پرسیارە بێ وەڵامەکان

Wednesday, 30/10/2019, 11:10

7439 بینراوە


-١-
کێ دەتوانێ
بۆ مێینەی باڵندەیەكی
بسەلمێنێ
كە، بێچوی باڵندەیەكی دیكە
جوانترە
لە بێچوەكەی
-٢-
بەرلەوەی هەنگ، بەمرۆڤەوە با..
دەزانێ بۆ، خۆشی دەمرێ؟
-٣-
گەر مرۆڤە تەنهاکان، پەییان
بەکۆدی تەنیایی یەکتر ببردایە
ژیان ئاوا بێتام دەبوو؟
-٤-
کامیان لەبەر دڵانە
ئەو راوچییەی
ڕانی
ڕاوکردووت کارمامزێکی
دەرخوارد دەدا.
یا..
ئەوی فێرە ڕاوت دەکا؟
-٥-
دوو کچ و کوڕێکی هاوتەمەن
لە باخچەیەکی گشتییدا
دەتوانن
ئیرەیی بەیەك نەبەن.
-٦-
، گەر لە زمانی پەپولەم دەزانی
لێمدەپرسی
ئاشقی گڕە زیاتر، یا.. ڕوناکیی؟
-٧-
بڵێی چاو
فرمێسکی خۆشی و شادیی
هێندەی ئەشکی
خەموخەفەت سوێرکا؟
-٨-
کۆکردنەوەی ئاردی ناو دڕك
بەپێی پەتی ئاسانە،
یا..
ئاسوودەکردنی یار؟
-٩-
دەمێ خونچە، دەپشکوێ
دەبێت بە گوڵ..
دەزانێ بۆنی خۆشتر دەبێ؟
-١٠-
گەر گوڵەباخ، دڕکی نەبێ
جوانی و بۆنخۆشیی،
؟ ئێستای دەبێ
-١١-
کەس گوڵی ناشرینی دیوە؟
هەموو گوڵێك جوانە
ئەدی بۆچی
لەدنیای عیشق دا
تەنها، گوڵەباخ
دیاری دەستی عاشقانە؟
-١٢-
لەودەمەیدا جوتێك کۆتری نێرو مێ
بەدەمی یەکدا دەڕشێنەوە،
واشەیەك بێ و
ئەوانیش بدەن لە شەقەی باڵ
نازانم
نەفرەت لە برسییەك کەم
یان
ببمە قوربانی عاشق و مەعشوقێك.
-١٣-
لەجێی کورتان زین لە کەرنێی،
دەبێ بە ئەسپ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە