وەڵامێک بۆ پەیسەری کوڕەکانی نەوشیروان

Sunday, 29/09/2019, 23:18

6769 بینراوە


سەرەتا پێم خۆشە بەوە دەست پێبکەم کاری ڕاگەیاندن ئەرکێکی ئەخلاقی و ڕاستگۆییەتەنھا لە پێناو ناووناوبانگدا ڕاگەیاندن بەکار ناھێنرێت ھیوادارم ئەرکە ئەخلاقی و مێژوویەکەی لای ئێوە لە دەست نەدات .
پەیسەر ھەستاوە بە دروستکردنی ڕاپۆرتێک بە ناونیشانی پارتی و پەکەکە ، دروستکردنی ڕاپۆرتێکی بەو شێوەیە پێویستی بە وورد بونەوەو قوڵبونەوەی مێژوویی ھەیە و دەبوایە شیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەی بۆ بکرایە لە کاتێکدا ئامادەکارانی ئەو ڕاپۆرتە ڕووبەڕوو ململانێ نا ئەخلاقی و نا فکریەکانی ھێزی ڕکابەریان کە پارتی بنەماڵەی بارزانیە دەبینن و سەرجەم تواناکانیان لە ماوەی ٩ ساڵدا دژ بەو بنەماڵە دەسەڵاتدارە خستە گەڕ کە نەک تەنھا نەیان توانی گۆڕانکاری دروست بکەن بەڵکو ھێز و تواناکانیشیان لە دەستدا ، سەرباری ئەوەش پەیسەر زۆر نا بەرپرسانە پەکەکەوپارتی بە یەکدەچوێنێت و تیایدا پارتیمان بە خاوەنی ئایدۆلۆژیا پێدەناسێنێت و پەکەکەشی بە ھێزی دەسەڵاتخواز ناساندووە.
زۆر بە کورتی دەمەوێت بڵێم پەکەکە لە حیزب دەرچووە پەکەکە چیدی ئایدیای مرۆڤایەتیە بۆ تێگەیشتن لەمەش بانگھێشتی خوێندنەوەی تێزەکانی ئۆجەلانتان دەکەم کە لە ئێستادا لە کوردستان لە ترسی فکر پەرتوکەکانی ئۆجەلان قەدەغەیە و بەڵام دەتوانن لای ئازادیخوازێک بە دەستی بێنن .
خاڵێکی دیکەی ناو ئەو ڕاپۆرتەی پەیسەری کوڕەکانی نەوشیروان دەستبردنە بۆ مێژوی ساڵانی سەرەتای ١٩٨٠ کان و چەواشە کردنی ڕاستیەکانە بەوەی گوایا پەکەکە لە ١٩٨٣ دا بۆتە ھۆی بەکوشتدانی پێشمەرگەکانی پارتی و بۆیە پارتی پەیمان نامەی لەگەڵ پەکەکەدا ھەڵوەشاندۆتەوە ، لە ڕاستیدا پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢ وە چەبد جارێک گەریلای نارد بۆ سنورەکانی باکور باشور و بە مەبەستی دەستپێکردنی شەڕی چەکداری دژ بە دەسەڵاتی کەنعان ئەڤرەنی کودەتاچی ئەوکاتی تورکیا بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانی بەھۆی پارتی و عەشیرەتە کوردیەکانی ئەوکاتی وابەستە بە پارتیەوە شکستیان ھێنا و تا ساڵی ١٩٨٤ یەکەم فیشەکی پەکەکە بە ڕێبەری مەعسوم کۆرکماز (عەگید) تەقێندرا و ھەوڵەکانی پارتی شکستیان ھێنا بۆ لە ناو بردنی جوڵانەوەی کوردی کە ھەموان ئەو مێژووە دەزانن پارتی دکتۆر شڤان و حیزبەکانی باکوری چۆن تەفروتونا کرد و سەرجەمیانی لە ساحەکەدا تەسفیە کرد ، کەچی سەرانی پەیسەر زۆر نابەرپرسانە ئەو مێژوەیان شێواندووە و گوایە پەکەکە بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی ھاتۆتە ناوچەکەوە ، پەیسەر ھەر نەشی ویستووە بگەڕێتەوە بۆ کتێبەکەی نەوشیروان کە باس لەو دوژمنایەتیەی عەشیرەتەکانی سەر سنوردەکات چۆن لەلایەن پارتیەوە دژ بە بزاڤە کوردیەکان بەکار ھێنراون .


پەیسەر زۆر نا ئەخلاقیانە دەیەوێت ئۆپەراسێۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا مەشروع نیشانبدات بەوەی گوایا پەکەکە لە حیزبی بەعس نزیک بۆتەوە بۆیە پارتی لە تورکیا نزیک بۆتەوە ، پێدەچێت کەسێکی تێدانەبێت لەو دەزگایە کە بەدواداچونی کردبێت بۆ پێشینەی دۆستایەتی خێڵی بارزانی و تورکیا تەنانەت بەر لە کودەتای ١١ ی ئەیلولی تورکیا دەنا زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە بارزانیەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد چ لە باکور و چ لە ڕۆژھەڵات و باشوری کوردستان دەستان لەگەڵ دەسەڵاتداران تێکەڵاو بووە و ھەموو ھەوڵێکیشیان داوە ، بەڵام پەیسەر بە بیانوو ھێنانەوە دەیەوێت ئەو مێژوانە بشێوێنێت .
پەیسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و ١٢ ھەزارشەھید بە ململانێیەکی حیزبی بە گوێی کۆمەڵگادا دەدات لە کاتێکدا ڕۆژئاوای ووڵات ئەو سەنگەرەیە کە کوردی زیندووکردەوەوتوانا و گوڕی کوردی بە جیھان ناساد کەچی سەرانی پەیسەر ھاوشێوەی ڕووداو زۆر نا ئەخلاقیانە چاویان کوێر بوەونە بەرخودانی کوبانی نە عەفرین و نە ٨ ساڵ شەڕی مانەوەی گەلێک لە و پارچە بچوکەی ووڵات نابینن .
پەیسەر پەکەکە بە ھێزێکی ھەژمون خواز و شەڕکردن بۆ باڵادەستی ھاوشێوەی پارتی بارزانی دەناسێنێت لە کاتێکدا گەر ئاوڕێک لە ئایدیای پەکەکە بدرایەتەوە دەبینرا کە پەکەکە ھێزێکی زیھنی ئەخلاقی سەرتاسەریە نەک ھێزێکی دەسەڵاتخواز و بگرە پەکەکە باوەڕی بە دەسەڵاتی ڕەھای وەک دەوڵەت نەتەوەودام و دەزگا دەسەڵاتداریەکانی سیستەمی سەرمایەداری نیە و بگرە زۆر بە ڕوونی بانگەشە بۆ دەسەڵاتی گەلان دەکات و باوەڕی تەواوی بە بەڕێوەبردنی گەل ھەیە نەک خێڵ و بنەماڵە و بازرگانەکانی ئێستای جیھان ، ئەم چەواشەکاریانەی دەزگای پەیسەر پێماندەڵێت کە ئەوانە جگە لە خولانەوە لە ناو بازنەی خێڵگەرایی بونیادنراوی باشور ھیچ شتێکی دیکەیان پێ ھەزم ناکرێت و بگرە دژایەتیەکی تەواویشی دەکەن .
زۆر شتی دیکە لە ڕاپۆرتەکەدا ھەیە بەڵام بەھۆی بچوکی بیرکردنەوەیان پەیسەر لەوە زیاتر پێویست ناکات درێژەی پێبدەم.
ئەرکی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانە کە ڕێگا نەدەن دەزگایەکی وەھا چەواشەکار و بەکرێگیراو نەیەتە بونەوەو ھەر لەم ساتەوە ڕێگری لێ بکرێت .
کارزان عەلی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە