رۆژانەی فەیسبوکەکەم

Sunday, 28/04/2019, 17:30

7820 بینراوە


خۆم وباپیرانم
بەرێز سیامەند شێخ ئاغایی لە کتێبی خۆم وباپیرانم، لە لاپەڕەی ٣٩٠ ئاوای نووسیوە:
پێشگووتن:
لە سیاسەتدا باوەڕپێکردن بە لایەنی دان وساندن هەڵەیەکی مەزنە کە قەرەبووکردنەوەی کارێکی ئەستەمە. هیچ کەس وهیچ سەرکردەیەکی کورد ئەو مافەی نییە بە تەنیا بڕیاری وتووێژ دەگەڵ دوژمنی کورد بدا. بە داخەوە قاسملوو ئەو کارەی کرد وئاکامەکەشی بەو جۆرە تەواوبوو کە دیتمان! کاتێک خەبەریی ترۆری قاسملووم لە مهاباد بیست باوەڕم نەدەکرد کە لە وڵاتێکی خاوەن دێمۆکڕاسیدا کەسێکی ناسراوی کورد بەو شیوەیە بە ڕۆژی ڕووناک تڕۆڕ بکرێ!کۆماری ئیسلامی بەوکارە پەیامی دا بەحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان کە ئێووە زۆر لاوازن.
مەلاعەوڵای حەیاکی دۆستی نزیک وئەندامی کومیتە ناوەندیی ئەو حیزبە لە کتێبی ئەزموون وخەباتدا دەڵێ: قاسملوو کەسێکی سەرەڕۆ بوو،زۆر جار لە سەر ئەو کارەی خۆی رەخنەشی لێگیراوە. تۆ بڵیی پاش ئەو هەمووە ساڵانە لەو تڕۆرە مرۆڤ دەتوانێ بڵێ قسەکەی ئەو مەلایە راست بووە؟من دەڵێم / ئا / ،راستە.لە بیرمان نەچی لەو تڕۆڕەدا جەلال تاڵەبانی ڕۆلی سەرەکیی هەبووە.
کاتی خۆی لە کوردستانپۆست داکاسێتێکی دەنگیم بڵاو کردوە کە ٤٥ خەلەک بوولە ئاڕشیوی کوردستانپۆستدا هەیە. لەو کاسێتە دەنگییەدا جەلال تاڵەبانی بە ڕاشکاوی بە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: قاسملوو منی بردە لای سەددام تا ئاشتمان کاتەوە بەڵام من دەگەڵی نەسازام.ئەوڕۆ من قەولتان پێدەدەم کە قاسملوو بێنمە تاران ودەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئاشتی کەمەوە! لەو دانیشتنەدا جەلال تاڵەبانی بە ڕاشکاوی بە کۆماری ئیسلامی دەڵێ: قاسملوو دۆستی نزیکی سەددام بووە بۆیە دەیتوانی من بەڕێتە لای سەددام!

” بزانین بەڕێز سیامەند چی دەڵێ"
...قاسملوو گووتی: سەفەرێکم بە دەستەوەیە،پاش ماوەیەکی دیکە دەگەرێمەوە وقسەت دەگەڵ دەکەم، دەبێ خۆت ساغ کەیەوە.کارت بۆ دیاری دەکەم. بەداخەوە دوکتور ڕۆییشت وبۆ هەتا هەتایی نەگەڕآیەوە. ئەوەی کە شآیانی باسە دوکتور قاسملوو ئەو جارە تاریفی لە رەفسەنجانی دەکرد! منیش بە واقوڕماوی چاوم تێدەبڕی. لە ئاخری قسەکانیدا بە خسوسی لێم پرسی: ئەوە بە ڕاستیتە رەفسەنجانیت پێ باشە؟
ئەویش ناوچاوانی تێکناوزۆر لێ بڕاوانە وەڵامی دامەوە، بەڵێ، پیاوێکی سیاسی ولێ‌اتوویە! منیش سەرم داخست وبە سەبرایەک لێم پرسی کەوابوو شتێک دەگۆڕێ دایە / مەبەستی وتووێژە دەگەڵ کۆماری ئیسلامی /ئەویش سەری راوەشآند وبە نێوچاوانێکی گرژ گووتی: نا، هیچ شتێک لە ئارادا نییە! قاسملوو دواجار بە خودی خۆمی گووت: خومەینیش زۆر سیاسەت مەدارە!
” ئاکاری ناشآیست"
سیامەند شێخ ئاغایی لە کتێبی، خۆم وباپیرانم، کە نووسینی خۆیەتی لە لاپەڕەی ٢٧٢دا ئاوای نووسیوە:
کادرێکی باوەڕپێکراوی حیزبی دێمۆکڕات بۆی گێڕامەوە وگووتی: ڕۆژێک بۆ سەردانی ماڵی خۆمان چوومە گووندەکەی خۆمان. لە ناو ماڵدا هۆدەی دانیشتنم لە مدبەق دووربوو. دیتم پێشمەرگەیەک چەک دەشآن بە بێ سەروسڵاو سەری لەودیوە ڕۆکرد،کە منی لێ بووم، بەڵام خێرا کشآیەوە. ئەو جار بەرەو دیوی مدبەقێ ڕۆیشت،سەری لەوێش ڕۆکرد! وگەرآیەوە. ئەوجار سەری دە تەویلە وکادێن وئەولاو ئەولاڕۆکرد! سەربەخۆوبێ پرس وڵاتی پشکنی!
من هەر چاوم تێوە بوو، ئاکاری ئەو پێشمەرگەیەم زۆر پێ سەیربوو! لێی چوومە دەرێ وبە تووڕەیی لێم پرسی ئەوە لە چی دەگەڕێی؟ چاوێکی بوغزاوی لێ کردم ودەستی بۆ تفەنگەکەی برد! خەریک بوو بمکوژێ! دوای ڕۆیشتنی ئەو پێشمەرگەیە لە دایکم پرسی؟ ئەو هەتیوە خوێڕییە بۆ چی ئەو ماڵەی ئێمەی دەپشکنی وتۆش ئاوا بێدەنگی؟
دایکم گوتی:کەسێک کچ یان ژنی جوانی هەبێ، بێ سڵەمینەوە خۆ دەماڵی ڕۆدەکەن! ئەو کەسانە پێشیان پێ ناگێرێ! ناوی پیرۆزی پێشمەرگەش لەکەدار دەکەن.
” کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ"
کۆمەڵە بڕیاریی رزگارکردنی چەوساوەکانی جیهانی دابوو.ئەوانیش دەستی باڵایان هەبووە لە کوشطن وگرتنی خەڵکی بێ تاوان. یەکیان ئەوە بوو: بە بێ سووچ وتاوان خەڵکی گووندی تاڵاویان لە سەر ڕێگای محاڵ دەناو سەیارەیەکدا وەبەر دەستڕێژی فیشەکان داو کوشتاریان لێ کردن! ئەو کوشتارە ناپیاوانەدا کوڕی ماڵێک کە تازە ژنیان بۆ هێةابوو بە ناوی / کەریم / کوشت! کە پاش خۆی منداڵێکی ساوای بە جێ هێشت. ئەوی دیکەش بە ناوی / سوڵتان / بوو کە حەوت منداڵی بە هەتیوی لە پاش بە جێ ماوهاوکات چەند لاویش بە لێدان شلوکوت کران! ئەوانەی کە زیندوومان برانە زیندانی کۆمەڵە!
سرنج:
گووندی تاڵاو، گووندێکی کوردنشینە کە لە باشووری شآری مهاباد هەڵكەوتووە،ئەو گووند لە شآری ئازەری نشینی میاندوواونزیکە.من ساڵی دووهەمی مامۆستاییم / موعيللیمی / بۆساڵێک لەو گووندە وانەم بە منداڵان دەگووت.خەڵکێکی یەکجار باش ومیوانداری تیدابوو. لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا زۆریان ڕێز لە من گرت کە هیچ کات لە بیرم ناچێ. لە دەورووبەریی ئەو گووندە، خەڵكانێک هەن کە دەگووندەکاندا دەژین بەڵام ئازەرین.ئەوکات هیچ کێشەیەک لە نێوان کوردوئازەریدا نەبوو.دوای رووخاندنی شای ئێڕان کێشەکان پەرەیان سەند.ئێستێش بارودۆخ بە شێوەی پێویست ئارام نەبۆتەوە.
” کاتێک پێشمەرگە دزی لە حیزبەکەی دەکات"
” پێش بابەت"
حیزبە کلاسیکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وباشوری کوردستان بە هۆی سیاسەتەکانی هەڵەی خۆیان هەرچی هێماو سومبولی نەتەوەیی کوردە، خستوویانەتە ژێر پرسیار!نەبوونی پەروەردەیەکی سەردەمیانە وپێشکەوتوو، نەبوونی کەسانی شارەزاولێهاتوولەو بوارەدا بۆتە هۆی پێکهاتنی ئاکاریی قێزەون ودوور لە ئەخلاقی شؤرشگێڕی. ئەو چەند رستەیەی خواروو هی من نییە،هی کەسێکە کە زۆر لە نزیکەوە لە قاسملوو نزیک بووە ولەوحیزبەشدا زەحمەتی کێشاوەوکاری کردوە.زۆر بابەتی بە چآوی خۆی بینیوە.زۆر کەسیشی لەو حیزبەدا ناسیوە.بەڕێز سیامەند شێخ ئاغایی لە کتێبی خۆم وباپیرانم کە لە نووسینی خۆیەتی ئاوادەڵی:
” شکاندنی سندوقی حیزبی"
دوکتور قاسملوولە سەفەری ئورووپابوو. منیش چوومە مەئمووریەت. دەفتەری حیسابی ماڵیم بە کاک مستەفای هیجری سپارد./ئێستێ بەرپرسی یەکەمی یەکێک لە لەتە حیزبەکانی دێمۆکڕاتە /. کاتێک گەڕآمەوە کاک مستەفا گووتی: خەبەرێکی ناخۆشم بۆت هەیە! دزان شەوی رابوردوو سندوقی حیزبیان شکاندوە!بە گۆژمە ١٥ هەزار دیناریان دزیوە! ئەوەی کە سرنجڕاکێشە ئەوەیە کە دزەکان خۆیان ئەو خەبەرەیان بڵاو کردۆتەوە!
بە کورتی من بۆ خۆم بەر لە هەر کەس  بۆم دەرکەوت دزەکان کێن!یەکیان / خوسرەوهیندوەش / بوو کە لە دەبیر خانەی حیزب دا کاری دەکرد. دووهەمیشیان / فاروق خوسرەوی / بووکە پێشمەرگەی پارێزەریی  سیکرتێری حیزب بوو! کەسی سێهەمیش / موحسین رەشیدزادە / بوو کە بێسیمچی وباوەڕ پێکراوی ئەندامانی دەفتەری سیاسی بوو!
هەڵبەت کەسانی دیکەش شارەزایانە یان ناشارەزایانە خۆیان تێکەڵی ئەم دیاردە ناحەزە کردبوو!پاشآن سەید رەسووڵی بابی گەورە / ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزب / یارمەتیی دام تا دزەکان بگرین. بەڵام بە داخەوە گومانیان لە سەید رەسووڵیش کرد وگیرفانیان گەرآن! بۆیە زۆری پێ ناخۆش بوو ودڵی رەنجا!
” دووقسەی خۆمانە"
قاسم سلێمانی ئەوەندە لە بنەماڵەی تاڵەبانی نزیک بووکە بە هاسانی توانیویە بچێتە ناو ژووری ماڵی تاڵەبانی وژووری کتێبخانەکەی تاڵەبانی. بەو کارەی دەیخواست پەیام بداتە حیزبە کەمنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەر فززەتان لێوە بێ، زۆر زوو دەگەمە سەرتان! بنەماڵەی سەرشۆڕی تاڵەبانی ئەو کارە بۆ خۆیان بە شآنازیی دەزانن!
دوو:
کاتێک بێسوود بارزانی بکوژی قاسملووی بردە ناو کۆشکو تەلارەکانی خۆیان تا میوانداریان لێبکا، دەبوایە بزانێ رۆژێک درنگ یان زوو سپای پاسادران دەخرێتە ناو لیستی تڕۆری خاریجی وڵاتی ئامریکا. ئێستێ بارزانی نۆکەری یەکەمی سپای پاسدارانە،بە پێی یاسای تازە هەر کەس یارمەتیی ئەو سوپایە بدا جەزای ٢٠ ساڵی زیندانیی بۆ دەبڕدرێتەوە!
”خودموختاری ئاوا وەردەگیرا؟"
نۆڕێ، ناوی کێوێکی لووت بەرز بوو لە ناوچيی ئالانی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەرلووتی ئەو کێوە بە بڵیندایی ٥٠٠ میتر پارچە بەردە، باغێکی خۆشی تێذایە کە بۆ چەند مانگان بە ئیجارەمان وەرگرتبوو. شوێنێکی با سەفاوفێنک بوو.
قاسملوو،دەبیر خانە وکاک سەعید وکومیسیونی ماڵی لێ نیشتەجێ بوون. هەر یەک لە لایەک وکەمێک دوورلە یەکتر خێوەتمان هەڵدابوو. لە ناو باغەکەدا حەزێکی نوژەنکراوەی تیذابوو. لە بیانییەوە تا کو کاتژمێر ٢یان٣ی نیوەڕۆ کادرو میوان مەلەیان تیدا دەکرد. دوای کاتژمێر ٣ی ئیوارەش دوکتور قاسملوو بۆ خۆی قۆرغ دەکرد!
سەرچاوە: کتێبی خۆم وباپیرانم لە نووسینی سیامەند شێخ ئاغایی لاپەڕەی ٣١٦.
ئەوە شێوازیی خەباتی حیزبی کلاسیکە. بۆ وەرگرتنی خودموختاری.شوێنی با سەفاوحەوزی ئاوژەنی وقۆرغ کردنی ئاوی حەوز لە لایان قاسملوو کە ئەو کات کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بووە!!لە هەمان کاتدا لە ناوشارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆماری ئیسلامی خەریکی کوشتن وگرتن وزیندانیی کردنی خەڵکی بێتاوان بووە.رێبەرانی حیزبیش خەریکی کەیف وسەفاومەلەی ناو حەوز بوون!بۆیە لە کۆتاییدا خۆیان لە ناو کەمپەکاندا دیتەوە!ئەرێ خودموختاریی ئاوا وەردەگیرا.
” خۆم وباپیرانم بەشی کۆتایی"
بەڕێز سیامەند شێخ ئاغایی لە کتیبی خۆم وباپیرانم کە نووسینی خۆیەتی لە لاپەڕەی ٣٩١دا ئاوای نووسیوە:
لە ماڵی رەمزی کەریم وعوسمان گوورون بووم.نیوەشەو بوو. دوکتور کەریم پیرۆتی تەلەفونی بۆ کردم.یەکەم وشەی ئەوە بوو: نەمگووت،نەمگووت.
من زوو لە مەبەستەکەی تێگەیشتم وپرسیم: دوکتور قاسملوو کوژراوە؟ ئەویش بە دەم گریانەوە گووتی: بەداخەوە ئەوەی کە پێش بینیم دەکرد ئاخریەکەی لە شاری / وییەن / هاتە دی!
دەگەڵ دوکتور کەریم بۆ گەرآن بۆ هەرجێیەک چووباین رادەوەستا ودەیگووت: وەڵلاهی ڕۆژێک قاسملوو لەو وییەنە ترؤ دەکەن. ئێرە پڕە لە حیزبوڵلای سەر بە ئێڕان. لە درێژەی قسەکانیدائاوای گووت:رۆژێك بە رێککەوت بە پێش رەستوڕآنێکداتێ دەپەڕیم. لە پڕ دوکتور قاسملووم بە تەنیا دیت  کە دانیشطبوو خەریکی نان خواردن بوو! چوومە ژوورێ بە خێر هاتنم کرد وگووتم: کاکە بۆ ئاوا بێ خەبەر؟ تەنیا هاتووی لێرە دانیشتووی؟
دوکتور قاسملوو ناوچاوانی لێ تێکنام وبە گرژی گووت: کارت بە سەرمەوە نەبێ بڕۆ دوایە دەت بینم! قاسملوو ڕۆیی بەڵام …
سرنج:
لە کوێی دونیادا دیتراوە کەسایەتیەکی سیاسیی یان کەسی یەکەمی حیزبێک کە بۆ ماوەی دە ساڵ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی دە شەڕدا بووبێ، بەو جۆرە بە تەنیا لە خواردنگەیەکدا خەریکی نان خوادرن دەبێ؟ماوەی دە ساڵ رێبەرایەتی قاسملوو دە حیزبی دێمۆکڕاتداوشەڕ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەزاران کەس گیانی خۆیان لە دەستداوە!بۆ دەبێ هەروا سووک وهاسان چاو لەو بارودۆخە بکرێ کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە.جگە لەوانەش جوابی قاسملوو بۆ هاوڕیەکی خۆی کە دڵسۆزانی بۆی پەرۆش بووە سەیرە!
… بڕۆ کارت بە سەرمەوە نەبێ، دوایە دەت بینمەوە!
تێبینی:
هەر ئەو کارە دەرحەق بە سەیدرەسووڵ بوو بەهۆی ئەوەی لە حیزب بتۆرێ وروولە شاری سلێمانی بکا. چەکدارە ترۆریستەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی ئەو دەنگۆیەیان ساز کردبوو کە سەیدرەسووڵ تەرمی مەلا مستەفای لە شاری شنۆ لە خاک دەرهێناوە، بۆیە زۆر بێ ویژدانانە چوونە بەر دەرگای ماڵی ولە بەر چاوی ژن ومنداڵەکانی تڕۆڕیان کرد!/ رەوانی شآد بێ /.
” لە کەمپەکان دێنە دەرێ؟ "
تا چەند رۆژ لەوەی پێش سوپای پاسدارانی کۆمەری ئیسلامی ئیڕان وەک سوپایەکی ترۆریستیی پێناسە نەدەکرا. ئێستێ کە خراوەتە لیستی تڕۆری ئامریکا و بێ دەنگیی وڵاتانی ئورووپایی لە ئاست ئەو کارەی ئامریکا،  قۆناغێکی نوێ لە خەبات وتێکۆشان بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان / دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان / دەستی پێکردوە. بەوواتایە کە ئەو سەردەم نەما کە مەسعود بارزانی ونێچیروان بارزانی و... بنەماڵەی تاڵەبانی ئەو غیرەتەیان هەبێ کە پێش بە چوونەوەتان بگرن بۆ ناو خۆی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
پرسیار ئەوەیە: ئێوە لە خۆتان رادەبینن ڕووبەڕووی سوپای پاسادارن ببنەوە؟ ئایا ئەو توانایەتان هەیە کە ئامریکاو هاوپەیمانەکانی حیسابتان بۆ بکەن؟ ئیدی سەردەمی قسەی قۆڕ وزل بێژی تەواو بووە. هیچ پاساوێکتان بۆ نەماوە کە درێژە بە ژیانی کەمپنشینی بدەن. ئایا دەتوانن خۆتان لەو بارودۆخە رزگار بکەن یان چاوەڕوانی قەزاوقەدەرن؟
” دەسەڵاتی ناشیاو"
حوسنی موبارەک سەرۆکی پێشووی وڵاتی میسر لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئاڵمان چاوەڕوانی چارەسەریی بوو.دوکتور لە پەرەستارەکەی پرسی ئەو کابرایە کێیە؟
پەرەستارەکە گووتی: ئەو کابرایە ٣٠ ساڵ سەرۆکی وڵاتی میسر بووە!
دوکتور گووتی: وادیارە کەسێکی ناشیاوگەندەڵ بووە.
… بۆ تۆ دەیناسی؟
دوکتور گووتی: نا، من نایناسم. بەڵام کەسێک بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ سەرۆکی وڵاتێک بووبێ ،نەتوانێ نەخۆشخانەیەک بۆ خەڵک وبۆ چارەسەریی خۆی ساز بکا بێ گومان کەسێکی ناشیاووگەندەڵە.
من وەبیر دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان کەوتمەوە. بە تایبەت بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.بنەماڵەی بارزانی کاتی خۆی لە بن دیوارەکانی شاری کەرەج لە تاران چاویان لە دەستی شای ئێڕان وساواک بوو کە پارچە نانێکیان بدەنێ. ئێستێ بە فڕؤکەی تایبەت لە کاتی نەخۆشیدا غار دەدەنە هەندەران.
کاتی خۆی بێ سوود بارزانی کەڵپی خراپ ببوو،چووبۆ هەندەران چارەسەریی بۆ بکا! هەروەها کاتێک جەلال تاڵەبانی نەخۆش کەوت رووی دە وڵاتی ئاڵـمان کرد ومیلیونان دۆڵاری لە سەر خەرج کرا،کەچی چاکیش نەبۆوە وتۆپی.
کارنامە ٢٨ ساڵەی ئەو جووت بنەماڵەی هیچ خێری بۆ کورد تێدا نەبووە، بەڵام خێروبەرەکەت بووە بۆ دوژمنی کورد.هیوادارم جووقەواریان لە سەر ئەو خاکە ببڕدرێ.ئەوکاتە خەڵكی هەژار هەناسەیەکی ئاسودە هەڵدەکێشن.

جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢٢/٤/٢٠١٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە