ئایا چارەنوسی مرۆڤ پێشوەختە دیاری کراوە؟

Tuesday, 23/07/2019, 19:33

13175 بینراوە


ئەم پرسیارە مێشکی زۆرینەی خەڵکانی داگیر کردوە خەڵکانێک ئایا دینی بێت یان علمانی.. زۆر جار لە دیندا باس لەوە دەکرێک مرۆڤ پپێش لە دایک بونی هەموو شتێک لە چارەنوسی نوسراوە، واتە داهاتوی مرۆڤەکە لە کاتی لە دایکبونی تا مردن دیاری کراوە. ئەگەر ئەم بۆچونە ڕاست بێت واتە هەر مرۆڤێک هەر تاوانێک ئەنجام بدات خەتای خۆی نیە بەڵک و خەتای خالقە، لەبەر ئەوەی کردارەکان و فەرمانەکان پێش وەختە لە چارەنوسی نوسراوە..
بۆچونی من لەسەر ژیان و چارەنوس چیە؟
دەربڕێن لەسەر ژیان:
هەموو بونەوەرێک یان نەباتێک سەرەتای ژیانی بەوە دەست پێ دەکات کە دێتە ناو ئەم دونیای فیزیکەوە، هەرشتێک سەرەتای هەبێت کۆتاییشی هەیە، بەڵام کۆتایی واتای لەناوچونی تەواو نیە، کۆتایی واتە کۆتای سوڕی ژیان لە دونیای سێ دوری.
دەربڕین لەسەر چارە نوس چیە؟
چارەنوس بریتیە لە کۆمەڵێک کرداری بونەوەرەکە لە سەرەتای ژیانی تا کۆتایی ژیانی.
ئێستا زانیمان ژیان چیە و چارەنوس چیە...ئایا چارەنوس وەک ئەوەی لە دیندا باسی لێوە دەکرێت بونی هەیە یان نا؟
وەک پێشتر لە بابەتێکدا باسم کردوە، ژیانی هەموو بونەوەرێک یان ڕوەکێک یان هەر مادەیەک لە گەردوندا سوڕی هەیە.
نمونە: سورێکی زەو بەدەوری خۆردا مرۆڤ دەستنیشانی کردوە وەک ساڵ، وەک پێشتر باسم کرد کات و بۆشایی پەیوەستە بەو هەسارەی لێی دەژیت..واتە مەرج نیە لە هەسارەیەکی تر شەوڕۆژێک ٢٤ کاتژمێر بێت..یان ساڵێک ٣٦٥ ڕۆژ بێت.
خۆری خۆشمان سوڕی هەیە کە سوڕەکەی پێک هاتوە لە ٢٤١٩٦ ساڵی ئێمە دەورەیەک تەواو دەکات، سوڕی ژیانی هەر مرۆڤێک پێک هاتوە لە سوڕێکی خۆر، واتە ڕۆحی مرۆڤ لەم سوڕی ژیانەدا دەگاتە ٢٤١٩٦ ساڵ، ئەمەش واتای ئەوە دەگەێنێت هەموو ڕۆحێکی مرۆڤ لانی کەم ٤٠٠ جار دەژی ئەگەر تێکڕای ژیانەکانی بە ٦٠ ساڵ مەزەندە بکەین.پاشان دەچێتە دوریەکی تر ئەگەر شایستەی ئەو گۆرانکاریە بێت.
هەموو جارێک کە مرۆڤ دەژی واتە کۆمەڵێک ئەزمون لە ژیان وەردەگرێت، کاتێک کە دەمرێک و دوبارە دەژێتەوە، کۆی ئەزمونەکەی خۆی + کۆمەڵیك ئەرکی تازە بۆ ژیانی ئایندەی بەکاری دەهێنێت و دوبارە کۆمەڵێک ئەزمونی تازەی لێوە دروست دەبێت..ئەم سوڕە دوبارەو سێ بارە ٤٠٠بارە دەبێتەوە...واتە کردەوەو کرادارەکانی خۆت بۆی هەیە بە شیوازی پێچەوانە بێتەوە سەر ڕێگای خۆت، چۆن؟
نمونە: تۆ لەم ژیانە باوکێکی خراپیت ئازاری ژن ومنداڵکەت دەدەیت، بۆی هەیە لە ژیانی ئایندە تۆببیتە ژنی کابرایەکی خراپ و تەواوی ژیانت ئازارت بدات، واتە ئەوە تۆ لە ژیانی پێشوت بە ژن ومنداڵەکەت کرد دوبارە خۆت ئەم ئەزمونە تاقی دەکەیتەوە.
ئایا مرۆڤ ئازادە لە هەڵبژاردەی ژیانی ئایندەی خۆی؟
بەڵێ، خودی ڕۆحەکە ژیانی ئایندە هەڵدەبژێرێت، بەڵام کۆمپیوتەرو داتا بەرنامەڕێزی بۆ دەکەن چی بکات و چۆن بژی.
ئازادیەکی سنوردارت هەیە بۆ ژیان، چۆن؟
نمونە ئەگەر سوڕێکی ژیان وەک شەستیەکەی دەوری سلێمانی بێت، خاڵی دەستپێک پردی دوڕیانەکەی سەرچنار بێت، تۆ هێندە ئازادیت هەیە کە ئەو دوو سایدەی شەستیەکە بەکار بهێنیت تا دەورەکە تەواو دەکەیت، هەر کاتێک ویستت لە سایدەکە لا بدەیت، ئۆتۆماتیک کەسێک یان شتێک دێتە پیشەوە کە دەتخاتەوە سەر سکەکەی کە پێشوتر بۆت دیاری کراوە. زۆر جار هەیە کە تۆ بەتامای کارێک بکەیت، لە پڕ کەسێکی تازە دێتە ژیانتەوە تا ئەو قۆناغە دەبڕێت پاشان کەسەکە نامێنێت لە ژیانتدا، واتە ئەرکی ئەو کەسە تەنها ئەوە بوە کە تۆ بخاتەوە سەر سکەکەی خۆت..یان بە پێچەوانەوە تۆ دەتوانیت کاریگەری دروست بکەیت لەسەر ژیانی کەسێکی تر..
کەواتە چارەنوس نسبەیەکی زۆری دیاری کراوە پێش لە دایک بوون..تۆ کۆمەڵێک ئازادیت هەیە بۆ ئەوەی دەورەکە تەواو بکەیت بەڵام زۆربەی بڕیارەکان پیش وەخت ئامادەکاری بۆ کراوە.. وە هەمیشە دروستکەر لە ئەزمونەکانی ئێمەوە فێر دەبێت.
ئەمەش وامان لێ دەکات کە دوبارە بیر لە تێۆری سیمولەیشن بکەینەوە و زیاتر باوەڕی پی بهێنین..کە ژیانی ئێمە ژیانێکی راستی فیزیک نیە بەڵکو تەنها داتایەو داتاکان پێش وەختە پڕۆگرام کراون..
نمونەیەک دێنمەوە:
یاری کاونتەر سترایک، ئەم یاریە ڕێک دەتوانیت بەراورد بکەیت بە ژیانی مرۆڤ بۆ؟ لەم یارە دوو جۆر ئەکتەر هەیە یەکێکیان تێرۆریستە ئەوی تریان پۆلیسە، واتە پێش ئەوە داخڵی یاریەکە ببیت دیاری دەکرێت کام دەورە دەبینیت، پاشان وەک ئەڤەتاری ناو یاریەکە هیچ ئازادیەکت نیە کەسی یاریکەر فەرمانی جوڵەت پێ دەکات..تەنها لە کاتێکدا ئەگەر لەگەڵ ئی ئای(EI) واتە کۆمپیوتەر یاری بکەیت ئەوا ئەڤەتارەکان بە ئارزوی خۆیان دەجوڵێن بەڵام ئازادیەکی سنوردار کراو..نمونە پۆلیس ناتوانێت تەقە لە هاوڕێکەی بکات، ناتوانێت نەمرێت، ناتوانێت زیاتر لە ٣ خولەک یاری بکات..بەڵام دەتوانێت بە ئازادی لەخاڵی سەرەتای یاری تا کۆتایی یاری بجوڵێت..واتە درێژی ژیانی دیاری کراوە، کارەکەی دیاری کراوە، خاڵی سەرەتا دیاری کراوە، خاڵی کۆتا نادیارە.
مرۆڤیش بەهەمان شێوەی ئەم یاریە پڕۆگرام کراوەو و ئەنجامی یاریەکە تا رادەیەکی زۆر ٨٠% لەسەرەتاوە دیارە. واتە ئازادیەکانی تۆ تەنها لەو ٢٠% کە چۆن لە خاڵی سەراتاوە بگەیتە خاڵی کۆتایی..ئەویش لە نێوان دوو هێڵدا کە بۆت نیە لێی لابدەیت..کارماش دەوری هەیە لە ژیانتدا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە