شەڕە گەورەکە دەستی پێکرد

Sunday, 05/01/2020, 20:35

8281 بینراوە


هەر کە روداوێکی کتوپڕ رو ئەدات، یان سەرکردەیەک هەڕەشەیەک دەکات، خێرا خەڵکی ڕائەچڵەکێنو هەندێکیان لە نیوە شەودا خەبەریان دەبێتەوە و دەڵێن ؛ شەڕە گەورەکە دەستی پێکرد. هەموشیان پێیان خۆشە کە ئەم شەڕە گەورەیە دەست پێ بکات چونکە لە بیری ئەواندا شەڕیکی گەورە، هەرچۆنێک بێت گۆڕانکاری دەکات لە ژیانیاندا. پێ دەچێت کارەساتی سروشتی نەخوازراوی گەورە روبدەن، یان ئەمەریکا چەند شوێنێکی ئێران بۆردومان بکات بۆ تەمێ کردنی، بەلام ئەو شەڕە گەورەیە هەرگیز رونادات وەک ئەوەی کە لە ڕابوردودا بینومانە، ئەگەر نا مانای کۆتایی جیهانە، تەنها ئەوە نەبێت جارە جارە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بەغدادیەک و قاسمی سلێمانیەک دەکوژێت، یان بۆردومانی ناوچەیەک دەکەن وەک لەیاریەکی شەترەنجا، ئەمەش بۆتە جۆرێک لە زمانی ئاڵوگۆڕ لە نێوان ولاتاندا لەم کاتەدا کە هەر وڵاتە و لە جێگای خۆیەوە دەیەوێت دەسەلاتی خۆی فراوانتر بکات و ئەمەریکاش سنوریان بۆ دادەنێت، چونکە کاتێک ئەوان دەسەڵاتیان فراوان دەکەن، دەسەلاتی ئەمەریکا کەم دەکەنەوە.

ئەگەر ئەمەریکا بونی نەبوایە ئەوا دروستمان دەکرد، قانونی ئەمەریکاش بە پێی ئەو پیویستیە داڕیژراوە و هەڵسوکەوت دەکات، کەسیش ناتوانێت لێی لابدات؛ کاتێک بیل کلینتۆنیان بردە بەردەم دادگای پیرانی ئەمەریکا، پێیان وت ؛ کاکی بیڵ ئەو کچەی کە تۆ سیگارەکەت هێناوە بە ناوگەڵیدا وای دەگێڕێتەوە کە خاڵێک لەسەر گونی چەپتە، ئەبێت پانتۆلەکات داکەنیت و گونی چەپتمان لۆ نیشان بدەیت. بیڵ تف لە دەمیا وشک بوو ناچار پانتۆلەکەی داکەند. ئەوانەشی کە ئەو داخوازیەیان بە بیڵ کرد، کەسانێک بون تەنها قانون ڕێگەی پێدابون کە ئەو کارە بکەن، قانونی ئەمەریکا کە قانونێکە کە هەر لە بنیاتنانی ئەمەریکاوە پەیڕەوی دەکرێت. هیچ دیموکراسیەکی روی ئەم سەرزەویە، تەنانەت فەرەنساش کە شانازی بە دیموکراسیەکەیەوە دەکات هەتاوەکو ئێستاکە نەیتوانیوە دەرپێ بە سەرۆک کۆمارەکەی داکەنێت.ئەمەش بۆ ئەوەیە کە وەبیر سەرۆکەکەیان بهێننەوە کە ئەمەریکا چۆن هەڵسوکەوت دەکات، هەتاوەکو ئەویش هێزی ئەوەی هەبێت بتوانێت دەرپێ بەهەمو کەسانی روی ئەم سەرزەمینە داکەنێت ئەگەر پێویستی کرد.

یەکێک لە شیعارەکانی شۆڕشی فەرەنسی ئەوەیە کە دەڵیت؛ بەهێزیی ولاتێک لەوەدا نیە کە سوپایەکی زەبەلاح و بەتوانای هەبێت، بەهێزی ولاتێک ئەوەیە کە قانونێکی عادلانەی هەبێت. بە پێچەوانەی جۆرج بوشەوە، ترامپیش هەرچەندە کەسێکی شەڕانی نیە و حەزی بە تۆپ و تەیارە نیە، بەلام قانونی ئەمەریکا جێ بەجێ دەکات، ئەگەریش نەیکات ئەوا گوێجکەی رادەکێشن یان دەرپیکەی پێ دائەکەنن، خۆ ناڵێم قانونی ئەمەریکا عادلانەیە بەڵام بۆچون بۆ دادوەری  لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕيیت، کە هەندێک جار بۆ ئێمە گرانە تێگەیشتنی، بۆچونی ئەمەریکیەکان بۆ ئەو دیاردەیە بۆچونیکی تەواو جیاوازە. مەسعود بارزانی قانونی عەشایەری خۆی هەیە کە ناشزانێت بینوسێتەوە و بیکات بە دەقێکی جێگیر، بۆیە گوێ بە قانون نادات، بۆیەش هەر بە بچوکی دەمێنێتەوە .
وەک سەرۆک کۆمارەکانیان دەڵێن ؛ خودایە ئەمەریکا بپاڕیزە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە