وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت کاری تیرۆریستی لە دڵشاد بارزانی قبوڵ ناکەین


ئایا خەونی لە مێژینەی گەلی کورد ئەم جۆرە پەرلەمانە بوو؟

Thursday, 12.05.2019, 17:34

3449 بینراوە


لە دانیشتنە ئاسایی و نائاساییەکانی پەرلەمانەوە  کە خۆشبەختانە  لە ڕاگەیاندنەکانە پەخش دەکرێت، گوێ بیستی هەندێ کار و یاسا و بڕیار و هەڵوێست و وشەو و دەستە واژەی پەرلەمانی خۆشەویستی خەونی دەیان ساڵەی گەلی کورد دەبین جا نازانیت بگریەیت یان پێبکەنیت.
ئاخر بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان داتاشیان و داهێنانی وشەو دەستەواژەی نوێ کەی کاری پەرلەمان و پەرلەمانتارە، بۆچی کار و ئەرکی خۆتانتان لەبیر چۆتەوە؟ یان لەبیرتان براوەتەوە!
دەزانن کاری هەنوکەیی ئێوە چیە؟
- حەقە وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکەن بزانن ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەرێم چەندە و چۆنە و بۆچی قەرزارین؟
- کارێکیترتان بانگهێشتی وەزیری داراییە، کە ئەخۆ حکومەت چەند قەرزاری بانکە بیانی و ناوخۆکان و بەڵێندەران و موچەخۆرانی خۆیەت؟ دەیەوێت کەیی چۆن ئەو قەرزانە بداتەوە؟
لە دواین لێدوانى وەزیرى دارایدا هاتوە کە حکومەت تەنها 8 موچەى موچەخۆرانى هەرێم قەرزارە، ئایا ئەوە هەر بەڕاستیەتى یان خەڵکى بە گێل دەزانن، ئەوە کارى ئێوەیە ئەو هەڵەیە ڕاست بکەنەوە.
- وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت حکومەتی هەرێم دەبێت ڕۆژانە 200000هەزار بەرمیل نەوت وەک شایستە داراییەکان بداتەوە بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت، بپرسن ئەمە بۆچی و تاکەی؟
من بە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتارە بەڕێزەکان دەڵێم گەر توانیتان دەست بۆ ئەو دۆسیانە ببەن ئەوە ئێوە شایستەی دەستخۆشی و ڕێز و جێی شانازی دڵ خۆشى جەماوەری کوردستان دەبن.
بەڵام دیارە لە دنیای مۆدێرنەدا کارێکی نوێ بۆ پەرلەمان زیاد بوە ئەو خەڵکە عەوامەی وەک ئێمە ئاگامان لێی نیە، ئەویش داهێنانی زاراوە و دەستەواژەی نوێیە! ئیتر نازانم ناوەندە ئەکادیمی و زانکۆکانی کوردستان کاریان چییە؟!
کارەکانی پەرلەمانی کوردستان هیچ نەبێت لەم خولەدا دیار و ڕونن، یەکەم متمانەدان بو بە کابینەی نۆ ى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دەرکردنی یاسای لاوەکی، ئیتر شتێک بەناوی پەسەندی بودجە و بانگهێشتی بەرپرسانی حکومی و لێ سەندنەوەی متمانە شتێکی وا لە گۆڕێدا نیە! گەر ئێوە بەم جۆرە کارانە دڵتان خۆش بکەن و هەر وا بەردەوام بن ئایا هیچ گۆڕانکاریەکى ئەرێنى وەدى دێت؟
 بۆیە حەق نیە ئیتر دەست بەتاڵی وەکو ئێمەش ڕەخنە لە کارەکانتان بگرین.
-----------------------------------
تێبینیی کوردستانپۆست: گۆڕین و دەستکاریکردنی وشە و دەربڕین و زاراوەی ناو فەرهەنگ، ئەرکی  کۆڕێکی زانیارییە، (وەک ئەوەی کە کورد لەسەدەمی سەددام لە بەغدا هەیبوو)،  نەک پەرلەمان، ئەرکی پەرلەمان کۆمەڵێک شتی ترە، لەوانە قسە و گفتوگۆکردن لەسەر بڕیارەکانی حکومەت و دانانی وەزیر و وتووێژی سیاسیی و بڕیاری یاسایی و دەستووری، هەروەها کێشە زلەکانی دیکەی ناوکۆمەڵگا،  واتا پەرلەمان قسە لەسەر یاسا و حکومەت دەکات، لەگەڵ ئەوانەی کە لە دەوری یاسا و رێساکانی حکومەت و دەوڵەت دەخولێنەوە، پەرلەمانتار لێزان و شارەزای زمانەوانی نییە، تا بەو ئەرکە هەڵبستێت، ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت، بەڵگە و مانای لێسەندنەوەی ئەو هەموو دەسەڵاتەیە لە لایەن بنەماڵەی بارزانی، کە خۆیان هەموو شتێکن و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمیان بەدەستە، پەرلەمانیش ئەو توانا و دەسەڵاتەی نییە،  بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە بەتاڵی دانیشتووە و ئیشی نییە، پیاوەکان یاری بە تەسبیح و ناوگەڵیان دەکەن، شەڕ بە وشە و رستە و دەربڕینی کوردیش دەفرۆشن، ئەمانە شەڕکردنیان لەگەڵ زمانی کوردیی پێ باشترە، وەک بە بەتاڵی دابنیشن.





(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)