانی جیهان وەرگێڕدراوە،هەروەها پڕخوێنەرترینی ڕۆمانەکانە،ئەم ڕۆمانە لە سەرەتای ساڵەکانی١٧٠٠ نوسراوە، لەلایەن "دانێڵدێفۆ"وە نوسراوە, ڕۆبینسۆن دەریاوانێکی سکۆتلەندی بوو. ئەم ڕۆمانە بۆتە هەوێنێ دەیان فلیم بۆگەورەکان، پاشان بۆ دەیان فلیمی
 کارتۆنی بۆ مداڵان. ئەم ڕۆمانە بەدەیان شێوازیش نوسراوەتەوەتەوە بۆ نموونە کاتێک دوای نزیکەی ٢٨ ساڵ مانەوەی ئەم کوڕە گەنجە لە دوورگەیەکدا بەتەنها هیچ کەسێک نابینێت جگەلە ئاژەڵ گیاندارە دڕندەکانی کەلەو دوورگەدەژیان، پاش ٢٨ساڵ بۆیەکم جار لەسەر لمی کەنار دەریای دوورگەکە جێپێی مرۆڤ دەدۆزتەوە بەشێوەیەک لە شێوەکانی، ئەوانە مرۆڤ خۆر بوون قوربانیەکەیان دەهێنایە دوورگەکەی ڕۆبنسۆن لەو دوورگە قوربانیەکانیان دەخوارد،ڕۆبنسۆن دەبێتە ڕزگارکەری یەكیک لە قوربانیەکان، ئەو قوربانیە لە زۆرێک لەکتێبەکاندا دەبێتە کوڕێکی ٢٠ ساڵانە، لەکتێبێکی دیکە دەبێتە منداڵێکی ٩ ساڵانە، یان هەمان قوربانی کە ڕۆبنسۆن ڕزگاری دەکات دەبێتە خانمێکی گەنج، بەڵام ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا نایەت. ئاشنایم بۆ ئەم ڕۆمانە نایابە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٣٥ ساڵ، ئەویش لە ڕێگای ڕەوانشاد"مەلا ئەسعەد بانیخێڵانی" کە ڕۆژێکیان لەنزیک گۆمەکەی "سابیر" سەر ڕووباری سیروان لەدەربەندیخان ڕۆمانەکەی عەزیز نەسنیم "گێلە پیاوم" دەخوێندەوە، تەنها بووم، تاوناتاوێک دەمدایە تریقەی پێکەنین، ئاگام لەدەوروبەری خۆم نەبوو، کەلەپڕ ڕەوانشاد "مەلا ئەسعود"ی بانیخێڵانی ووتی: یەکێک نەزانێت وادەزانێت تێک جوویت، ڕوانشاد مەلائەسعەد کە بەڵینی قەرزکردنی ئەم ڕۆمانەی پێدابووم، ووتی یەک دوو ڕۆژی دیکە ڕۆمانەکەی"ڕۆبنسۆنکروس"م بۆ دەگەڕێننەوە وەرە بیبە، بەڵام تەنها یەک هەفتە، چوونکە منیش دەبێت بیگەڕێنمەوە بۆ خاوەنەکەی.
هەروەکوو خانمی "مای بیلۆک" لە کورتکردنەوەدا ڕۆمانەکدا باسی دەکات، نووسەری ڕەسەنی ڕۆمانەکە "دانێڵ دێفۆ"یە. گوایە دێفۆش لەکەشتەوانێکی بیستووە بۆتە ئەم ڕۆمانەی ئێستامان، ئەم ڕۆبنسۆنەی کەلەبەردەستدایە کورتکراوەی ڕۆمانە ئەسڵەکەیە، ڕۆمانە ئەسڵەکە زۆر زۆر لەمە گەورەتر و قەبەترە. ئێستا با گوێ لەخۆدی ڕۆبنسۆن بگرین، من ناوم "ڕۆبنسۆن کرافت" ە،لە لەندەن ساڵی ١٦٣٢ لەدایکبووم، باوکم بازرگانی کڕین و فرۆشتن بوو،، باوکم حەزی دەکرد کە بچمە قووتابخانەو بخوێنم، بەڵام خۆم هیچ ئارەزوویەکی قووتابخانەم نەبوو، هەروەها حەزیشم لە دەریاوانی نەبوو. ڕۆژێکیان چوومە خوارەوە بۆ کەناری بەندەری کەشتەیەکان بۆ ئەوە ماڵئاوای لەهاوڕێکەم بکەم، کەبە نیازی گەشتێکی دەرییای خۆی ئەمادە کردبوو، لەکەنار بەندەرەکە سەرسامی ئەو کەشتیە جوان سەرنج ڕاکێشەبووم کەلەوێ لەنگەریان گرتبوو.
هاوڕێکەم ووتی لەگەڵماندا وەرە ، پێویست ناکات پارە بدەیت چوونکە کەشتی باوکمە، هیچ بیرم نەکردەوە و ڕاڕانەبووم، هەواڵم بۆ دایک وباوکم ناردو خۆم هەڵدایە ناو کەشتیەکە، دڵم بەخێرایی ڵییدەدا تووشی دڵخورپەبووم لە خۆشیاندا، ئەمەش یەکەم جارە بۆ من کە گەشتی دەریای بکەم.
هێشتا زۆر دوور نەکەووتبوینەوە کەلە پڕ زریانی دەریا هەڵیکرد، لەگەڵ هەر شەپۆلێکی بەهێزی دەریا وامان هەست دەکرد، کە هەرئێستانا تاوێکی دیکە دەریا کەشتیەکەمان لووشدەدا، بێزاری و نەخۆشی دەریا "نەخۆشیەکی تایبەتیە کە تووشی دەریاوان دەبێت" وای لێکردم کە خۆم لەسەر سەکەملیەکام درێژ بکەم زۆر پەشیمان بووم و سەرکۆنەی خۆمم دەکرد کە سواری ئەم کەشتیەبووم.
لەگەڵ خۆمدا دەدوام و ووتم ئەگەر ئەمجارە بە زیندووی سەر دەربکەم، شەرتبێت یەکسەر ڕاکەم بۆلای دایک و باوکم داوای لێبوردنیان لێبکەم و بڕیار دەدەم کەهەرگیز جارێکی دیکە سواری کەشتی نەبم، بەڵام زریانەکە هێور بوەوە، سەرکەوووتمە سەر پشتی کەشتیەکە دەرایاکە دەبریسکایەوە بە شکانەوەی تیشکی خۆرەکە، هێندە جوان بوو کە هەرگیز لەوەو پێش دیمەنی هێندە جوانم نەدیتبوو، جوانی دەریا وایلێکردم کە دەهێندەی دیکە حەزم لەدەریا بێت، هەر زووش ئەوەم لەبیر چوەوە کەکەمێک پێش ئێستا ژێوان بوومەوە کە سواری کەشتەیەکە بووم.
لەپڕ جارێکی دیکە ڕەشەبا هەڵیکردەوە و دیسان بوەوە بە زریان لە جاری پێشوو زۆر زۆر بەهێزتر، کەشتیەکە وەک جوڵانە دەهات و دەچوو، هەموومان باوەڕمان پەیداکردبوو کە کەشتیەکە ئەمجارە ڕزگاری نابێت و نووقم دەبێت.
بەڵام لە دواکاتدا ڕزگار کراین لەلایەن کەشتیەکی دیکەی بە سەرنشینی ئازاو بەجەرگەوە، دیسان جارێکی دیکە لە گەشتەکەم پەشیمان بوومەوە و بیرم لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەکردەوە، بەڵام دڵنیابووم کەهەرهەموو پێم پێبکەنن، ئەگەر بگەڕێمەوە. دووەم کەشتی کە سواری بووم بەرەو ئەفریکا بەڕێوەبوو، من وەکوو کەشتیەوان نەبووم بەڵكوو وەکوو کەسێکی گەشتیار بووم، لەگەڵ کاپیتانی کەشتیەکە زوو بوومە برادەر، ئەوە فێری کردم کە کەشتی چۆن باژووم "لێبخوڕم" هێشتا تەمەنم زۆری ماوە کە زۆر کار فێرببم.
کۆمەڵێک یاری و شانە کۆمەڵێک شتی دیەکەم لەگەڵ خۆم پێبوو، کەنیازبووم بیان فرۆشم بە خەڵکی ئەو ووڵاتەی بۆ دەچین، کەگەیشتین فرۆشتم، پارەی باشیشیم پێ پەیداکرد، هاتەوە بیریم خەونە دێرینەکەم کەبە خێرایی ببمە خاوەن سامان.
دزەکانی دەریا
بەیانیەکی زوو هەستمان کرد کەکەشتیەک دوامان کەووتووە چەتەکانی دەریان، هەرچەند ئێمە ئاڵای خۆشمان هەڵکردبوو، شەڕی باشیشمان لەگەڵدا کردن، بەڵام ئەوان زۆر زیاتربوون لەچاو ئێمەدا، پشتی کەشتیەکان شکاند وکەئیتر بەکارنەدەهات، دزەکانی دەریا هەموومانیان زیندانی کرد و بردنیانی بۆ ووشکانی و هەموویان هاویشتە چاڵێکی قوڵی تاریکەوە، بەڵام کاپیتانی کەشتیەکە بینی کەمن گەنجم و بەهێزم منی کردە کۆیەلەی خۆی لەجیاتی ئەوەی فڕێم بداتە چاڵێکی تاریکەوە، هیواشم بوو کە لەگەڵ خۆی بمبات بۆ گەشتی دەریایی، بەڵكوو بۆم ڕێبکەوێت کە ڕابکەم لەدەستی، ڕەنگیشە ئەو بیرۆکەیەکی دیکەی بۆ من هەبێت و ڕێگە نەدات بچە دەریاوە، لەوێ خزمەتی باخچە جوانەکەی بکەم و لەماڵەوە کارم پێبکات.
دوو ساڵی پێچوو هەتا بۆم ڕێکەووت کە ڕابکەم خۆمیان لێبدزمەوە.
بڕیاربوو کە کاپیتانەکە بچێتە دەریا و ڕاوە ماسی بکات لەگەڵ هاوڕێکانی لەناو بەلەمی تایبەتی ڕاوەماسیەکەی خۆی، بەلەمی ڕاوەماسیەکەی چەک و خواردنی باشی تێدابوو، بەڵام لەدوا چرکەدا ژێوان بوویەوە کە ڕاوە ماسیەکە نەکات، چوونکە ئەوان بڕیاریاندا کە لەگەڵ هاوڕێکانی ئاهەنگێک بگێڕن، بەڵام بۆ ئەوەی کەماسیان هەبێت ڕێگەیدا کەمن ڕاوە ماسیەکە بکەم، بۆ ئاهەنگەکەیان، لە جیاتی ئەوەی بەرەو باکور سەوڵ لێدەم، بەرەو باشوور سەوڵم لێدا، بە پێچەوانەی فەرمانی سەرکردەی دەزەکانی دەریاوە، بەوەش خۆم ڕزگار کرد، هەرچەند هێشتا ترسم لە دڵدا مابوو کە دوام بکەوون، تا شەش ڕۆژ سەوڵێدان نەموێرا ڕوولە ووشکانی بکەم، ئاوی خواردنەوەش کۆاتایی هاتبوو، ئاوری دەریا وەک هەموو دەزانین کە سوێرە و ناخورێتەوە، پەنایەکم دۆزیەوە کە لەنگەری تێدا لێبگرم لە دۆلێکی شاراوەدا، ویستم دابەزم بۆ ووشکایی، بەڵام گیاندارە کێویەکان گرمە و بۆەلێان دەهات برسیکەی چاویان دەهات, یەکێکیان بە چاوی بریسکاویەوە بەرەو بەلەکەم هات، ناچار گوولەیەکم تەقاند، بۆیە لەترسی گوولەکەم گەڕایەوە نەهات بۆ نزیک بەلەمەکە، هەرچەند هەوڵم نەدا کە بڕۆمە ووشکانی تا ڕۆژ نەبێتەوە. مەتارە و تفنگم پێبوو، هەموو شتێک بەباشی دەڕۆی، کانیەکم دۆزیەوە و مەتەرەکەم پڕکرد لەئاو.
بەڵام جارێکیان خەریک بوو کە بقومێت، شێرێک بەرەو ڕووم هات فریاکەووتم کە بەفیشەک بیکوژم، کاتێکیش پێستەیم گروو "پێستەکەیم لێکردەوە" لەسەر ڕووی بەلەمەکەم هەڵمواسی لەو کاتەدا شێرێکی دیکە پەلاماریدام،
لەبیریشم چوو کە جارێکی دیکە تفەنگەکەم بهێنەوە سەرپێ، بۆیە لەوێ وەستام، ترس هەموو گیانمی داگیر کردبوو، بەڵام شێرەکەش وەکوو من ترس دایگرتبوو، بۆیە گەڕایەوە لەناو دارستانەکە گووم بوو.
جار جار خەڵکی ناوچەکە دەهاتنە خوارەوە بۆ کەنار دەریا، ئەوان بەتەواوی ڕووت قووت بوون، هەر زۆر ڕەشیش بوون، سەرەتا لێیان دەترسام وامدەزانی کەپەلامارم دەدەن، هەرچەند ئەوان تەنها تیر کەوانیان پێبوو، بە ووریای لەکەنار دەریا نزیک دەبوومەوە، مرۆڤە کێوەیەکان دوای بەلەمەکەم دەکووتن و لێم نزیک دەبوونەوە تا نزیک کەنار دەریا، پەنجەم بۆ دەمم درێژ کرد، ئەوانیش تێگەیشتن کە برسیمە، یەکێکیان ڕایکرد و گۆشتی بۆ هێنام وهەلێدایە لمەکەی بەر پێم، هەرکە هاتیشمە خوارەوە، لەپڕ هەموویان لەپێش چاوو وون بوون. هەروەکوو چۆن من لەئەوان دڵنیا نەبووم، ئەوانیش لەمن دڵنیا نەبوون. پێشم خۆشبوو کە شتێکیان بدەمێ لەباتی گۆشکەتەیان، بەڵام ئەفسووس هیچم نەبوو کە بیان دەمێ.
لە پڕ پڵنگێک لە شاخەکەوە دابەزی خەڵی ناوچەکە لە پڵنگەکەک تۆقین، ئەوان تەنها تیر کەوانیان پێبوو کە خۆیانی لێبپارێزن، بۆەیە بە پەلە تفەنگەکەمم بەرز کردەوەو گوولەکەیکم نا بە گیاندارەکەوە، بریسکەی گولەکە و دەنگدانەوەی ناڵەی گوولەکە خەلەکەی بەشێوەیەک تۆقاند کە چەند کەسێکیان بورانەوە لەترسا، ئەو دەنگە کە هەرگیز هیچکامیان نەیان بیستبوو پێشتر.
هەڵەی کەشتیەکە
بەلەمەی من گەورە نەبوو، شەپۆلی دەریاکەش بەهێزتر دەبوو، بۆیە نەموێرا زیاتر بڕۆم، نەشم وێرا زیاتر بەرە و باشوور بڕۆم، بیریشم لەوە نەدەکردەوە کە بگەڕێمەوە.
تاکەشتیەک نزیکام بوویەوە، بۆیە گوولەیەکم تەقاند بۆ ئەوەی سەرنشینانی کەشتیەکە بمدۆزنەوە، ئەوان منیان دۆزیەوەو هاوکاریان کردم کە لەگەڵیاندا سەربەکەووم.
کاتێک بۆم باس کردن کەمن ئینگلیزم و ڕاکردووە لەدەستی چەتەکانی دەریا، ئیتر ڕێگەیاندام لەگەڵیاندا گەشتەکە بکەم بەرەو "بەرازیل".
کاپیتانی کەشتیەکە بەلەمی ڕاوەماسیەکەی لێکڕیم، پارەی باشیئشی دامێ، لەپڕ خۆم بەسامانداری دیتەوە، هەرکە گەیشتنە بەرازیلیش گێڵگەیەکی تووتن چاندنم کڕی.
نامەیەکم بۆ باوک و دایکم نووسی ، وەڵامیشم وەرگرتەوە ئەوان نووسیان کە لەمن توڕەنین، ئەوەش ئازادیەک بوو لە باوکو دایکمەوە بۆم هات.
چەند ساڵێک لەوی لە کێڵگەکەم مامەوە، لە چاندنی تووتن پارەی باشم پەیدا کرد، خۆشحالێش بووم لە ووڵاتە تازەکەم و هاوڕێی زۆریشم بۆ پەیدا بوو،
هاوڕێکانم ئاگادار بوون کەمن دەریاوان بووم، ڕۆژێکیان دوایان لێکردم کە بچم ئەفریکا لەوێ کۆیلە بکڕم و لە کێڵکەمدا کاریان پێبکەم، ئەوەش دەبێتە هۆی قازانجێکی زۆر، هاوڕێکانم بەڵێنیادا کە کێڵگەکەم بەخێو بەکەن تا دێمەوە،
بۆیە دیسان بیرم کەوتەوە کەبەپەلە دەوڵەمەند بم، بۆیە نەمتوانی بڵێم نا، ، لەپڕ خۆم لەناو کەشتیەکدا دیتەوە بەرەو کەنارەکانی ئەفریکا، بارەکەم بریتی بوو لە مرواری، مەقەست،، چەقۆ، دەیان جۆری ئامێری دیەکە کە کۆیلەی پێبکڕم.
دوای ١٢ ڕۆژ لەناو دەریا کارەکان بە باشی دەڕۆیشت بەڕێوە، پاش ئەو ئەوو ١٢ ڕۆژە لە پڕ دەریا بەرەو شڵەژان دەچوو، زریان هەڵیکرد، کەشتیەکەمانی فڕێدایە گردۆڵکەیەکی لمینەوە، لە پڕیش شەپۆلێک وەک چیا بەسەر کەشتیەکەماماندا هەڵسا و بەیەکجاری نقە لە کەشتیەکەمان بڕی, گێژەڵوکەیەکی دەرییای لوولیدام بۆ قوڵایی ژێر دەریا بەتەواوی ترسم لێنیشت هەوڵیشمدا کەبۆ سەرەوە مەلە بکەم و سەرکەومەوە، هەرچەندیش مەلەوانێکی باش بووم، بەڵام گێژواوەکە زیاتر زیاتر بەرەو ژێرەوەی دەبردم، هەموو جارێکیش کە خۆم دەهاویشت بۆ کەنار دەریا نیوە مردوو و بە دڵەخورپەوە، لە پڕ دەریا فڕییدامە کەنار دەریا، لەوێشدا جارێکی دیکە سوپاسی خودام کرد، کە ڕزگار بووم.
کەشتیەکە
ئەمە چ کەنار دەریایەک، کەتوومەتە کوێ، ئایا لە زەوی ئاسایدام یان دوورگەیە؟
هیچ کام لە وهاوڕێکانی کەشتیەکە نابیندرێن، تۆ بڵیی کە مەن بەتەنها ڕزگارم بووبێت؟
ڕوناکی بەرەو وونبوون دەچوو، ووردە ووردە تاریک دەبوو، لەترساو لەسەرما دەلەرزیم، لەوە دەترسام کە دوژمن لەوناوە خۆیشاردێتەوە هەڵیان خەڵەتاندبێتم.
بڵێی کە گیاندارە دڕندەکان پەلامارم بدەن لەتاریکیدا؟
ئەوەی کە پێم بوو تەنها چەقۆیەک، سەبیلێکی جگەرە کێشان، تۆزێک تووتن، کە دەمجوو بۆ ئەوەی برسێتی خۆمی پێ بڕەوێنمەوە، خۆشبەختانە ئاوی خواردنەوەم دۆزیەوە، نەشم وێرا کەلەسەر زەوی بنووم، بۆیە ئارمیم لەوەدا بینی کە سەرکەومە سەر درەختێکی دڕکاوی، لە هیلاکید لەناو قەدێکی خواروخێچدا یەکسەر خەوم لێکەووت، لە سپێدەدا دیسان کەوتەمەوە گەڕان، بەڵام کەسم نەبینەوە، تۆ بڵیی کەسێک لەناو کەشتیەکەدا مابێت؟
هێشتا کەشتیەکە دیار بوو سەرئاو کەووتبوو، بۆیە بەمەلە چووم بەرەو کەشتیەکە و سەرکەوتەم سەرەوە بۆ ناو کەشتیەکە، هیچ کەسێکی تێدا نەمابوو، بەڵام زۆرکەرەسەم دیتەوە کەبەکاری بهێنم، تفەنگ، کارتی یاری گوریس، چادری کەشتیەکە، زۆر زۆریشم برسی بوو، لەوناوە خۆم تێرکرد، دوای ئەوەش قومێکی حەیدەریم "ڕۆم"م (جۆرێکە کە خواردنەوە کهولیەکان)خواردەوە، لە ئەمبارەکەدا برنج و نان و پەنریشم دۆزیەوە، گەنمەشامی تەواوبوو بوو، مشکەکان گەمیان تێدا کردبوو، ئێستا دەبێت ئەمانە هەموو بەرم بەرەو ووشکایی، بەو بەلەمەی کەلەناو کەشتیەکدابوو، کاتێک هەموویم بارکرد، چەند جارێک وەختە بارەکەم وەربگەڕێت، بەڵام بەزووی خۆم فێرکرد کە چۆن سەوڵ لێدەم و نەهێڵم کە بارەکەم بکەوێتە ناو دەریا، جار لەدوا جارش باشتر دەمتوانی سەوڵ لێبدەم، پەلەشم دەکرد، دەترسام نەوەکا لەپڕ زریان هەڵكات، کاتێکیش بارەکەم داگرت ئیتر هەستم بەئارامی دەکرد چوونکە تفەگم پێبوو و ئارامترم بووم، پاشان سەرکەوتەمە سەری سەرەوەی چیاکە لەوێوە بۆم دەرکەووت کە ئەو جێگای منی لێم دوورگەیەکی بچووکە، تا چاو بڕبکات هەر دەریابوو، لەدوورەوە کەنار دەریا دەبیندرا، بەڵام هەرهەمووی هەر دەریا دیاربوو.
بەیانیەکیان دیتم کە کەشتیەکەش گووم بووە ئەوەیش نووقم بوو، لەوێدا بەتەواوی هەستم بەتەنیای دەکرد، کە تەنیا هاوڕێیەک کەهەمبوو ئەویشچوو، ئێستا لەهەموو جیهان دابڕاوم و تەنیام هیچ جووڵەیەک لەدەریاوە بەدینەدەکرا، هیچ دیاردەیەکیش بەدەینەدەکرا کەسێک بەرەو ئەم دوورگە هاتبێت.
دوورگەی بێچارە،
یەکجاریش بەتەنهای تەنها نەبووم، لە دورگەکەدا، لەکەشتیە وێرانەکەدا دوو پشیلەم لەگەڵ خۆم هێنا، سەگێکیش لەناو کەشتەیەکەدا مابوو، کاتێک سەگەکە منی بینی زۆر زۆر دڵخۆشبوو، هەرکە منی بینی خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکە و بەمەلە بەدوامدا هات بۆ کەنار دەریاکە، دوایش بوبە باوەڕ پێکراوترین هاوڕێم، ساڵانێکی دوور و درێژ.
هەر لەناو کەشتیە لێقوماوەکەدا دووربینێکیشم دۆزیەوە، لەگەل بایبلێک وکۆمەڵێک کتێب، قەڵەم قاقەزیش. دوای ئەوەش دەستم کرد بەنووسین، دەربارەی ژیانی خۆم لە دوورگەکە.
دەستمکرد بە نوسینەوەی بیرەوەرەیەکانم، ئەوەی ڕوویدادا دەمنوسینەوە، ئەوەی خۆشم ئەنجامم دەدات، ئەویشم دەنوسیەوە، کارە سەختەکانیشی کەبۆم دەهاتە پێش ئەوانیشم تۆمار دەکرد، بۆ نموونە لە چەند باسێکدا ئەمانەم نووسی،
من لە دوورگەیەکدا دەژیم کە تەنها یەک کەسیشی تێدا ناژی ودوورگەیەکی ترسناکە، هەمیشە هەوڵم دەدا کە شتێکی باش بنووسم دەربارەی ئەو دوورگە ترسناکە، بۆیە نووسیشم
لە دوورگەیەکدا دەژیم کەوەک هاوڕێکانم نووقمی دەریابوون، ئەمەش وایکرد کە وورەم بمێنێت و درێژە بەژیان بدەم.
سەرەتا دوورگەکەم بە دوورگەی بێچارە ناو دەبرد، بەڵام ووردە ووردە وام لێهات کە ئیتر بە دوورگەکەم دڵشاد بم.
نوسینی بیرەوەریەکانم هاوکاری کردم کە ئاگام لەکات و ڕۆژەکان بێت، ، چوونکە پێشتر ڕۆژمێرم لەسەر تەختە دارێک بوو، کە بۆ ڕۆژانە هێڵێکی لارم لێدەدا، بۆ هەفەتەیەکیش زەربێکم بەکار دەهێنا، بەتایبەت ڕۆژانی شەمە.
زەویی ژێرم چادرەکەم شێداربوو، بۆیە گواستمەوە بۆ شوێنێکی ووشکتری کەنار دەریا، لە جێگە نوێکەم باشتریش دەمتوانی ئاگاداری مەترسەیەکان بم کە هەڕەشەم لێدەکەن، باشتریش دەریام لێوە دیاربوو، کۆمەڵێک داریشم وەک پەرژین بەدەووری خۆمدا بە زەویەکدا چەقاند، بۆ ئەوەی کەکەسیش نەتوانێت بە دارەکاندا سەربکەوێت، سەرەدارەکانم تیژ کرد، پەرژینەدارینەکانم دەرگایان نەبوو، بەڵکوو پەیژەم بەکار دەهێنا بۆ سەرکەووتن و دابەزین و پاشانیش پەیژەکەم دەشاردەوە، کە دەشگەڕامەوە ماڵەوە پەیژەکەم دادەگرتە خوارەوە، لەناو ئەو پەرژینە دارینەدا هەستم بەئارامی زیاتر دەکرد ترسم کەمبوویەوە، هەر بۆیە کوختەکەمم ناونا قەڵا،
بۆ ئەوەش کە چادرەکەم دڵۆپەنەکات، سەری چادرەکەم لە پێشدا قایم کرد، پاشان بە پەلکی گەڵا گەورەکان دامپۆشین و قەراغەکانیشم بە گژوگیا و بەرد داپۆشین وەک دیوار، هەر لەنزیک چادرەکەشمەوە ئەشکەوتێک هەبوو، ئەشکەوتەکەم زیاتر هەڵکۆڵی و قوڵترم کرد، ئەویش وەک ئەمبار بەکار دەهێنا،لەکەشتیە داواماوەکەوە ئامێری زۆرم هێنا، هەرچەند پێویستیم بە ئامێری زیاتر بوو، بۆ نموونە خاکەنازم نەبوو، ناچار لە دار دروستم دەکرد، هەر لەبەر ئەوەش کە ئامێری تەواوم نەبوو کارەکانم بەخاووی دەچوە پێشەوە و درەنگ کارەکانم تەواو دەبوو.
پێشتر هیچم لەدارتاشی نەدەزانی هەروەها لە چاڵ هەڵکەنیشدا هیچ شارەزایم نەبوو، ناچاربووم کە خۆم فێر بکەم و لە سەرەتاوە دەست پێبکەم.
حەوت مانگی پێچوو تا قەڵاکەم تەواو بوو، بۆ ئەوەی کە کەمێک شوێنەکەم ئارامتر و خۆشتر بێت، مێزێک و کورسیەک و چەند ڕفەیەکم تاشی، شەوانیش لەناو فەرشێکی هەڵواسراو دەنووستم، کەلەناو کەشتیەکەدا دۆزیمەوە، چەترێکی گەورەشم بۆ بەرگریکردن لەخۆر هەڵواسی، کاتێک ئەوانەم هەموو ئەنجامدا، هەستم کرد کە ئیتر جێگەیەکی خۆش وئارام بەخشم هەیە.
بەڵام لەپڕ کارەسات ڕویدا، زەوی لەپڕ دەستی دایە لەرزین، لەشاخەکەی پشتمەوە گابەردی گەورە گەورە کەوتنەخوارەوە، لەگەڵ ناڵەی ترسناکی عەردهەژ "بومەلەرزە" لەمان کاتیشدا شەپۆلی گەورە گەورە لەدریاوە بەرز بویەوە.
بەساردی و تەوس و ترسەوە چاوەڕوانی داڕمانی تەواوی چیاکە بووم، کەبەرسەر قەلاکەمدا داڕمێت، بەڵام خۆشبەختانە تۆزێک لەئەشکەوتەکەی کە کردبووم بە ئەمبار ڕووخا.
سەرئەنجام چرکەی نەما و وورشە نەما، بەڵام کاتی پێ چوو تا توانیم جارێکی دیکە بەئارامی بنووم.
بوومەلەرزەکە کارێکی باشیشی کرد، چەند پارچەیەکی دیەکەی کەشتیەکە دیسان سەرئاو کەوتنەوە، وەکوو تەختەدار، جینکۆ، هەرهەموویم گەیاندە قەڵاکەم، بەڕاستیش پێویستم پێیان بوو بەکەڵکم هاتن.
پاش ماوەیەکی دیکە بیرم لە دروست کردنی بەلەم کردەوە، کەبەتەختەدار دروستی بکەم، بەڵام نەمدەزانی کە چۆن بەلەمی تەختە دروست دەکرێت.
پۆلی بەغ بەغاکە
جارجار دەگەڕام بۆ زیاتر ئاشنابوون بە دوورگەکەکەم بەتفەنگەکەمەوە، جارێکیان فیشەکێکم نا بە بزنێکەوە و دام بەکۆڵمدا بۆ قەڵاکەم، کارژۆلەکەی بە باع باع دوامکەووت، هەرچی هەوڵمدا کە خواردنی بدەمێ، بەڵام کارژۆلەکە خواردنی نەخوارد، بۆ ئەوەی کەلە برسا نەمرێت ناچار ئەویشم کوشت، ئەو ڕۆژە بڕیارمدا کە تەنها گینادارەکان بکوژم، من گینادارەکانم دەکوشت بۆ ئەوەی خواردن پەیدا بکەم نەک بۆ خۆشی.
دەمێک بوو تامەزرۆی نانم دەکرد، لە دوورگەکەمدا شووتی، پرتەقال، ترێ دەیان میوەی دیکە خۆڕسکانە هەبوون، بەڵام هیچم نەدۆزیەوە کە بکرێت بەئارد و بەکاری بهێنم بۆ هەویر،
بەڵام لە پڕ گوڵە گەنمێکم بینم زۆر نزیک لە ماڵەکەم، پاشان بیرم کەووتەوە کە جارێک لەجاران خۆم توورەکەیەکەم لەو جێگایەدا تەکاند، کە دانەوێڵەبوو بۆ مریشکەکانی ناو کەشتیەکە، بیرم کردەوە کە چەند دەنکە جۆیەک دەبێت لە توورەکەکەدا مابێت، جارێکی دیکە بە ووردی هەموو جێگاکان گەڕام بۆ دۆزینەوەی دانەوێڵە کە بیچێنم،
زۆربەی کاتەکانم بۆ بەدەست هینان خواردن بەسەر دەبرد، هەرچەند باشتریش بوو، ئیتر پێویستیم بەوەنەبوو کە بڕۆمە دەرەوه و ڕاکەم و ڕاو بکەم، نیشتیمانێکیشم "بریتیە لە پەرژینێکی داخراو کەمەڕ و بزنی تێدا بەخێو دەکرێت" دروستکرد بۆ ئەو بزن و گیاندارانەی کە ڕاوم دەکردن، مەڕ و بزنەکان هاوس بوون و کارژۆلەیان بوو، زۆر زۆر بوون و بوونە ڕانە بزنێکی گەورە.
سەگەکەم کە هەمەیشە جێگای متمانەم بوو، بۆ هەر جێگایەک بڕۆشتمایە لەگەڵمدا بوو، ڕەنگاو ڕەنگەکە بەغ بەغاکە شاتە شاتی بوو هەمیشە لەسەر درەختەکە، ڕۆژێکیان بەغ بەغایەکم گرت کە ناوم نا "پۆلی" لەگەڵ کاتدا بە باشی فێری قسەکردن بوو.
بۆ ئەوەی کە میوە و خواردنەکانم بپارێزم پێویستیم بە سەبەتە و بەرچنە هەبوو، کە منداڵ بووم هەمیشە تەماشای دەستی وەستای سەبەتە و بەرچنە دروستکەرەکەنم دەکرد، بۆیە شتێکم دەزانی لە دروست کردنی سەبەتە و بەرچنە بۆیە چڵە داری تەڕم کۆدەکردەو دەستم کرد بەدروست کردنی سەبەتە، سەبەتەی باشیشیم دروست کرد، هەرچەند سەرەتا خوارووخێچ بوون بەڵام دواتر سەبەتەی باش و ڕێک وپێکم دروست دەکرد.
بۆ دروست کردنی دەفر و لێوان دەووری لە قوڕ لەکەنار دەرەیاکە، سەرەتا بەهیچ شێوەیەک سەرکەووتوو نەبووم، بەشێک لە قوڕەکە تێکەڵ بەیەک دەبوون، پێش ئەوەی ووشک ببنەوە، یان درزیان تێدەبوو و دەشکان، کاتی زۆری پێچوو هەتا بەتەواوی فێربووم و بەباشی لە کوورەدا سوورم دەکردنەوە بە‌هێز قایم بوون.
لە کەنار دەریاش قاقلەجنۆکەی"گوێچکەماسی" زۆرم کۆدەکردەوە کە شەپۆلی دەریا دەیهاویشتنە دەرەوە، ڕۆژێکیشیان کیسەڵێکم بەرچاوو کەووت، گۆشتەکەی لە گۆشتیبزن و پەلەوەر زۆر زۆر خۆشتر بوو، ڕیدەکەووت کەلەناو سکی کیسەڵکەنادا هێلکەیەکی زۆرم دەدیتەوە، ئەوانەش بۆ خواردن دەستی دەدا.
پاش ئەوەی چەند ساڵێک بوو کەلە دوورگە مامەوە، ئیتر جلەکانم کۆن بوون و دڕزان، بەڵام کراسێکم هەرمابوو، لەناو کەشتیە وێرانەکەشدا جل و کەلوپەلێکی زۆری سەرنشینانم کۆکردەوە.
بەڵام پانتۆڵ هێلەک ناچار بووم کە دروستیان بکەم، ئەوانەشم لە پێشتی بزن دەدروو، قژیشم بۆ دواوە هەڵدەدایەوە، هەر لە پێستی بزن شەپقەیەکم بۆ خۆم دروست کرد، بۆ ئەوەی گەرمی تیشکی خۆر دەمووچاوم نەسوتێنێت. ئەفسووس هەرچەد بەرگدروویەکی خراپیش، هەروەکوو چۆن دارتاشێکی خراپ بووم، بۆیە کەلووپەلەکەم لە هەرە باشەکان نەبوون.
تەنهاو نەخۆش،
لە دوورگەکە وەک ئەوروپا زستان و هاوین نەبوو، وەرزی باران بارین، یان وەرزی ووشیایی، ئەو ڕۆژەی کە کیسەڵکەم دۆزیەوە هەموو ڕۆژەکە هەر باران بوو، بۆیە هیلاک و نیوە مردوو سەرماشم بوو، بۆیە لە قەڵاکەمدا مامەوە، تووشی سەریەشەیەکی قورس هاتم، تاشم هەبوو، دواتر بەتەواوی خراپ نەخۆش کەووتم، تا ئەو ئاستەی کە ئیتر توانای هەستانە سەرپێ نەما کە قومێک ئاو بخۆمەوە، بەتەواوی دڵنیابووم کە دەمرم، چوونکە هیچ کەسێک نەبوو کە یارمەتیم بدات.
(هەرهیز لە بیرم ناچێطەوە،ساڵانێکی کۆن زستانی ساڵی ١٩٧٨، لەدەوورووبەری گووندی ١٢٠ پیس نەخۆش کەووتم کەبەڕیوەبووم بۆ گووندی بەلەکەجاڕ، لەو زساتانە سارد و سڕە لەو دەشتە لێیی کەووتم، تفەنگ و تاقمەکەم لێبووبوو بەبار، لەرزوو تایەکم قورس و گرانم گرت، خەوم دەهات وڕێنەشم دەکرد، ئەو ڕۆژگارەش جاش و خۆفرۆش کوون بەکوون بەدوای پێشمەرگەدا دەگەڕان، پێشمەرگە بەزۆری خۆی دەشاردەوە تەنانەت لەگووندە دوورە دەستەکانیش، ئەوانەی کە ئەمڕۆ نەقیب ومەقیبن بۆ ڕاوە پێشمەرگە کوون بە کوون دەگەڕان، لە کۆتایی خۆم ماڵی گوویندیەکدا بینیەوە، کاریان ڕاست بێت و هەمیشە خۆم بە قەزرازیان دەزانم، نان و ئاویان دامێ، پاشان گوندیەکان بە سواری گوێدرێژێک گەیندمایانە لای شەهید سیروانی ی ن ک، ئەوانیش یادیان بەرز پیرۆز داو دەرمانیان بۆ پەیدا کردم و گەیاندمیانە بەلەکەجاڕ، تەها ئەمین هەڵەدنی وەرگێڕی ئەم ڕۆمانە).
کاتێکیش کە خەو بردمیەوە، خەوێکی ترسناکم بینی، گیاندارێکی دڕنندە لەناو هەورەکانەوە بۆم دابەزی کە ڕمێکی بەدەستەوەبوو، هەڕەشەی کوشتنی لێم دەکرد، لە ترسا تووشی دڵەخورپە و دڵە ڕاوکێ هاتم و ووتم ئەمە سسزای خوادیە کە دایک و باوکم بە جێهێلاوە، لەناچاریدا دەستم کرد بە پاڕانەوە لێی کەنەم کوژێت.
چەند ڕۆژێکی پێچوو کە ووردە ووردە هاتمەوە سەرخۆم و توانیم بخۆم و بخۆمەوە، یەکەم خوارنێک کە خواردم هێلکەی کیسەڵ بوو، ماوەیەکی دووروو درێژ هەستمکرد کەلە ئەوپەڕی لاوازیدام، کاتێکیش هەستم کرد کەبەتەواوی تەندروستیم باش بووە، سوپاسی خوادم کرد کە جارێکی دیکە لە مردن ڕزگاری کردم.
بە دڵنیای حەزم دەکرد کە بژیم، هەرچەند کە تەنیای تەنیابووم لە دوورگەکە، ئەو دوورگەی کە لە بیەرەوەریەکاندا ناوم نابوو دوورەگەی بێچارە بێگوومان زۆر جار لە بێچارەیدا دەستم دەدایە گریان، ئەو کاتانەی کەبە تەواوی بێهیوا دەبووم کە هەرگیز لەو دوورگە ڕزگارم نابێت و هەرگیز ناتوانم خۆم قووتار بکەم لە دوورگەکە.
بەڵام کاتێک دەوەستام تەماشای سروشتی جوانی دوورگەکەم دەکرد، هەستم دەکرد کە هەرهەمووی هی خۆمە و من لێرە پاشام دەسەڵاتدارترینم، هەموو پێداویستەیەکیشم هەیە، کە پێوسیتە بۆ ژیان.
جارجار کە مێزەکەم دەڕازاندەوە خۆم وەک پاشا دەبینی و پاشایەکی ڕاستی بووم، گیاندارەکانیش خزمەتکارو دەستپێوەندی ی پاشایەتیەکەم بوون، پۆلی بەغ بەغاکە هەرە خۆشەویستم بوو، تەنها ئەو بۆی هەبوو کە قسەم لەگەڵ بکا، سەگەکەم کە زۆر پیربوو مافی هەبوو کەلە لای ڕاستمەوە دابنیشێت، هەردوو پشیلەکەشم هەریەک لەلایەکی مێزەکەم دادەنیشتن، دەبوو هەر هەمووشیان چاوەڕێی دەستی بکەن کە فەرمووی خواردنیان بکەم، ڕێک وەک پاشا نشینێک، ئەو دوو پشیلەی کەلەناو کەشتیەکەدا دۆزیمنەوە، دەمێکە مردارەوەبوون،بەڵام ئەوان بەچکەیان کرد، بەچکەی زۆریان کرد، زۆرێک لەبەچکەکان کێوی بوون، چەند دانەیکیان وەک گیانداری ماڵ لەلام مابوون.
ئێستا ١٠ ساڵە کەلەم دوورگە دەژیم، ڕیشم هێندە درێژ بووە کە دەگاتە کەمەرم، هەرچەند جارجارەش ڕیشم دەبڕی لوولیشم دەکرد کە تیژ دەبوون، دیار بوو شێتانە دەهاتمە پێش چاو، قەیچێکا کێ من دەبینێت، جگە لە گیاندارەکانی دەوورووبەرم.
دروستکردنی بەلەم
جارجارە لەخۆمم دەپرسی کە من ئێستا لەکوێی ئەم جیهانەدام، هێڵی کەناری ووشکانی کوێیە،کەناری دەرییا ئێجارگار دوورە، ڕەنگە کەنار دەریای کیشوەری ئەمەریکا بێت، ڕەنگیشە کەنار دەریای لەو دوورگە زۆرو زەبەنەکانی بەرازیلدا بێت، هێشتا دەبێت کە خۆشحاڵبم، چوونکە نەکەتوومە بەردەست مرۆڤ خۆرەکان، چوونکە بیستوومە کەلەم ناوچانە خێڵی مرۆڤ خۆر هەن.
هەرچەند دوورگە بچکۆلەکەی خۆمم خٶش دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ترسم نەڕویوەتەوە لە مرۆڤخۆرەکان، لەگەڵ ئەمانەشدا هەر هەمووی هەرگیز بیرم نەچۆتەوە کە خەونی بینی کەنار دەریا لەبیر خۆم ببمەوەو بە گەلی خۆم شادببمەوە، هەر بۆیەش بڕیارمدا کە بەلەمێک دروست بکەم، بۆ ئەوەی دەست بکەم بەسەوڵ لێدان بەرەو شارستانیەت و خەڵکی ئاسای ببینم.
یەکەم جار، گەورەترین و ئەستووترین دارم ڕماند، پاشان دەستم کرد بەهەڵکۆڵینی دارە ئەستوورەکە، ئەو کارەش چەند مانگێکی پێچوو، دڵشادیش بوو کەبەم زوانە گەشتێک دەستپێدەکەم.
بەڕاستی کارەکەم تەواوکرد بەلەمەکەم ئامادەبوو، بەلەمەکەم هێندە گەورەو فروان بوو کە جێگای٢٦ کەسی تێدا دەبوەوە، لەبەر ئەوەی کەمن تەنها بووم، جێگا زۆربوو کە هەرچیەک بمەوێت لەگەڵ خۆمدا باری بەلەمەکەمی بکەم.
ئێستا، ئیتر کاتی ئەوەیە کە بەلەمەکەم بگوێزمەوە بۆ کەنار دەرییا و باری بکەم لە خواردن و ئاو، تفەنگ، پەلامارمدا کەبەرزی بکەمەوە و پاڵێ پێوە نێم بۆ ناو دەریا، دەبینم کە جووڵە ناکات، نقەی لێوەنایەت بەهیچ شێوەیەک، سواتر بۆم دەرکەووت کە دارەکە دووبارە ڕەگی داکووتاوەتە ناو زەوی دووبارە ڕواوەتەوە،
ئای چەند گەمژەبووم کە دەبوو لە پێشدا بیر بکەمەوە پاشان بکڕم (پەندێکی ئینگلیزیە کە ئەڵێ لە پێشدا بیر بکەرەوە پاشان بکڕە). پاشان بیرم کردەوە کە کەناڵێک جۆگەلەیەک هەڵبکەنم کە بەلەمەکەمی پیادا بگەیەنمە دەریا، دەستیشم بەهەڵکەندنی چال کرد، بەڵام زوو کۆڵمدا چوونکە چەندین ساڵی پێدەچوو تا ئەو چاڵە هەڵکەنم بۆ کەنار دەرییا.
پاش چەند ساڵێکی دیکە بیرم لە دروست کردنی کەڵەکێک یانبەلەمێکی بچووکتر کردەوە، بەلەمم دروست کرد بەڵام بەکەڵکی ئەوە نەدەهات کە بەرەو دەریا سەوڵ لێبدەم، بەڵام دەمتوانی کە چواردەوەری دوورگەکەم پێبگەڕێم و ببینم و بزانم و لە نهێنی هەموو دوورگەکە تێبگەم.
لەبەلەمەکەمدا نێرکێکیشم "دار"چەقاند بە پێستی بزن کەپرسیشم بۆ دروستکرد کەلە گەرما و باران بمپارێزێت، سەرەتا بەگەشتەکەم زۆر دڵشادبوون بە بینی ئەو بەهەشتە نهێنیە،بەلەمەکەشم زۆر بائاسانی بێ کێشە دەڕۆی، بەڵام لە پڕ زریانێکی بەهێز هەڵیکرد ، نەشم توانی کە بەگەڕێمەوە، شەپۆلە بەهێزەکان بەرە و دەریا کێشیان کردم، لە پێشمەوە دەریایەکی سەرشێت و ترسناک چاوەڕێمە، لە دوورەوە دوورگەکەکەی خۆم دەدیت تا دەهات بچوکتر و بچوکتر پێش جاوو دەهات، ئەگەر بهاتاو تەم دایبکردایە ، ئەوا هەرگیز دوورگەکەمم نەدەدۆزیەوە پێشتر هەمیشە خەون و خەیاڵم بە جێهێڵانی دوورگەکەکەبوو، بەڵام ئێستا سۆزدەدەم ئەگەر بە سەلامەتی بگەڕێمەوە مەرجبێت هەرگیز دوورگەکەم بە جێنەەهێلم جارێکی دیکە.
لەپڕ گڕەبایەک بەڕومدا هات بە ڕەشەباوە کەبەلەکەمی بەرەو کەنار پاڵناو لە مەترسی دەریا ڕزگاری کردم، بەهەموو توانام سەوڵم لێدا بەرەو کەنار بە ئامنجیش گەیشتم و گەشتمەوە کەنار دوورگەکەکەم، بە ترس و دڵەڕاوکەوە کەیشتمەوە ووشکای.
جارێکی دیکە نوشتامەوە سەر چۆک و سوپاسی خودام کرد کە جارێکی دیکەش لە مردن ڕزگاری کردم. لە هیلاکیدا هەر لەسەر لمی دەریاکە خەوم لێکەووت، بە دەنگێک بێداربوومەوە کە بانگی دەکردم بەناوی خۆمەوە،
ڕۆبینسۆن......ڕۆبینسۆن کروس! لە کوێ بوویت؟
بە ماندوی وترس لەرزەو ڕاپەڕیم و هەستامە سەرپێ، توومەز ئەوە بەغ بەغاکەبوو "پۆلی" پۆلی لەسەر چڵێک هەڵنیشتبوو ئاگادار نەبوو کە چەند دڵشادم کە دووبارە گەڕاومەتەوە دوورگەکەم.
جێپێەک لەسەر لمەکەی کەنار دەریا،
ڕۆژێکیان بۆ ئەوەی تەماشایەکی بەلەمەکەم بکەم بۆ کەنار دەریا چوومە خوارەوە لەقەلاکەمەوە، لەکەنار دەریا جێپیی مرۆڤم بینی!
بە بینی جێپێی مرۆڤ گێژ و کەڕوکاس بووم، هەستم کرد کە هەوورە بروسکە لێی داوم، یان وەک ئەوەی کە جنۆکەم بینی بیت گرژی هەموو گیانمی تەنی، بە دڵەخورپەوە گوێم بۆ هەموو لایەک هەڵخست، بەڵام گوێم لە هیچ نەبوو،
بۆ ماوەی١٥ ساڵ کەلێرە دەژیم تەنها مرۆڤێکیشم نەدیت،
کێ بێت کە جێپێی لەسەر لمەکەی کەنار دەریا جێماوە؟
بەپەلە بەرەو ماڵ بەڕێکەووتم ترسم لێنیشت لەهەموو بنچک و گژوگیا دەترسام، شەوێ لەترسا خەوم لێنەکەووت،
هەبێ ونەبێ ئەو جی پێیە، جێپێی شەیتانە من بەو شێوە بیرم دەکردەوە، ئەی دەبێت کێ بێت هاتبێت بۆ ئێرە؟
هیچ بەلەمێک لەکەنار دەریا نابینم،
بیربکەرەوە ئەگەر مرۆڤ خۆرەکان بێت، بە دڵنیای بەلەمەکەی منیان بینوەو جارێکی دیکە دێنەوە و دەمکوژن،
لە بێجارەیدا لاپەڕەکانی بایبلم ئەم دیوو و ئەودیووکرد و ئەو دێرەم خوێندەوە کە ئەڵێ نوێژ بکە کاتێک لە تەنگانەدایت، خواش یارمەتیت دەدات،
بە خوێندنەوەی ئەو دێڕەی بایبل کەمێک ئارامیم بۆ گەڕایەوە و باوەڕم کرد کە جێپیی خۆم بووە لەبیرم چووە کەلەوێوە تێپەڕیووم، بەڵام واش نیە چوونکە جێپێی سەر لمەکە زۆر لە جێپێی من گەوورەترە،
ئیتر هەر بەڕاستی ترس و لەرز دایگرتم و بەڕاستی تۆقیم، بۆیە بەپەلە قەڵاکەمم قایمرکرد، هەژگ و چڵە پووشم هاویشتە جێگە دیارەکان بۆ ئەوەی نەبیندرێن،
لەبەشێکی دیکەی دوورگەکەکەم شوێنێکی تایبەتیشیم بۆ کات بەسەربردن دروست کردبوو، هەمووشیم ڕازاندبوویەوە بەگوڵ و گوڵزار، باخچەیەکی جوانم تێدا دروست کردبوو، ڕێک وەک ئەوەی کە خەڵک لە بەریتانیا باخچە دروست دەکەن، زۆر جار دەچووم بۆ ئەوێ، بەڵام پاش ئەوەی جێپێکەم لەسەر لمەکە بینی ئیتر نەموێرا کە لە قەڵاکەم بچە دەرەوە، لە جیاتیا لە قەڵاکەم مامەوە حەوت تفەنگیشم دامەزراند بە ڕووگەی جیاوازدا، ئەگەر کەسێک نزیک ببوایەتەوە، ئەوا دەمتوانی بە ئاسانی تەقە بەکەم بەهەر لایەکدا بمەوێت. ڕۆژگار هات و چوو من هێشتا هەر لە چاودرێری پلەی هەرە بەرزدا چاودێریم دەکرد، بەڵام هیچ ڕووی نەدا تا دوو ساڵی دیکە،
ڕۆژێکیان خاڵێکی بچکۆلەم لەناو دەریادا بەدیکرد، خاڵە بچکۆلەکەی ناو دەریا لە بەلەم دەچوو ، بەڵام دڵنیاش نەبووم، بۆیە پەلاماری دووربینەکەمدا کەلە کەشتیە داماوەکەوە دۆزیمەوە و لەگەڵ خۆمم هێنام، گەڕام وگەڕام بەدووربینەوەکە تا هەموو ڕوومەتەم ئارەقەی کرد چاوم فرمێسکی لێ دەتکا لە هیلاکیدا، تا ئەو کاتەی کە خاڵکە لەچاو وون بوو، بۆیە چوومە خوارەوە بۆ کەنار دەریا، لەوێ ئای لەوێ چیم دی! باشترە کە باسی نەکەم، ترسانکترین دیمەنم دیت کەللە سەری خوێناوی دەست و پێی بڕدراو لەوناوە بڵاوەی پێکرابوو، ئاگیریشیان کردبۆیەوە، قوڵکە ئاگرە نیشانی دەدا کە قوربانیەکانیان برژاندوەو خواردویانە، هێندە بێزارو نا تەندروست بووم خەریک بوو ببورێمەوە.
بەڵام یەکجاریش هێندە نەترسام، وەکوو پێشوو، ئێستا دەزانم کە مرۆڤە وەحشەکان قوربانیەکانیان پێبوو ئەو کاتەی کە هاتنە دوورگەکەم،
ووردە ترسەکەم گۆڕا بۆ ڕق لێبوونەوە و بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن بتوانم قوربانیەکان ڕزگار بکەم، یان هەر هیچ نەبێت بەخوێن تینووەکان بترسێنم، باشترین ڕێگا چاندنی "ئەڵغام" ه لە جێگای ئاگرکردنەوەکانیاندا، تەقینەوەیەکی بەهێز دەیان ترسێنێت، یان تەقەیان لێبکەم.
بەتەوسەوە چاوەڕێم دەکرد کە جارێکی دیکە بێنەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ چاوەڕێی هاتنیانم دەکرد، بەڵام هیچ بەلەمێکم نەبینی، بێجارەی دایگرتم ئەوان وایان نەکرد وەک ئەوەی کە من چاوەڕێێانم دەکرد.
بیریشم کردەوە کە ڕەنگە باشتر بێت بۆ ئەوان و سروشتی ژیانی خۆیان هەروەک چۆن من بزن خواردنم لەلا پەسەندە ئەوانیش مرۆڤخواردن.
چاوو لەناو ئەشکەوتەکەدا،
لەبیرم چووبوەوە کە بترسم، ڕۆژێکیان ئەشکەوتێکم دۆزیەوە، کەلەوەو پێش نەم دیبوو، حەزی زانین وای لێکردم کە بچمە ناو تاریکای ئەشکەووتەکە، دوو چاوی ترسناک لە تاریکایەکەدا ڕاست ڕووە ومن دەبریسکایەوە، ئەرێ ئەمە چاوی شەیتانە یان چاوی مرۆڤ؟ بریسکەی ئەو دوو چاوە لە تاریکیدا وەک شکانەوەی ئاوێنەیەک دەهاتە پێش چاو، ترس و تۆقاندن پاشەکەشەی پێکردم کە بەگەڕێمەوە و بچە دەرەوەی ئەشکەووتەکە، بەڵام حەزی زانین وایلێکردم کە بە چڵەدارێکی گڕدراوەوە بگەڕمەوە ناو ئەشکەووتەکە، دەنگێکی ووس ووساوی بۆڵە بۆڵای هات بەگوێمدا لە ناوەوەی ئەشکەووتەکە، لەپڕ هەستم کرد کەناوچاوم ئارەقەی دەردا، ترس و تۆقاندن جارێکی دیکە وای لێکردم کە لە ئەشکەوتەکە بچمە دەرەوە، بۆ جارێ سێهەم وێرام بچمەوە ناو ئەشکەووتەکە، هەستم کرد دەسەتەکانم دەلەلەرزێ لەترسا، ڕۆشنایی دارە گڕدارەکەی دەستم، زەوی ئەشکەووتەکەی ڕۆشن کردەوە، لە دوورەوە خاکی ڕەنگێکی نەرم دەرکەووت، کە بزنێکی پیری نەخۆش بوو، ڕەنگە لەترسی گیاندارە دڕنندەکان کەنەیخۆن خۆی لەوێدا شاردۆتەوە.
ڕۆژێک دواتر کەهەتمەوە بۆ ئەشکەوتەکە ، بینم کە بزنە نەخۆشيکە مرداربۆتەوە، بۆیە چاڵێکم بۆ هەڵکەندوو کردم بە ژێر خۆڵەوە. لەهەمان کاتیشدا بیرم کردەوە کەوا ٢٣ ساڵە من لەم دوورگەدا بە تەنها دەژم، ئایا منیش ناچارم کەلە لێرە بژیم و وەک ئەم بزنە نەخۆشە بەتەنها لێرەدا بمرم؟
تامەزرۆ وتنێۆتی بۆ هاوڕێیەتی هاودەمی مرۆڤ تا ئەندازەیەکی زۆر بێهوای لەناخمدا چاند، کە بتوانم لەگەڵ یەکێکدا بدوێم، کە لەکاتی پێویستیدا یان کە نەخۆش کەووتم.
بەیانیەکیان زوو ڕوشنایی ئاگرێکم بینی، ئەو ڕۆشنای ئاگرە لەهامان جێگادا بوو کە مرۆڤخۆرەکان ئاگریان تێدا کردەوە مرۆڤیان تێدا برژاند و خواردیانن، بۆیە بەپەلە خۆم گەیاندەوە قەڵاکەم و پەیژەکەی کە ئەمدیوو ئەو دەیووم پێدەکرد بۆ چوونە ناو قەلاکەم و هاتنەدەروەرەی قەلا، دامگرت، بۆ ئەوەی کە هیچ کەس نەتوانێت بەسەر دارە تیژەکاندا سەرکەوێت بۆ ناو قەلاکەم، هەموو تفەنگەکانم هێنایە سەرپێ، کەچی هیچ ڕووی نەدا، پاشان بیرم کردەوە کە بزانم مرۆڤخۆرەکان لە دوورگەکە ماوون، بۆیە دووربینەکەم گرت بەدەستەوە سەرکەوتەمە سەرەوە، بینیم نۆ لە مرۆڤ خۆرەکان کەبە تەواوی ڕووت و قووت بوون، خەریکی برژداندن و خواردنی مرۆڤ بوون، کە تێریش بوون، دەستیان کرد بەسەما کردن بە دەووری ئاگەرەکەیاندا، دوایش بەسەوڵ لێدان لەناوە دوور کەووتنەوە، دیتم هەروەکوو جاری پێشوو کە مرۆڤ خۆرەکان چیان کرد.
ماوەیەکی پێچوو تا جارێکی دیکە مرۆڤخۆرەکان هاتنەوە بۆ دوورگەکەم،
ڕۆژێکیان لە پڕ گوێم لەدەنگی تەقەبوو، کەلە کەنار دەریاوە هات، دەنگی تەقەیەکی دیکەش بەگوێمدا زریگایەوە، تۆ بڵێی ئەو تەقە هاوارو ئاگادارکردنەوەی کەسێک بێت، کە فریای بکەوون؟
کەشتیەک بە ئاشکرا بەدی دەکرا، بەتەوس و ترس پەلەکردن، ئاگرێکم کردەوەو ڕامکرد بۆ کەنار دەریا،
ئەگەر هەڵچوونی و زریانی دەریەکە نەبوایە، ئەوا بەپەلە بە سەوڵ لێدان بەرە وکەشتیەکە دەچووم،
کاتێکم بینی کە شەپۆلی دەریا تەرمی دەریاوانێکی بەرەو کەنار دەریا پاڵنا، دووبارە ترس و بێچارەیی و بێهوای دایگرتم، دڵنیابووم کە ئەوانی دیکەش خنکاوون،
بینینی ئەو دیمەنە ترسانکە لە تەنیایی لەوەو پێشم خراپترە،
کەشتیەکە وا دەهاتە پێشچاو کە چۆڵە و بەجێهێڵدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەمویست کە سەرکەومە سەرکەشتییەکە، چونکە باوەڕم وابوو کە کەسێک زیندوو هێشتا لەکەشتیەکەدا ماوە، بەڵام خۆم پێنەگیرا بەسەوڵ لێدان بەرەو کەشتیەکە چووم،
سەگێک منی بینی و بەمەلە بەرە و ڕووم هات، سەگەکەم هەڵگرتەوە خواردنیشم پێیدا، هەر زۆر برسی و لەڕولاواز بوو بوو، چەند کەشتیەوانێک لە کەشتیەکدا مابوون، بەڵام هەموویان کوژرابوون، لەگەڵ خۆم خواردن و میوە ومرەباو، کەمێک خواردن و کاغەزی یاری، جل پێداویستیم لەگەڵ خۆم هێنا، پارەیەکی زۆریشی تێدابوو، کەمێکیشم لە پارەکەیان لەگەڵ خۆم هەڵگرت، بیریشم کردەوە کەچی لەپارە بەکەم؟
لەلام باشتربوو کە تۆوی گێزەر لە زێڕ و زیوو بۆمن باشترە.
هەینی
لەبەر خۆمەوە بۆڵە بۆڵم بوو، کەکەی دەتوانم خۆم لەم دوورگە ڕزگار بکەم، شەوێکیان خەوم بینی بە مرۆڤێکی وەحشیەوە، کە بوو بوو بەهاوڕێم، پێکەوە سەوڵمان لێدا بەرەو ووشکایی کەلە دوورگەکەمانەوە دیار بوو.
کاتێک بە ئاگا هاتمەوە، بیرم کردەوە کە خەونەکەم خراپ نیە، بەدڵنیایەوە کەسێکی وەحشی دەتوانێت کە هاوکاریم بکات، بەڵام چۆن ئەو کەسە وەحشیە بدۆزمەوە؟
بە پڕتاو سەرنجی بەلەمم دەدا، هەرچەند کەمێکی پێچوو کە هەستم کرد هەندێک لە وەحشيیەکان دابەزیوونەتە کەنار دەرییای دوورگەکەم، دوو لە دەستگیرکراوەکانیان بەرەو ئاگرەکەیان برد، کاتێک یەکەم دەسگیرکراویان پارچە پارچەکرد کە بی برژێنن و بیخۆن، دووەم دەسگیرکراو ناچاکرا کەلە نزیکەوەچاوەڕێ بكات تا کاتی ئەویش دێت.
لە پڕ دەسگیرکراوەکە خۆی هاویشتە کەنارەوە و تاویدایە ڕاکردن، ڕێک بەرەوو ڕووی من دەهات، بەڵام هەر زۆر بە خێڕاییەکی سەرسووڕهێنەر ڕای دەکرد، دیمەنەکە منی ترساند،
بیرم لەوە دەکردەوە کەئەگەر بەدوایدا ڕابکەن و من ببین، چی ڕوودەدات؟
تەنها دووان لە وەحشيیەکان بە دوای دەسگیرکراوە ڕاکردووەکەیان کەووتن، هیچ کامێکیشان وەکوو ئەو بەندیە ڕاکردووەکە نەیدەتوانی کە خێرا ڕابکات،
کاتێک کە تەواو لێم نزیک بوونەوە و ڕێک بەرانبەرم هاتن، لە ئاوەکەی نزیک بەمەلەکەوە پەڕیەوە وپاسەوانەکانیش دوای کەووتن، بەڵام بەندیەکە خۆی لێیان قووتار کرد، منیش هەستامە سەرپێ و توانیم بە قۆناغی تفەنگەکەم قۆناغەتەفەنگێک بکێشم بە دەمووچاویدا و ڕێك لەوێ لێیکەووت، پاساوانەکەی دیکەش دیکەش ویستی کەبە تیرکەوان بمکوژێت، خۆشبەختانە من زووتر فریاکەووتم و فیشەکێکم پێووەنا و بەیەکەم فیشەک کەوت و مرد، بەندیەکە کەووتە سەرئەژنۆ لەسەر سەوزە گیاکە بەرانبەر بەمن، قاچی منی بەرزکردەوەو قاچمی خستە سەر سەری خۆی، بەندیەکە بەو کردارەی ویستی بیسەلمێنیت کە بۆ هەمیشە ئەو کۆیەلەیەکی دڵسۆزی من دبێت، چوونکە من ئەوم ڕزگار کرد، ئەو لە نهێنی تفنگەکەم تێنەدەگەیشت، ئەو پێشتر شتی لەو جۆرەی نەدیتبوو، ئەو منی وەک جادووگەر دەهاتە پێش چاو، یان وەک خوودا، چوونکە ئەو بینی کەبە چاو تروکانێک وەحشەکەم کوشت بە خێڕایی هەورە بروسکە،
ئەو ڕۆژەی کە ئەم ڕووداوەی تێدا ڕوویدا ڕۆژی هەینی بوو، بۆیە بەندەیە وەحشيیەکەم ناونا "هەینی" هەینی لەلام مایەوە و بووبە خزمەتکارم.
تەمەنی هەینی ٢٠ ساڵ بوو، قژی ڕەش درێژو ڕێک ڕەش وەک قەتران.
ڕەنگی سەگەکە سوورێکی ئاڵتوونی بوو، چاوەکانی دەدرەوشایەوە هەمیشە وەک پێبکەنێت پێش چاو دەهات.
پانتۆلێک و یەلگێک کە لە پێستی بزن دروستم کردبوو دامە هەینی، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو فێرنەبوو کە جل لەبر بکات، لەپێ کردنی پانتۆڵ و یەلەگی لەلا ناخۆشبوو، چوونکە ئەو فێربوو بو کە هەمیشە بەرووت و قووتی بگەڕێت، بە جلە نوێکانی گیانی دەخوراو توڕە بوونیشی بەرز دەبوویەوە.
هەینی هەر لە سەرەتاوە فێری زمانی ئینگلیزی بوو، ئەو ووشەکانی بەزووی فێر دەبوو، فێریشم کرد کە حەزی لە گۆشتی بزن بێت و بیر لە خواردنی گۆشتی مرۆڤ نەکاتەوە،
هەینی ماوەیەکی زۆر لە تفەنگەکەم دەترسا، ئەو باوەڕی وابوو کە تفەنگەکەم هێزی شاراراوەی جادوویی تێدایە، جار جاریش قسەی لەگەڵ تفەنگەکەم دەکرد و لێی دەپاڕایەوە کە نەیکوژێت،
بە کاتێکی کەمیش بوو بە باشترین نیشانە شکێن، هەینی بەزوویش فێری کارەکانی دوورگەکەمان بوو، هەموو کارێکی بە باشی ئەنجام دەدا، ئەو فێری هەویر شێلان و نانکردن بوو بە خێرای، پەیژەکەی بەرز دەکردەوە بۆ چوونە دەرەوە پاشانیش بە ووریایەوە پەیژەکەی دەشاردەوە نەوەکا بێگایەنەیەک بەکاری بهێنێت بۆ چوونە ناو قەڵاکەمان، بە زوویش وازی لە کارانە هێنا لەوەو پێش ناچاربوو کە ئەنجامیان بدات، زۆر کاریشی لەکۆڵ من کردەوە وەک جاران تەنها بووم، کە تەنها خۆم ئەنجامم دەدان.
ژیانی دوورگەکەم ئاسان تر و خۆشتریش بوو پاش هاتنی هەینی، جارجاریش ئاشنام دەکرد بە ئاینی کریستیانی، کاتێک باسی ئاینی کریستیانیم بۆ دەکرد، هەینی ووتی کە خەڵکەکەی ئەو باوەڕیان بە خودایەکە ناوی "بێناموکی" Benamucki .
بێنامکی لەشوێنێک دەژی دوور لەهەموو تەنەکانەوە، هەینی وای ووت، خواکەی خەڵکەکەی هەینی زۆر زۆر لە خۆر و مانگ بەتەمەنترە، ئەرێ لە ئەستیرە و دەریاکانیش بەتەمەنترە، هەموو ئەوانەی دەمرد دەگەڕێنەوە بۆ لای بێناموکی ئەوانەش کە مرۆڤخۆرەکان خواردنیانن.
بیری نیشتیمان کردنەوە،
جار جار باسی بەریتانیام بۆ هەینی دەکرد، دەربارەی ژیان، بۆشم باس کرد کە چۆن دەژیام لە بەریتانیا، چۆنیش بە سواری کەشتی گەیشتمە ئێرە، کاتێکیش ئەو بەلەم پیشاندا کە خۆم دروستم کرد، بەدیتنی بەلەمە واقیوڕما.
هەینی ووتی کەبەلەمێکی لەم شێوە هات بۆ ئەو جێگایەی کە خێڵەکەی منی لێدەژی، هەنێکیشمان لە سەر نیشینانی بەلەمەکە ڕزگار کرد، هەموویان پیاوی سپی بوون، بە پەنجەکانیشی ئاماژەیدا کە ١٧ کەس بوون.
منیش پرسیم کەبۆ لە جیاتی ئەوەی ڕگاریان بکەن، نەتان خواردن؟
هەینی لە وەڵامدا ووتی: ئێمە تەنها دوژمنەکانمان دەخۆین کە لە شەڕدا دەسگیرمان دەکردن.
لەپەڕ هەینی دەستی کرد بە سەماکردن،
لەوبەرەوە خەڵکەکەی من دەژین هەینی هاواری کرد، بە دەستیشی ئاماژەی بۆ ئەبەری دەریا کرد، حەز دەکەم جارێکی دیکە بگەڕێمەوە بۆ ناو خەڵکەکەی خۆم. تۆش ئەبێت لەگەمڵدا بێیت، کارێکی باش دەبێت کە یارمەتی خەڵکەکەم بدەیت، دەتوانیت کە زۆر شتیان فێر بکەیت.
لەو چرکە ساتەوە هەر بەڕاستی بیرم لەوە کردەوە کە پێکەوە بە کەشتیە شکاوەی کە ئێستا لەلامانە، ڕەنگ خۆمان بگەیەنینە بەریتانیا.
من و هەینی پێکەوە دەستمان کرد بەدروستکردنی بەلەمێک، ئێستا کارەکانمان باشتر دەڕوات وەک لەوەی کە تەنها بووم، سات لەدوای ساتیش هەینی بەتواناتر دەبوو لەبەکار هێنانی ئامێرەکانی کەهەمببون وەک تەوور و چەکوش،
ئێستا باشتر دەزانم کە بەلەمەکە چەند گەورە بێت، هەروەها لەنزیک دەریاکە دروستی بکەم، ئێستا بەڕاستی بەلەمەکەمان دروست کرد و ئامادەیە کەدەست بکەین بەسەوڵ لێدان بۆ ناو دەریا.
ئێستا سەوڵی زۆرم هەیە هەروەها پەت گورسی زۆروزەبەندەم لەکەشتیە نوقمبوەکەدا لەگەڵ خۆم هێنا، تۆ بڵێی دوای ٢٧ ساڵ ئێستا بتوانم کە دوورگەکەم بە جێبهێڵم؟
نا.. نا چونکە ئێستا وەرزی باران بارینە، دەبێت چاوەڕێ بکەین کە وەرزە جوانەکە بە هەتاوەو و ووشکاییەوە بێت، تا هاتنی ئەو وەرزەش ئێستا پێویستە پێداویستەیەکانی گەشتەکەمان کۆبکەینەوە.
زیندانیەکانی ناو بەلەمەکە،
بەیانیەکیان هەینیم ناردە خوارەوە بۆ کەنار دەریا بۆ ڕاوە کیسەڵ،
بە هاوارو ترس لەرزەوە گەڕایەوە،
بەلەم بەلەم زۆر زۆر!
ئەو بەتەوس و لەرز، منیش تفەنگەکان و دەمانچەکانم هێنایە سەرپێ بەشێنەیی بە بەدزیەوە لەدارستانەوە خۆمان لە کەنار دەریاکە نزیک کردەوە.
خەڵکەکەیان دابەزاندە سەر ووشکایی،  ١٩ لە بەندیکراوەکانیان هێنا، دوانیشیان چوون کە گیراوێکی دیکە لەناو بەلەمەکانیانەوە بهێننە دەرەوە،
من بینم کە یەکێکیان سپی پێستە، کاتی ئەوە نەبوو کە کات بەفیڕۆ بدەین فیشەکێکم نا بە ئاگرەکەوە و پاشان گوولەبارانمان کردن، بەندیەکان سەراپان دەست پێیان بەسترابوو، بێچارەی چاوەڕیی مەرگیان دەکرد، دەمانچەیەکیشم دایە دەستی یەکێک لە بەندی ڕزگارکراوەکان ئێمە بووین بەسێ کەس، ئەوانیش ٢٠ کەس، تەنها دانەیکیان بە سەلامەتی لەدەستمان ڕزگاری بوو، ئەوەیش لەگەڵ چەند بریندارێکی دیکەدا فریا کەووتن بە بەلەمەکانیان خۆیان ڕزگار کرد، کاتێکیش لەبەلەمێک نزیک بوینەوە دیتمان کە بەندیەکە بەدەست پێی بەسراویەوە لەناو بەلەمەکەدا درێژکراوە، ئەو بەندیە زۆر لاواز و بوو بوو.
دیتم هەینی لە خۆشیاندا خەریک بوو باڵی لێپەدا دەبوو، بەپەلە بەندیەکەی کردوەو باوەشی پیادا کرد، ئەو بەندیە باوکی هەینی بوو، بەپەلە هاوکاری کرد کە تا بەتەواوی بێتەوە سەرخۆی.
هیچمان فریای ئەوە نەکەووتین کە دوای ئەوانە بکەوین کەلەدەستمان ڕایان کرد،
دڵنیاش بووین کە ئیتر هەرگیز ناوێرن ڕوو لە دوورگەکەمان بکەن، هەینی وای ووت، ناڵەی دەنگی تفەنگەکانمان و شریخەی فیشەکانمان ئەوانی تۆقاند، کاتێک ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان، ئەڵێن کەهەورە بروسکە لێیانی کوشتووە،
هەینی پەنجەی بۆ من و خۆی درێژ کرد، ئەوان کە ڕایان کرد بەڕووی یەکتریدا هاواریان کە کە لەئاسمانەوە ئێمە بۆیان دابەزین کە بیان کوژین،
باوکی هەینی خەبەری بویەوەو کوڕەکەی خۆی ناسیەوە، لە خۆشیان بەدەوریدا دەگەڕا، ئەو باوەڕی وابوو کە هەینی کوڕی دەمێکە لەلایەن مرۆڤ خۆرەکان خواردووە.
دوو بەندیەکەی دیکە زۆر هیلاک بوون پاشا ئەو هەموو ئازارەی کە چەشتبوویان، زۆر سوپاسی ئێمەیان کرد کە ڕزگارمان کردوون، بەڵێنێان داینێ کە بە وەفا بن بۆمان،
سەرکێشی
بۆ چوونەکانی هەینی ڕاست دەرچوو وەحشیەکان هەرگیز نەهاتنەوە، ئەو پیاوە سپیەی کە ڕزگارمان کردن لەدەست وەحشیەکان ئیسپانی بوو، ئەو دەریاوان بوو، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە خێڵکەی هەینی ڕزگاری کردن لە ناو کەشتیە شکاوەکە، ووتیشی کە خێڵکەی هەینی هاوکاری باشی کردوون و ڕێزیان لێگیراوە، سەختی زۆرمان چەشت، دەریاوانە ئیسپانیەکە وا باسی کرد،
زۆر بیری ووڵاتی خۆمانمان دەکرد، بەڵام بێچارەکان(وەحشیەکان) هیج ئامێرێکیان نەبوو کە بەلەم یان کەشتی پێدروست بکەین، ئێمەش هیچ ئامێرێکامان نەبوو کە کەشتی پێدروست بکەین.
بۆم باسکردن کە من هەموو ئامێرێکم هەیە بۆ ئەوەی کەشتی پێدروست بکەین ئەگەر ئەو١٧ پیاوە سپیە لەوێ ماوون و بێن بۆ ئێرە، ئەوا بەئاسانی دەتوانین کە کەشتیەکە بە خواستی خۆمان دروست بکەین،
دەستمان کرد بە پلان دانان، ئەو خواردنانەی کە من هەمبوو بەشی هەموومانی نەدەکرد ئەگەر ئەو ١٧ کەسە خۆیان بگەیننە ئێرە، بۆیە دەستمان کرد بە چاندنی زیاتر، بزنی زیاترمان کۆکردەوە، هەرکە ئیسپانیەکە و باوکی هەینی بە تەواوی چاک بوونەوە و هەستانەوە سەرپێی خۆیان، دەستیان کرد بەسەوڵ لێدان بەیەکێک لەبەلەمەکانی مرۆڤە وەحشیەکان کەلە ڕاکردندا لێیان بەجێمابوو لەکەنار دەریاکەی نزیک قەلاکەی مندا،
من و هەینی نان و مێووژمان پێداویستی دیکەمان دانێ، تفەنگ و کارتی یاریشمان دانێ، چوونکە ئەگەر هەبوو کە ڕێکەووتی دوژمن بکەن، مەبەستیشمان بوو کەئەو١٧ ئیسپانیە بە زووترین کات بگەنە لامان،
بە دڵخۆشی ئاواتێکی بەرزەوە ماڵئاوایان لێمان کرد، بەسەوڵ لێدان لەناو دەریادا گووم بوون، من و هەینی سەرگەرمی کۆکردنەوەی خواردنی زیاتر بووین، ئەمبارەکەمان پڕتر دەکرد لە خواردن،
بێئارامی چاودێری دەریامان دەکرد، لەپڕ بەیانیەکیان هەینی بەپڕتاوەوە ڕایکرد، هاتن .........هاتن قیژاندی بەپەلە چوومە دەرەوە بینم کەبەلەمێکی بچکۆلە بەرەو کەناری دەریا دێت، بەڵام لە ڕێگایەکی دروستە نەدەهات،
ئەوانە کێن لەناوبەلەمەکەدا، دۆستن یان دوژمن؟
من و هەینی هەناسە خۆمان بڕی، لە سەر چیاکەوە بینیمان کە کەشتیەکی گەورەش لە دوورەوە لە ناو دەریاکە لەنگەری گرتووە، زۆریش لەکەشتی بەریتانی دەچوو، دڵم دەستی کرد بە ڵێدانی زیاتر، ڕەنگە سەرنشینانی کەشتیەکە دابەزیبن بۆ ناو دوورگەکەمان، هەر زۆر زۆر تینووی قسەکردن بووم لەگەڵ هاوڵاتیەکانم،
سەرەتا ویستم ڕاکەم بە دوایاندا بگەڕێم، پاشان بیرم کردەوە بۆ پاش ٢٨ ساڵ تەنها کەشتیەک نەهات بۆ دورگەکەم، بۆیە بڕیارمدا کە بەو پەڕی ووشیاریەوە بەرخورد بکەم لەگەڵ ئەم ڕووداوە نوێیەدا،
خۆمدا بەزەویداو چاودێریم دەکرد، دیتم کە چەند کەسێکی سەر نشینانی کەشتیەکە سێ بەندیان لە کەشتیەکەیان دابەزان، سێ بەندەیەکە دەستیان بەسترابوەوە و چەکیان پێنەبوو، ئەوان کەووتنە سەر ئەژنۆ و داوای بەزەییان لە کەشتیەوانەکان کرد، کەچی کەشتیەوانەکان بە سووکاتیەوە پێیان پێدەکەنین، بە پشتە شمشێر پەلاماریاندان،
هەینی پرسی ئایا ئاگر دەکەنەوە و بەندیەکانی خۆیان دەخۆن، وەک ئەوەی کە خێڵکەی من دیکەن؟
هەرچیان لێبکەن ئەوان مرۆڤ ناخۆن، بەو شێوە وەڵامی هەینم دایەوە.
بەندیکراوەکان وەستان و چاوەڕیی کاپپتانی و پیاوەکانیان دەکرد، کاپیتان پیاوەکانیشیان دوورەگەکەیان پشکنی تا لە دەوروبەری دوورگەکە دڵنیابن و بزانین لێرە چی هەیە و نیە.
من دەمزانی کە بەم زووی کەشتیەکەیان دەکەوێتە سەر ووشکانی، دەشمزانی کە پاش ١٠ کاتژمێری پێدەچێت کە ئاوکە بگەڕێتەوە دۆخی جاران و بتوانن کە کەشتیەکەیان بجوڵێنن"مدو جزر" .
من و هەینی کاتی زۆرمان لەبەردەستدا بوو کە چاودێریان بکەین لەناو دارستاناکەوە، ئێمە خۆمان چەکدارکردووەە بەتفەنگەوە ئامادەین، من خۆم زۆر ترسناک دەهاتمە پێشچاو بە چاکەتە ناشیرینەکەم و شەپقەکەمەوە لە پێستی بزن دروستم کردبوون، کە هێنابوومەخوارەوە بۆ سەردەمووچاومدا،خۆمان لە بەندیاکان نزخیک کردەوە،  سی بەندیەکە کە منیان بینی لە ترسا تۆقین کەلێیان نزیک بوومەوە، پێم وتن مەترسن و ‌هیورم کردنەوە، من هاوڕێتانم،
ئێوە خوان یان مرۆڤ؟
یەکێک لە بەندی کراوەکان پرسی و فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە بۆ سەر ڕوومەتی،
ئەگەر لەلایان خواداوە بۆ ئێوە هاتبمایە کەمێک کەلووپەلی باشم لەبەردا دەبوو، وەڵامی بەدنکراوەکانم بەو شێوەدایەوە،
کەسکە ووتی کە ئەو کاپتانی کەشتیەکەیە، کەشتیەوانەکان سەرکێشیان کرد، کە ئەو سێ هاوڕێیان بەدیلی گرتووە.
من و خزمەت کارەکەم دەگەیننە  بەرتانیا، ئەوا هاوکاریتان دەکەم، بەڵینیشم دانێ کە تفەنگیان بەسەردا دابەش دەکەم،
کاتێک دەریاوانە سەرکێشيکان گەڕانەوە، وامان پێشاندان کە ئێمە زۆر زۆرین لێرە و فەرمانداریی بەریتانیش لێرەیە لە دوورگەکە و دەتان نێرێت بۆ بەریتانیا و لەوێ لە سێدارەتان دەدەن، ئەوان ئاگاداربوون کە ئەو جۆرە سەرکێشیە لە بەریتانیا سسزای لە سێدارەدانە.
گەنجەکان دەستیان بە پاڕانەوە کرد کە ژیانیان لە مردن ڕزگار بکەن، زۆرێکیشیان سوێندیان خوارد کە بەوەفا دەبن بۆ کاپیتان، ووتیشیان کە هەرگیز بەنیازی سەرکێشی نەبوون.
کاپیتان ئاگاداربوو دەشیزانی کەکامیان سەرکێشیان کردوەو لە کاپیتان هەڵگەڕاونەتەوە، هەموویانمان دەستگیر کردووە ئاخنیمانە ئەشکەتەکەو بەندمان کردن،
ماڵ ئاوای لە دوورگەکە
کاپیتانی کەشتیەکە زۆر زۆر دڵشاد بوو کە ئێمە یارمەتیماندا و کەشتیەکەمان بۆ گەڕاندەوە،
ووتی زۆر زۆر سوپاس کە منتان ئازاد کرد، ووتیشی فەرموو دەست درێژ بۆ دەریاو پێمان بڵێ و ئەو جێگایەمان پێنیشان بدە کە بۆی بچین،
ئێستا بەتەواوی دەتوانم دڵنیابم کە ئێستا دەتوانم بەڕاستی دوورگەکەم بەجێبهێڵـم، هەست بەو ئاستە بەهیز وایلێکردم کەبکەومە سەرزەوی،
کاپیتانەکە پیاوەکانی نارد بۆ ناو کەشتیەکە کە بچین چەند دیاریەکەم بۆ بهێنن،کەلە فەرمانبەر بچێت.
پیاوەکانی کاپیتان هاتنەوە بە شەراب و گۆشت ونانەوە، لەگەل چەند دەستەجلێکی نەرم نیان لەگەڵ جاکەت و پانتۆڵ، هەروەها دەستکێشێکی نایابیش، بە شەپقەیەکی زۆر نایابیشەوە.
من خێرا جلێکی جوان و ڕێکوپێکم لەبەر کرد، ئێستا سەرنشینانی کەشتیەکە وا دەزانن کەمن فەرمان بەرێکی باڵای بەریتانیم، زۆر دەمێکە کە چاکەت  و پانتۆڵم لەبەر نەکردووە، هەستم دەکرد کە  زیندانیم لەناو ئەو جلانەدا، بەڵام ئێستیا وەک فەرمانبەرێکی گەورە دەبێت هەڵسووکەووت بکەم, نەک وەک کارەکانی کۆنترم.
سەرەتا سەرکەشەکانم هەڵواسی لە دوورەگەکە، ئەوانی دیکەشم دانا کەلە بەریتانیا لە سێدارەیان بدرێن، پێشم ووتن ئەگەر دەتانەوێت دەتوانن لێرە لە دوورگەکە بمێننەوە، خۆتان دەتوانن بڕیار بدەن.
هەندێک لەوانە بڕیاریدا کەبمێنێتەوە، منیش دوورگەکەم پێشاندان و پێشم ووتن کەمن چیم دروست کردووە،
دوورگەکە هاوڵاتی نوێی هەیە ئێستا، باشتریشە لەجاران لەچاو ئەو کاتانەی کەمن بەتەنها ڵێرەبووم،
پیاوەکان هێنمیان پیشاندا، بەڵام لەبەر ئەوەی کە جارێکی دیکە نەبێتەوە بەشەڕ، نەمان وێراکە زیاتر بمێنیەنەوەو چاوەڕێی ١٧ کەسەکە ئیسپانیەکە بکەین کە بگەڕێنەوە،
ئێستا کاتی ئەوەیە کە ماڵئاوای لە دوورەگەکەم بکەم،
ئەوەی کەلەگەڵ خۆمدا بردم تەنها "پۆلی" بەغ بەغاکە، چەترەکەم کەلە پێستی بزن دروستم کردبوو، پارەکان کەلە کەشتیە داماکەدا کۆمکرنەوە کەلە دوورگەکەدا بەکار نەدەهات، بەڵام بەدڵنیایەوە لە بەریتانیا بەکار دێت.
هەینیش لەگەڵماندا هات، بەرەو دەریا کەشتیەکەمان کەوتە ڕێ بەرەو ئەوروپا.
ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ تێدەپەڕیت لەو ڕۆژەوە کەلەماڵ ڕام کرد، لە دایک و باوکم، دایک و باکم هەردووکیان مردوون، لە لەندەن هەر هەموو وایانزانی کەمن مردوم، بۆیە هیچج شتێک نەماوە کەمن هەم بووکە یان بۆم مابوەوە، کێڵگە تووتنەکەم لە بەرزایل هێشتا مابوو، پاش ئەو ماوە دووروودرێژەش، هاوڕێکەم بەڵێنی دامێ کە چاودێری کێڵگەکەم بکات و پارەکەمم بۆ پاشەکەووت بکات، بۆیە چاوەڕیی پارەیەکی زۆرم دەکرد، کەبۆم دانراوە.
بۆ هەینی خۆشحاڵیەکی گەورەبوو کە بێتە دەرەوە و جیهانێکی نوێ ببینێت،
لەماوەیەکی کەمدا ژنم هێنا سی منداڵیشامان بوو، جارجاریش بیری دوورگەکەم دەکردەوە، جارێکیشیان سەردانیم کرد،
دەریاوانە ئیسپانیەکانی کەلە دورگەکەی هەینی گیریان خواردبوو توانیان بگەنە دوورگەکەی من، زۆریان لەوێ مانەوە، زۆرێکیشیان خێزانی بۆ خۆی پەیدا کرد، دوورگەکە دەوڵەمەند بوو، پڕبوو لەخەڵک، نەک ئەو ڕۆژگارانەی کەیەکم ڕۆژ من تیایدا بە تەنیا لێرە خەبەرم بوویەوە.

هیوادارم کە بەردێکم لەسەر ڕێگا لابردبێت، لە کەموو کورتی بم بورن، هەر هێندەم لەدەست هات، لەبەر ئەوەی کە بابەتەکە قورس نەبێت، وێنەکانیم دا نەنا، بەڵام دەتوانم لینکی وێنەکانتان بۆ دابنێم.   لینکی وێنەکانی ڕۆمانی ڕۆبنسۆن کروس.


لینکی ڤیدفێۆ یان فلیمی ڕۆمانی ڕۆبینسۆن کروس،

لەگەڵ ڕیز و سڵاوم هاوڕێتان تەها ئەمین هەڵەدنی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە