لە یادی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا

Sunday, 08/12/2019, 1:31

4406 بینراوە


کاوە گەرمیانی ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بەخت کرد لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی نەمانی گەندەڵی تێکۆشا. تا دواجار مافیاکانی وڵات بەرگەی ڕەخنەکانی ئەویان نەگرتوو کۆتاییان بە دەنگی ئازادی هێنا لە٢٠١٣/١٢/٥. کاوە گیان تۆ یەکەم کەس نەبووی و نابیت کە لەم ڕێگەیەدا گیانت بەخشی. چارەنووسی هەموومان وەک تۆ دەبێت. لەم وڵاتە گەندەڵەدا هیچ تروسکاییەک نیە بۆ نەهێشتنی ئەو گەندەڵکارانە. .
تۆ لە خانوێکی خاپورکراو کەلاوەدا خەوت لە گەندەڵکاران زڕاندو تا گەیشتە ئەوەی بەرگەی ڕەخنەکانت نەگرن لولەی تفنگیان ئاڕاستە کردیت. کاوە گیان تۆش دەتوانی نان بەڕوماپای پەیدا بکەیت!
بەپیاھەڵدان بەسەرپەژنی بەرپرسان بەپاروی چەور ئامەد گەورەبکەی..!!
کاوە لەکەس نەدەچو نەلە ڕەنگی مرۆڤەکان نە لە بۆنی پارە نە لە تامی ھیچ خوانو خواردنەوەیەک بەڵام کاوە بەقەڵەمێکی نوک تیژەوە سەنگەری لە جەلادەکان گرتبو..،
کاوە بۆخۆی نەژیا خەمی گەرمیانی ھەڵقرچاو لە ئەنفال .، خەمی سەدەھا گەنج و پیرو لاو ھەڵگرتبو . کاوە لەو کوخەدا شەوان خەوی لەچاوی دەیەھا بەرپرسی نێو کۆشکەکان دەھەژاند.، کاوە لێرە بە مەردی ژیا نەژیانی نە قەڵەمەکەی نەفرۆشت
خۆ ئەویش دەیتوانی چاو لەئاستی ھەق دابخات قەڵەمەکەی بفرۆشێت بەشان و باڵی بەرپرس ھەڵبدات ..،ژیانێکی شاھانە بۆخۆی دەستە بەربکات..، نا ..نا کاوە حەق بێژبو ئەو دەیزانی ئەوڕێگایە سەختە کەھەڵی بژاردوە ئەودەیزانی ھەر ئەو ڕۆژە دێت ژەھری ئەژیدھاکانی نێو وڵات بخواتەوە. کاوە زۆرباش دەیزانی باجی ئەم ھەقبێژی دەدات .،ئەوە جوامێرییە بوێرییەوە بەبئ سڵینەوە ڕوو بەڕووی مەرگ بوەستیتەوە بەڵام کام مەرگ ؟ ئەو مەرگەی دەیاھا جار زەنگت بۆلێبدات تا ئەو جەلادە خوێنت لەکاسە بکات.، تۆ وەک چۆن سوقراتی فەیلەسوف کاتێک جیاوازتر لەبیرو ڕای زۆرینە بیری دەکردەوە گەنجانی وڵاتەکەی بەبیری نوێ ھاندەدا لەسەربیروڕای جیاواز دواجار سوقرات کەدادوەران بڕیاریان لەسەر دا کە سزاکەی ئەوەیە یان دەبێت بەدەستی خۆی جامێکی ژەھر بخواتەوە یان دەبێت وڵات بەجێ بھێڵیت.،بەڵام سوقرات بڕیاری دا جامە ژەھرەکە بخواتەوە.؟! تۆش زۆر کەس شاهێدی ئەوەت بۆ دەدەن کە زۆر ڕێگایان بۆ کاوە گرتەبەر کەدەست لە ئاشکرا کردنی گەندەڵی ھەڵبگرێت..، بەڵام سوقرات ئاسا بڕیاری خۆی دابوو باش دەیزانی ئەمڕۆ بێت یان سبەی ژەھری مەرگ بەدەست گەندەڵکاران دەخواتەوە.، کاوە گەرمیانی پاک ژیا لەنێو تاکەژورێکی وێران وپەنجەرە ڕزیو دەیاھا ھەواڵی دەگەیاندە میدیاکان پەردەڕەشەکانی سەرژیانی جەلادەکانی یەکێتی و پارتی ھەڵ دەدایەوە .، ماسکی ڕوی بەرپرسانی سەردەمی شاخ وپاڵەوانی ئەمڕۆ لە کاری مافیای لوشدانی سامان بەنوکی قەڵەم ھەڵ دەدایەوە..
ئازیزی من دەبێت چ لەوە پیرۆزتر بێت کە بەسادەی ژیایی بەڵام بەگەورەی مردیت.. دەواکارم لە خوا کە بە شەهیدی قبوڵ کردبیت. دەک ڕسوابن جەلادو خوێنی مژانی دەنگ و ڕەنگی ئازادی خوازان...
ئێمە وەک ڕۆژنامەنووس بەڵێن دەدەین کە داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان دەکەین، هیچ کاتێک چاوپۆشی لەو دزو گەندەڵانە ناکەین، یان ئەوەتا ژیانی خۆمان دەبەخشین یان دادپەروەری کۆمەڵایەتی دابین دەکەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە