ئایا ئیسلام پرۆژەیەکـی نەتەوەپەرستیـی عەرەبـیە؟

Friday, 27/09/2019, 7:02

5865 بینراوە


نوسینی: زارا زاگرۆس (Zara Zagros)
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
-----------------------------

پێشتر ڕونمان کردەوە کە ئیسلام ئاینێکی عەرەبیە، لەسەر كولتورى عەرەبی بیاباننشین بونیاد نراوە، کە ئەویش كولتورى داگیرکاری وتاڵانکاری (الغزو) و تۆقاندن و دزینی سەروەت و داگیرکردنی وڵاتانە، كه ئامانجى جێبەجێکردنی پرۆژەی (بە ئیسلامکردنی جیهان)ه کە مانای (بەعەرەبکردنی جیهان)ە.

بەڵێ، دەستگرتن بەسەر جیهاندا، و سەردەستـی (دەست ڕۆیشتویـی) عەرەب بەسەر گەلاندا، ئەمە بوختانکردن نییە، دواتر بەڵگەکان ئەخەینە ڕوو. لە سەدەی بیستدا، نەتەوەپەرستە عەرەبەکان مکوڕ بوون لەسەر ئەوەی کە ئیسلام ئاینێکی عەرەبییە. شایەنی باسە بیرۆکەی نەتەوەپەرستی عەرەبی، لایەنی زۆری بەرهەمی بەعەرەبکراوەکانە (ئەو گەلانەی کە لەڕێی ئیسلامەوە بەعەرەبکراون). بەعەرەبکراوی تونسی (محەمەد تاریق قائد بیە) لە کتێبی (أركان القومية العربية) لاپەڕە ٥٢ دا ئەڵێت: "ئیسلام بە ئاینی نەتەوەپەرستیـی عەرەب دادەنرێت". بەعەرەبکراوی سوری (میشێل عەفلەق)، فەیلەسوفی حیزبی بەعسی عەرەبی نەتەوەپەرست، لە کتێبـی (أركان القومية العربية) لاپەڕە ٥٣ دا ئەڵێت: "ئیسلام لە ڕاستیە ڕەهاکەیدا لە دڵی عەرەبدا پەرەی سەند، و بە جوانترین شێوە عەبقەریەتی خۆی پیشاندا".

(محەمەد تاریق قائد بیە)، لە زمانی بەعەرەبکراوی سوری، (زەکی ئەلئەرسوزی) عەلەوی مەزهەب، کە لە یەکەمین دامەزنێرەرانی حیزبی بەعسە لە سەرەتایی دروست بوونیەوە، لە کتێبی (أركان القومية العربية) لاپەڕە ٥٤ دا ئەگێڕێتەوە: "ئەتوانین بڵێین ئەگەر سەردەمی نەزانی (الجاهلية - یاخود سەردەمی پێش ئیسلام)، سەردەمی لاوێتی نەتەوەکەمان بووبێت، ئەوا سەردەمی ئیسلام سەردەمی پێگەیشتن و کامڵ بوونیەتی" . (محەمەد تاریق قائد بیە)، گەیشتوە بەو دەرئەنجامەی کە ئیسلام لایەنێکە لە کرۆکەکانی عروبە، و ئیسلام كولتورێكی نامۆ نییە پێـی و تێهەڵکێشراوە لێـی. هەروەها ئەڵێت: "ئیسلام ئاینێکە لە ناخی کۆمەڵگای عەرەبەوە هەڵقوڵاوە، و ئاینێکی نامۆ و دەرەکی نیە، کە هەڵگری هێما و نەریت و خووڕەوشتی میللەتی دیکە بێت". له کتێبـی {(أركان القومية العربية) لاپەڕە ٥٥}.

بەعەرەبکراوی لوبنانی (محێدین سوبحی) وای ئەبینێت کە ئیسلام و عروبە دوو دیوی یەك دراون و یەکتر تەواوکەرن، نەك دژ بەیەك بن، دەڵێت "ئیسلام لایەنێکی خوداکردە بۆ عروبە .... ئیسلامی وەك هۆکارێك دروستکردوە تا عروبە بگاتە دونیای خۆی، قورئانی بە عەرەبی داگرتوە، و فەرزی کردوە کە نوێژکردن بە عەرەبی بێت، و قیبلەی لە شاری مەککە داناوە لە باشترین جێگای عەرەب، و ڕێوڕەسمی حەجکردنی لە کاتی عەرەبی و شوێنی عەرەب داناوە" {کتێبی (الأمّة المشلولة) لاپەڕە ١٩}.

بەعەرەبکراوی میسری (محەمەد عمارە)، پەیوەندی بتەوی نێوان ئیسلام و عروبە دوپات ئەکاتەوە، بەشی دووەمی کتێبەکەی (فجر اليَقَظة القومية) بە ناوی "الإسلام ثورة عربية – واتە ئیسلام شۆڕشێکی عەرەبی یە" ناونا، و باس لەوە ئەکات کە ئیسلام پرۆژەیەکی نەتەوەپەرستیـیە، ئامانج لێـی یەکخستنی عەرەبە، هەروەها ئەڵێت: "لەو باوەڕەداین ئەم یەکخستنەی کە ئیسلام کردی بۆ یەکەم کۆمەڵەی عەرەبی، مۆرکی نەتەویی پێوە دیار بوو، و سیمای عەرەبی بە ڕونی پێوە دیار بوو" { کتێبی (فجر اليَقَظة القومية) لاپەڕە ٥٠}.

بەعەرەبکراوی سوری (ئیسماعیل عەرفی) ئەڵێت: "ئیسلام نامەیەکی نەتەوەپەرستیـی عەرەبە" و هەروەها ئەڵێت: "کاتێك کە مانا تایبەتیەکەی ئاینی ئیسلام بریتیە لە ئاینێکـی نەتەوەپەرستیـی بۆ عەرەب، ئەوەش ئەنجامی ئەو بلیمەتیە (عەبقەری) یەزدان کردەیە، وە ڕوانینیانە بۆ گەردون بە گشتی، و هەڵگری ئەو نامە شارستانیە گشتیەن، و هەروەها بەستەرەوەی ڕۆحی مەزنیانە، بۆیە تێکدانی دەبێتە تێکدانی یەکەم و تێکدانی پاڵنەرە گرنگەکانی قەوارە گەورەکەیی نەتەوەکەیان" { کتێبـی (في الشعوبية) لاپەڕە ٢٢}. و (ئیسماعیل عەرفی) پێـی وایە کە هەموو عەرەبێکی نەتەوەپەرست موسوڵمانە، و دەستگرتنی نەتەوە پەرستێکی عەرەب بە ئیسلامەوە، دەستگرتنیەتی بە نەتەوەی عەرەبەوە. هەروەها ئەڵێت: "ئیسلام ئاینێکی عەرەبی پاڵاوتەیە (نقي) و قەبارەی نەتەوەیــی خۆیی تێپەڕاندوە، تا گەيشتوە بەوەی کە ببێتە ئاینێکی جیهانی مرۆڤ دۆستانەی گشتی؛ ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەوە ئەگەیەنێت کە مرۆڤی موسوڵمانی عەرەب، بە سروشتی خۆی ئیسلامە؛ واتە ئەگەر دەربچێت لە نەتەوەکەی خۆی مانای دەرچونیەتی لە ئیسلام" { کتێبـی (في الشعوبية) لاپەڕە ٥٨}.

ئەمانە هەندێكن لە دانپیانانەکانی عەرەبە نەتەوەپەرستەکان، کە دوپاتی دەکەنەوە ئیسلام ئاینێکی نەتەوەپەرستیـی عەرەبە و لایەنێکە لە کرۆکەکانی كولتورى عەرەبی، کە ئەمەش بەدڵنیایەوە مانای ئەوەیە کە ئیسلام پرۆژەیەکی ئیمپریالیزمی عەرەبییە، و بەئیسلامکردنی جیهان واتای بەعەرەبکردنی جیهانە، و سەپاندنی كولتورى عەرەب بەسەر هەموو جیهاندا، کە بریتیە لە كولتورى دواکەوتویی و وەحشێتی و تاڵانكردن و داگیرکاری و تۆقاندن (الإرهاب) بۆ ڕزگارکردنی جیهان، پێویستە ئەم كولتوره لەناوببرێت.
بەڵـێ ئەمە تەنها چاەرسەرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە