واز ھێنان لە دەوڵەت و گەڕانەوە بۆ باوشي بەغدا

Sunday, 29/09/2019, 23:48

12566 بینراوە


سەرەتا بارزاني بۆ بانگەشەي ھەڵبژاردن زور توند بوو، دواي رۆژێك كە بينيمان لە وتارێكيدا وتي : ئەم ڕيفڕاندۆمەي كە ێەنجامانداوە نە بۆ فەرزكردني ئەمري واقعە و نە بۆ دياريكردني سنورە ، بەڵكوو بۆ ئەوە بوو گەلي كوردستان بەشێووەيەكي ديموكراتي و ئاشتييانە ڕاي خۆي لە بارەي چارەنووسي خۆي دەرببڕێت ، ھەروەھا لە درێژەي قسەكانيدا دەڵێ جارێكي تر داواتان لێ دەكەم وەرن با بەگفتووگۆ چارەسەری کێشەکان بکەین ، داوا لە حەیدەر عەبادی و ھەموو ھێز و لایەنەکانی عێراق ی دەکەم ، ئەوانەی بڕوایان بەگفتووگۆ ھەیە دەرگای حیوار دەنەخەن ، چونکە تەنیا حیوار و گفتوگۆ چارەسەرە .
دوو ساڵ پێش ئێستا تەنیا ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بارزانی بە دەنگێکی داخراو و کزەوە ئەم مەسجەی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کرد ، بێ ھیوایی و کورزان و پاڕانەوە بە قسەکانیەوە دیار بوو ، ئاماژە بوو بۆ پەشیمان بونەوە و ملکەچی پێوە دیار بوو ، ئەمەش وەک یەکەم ھەنگاوی گەڕانەوەی پارتەکەی لە قەڵەم درا ، کە دەیویست جارێکی تر ھەرێمی کوردستان پەلکێشی بەغداد بکاتەوە  وتار و قسەکانی بارزانی زۆر زیاتر لەوەی کە دەبینرا پێچەوانەی قسەکانی چەند سەعاتێک لەوەو پێشتر کە کردبووی ، لە کاتێکدا کە پێشتر پەیامی بوون بە دراوسێ باشی بۆ بەرپرسانی بەغدا دەنارد و بە زمانێکی توند و سیقە بە خۆ بوون و زۆر بێ منەتانە دەیگوت ھیچ ڕێگایەک لە بەردەم ماندا نەماووە بۆ ئەوەی لە گەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکرێن . بۆیە بارزانی قسەکانی خۆی بردە سەر و لە کاتی دیاریکراوداڕڕیفراندۆمی ئەنجامدا .
بارزانی دەڵێ پێمان گوتن برادەرینە شەراکەت شکستی ھێناوە وەرن با جورئەتی ئەوەمان ھەبێت با پێکەوە بڕیار بدەین ببین بە دراوسێ باش ، چونکە شەراکەت شکستی ھێناوە .
پەشیمانبوونەوەی پارتی لەڕیفراندۆم لە زاری بەرپرسەکانی پارتیەوە دەبیسترا یەک لەوانە لە زاری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی فازڵ میرانی لە دوای پەیامەکەی بارزانی بەرپرسانی پارتەکەشی لە ڕێی لێدوانەکانیانەوە ئارەزوی گەڕانەوەیان بۆ بەغدا نە دەشاردەوە ،ڕۆژێک دوای ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ئەلحەدەس فازڵ میرانی وتی من عێراقیم و شانازی بە عێراقی بوونی خۆمەوە دەکەم لە ئێستادا ئەوەی ھەیە خاکی عێراقە ، ھەولێریش عێراقیە وەک چۆن سەماوە و ناسریە عێراقین ئەمە جگە لەوەی کە وتی بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە ھێزە عێراقیەکان دەتوانن بگەڕێنەوە ناوچە جێناکۆکەکان .
واز ھێنان لە دەوڵەت و گەڕانەوە بۆ باوشی بەغدا تەنیا دوای مانگێک لە بەڕێووەچونی ڕیفراندۆم و نزیکەی نۆ ڕۆژ دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر لە ڕۆژی 24 ی ھەمان مانگدا ، حکومەتی ھەرێم کە لەو کاتەدا لە ژێر ئابڵووقەیەکی بێ ویژدانانەی ئاسمانی و زەمینی ھەریەکە لە عێراق و ئێران و تورکیادا بوو ، بە ناچاری بڕیاریدا بە سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامەژەی بەوەکرد ئاکامی ڕیفراندۆم کە لە کوردستانی عێراق ئەنجامدرا سڕکراوە پێویستە دەستبکرێت بە گفتووگۆی کراوە  لە نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدراڵدا لە سەر بنەمای دەستوری عێراق ، لە دوای پەیامەکەی ڕۆژی 26 ی ئەیلولی 2017 بارزانی بە دوەم ھەنگاو دادەنرێت بە ئاراستەی گەڕانەوەی ھەرێم بەرەو بەغدا و تواندنەوەی ئەو بەفرەی نێوانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێی دەستورەوە .
لێرەوە کاروانی گەرانەوەی بەرپرسانی ھەرێم بەرەو بەغدا دەستیپێکرد ، سەردانی نێچیرڤان بارزانی دوای ڕیفراندۆم بۆ بەغدا لە دوای شکستھێنانی ڕیفراندۆم و سڕکردنی ئەنجامەکەی بە فەرمی جارێکی تر بەرپرسانی باڵای ھەرێم ڕویان لە دەرگای بەغداد کردەوە و چەندین داواکاریان بۆ دەستیپێکردنەوەی گفتوگۆ ئاراستەی بەغداد کرد بە مەبەستی شکاندنی ئەو ئابڵووقە دیبلۆماسی و سیاسیەی ، کە بە ھۆی ڕیفراندۆمەوە خرابۆ سەری . نزیک چوار مانگ لە پچرانی پەیوەندیەکانی ھەردوولا ڕۆژی 20 کانوونی دووەمی ساڵی 2018  بۆ یەکەمجار شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و لە گەڵ حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە و ھەردوولا پابەند بونی خۆیان بە دەستور بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە .
لە دوای ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمەوە ئەمە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەغدا ، بەڵام ئەمجارە شاندی ھەرێم میوانێکی ڕوح سوک نەبوون و بەرپرسانی بەغدا وەک پێش ڕیفراندۆم بە گەرمی پێشوازیان لێنەکردن و ئەوەش بە ئاشکرای بە شێوازی دانشتنەکانەوە دیار بوو ، گەڕانەوەی ئەم جارەی کورد بۆ بەغدا بە بەھێزی نەبوو ، چونکە گەڕانەوەکەی بە ناچاری بوو لە دوای ڕیفراندوم و شکستی سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسی و لە دەستدانی لە سەدا 51 ی خاکی کوردستان و گەڕانەوەی سوپای عێراق و حەشد شەعبی بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان . ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەرفەتە زێڕینەکەی پارتی بۆ بە یەکجاری گەڕانەوەی بۆ بەغداد ، وە ھەڵبژاردنی 12 ی ئایاری ساڵی 2018 پەرلەمانی عێراق دەرفەتێکی زێڕین بوو  بۆ پارتی بەوەی بوو بە گەورەترین پارت لەسەر ئاستی عێراق و توای 28 کورسی پەرلەمانی عێراق بباتەوە ، کە ھیچ پارتێک لە ھەموو عێراقدا نەیتوانی بە تەنیا ئەو ژمارە زۆرە بباتەوە ، ئەوەش وایکرد جارێکیتر پێگە لاوازەکەی خۆی لە بەغدا بە ھێز بکاتەوە کە بە ھۆی ڕیفڕاندۆمەوە لە دەستی دابوو . بۆیە بەرپرسانی پارتی بە تایبەت ڕێگای بەغدادیان کردە کاروان سەرا و ھەڵپەی ئەوەیان بوو زۆرترین کۆبوونەوە لە گەڵ لایەنە عێراقیەکاندا بکەن ئەویش بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین ئیمتیاز بۆ قایمکردنی پێگەی خۆیان بە جۆرێک بارزانی فواد حسێنی وەک کاندیدی تایبەتی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پێشکەشکرد و شەری گەورەشی لە گەڵ یەکێتی لە پێناو ئەوەدا کرد، بەڵام توشی شکست ھات و بەرھەم ساڵەح کاندیدی یەکێتی توانی گرەوەکە بباتەوە ھاوکات لە گەڵ دەستبەکاربوونی عادل عەبدولمەھەدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بارزانی بۆ یەکەمجار لە دوای ڕیفراندۆم سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و نوری مالیکی و ھادی عامری و ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی سیاسی عێراق کۆبوویەوە ، کە بەشێکیان دوژمنی دوێنێ بوون ، بەڵام لە دوای ڕیفڕاندۆم بوونە دۆستەکانی ئەمڕۆ بۆ بارزانی . نوری مالیکی کە پێشتر پارتی و خودی بارزانی وەک دوژمنی کورد و دژە بارزانی ناویان دەبرد ، دوای کۆبوونەوەی لە گەڵ عادل عبدولمەھدی لە بەغداد بارزانی ڕایگەیاند ھاتووە بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق دەرببڕێت ، چونکە بە وتەی بارزانی ئێستا حکومەتی عێراق کەوتووەتە دەستێکی ئەمین ، ھەر لە سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا کۆبوونەوەی بوو لە گەڵ ھادی ئەلعامری سەرۆکی ھاوپەیمانی "فەتح"  کە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ھاوبەشدا بارزانی ڕایگەیاند ھاتوون ھەڵەکانی ڕابردوو ڕاستبکەنەوە . دوای ئەم سەردانەی بارزانی بۆ بەغدا ئیتر پارتی گەڕایەوە سەر ئاراستەی پێش ڕیفڕاندۆم و کەوتەوە ململانێی لە سەر دەستکەوتەکانی بەغدا
نمونە لە سەر پۆستی وەزیری دادی عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ ململانێی توندی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کرد ، ھەروەھا پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیشی وەرگرتەوە کە لە خولی پێشوو بە کاندیدێکی گۆڕان پرکرابوەوە .

ئیتجای کابینەکەی مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا
لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کە لە دوای باوکیەوە یەکێک بووە لەو کەسانەی سەرسەختانە کە پشتیوانی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کرد ، ھاوئاوازی بارزانی باوکی و پارتەکەی نیازپاکی خۆی و ھەرێمی کوردستانی بەرەو گەڕانەوەی تەواوەتی بۆ بەغدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا دەربڕی . یەکەم سەردانی مەسرور بارزانی بۆ دەرەوەی کوردستان بۆ بەغدای پایتەخت بوو ، کە تەنھا لە دوای شەش ڕۆژ بوو لە دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا ئەوەش وا لێکدانەوەی بۆ کرا کە مەسرور بارزانی دەیەوێت جیاواز لە کابینەکانی پێشوو تر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان زیاتر چاوی لە بەغدا بێت نەک تورکیاو وڵاتانی دیکە .

ھەرێمی کوردستان دوای دوو ساڵ لە ڕیفراندۆم
دوای دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ئێستادا ھەموو ھەوڵی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم ئەوەیە ، کە چۆن بتوانن لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 دا گەرەنتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بکەن .
بە بێ ڕادەستکردنەوەی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەغدا ئەوەش وایکردوە خەونی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم لە ھیوا و خەونی جیابوونەوەوە بۆ خەونی زامنکردنی تەنیا موچە پاشەکشێی بکات .
لە کاتێکدا کێشەی زەبەلاح و گەورەی بنەڕەتی کورد لە عێراقدا تەنیا کێشەی موچە و نەوت نیە ، بەڵکوو کێشەی خاکی ناوچەکانی سنوری مادەی 140 ە لە دوای ڕیفراندۆم و لە 16 ی ئۆکتۆبەردا لە دەستیدا ڕوبەرەکەی لە ٪‏51 خاکی ھەرێمی کوردستانە .
ھەرچەندە لە ئێستادا کە لە سەرو بەندی ساڵیادی ڕیفراندۆمداین بەرپرسانی پارتی و خودی بارزانی لە ڕێی ورژانی پرسی ڕیفراندۆمەوە دەیانەوێت وای نیشان بدەن ھێشتا دەستبەرداری خەونی سەربەخۆیی جیابوونەوە نەبوون لە عێراق ، بەڵام ئەوان لە دوای ڕیفراندۆم و ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرەوە بە کردار دانیان نا بە شکستی ڕیفراندۆمدا و بە ھەموو ھێزی خۆیانەوە گەڕانەوە بۆ بەغدا و ئێستا سەرقاڵی بەھێزکردنەوەی پێگەی خۆیانن زیاتر لە جاران وەک ئەوەی بڵێی ھەرگیز ئەوان ڕۆژێک لە ڕۆژان باسی ڕیفراندۆم و دروستکردنی دەوڵەتی کوردیان نەکردبێت .
لە سەر ئەو بنەمایەش ھەندێک وا خوێندنەوە بۆ ئەو دۆخە نوێیە دەکەن ، کە بارزانی ڕیفراندۆمی وەک کەلەرەقی و تەحەدایەک بۆ نەیارەکانی ناوخۆ و دەرەوی کوردستان کردووە نەک بۆ ئەوەی لە عێراق جیاببێتەوە و ببێتە دراوسێی عێراق ، چونکە بارزانی دواجار ھەرێمی کوردستانی ناچارکرد بە لاوازی و دەستی بەتاڵەوە بگەڕێتەوە بەغدا لە دووەم یاد ساڵی ڕیفراندۆمدا بارزانی تەنیا بە چەند وشەیەکی کەم باسی لەو ساڵیادە کرد .

ئێستاش بارزانی و ھاوئاوازەکانی لەدوای دوساڵ ھەر ئەم دھۆڵە دەکوتنەوە ، ئەمەش جۆرێکە لە گەوجاندنی تاک و شاردنەوەی بابەتە گرنگ و سەرەکیەکانی ھەرێمی کوردستانە ، لە سەردەمی نێچیرڤان بارزانی دا زۆر بە بەغدای وت موفلیسە دەرکەوت کە ھەرێمی کوردستان جگە لە دزینی قوتی خەڵکی خاوەنی ھیچ نین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە