کوژرانی قاسمی سلێمانی مەنۆڵی بۆگەنی ئەمانەی هەڵدایەوە

Wednesday, 15/01/2020, 1:58

10205 بینراوە


مەسعود بارزانی و هەموو ئەم پوچانەی باشوور وەک بەسزمان و سواڵکەرێک ژیان دەکەن، خۆشیان لەخەڵکی کردۆتە پاڵەوان، بەڵام لەئاستی چەتەیەکی داعش و پاسدار و سەربازێکی بیانی و پیاوێکی حەشدی شەعبیدا هەڵدەلەزن و پاساوی قوربانی دان دەهێننەوە.
ئێمە دەمێکە دەڵێین کە ئەم سەرکردە و بەرپرس و خوێندەوارە پوچانە هیچ نین، جگە لە هەوایەکی بەتاڵ، ئەوەتانێ "حەسەن نەسرولا" ی لوبنان باسی قارەمانێتی مەسعود دەکات کە چۆن هەڵ لەرزیوە کاتێک داعش چوار چەتەیان ناردۆتە سەرهەولێر، ئاخر دەمێکە ترسنۆکی مەسعود و هەزار پیاوەکەی کە لە دەورێتی ترسنۆکترین و ناپیاوترین کەسایەتیین، کەچی بە پێچەوانەوە بەسەر کورددا بوونەتە پالەوان و بەسەر ئەو خەڵکەدا وەکو شێر دەنەڕێنن، ئەوەتانێ "ئەیوب بارزانی" ئامۆزا و زاوای مەسعود دەمێکە باسی ئەم گرگنەمان بۆ دەکات لە کتێبەکەیدا کاتێک کە لە تاران ساواک پرسیاری لێدەکات دەڵێن قسە بکە مەسعود هەموو شتێکی پێووتوین کە کێتان دیوە، مەسعود ئەو کاتە گەنجیش بووە، کەچی وەک ئەیوب بارزانی باسی دەکات تۆقیوە، بەس بەچاو زیتکردنەوەیەک هەموو شتێکی بۆ ساواک درکاندووە.ئەمڕۆ کە پارتی و ماڵی مەسعود سەدان کەناڵی ڕاگەیاندنیان هەیە، هەزاران سەگوەڕ و مامۆستا و پڕۆفیسۆرو پڕۆشاڵ و سەدان دەزگای مێدیایان هەیە لەگەڵ ڕەوەیەک قەڵەمبەدەست و موچەخۆری خوێڕی و پاسەوانی ترسنۆک، بێدەنگن لەو سوکایەتیەی کە حەسەن نەسروڵا بە مەسعودی کرد، سەرەرای ئەمە ئیسلامییەکی مەکتەب سیاسی دێت وەڵامی حەسەن دەداتەوە، چونکە خۆی سواڵکەر و ترسنۆکە کوردیش دەکاتە مەزڵوم "محەمەد حەکیم " کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان وەڵامێکی پڕ کڕوزانەوە بۆ نەسروڵا و ماستاو بۆ مەسعود بارزانی دەکات، بەڵام کەس بەپیاهەڵدان نەبوە بە پاڵەوان، هەر ئەوەنا، ئاری هەرسینی خوێڕیەکەی پارتی قاسم سلێمانمان لێدەکاتە گیڤارا و دەڵێ گەر قاسم نەبوایە هەولێر فت، دوایش ووتارەکەی پێلادەدەن چونکە مەنسوری کوڕی مەسعود کە نان و تەماتەی لەجەبهەکان دەخوارد ڕیسەکەی دەبێتەوە بەخوری و دەسکەی کەشف دەبێت.
ئێمە میللەتێکی هێندە تێک شکاوین، تڕۆیەکی داگیرکەران دەتوانن گەورەترین سوکایەتیمان پێبکەن، تاڵەبانی لە سلێمانی لە فڕۆکەخانە ووتی پشیلەیەک تەسلیمی تورک ناکەم، کە چوە تورکیا ئاڵای تورکیایان دەکێشا بەسەریا، ووتی من ووتوە کە سەرۆک کۆماری عێراقم، عێراق تەسلیم ناکەمەوە، هێندە بچوک ببۆوە کە خەریک بوو دەبوە هەڵم، چ سوکایەتیەک بوو لەڕێگەی تاڵەبانییەوە بەهەموومان کرا؟ قاسم سلێمانی جارێک هات لەوجێگەی پێی دەڵێن سنور لای تەوێڵە تەنها زەنگێکی بۆ تاڵەبانی لێدا، بەپەلە بیری چوبۆوە بەهەڵەداوان چووە دیداری ئەو تیرۆریستە.جارێک ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسێکی بیانیم خوێندەوە باسی تاڵەبانی دەکات کە چەند جارێک لەگەڵیا گەشت دەکات، بەڵام دەڵێت "ئەحمەدی نەژاد " دەهاتە بەغداد تاڵەبانی نەیشاردۆتەوە بەڕۆژنامە نوسەکەی ووتوە، "لەخۆشیاندا خەریکە بفڕم " ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت لەوە دەچێت لەو کاتەدا تاڵەبانی سندوقێک "ڕۆدبول"ی خواردبێتەوە و بەنیازی فڕین.
لەم ڕۆژانەدا مەهاباد قەرەداغی، کە جارێکیان وتی من بۆیە نووسەر و شاعیرم لێدەرچووە، چونکە دایکم بێزووی بە کاگەز و رۆژنامەوە کردووە، هەر کاغەز و رۆژنامەی قووت ئەدا و دەیخوارد، دەڵیت لە پۆستێکدا دەڵێت : " من شاعیر، ڕۆژنامەنوس، نووسەر، زیندانی سیاسی، تێکۆشەری قەدیم، خاوەن ٣٥ کتێب، سەربازی ڕێگەی مەسعودی پێشمەرگەم چونکە دەیویست دەوڵەت دروستکات، ئێستاش هەر دەیەوێت.



ئەم ژنە بێ عەقڵە بێئاگا لەوەی کە گەلێک ئەگەر سوپا و گەلێکی یەکرتوو، ئابووریەکی نیشتمانی باشی نەبێت، چۆن دەتوانێت دەوڵەت دروست بکات، لە کاتێکدا سوپای داگیرکەری هێناوەتە سەر نیشتیمانەکەی و لە %27 ی بودجە و پارەی نەوت و سامانی نیشتیمانەکەی بۆ خۆی لادابێت و دزیبێتی ؟ ئەم نوسەرانە هەموویان دەڵێن خاوەنی ١٠٠، ٧٠، ٨٠، کتێبین، ئەو کتێبانەی کە ئەمانە باسی دەکەن و نووسیویانە، هەر بۆ پاشەڵشرین باشە، نەک بۆ خوێندنەوە! بەڵام هەرگیز لەخۆیان نەپرسیوە کێ ئێمە دەخوێنێتەوە؟ یان لایان ناخۆشە و جوێن دەدەن پێیان بڵێن ئێوە پارتین یان یەکێتین یان ئیسلامین، بۆ نمونە "حەمە سەعید حەسەن تێی هەڵدە بەس پێی مەڵێ پارتی، ڕێبواری پاڵەوانەکەی سیوەیل بڵێ پارتیت قژی دەڕنێتەوە، بەڵام مەلامستەفا بەفەیلەسوف دەشوبهێنێت، دەڵێ بەدرێژایی ٣٠ساڵ دارجگەری دروستکردوە، ئەوە فەلسەفەیە تێڕامانە حکمەتە.
حەمەی حاجی مەحمود کە ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک بە سێ بەرگی گەورە نوسیوێتی و باسی دەیان شەڕ دەکات لەئاستی مەسعودا هێندە بچوک دەبێتەوە دەڵێی شتێکی خراپی کردوە مەسعود دەزانێت.پاشان دەڵێ قاسمی سڵێمانی شەهید پێێ ووتین لە کەرکوک ڕیفراندۆم مەکەن تا شاخی حەمرینتان بۆ چۆڵدەکەین، چ قەشمەرخانەیەکە ؟ شاخی حەمرین نزیکی دیالەیە، کەچی بەچەقەنەیەک ٥٤ % خاکی هەرێمیان بەچەقەنەیەک دۆڕان بەقاسم سلێمانی وحەشدی شەعبی.
کاتێک لە وێنەی پرسە و قونسوڵی ئێرانی دەڕوانی و سەیری ئەم سیاسیە سەربۆیاخکراوانەدەکەی چۆن دۆش داماون هەست دەکەیت میت و ئیتڵاعات هەموو نهێنێکانی ئەم ترسنۆک و خاکفرۆشانەیان لەلایە، ئاخر بیرتانە کە ئەردۆغان دایکی مرد کۆسرەت ڕەسوڵ پرسەنامەی بۆ نارد، کە دایکی قاسمی سلێمانی مرد کوری سەرۆک جاش جەنگیز برای تاڵەبانی چۆن لە کرمان بوو ؟ ئەمە ڕووداوێکی ئاسان نەبوو قاسم و کوشتنەکەی زۆر شتی پێووتین، بەڵام ئێمە گەلێکی خەوتووین جارێ لەخەوی قوڵداین کەی بەئاگا دێینەوە، ئەوە دیار نییە ؟ بەڵام ئەوەیە نەنوسەرەکانمان دەچنە ناو پەڕەی درەوشاوەی مێژوو نە سیاسیە خوێڕییەکانمان دەبنە جێگەی شانازی.هەمیشە حەسەن نەسروڵایەک دێت و هەموو ئەو هەوایەی نووسەرەکان دەیکەنە بە خۆیاندا بەقسەیەک بە رشتەیەک فش دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە