سەقفی زەمەنی بزووتنەوەی گۆڕان

Sunday, 17/02/2019, 23:13

7265 بینراوە


گۆڕان ئەخلاقی سیاسیی لەدەستداوە، تا بێت پیس و ناشرینتر دەبێت، سەرانی گردەکەی زەرد گەدە شەرمیان تکاوە، بە گڤەی بای شەماڵی چەند پۆستێێکی پارتی، کە کڵاوی کردۆتە سەریان، و سەریانی خستۆتە ژێر پێی مەسرور بارزانیی تەسلیم بە ئیرادەی ماڵی بارزانی بوون! کاک عەلی حەمە ساڵح بەناوبانگە دوو بەلەم برنج بە لەپی دەستی دەخوات، جاران بە سکی تێر و نزگەرەکردنەوە، لێدوانی دەدا،ئیستا بە حاسیبەکەی باسی سەقفی زەمەنی دەکات.
ئەمە هەر تەنیا گۆڕان نییە شەرمی تکاوە، بەرهەم ساڵحیش بۆ دوو مانگ حیزبێکی دروست کرد، سوێندی بە شەرەف و بە ناموسی دەخوارد ، پەیمانی دا، کە وازی لە یەکێتیی هێناوە و ناگەڕێتەوە، رێگایەکی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ خەبات و دادپەروەری ئەو رێگایەش دەگرێت مەحاڵە بگەڕێتەوە، کەچی کوڕە حەشیشەخۆرەکەی تالەبانی بە سەرخۆشی وەکو خۆی بە بێ حەشێشە بەرهەمی مەست و سەرخۆشی پۆست و دەسەڵات کرد، چووە بن کڵێشەی پەیمانی سەرۆک کۆماریان پێی دا، ئیتر بەرهەم هەموو شتێکی جێهێشت بە رووت و قوتی خۆی کرد بە کۆشکی کۆمارییدا!
عەلی حەمە ساڵح کە لەبەر زۆرخۆریی لە سلێمانی ناوبانگی بە عەلی قڕقێنە دەرکردووە، بە سکی تێرەوە ئیستا بۆتە دەمڕاستی بزووتنەوەی گٶران، چارەنووسی هەزاران لەو دەنگدەرە تووڕەبووانەی خستە نێو باوەشی بنەماڵەی بارزانیی، وەکو رێبین هەردی دەیەوێت ئەمیش لە نزیکەوە مەسرور تاقی بکاتەوە، لێ مەسرور نایەوێت ئەمان تاقیبکاتەوە، دەزانێت پیاوانی گردەکە بە عومەری سەید عەلییشەوە، تێکڕا هەموویان موراهیقی سیاسیین، پێیان دەڵێت من دەستم خەناوییە، نەک خوێناوی، رێبینیش بنێرن با تاقیم بکاتەوە بزانێت دەستم بۆنی خوێنی لێدێت یان بۆنی خەنە.
سەعدی پیرە کە بە گەنجی هەر ژنێکی بە دەست و پەنجەی خەناوییە بدیبایە، یەکسەر دوای دەکەوت، تا رۆژێکیان کچێک هەڵگەڕایەوە زللەیەکی لێدا، وتی بۆ دوام کەوتوویت، لە وەڵامدا وتی ئاخر گیانەکەم تۆ بۆنی خەنەت لێ دێت! دیارە مەسرور بارزانیش بۆنی دەستی خوێناویی لە بۆنی خەنە دەچێت، بۆیە پیاوە پوتەکانی نێو یەکێتی و گۆڕان و حیزبەکانی تر دەچن بۆنی دەستی مەسرور دەکەن! با رێبین و عەلی حەمە ساڵح و جەماعەتی کۆمپانیای (وشە ترشە) و (گۆڕانە فشە)، بچن دەستی کاک مەسرور ماچ بکەن، چونکە بۆنی خەنە و دۆلاری لێدێت، بچن کاک مەسرور تاقیبکەنەوە،!
عەلی حەمە ساڵح چونکە خۆی و بزووتنەوەکەی لەبەرەی گەل دوور کەوتوونەتەوە، سوبحا اللە تەماشای بکە چەندە رەنگی دەموچاوی قورس و ترشاوی هەڵگەڕاوە، رەش بۆتەوە دەڵێیت بنی ساج و نانی سوتاوە! ئەم کۆنە حاسیبەیەی گۆڕان لە فێڵی سیاسیدا ئیستا فێری دەربڕین و تەعبیری تازە بووە، ئەم فێڵبازە ئیستا لە رێوی دەچێت، باسی سەقفی زەمەنی دەکات، لەگەڵ سەقفی خانووە گرانبەهاکەی کە بە موچەی پەرلەمان دروستی کردووە، لێی تێکچووە، لێکی جیاناکاتەوە، هەقە ئیتر ناوی عەلی حەمە قڕقێنەوە بگوڕدرێت بە عەلی کوڕی سەقف و کوڕەزای زەمەن، چونکە زەمەن بۆ گۆڕانبازەکان گرنگە، زەمەن واتە کات، کات واتە پارە و موچە، دزیی و فزی. ئەمانە بوونەتە پیاوی زەمەن و رۆژگار.
هاکا پیاوە لاسارەکانی گردەکە، لە ناوگەڵی بنەماڵەی بارزانییەوە، بەناو سەقفی زەمەندا خۆیان دەرباز کرد و لە گردی زەرگەتە سەرو جامانەی سووریان کردە سەر خۆیان، لە ژێر سەقفی زەمەنییدا خۆیان دەپەڕێنن وەکو رێبازی عەبەی حەمالان خرت و لوس دەبن، لوس بە دەم و ناوچەوان بە خەناوی، سورفل بەگیپاڵ، خۆ ئەگەر لەبەر دەمی وێنە گەورەکەی مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچیدا سوێندنی یاساییش بخۆن، دەبێت بڵێن: پەیمان بێت چیدی خیانەت لە رێبازی بارزانی ناکەین، ئەوا دڵنیابن سوێندیان ناکەوێت.
 لە ١٨ ئەم مانگەشەوە، ئیتر گردی زەرگەتە دەبێتە گردی (زەرد گەدە)، گەدەی سەرانی گۆڕان زەرد هەڵدەگەڕێت، لە خۆشی پاروی چەور و لوقمەی زەردی دەسەڵات، هەموو شوێنێکیان زەرد دەبێت بە ویژدان و کەرامەت و شەرەفیشانەوە!
عەلی حەمە ساڵح دەمێکە زەردهەڵگەڕاوە، ئەوەتا زەردییەکەی تۆخ بۆتەوە، رەنگی نیلی پێوە نەماوە، بەرەو رەشیی قەترانی دەچێت.
بزووتنەوەی گۆڕانیش وەک بەرماوەی لاشەیەکی بۆگەنی لێهاتووە لە لەشی ئۆپۆزیسیۆن داکەوتۆتە خوارێ، خەڵکی کوردستانیش لەو بۆگەنە لوتیان گرتووە، لێی دوور کەوتونەتەوە، یەکێتیش بەو هەموو بۆن و بەرامە ناخۆشەی خۆیەوە، دەڵێت بۆنی گۆڕان هەراسانی کردووین، لە ناچارییدا پارتیش وا خەریکە دەیانخاتە  نێو زێرابی دەسەڵاتەوە و سەریان دەنێتەوە.
تێبینی: ئەم پارچە نووسینە پەخشان نییە، ناوم ناوە (ساتیرە گۆڕان)، دەمەوێت بیخەمە نێو لاپەڕەی رەشی مێژووەوە، نەفرەت لە چارەی سەرانی گۆڕان بکەم، بە رابردووشیانەوە، دیسان دەستخۆشیشیان لێبکەم کە ئەو بارە قورسەی خەمی گۆڕانیان لەسەر شانی خەڵکی لابرد، بۆیان دەرکەوت کە گۆڕان چ دەعبا و رێوییەکی تەڵەکەبازە.
لە کۆتاییدا ماوە بیڵێم، هەر وەک مایکل رۆبین دەڵێت، پارتیی و یەکێتی دۆستی دوژمنی کوردن، منیش بۆی زیاد دەکەم، دەڵێم گۆڕانیش بە یەکگرتوو و کۆمەڵیشەوە ئەوانیش دۆستی دوژمنی کوردن، عەلی حەمە ساڵحیش دەبڵ ئەگێنتە، هەم گۆڕانە و هەم ئیسلامی سەلەفی! تەواو دەرسی دادراوە بۆ خیانەت و ناپاکی و ناپیاوی. جگە لەو دوو رەنگە دڵی چووە بە رەنگی زەردیشدا.


حاسبەکەی گۆڕان لە ژێر سەقفی زەمەنییدا

سەقفی زەمەنی بۆ شاردنەوەی بۆگەنی خیانەت و پشتکردن لە میللەت لە ١٧ شوباتەوە دەستی پێکرد، کاتێک کە بە خۆپیشاندەرانیان وت گێرەشێوێن.


گۆڕان جەنگی دژی گێرەشێوێنەکان راگەیاند


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە