دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، دەسەڵاتی دوژمنە، نەک دەسەڵاتی خەڵکی کوردستان

سێ کورتە هەواڵ بۆ زاخاوی ویژدان

Tuesday, 02.19.2019, 22:46

2629 بینراوە


مه‌سعود بارزانی چی له‌ پارێزگاری كه‌ركوك كردووه‌؟
له‌ دوا سه‌ردانی دا بۆ به‌غداد، مەسعود بارزانی  له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی و پارته‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك به‌ جیا كۆبۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ نووسینگه‌ی پارێزگار به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، راكان سه‌عید، به‌ رایگه‌یاند مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌ ئه‌م جاره‌  كورد پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه‌.
بارزانی به‌ جیا به‌ به‌ره‌ی توركمانی و حزبی ته‌جه‌موعی عه‌ره‌بیشی راگه‌یاندوه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری كاندیدێكی توركمان یان عه‌ره‌ب ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ پارێزگاری كه‌ركوك و نایه‌وێت ئه‌و پۆسته‌ جارێكی تر بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست یه‌كێتیی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێنج ملیۆن دۆلاری له‌ بارزانی وه‌ردەگرێت
سەرچاوەیەک راگەیاند، کە رۆژی ٩-٢-٢٠١٩ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەک هاوكاریی تایبه‌ت له‌ مه‌سعود بارزانی وه‌رگرت، ئەویش له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنی له‌ كابینه‌ی نۆهه‌می مه‌سرور بارزانی.
هه‌فته‌یه‌ك دواتر سكرتێری جفاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ یاداشتێكدا بۆ رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌ داوای له‌ رێكخه‌ری گشتی كردووه‌، کە هۆكاری وه‌رگرتنی ئه‌و 5 ملیۆن دۆلاره‌ بۆ جڤاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام نوسینگه‌ی رێكخه‌ری گشتی ئەو پێشنیارەی  رەت کردۆتەوە و به‌ نه‌خێر نووسراوه‌كه‌ی جفاتی وه‌ڵام داوه‌ته‌وه.
كوڕه‌ منداڵەکەی نێچیر بارزانی  له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی! نەخۆشێک دەنێرێتە دەرەوەی کوردستان
ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ زۆر كۆیله‌ و خه‌ڵكی ساوێلكه‌ جیگای ده‌ستخۆشیه‌، كه‌ گه‌نجێك بە نه‌خۆشی چارەسەری لە کوردستان ناکرێت و پێویستی بە چوونە دەرەوە هەیە، بۆیە  له‌سه‌ر ئه‌ركی کوڕەکەی نێچیر بڕیاری داوە خۆی بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر.
ئەوەی لێرەدا دەبێتە جێگای پرسیار گه‌ر بپرسین ئیدریسی كوڕی نێچیر، کە به‌م كاره‌ هه‌ڵساوه‌..
ئیتر هاوكێشێكه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌..
گه‌ر سه‌یری ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌یت كاتێك ئه‌مان له‌ ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ چه‌ند سه‌د دینارێكیشیان له‌ گیرفاندا نه‌بوو، له‌وێش وه‌ك سوڵكه‌ر ژیاون. ئەگەر پارەی زۆری دزیی نەبێت ئه‌ی چۆن له‌ پێركدا ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌تو سامانه‌یان په‌یدا كرد، تا منداڵە بچوکەکانیشیان شەپ شەپێن بە ملیۆنە دۆلارەوە دەکەن!؟




(دەنگدراوە: 16 . زۆرباشە: 4.5/5)