عێراق، ئەو ووڵاتەی کە ڕەوشت هەرەسی تێدا هێناوە

Thursday, 26/12/2019, 22:41

16704 بینراوە


" نەوال مەغافی "خانمە ڕۆژنامەنووسێک کە لە فیلمێکی دیکۆمەنتاریەی لە بی بی سی کردوە لەسەر ژنانی عێراقی، فیلمەکە ناوی " بازرگانی سێکس بەنهێنی لە عێراق" ئەم فلیمە دیکۆمێنتاریە پەردە لەسەر زۆر نهێی گەورەو گران هەڵدەداتەوە و پێمان دەڵێت عێراق نیشتمانێکە کە هەرەسی ڕەوشت و تێکشکانی مرۆڤ لە لوتکەدایە ، لەناو ئەم فلیمەدا کە بەشێکی لەسەرەوە دەبینن، کە رێگاپێدراو نییە لێرەدا بە بێپرسی کەناڵی تەلەفیزیۆنیی هەمووی کۆپی بکەین و بیبینن، لەوێدا بە مەلای دینی گەواد، مارەیەی کچێکی 14 ساڵ بۆ تەنیا شەوێک بە 150000 دیار لە بێگانەیەک دەبڕێت، لێرە سیستەم هەرەسی هێناوەو مەملەکەتی شەهوەت و منداڵبازی و هەرەسی ئەخلاقە .
سەیر لەوەدایە کەناڵە ئەوروپییەکان ئاگاداری بینەران دەکەن کە ئەم پرۆگرامە گونجاو نییە بۆ منداڵان، سەمەرە لەوەدایە مەلاکان منداڵی ١٢ یان ١٣ و ١٤ ساڵی بۆ مشتەرێکانیان دەهێن و دەڵێن: ئەتوانی چێژیان لێوەرگری چۆنت پێخۆشە وابکە لەدواوە تادەتوانی دەست بەلەشیا بێنە ئەو ماوەیە شەرع ئەم کچە جوان و نازدارە کردۆتە ژنت، ئازادی چۆن چێژ وەردەگری لێی و شەرع ڕێگەی پێداوی، لەم کاتەدا دەنگی مەلایەک لەمزگەوتێکی قەشە نگەوەدێ قورئان دەخوێنی بانگ دەدا هەزاران دزداشە لەبەر نوێژ دەکەن ، سەرگەرمی فەرریزەی دینین ، ئێمە دەزانین و کەسمان گومانمان لەوە نی یە کە عێراق ووڵاتێکە بەهەرێمە قەشمەرەکەی لایخۆشمانەوە مرۆڤ بوون لەژێر پرسیاردایە ، بەتایبەت ئافرەت لە عێراق کەرەستەی هەموو ئازارێکن کە هەم خەڵک هەم سیستەمەکە سوکایەتیان پێدەکات ، ئەم دیکۆمێنتە چەند کچ و ژنێکی تێکشکاو چەند مەلاو واعیزی دینیی کردۆتە ئاوێنەی ئەو جەنجاڵە کە حورمەت ڕەوشت و بنەما کۆمەڵایەتێکان و ڕێز تێدا غایبە و کەسێک تۆزێک مرۆڤبوونی تێدا مابێت ناتوانێت بەدیار ئەم هەموو چیرۆکە پڕ تراژیدیای و مامەڵەکردنەوە دۆش دانەمێنێت . گەرچی قوربانێکان ناتوانن و نازانن گوزارشت لە ئازارەکانیان بکەن ، بەڵام تۆی بینەر دەزانی کە لەو مەملەکەتەدا کە ناوی عێراقەو لەو پایتەختەدا کە سەرۆک کۆمارەکەی سێ جارە و ١٢ ساڵە سەرۆکەکانی کورد زمانن و دەیان وەزیرو گزیرو پەرلەمانتی کورد هەیە چ تاوان و بەدئەخلاقیەک جمەی دێت و ئەوانیش مێش میوانیان نی یە ،" جیهان کاتێک دەڕوخێ کەخەڵکی پەنجەی تاوان ئاراستەی خەڵکی تردەکەن و خۆشیان لەپرۆسەی تاوانەکانەوە نزیکن و سیاسەت دەکەن بەشەرتی چەقۆ " .
ئەم دیکۆمێنتە لەتونێک دەچێت کۆتایەکەی هیچ ڕووناکی تێدا نەبێت ، کەئەم فیلە دیکۆمێنتاریەم دی بڕیارم دا هەموو ئەو شتانە لەبیرکەم کە لەسەردەمی سەردامدا دیومن یان بیستوومە ، چونکە هەر هیچ نەبێت لەو کاتانەدا تۆزێک کەرامەت مابوو . 
ئێستا ئێمە لەعێراقداین کە جەنگ ٣ملیۆن بێوژنی بەرهەم هێناوە ، دادگاکان جمەی دێت لەژنی تەڵاقدراو ، خەستەخانەکان پڕە لەدایکانی تەمەن ١٥ یان ١٦ ساڵ یان کەمتر . ژنانی عێراق زۆریان لەچکیان بەستوە کە چی مەلاکان بە لەچک و محاجەبەوە مارەیان دەکان بۆ چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک ، وەک دەڵێن : هەموو فێربوونێک پێویستی بەکتێب نی یە . دوای ئەم فیلمە فێردەبی کە سبەینێ خوشک و دراوسی و کچ و ژنەکانمان چ ڕۆژ ڕەشیەک چ داماویەک چاوەڕێیان دەکات ؟ 

کچ و کوڕەکەم دانیشان و ووتم : حەزدەکەم پێکەوە سەیری ئەم فیلمەدیکۆمێنتاریە بکەین ، چونکە تەمەنیان گونجاوە بۆ سەیری فیلمەکە پێم ووتن: جونکە فیلمکە باسی ووڵاتێک دەکات منیش شارەزای جوگرافیەکەیم و ئەو شارەم دیوە کە ئەم فیلمەی لێ بەرهەم هاتوە ، دوای تەواو بونی فیلمەکە لەمنداڵەکانم پرسی ، چی فێربوون ؟ کوڕەکەم ووتی: چ دنیایەکی پۆخڵە ؟ کچەکەشم ووتی : مرۆڤ دەبێت خۆی خۆی بپارێزێت ، کچەکەم ووتی : عیسا دەڵێت : گەر دەستت بێزاری کردیت بیبڕەوە . 
سەیر لەوەدایە سەدان کەناڵی ڕاگەیاندن هەیە ، بەڵام کەسیان ئازایەتیان نی یە دوای بچوکترین ئازاری خەڵک بکەون ،چونکە بفەیە ، کەناڵەکان خۆیان بەشێک لەفەسادکردنی خەڵک ، ئەم فیلمە زۆر شتمان پێدەڵێت ، لەسەرو هەموویانەوە ، دادگا پۆلیس ، یاسا ، شەریعەت، مەلا، دکتۆر ، سیاسی، هەموو کەسێک لەسەر شەقامەکان لەژێر پرسیاردان ، عێراق ووڵاتێکە هەموو شتێکی تێدا دەستدەکەوێت تەنها مرۆڤ بوون نەبێت ، چ شەرمەزاریەکە سیاسی بێت لە عێراق و بەغدادی تاواندا . گۆتە دەڵێت : گەر ناتەوێت قارەمان بیت ، لایەنی کەم هەوڵبدە پیاوبیت.
هەمان ڤیدیۆۆ بە زمانی ئینگلیزی ببینە:

تێبینی: ئەوانەی لە سویدن دەتوانن لەم لینکەشەو بە زمانی سویدی، هەمان ڤیدیۆ ببینن:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە