یادێک لە شادڕەوان مەلا شێخ عێززەدین حوسێنی

Monday, 20/01/2020, 0:14

4934 بینراوە


دیرۆک جار جار لافاوە کە هات هەر چی لە سەر ڕیی بێ ڕایدەماڵێ. جار جار باوباهۆزە کە هەڵیکرد رەحم بە کەس ناکا. جارناجاریش مێژوو هەلت بۆ دەڕەخسێنێ تا شان بە شانی خۆی بەرەو ئاڵوگۆڕەکانت بەرێ. مێژوو پێمان دەڵێ خۆر لە رۆژهەڵاتەوە سەروەدەر دەنێ ولە رۆژئاواش بەرەوشەوەزەنگ هەنگاودەنێ. مێژوو وانەی ژیانە وهەوێنی رۆژێکی نوێیە بۆمرۆڤەکان. رێگوزەریی مێژوو نیشانی داوە هیچکات تاریکیی شەوتا سەر نییە وهیچکاتیش تیشکی خۆر پانتایی زەوی ناتەنێ. مێژوویانی هاتنی شەووهیوای رووناکیی بۆ داهاتوویەکی پڕ لە سەربڵندیی. مێژوو زۆر جار شان بە شانی خۆی دەتبا وتاقیت دەکاتەوە تا بزانێ مرۆڤیی ئەو گؤڕەپانەی کە قۆلت بۆ هەڵمالیوە؟
پێمان خۆشبێ یان ناخۆش ئەوە ٤٠ ساڵە ئاخووندەکانی تاران جڵەوی دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە وحیساب بۆ کەس ناکەن. وادیارە لە کوردو ئۆپۆزیسیونی کورد زیرەکترن کە توانیوانە لە وڵاتێک ئەسپی خۆیان تاو بدەن کە خاوەنیی جوغڕافیایەکی فڕي زمانی وفرەکولتوری وفەرە ئایینین بە ناوی ئێڕان.

ئەوهەڵانەی کە رەوانشادعێزەددین کردی:
مامۆستای کۆچ کردو ئەزموونێکی باشی سیاسیی بە چاوی خۆی دیتبوو،ئەزموونی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ. ک / کە بۆ خۆی تێیدا وەک ئەندام چالاکیی بەڕیوەبردووە. ئەزموونی راگەیاندنی کۆماری مهاباد وسیستمی کابینەی ئەو کۆمارەودەیان هەورازنشێوی سیاسیی ئەو سەردەم دەبواببانە هەوێنی دەستکەوتێکی پڕ لە شارەزایی بۆ نەمریان. دوای رووخانی کۆماریش توانی سەردەمی دەسەڵاتی پادشاییش لە ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان تاقی بکاتەوە. بە تایبەت کاتیك لە شاری مهاباد پێش نوێژی یەکێک لەمزگەوتەکانی شار بووە زۆر بە وردی لە ژێڕ چاوەدێریی /ساواکی / شای ئێڕاندا توانیویە خۆشەویستی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. هەر چەند بەرپرسانی ساواک لە مهاباد زۆریان حەول دەداوا نیشان بدەن کە بۆ لای خۆیان ڕابکێشاوە تا لە بەر چاوی خەڵكی شار چووکی بکەنەوە،بەڵام سەرکەوتوونەبون.
هەڵە سیاسیەکانی نەمر مامۆستا ئەو کات دەستی پێکرد کە شۆڕشی گەلانی ئێڕان دەستیان پێکرد. کاتێك حیزب و میزب و سەرکردەو بنکردەی رێکخراوەکان بەرەو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خلۆربوونەوە خەڵكی ئاسایی شارەزاییەکی ئەوتۆی لە حیزبەکان نەبوو،مامۆستا بە تەنیا بەرادەی هەموویان لە ناو خەڵكدا لایەنگروسەمپاتی هەبوو. حیزبی دێمۆکڕات ، بە تایبەت کۆمەڵەی ئەوکات زۆر بە باشی هەستیان کەسایەتیی مامۆستا کردبوو،بۆیە هەر کامیان بە جۆرێک دەیانخواست مامۆستا بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.
بەرێزقەرەیەلان یەکێک لە بیرەوەریەکانی ئاوا دەگێرێتەوەودەڵێ: کاتێک ڕوومان دەچیاکانی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشەی گەلەکەمان،تووشی ئاستەنگییەکی زۆر بووینەوە،لە خاڵی ژێر سفڕدادەستمان پێکرد،بە رۆژان وشەوانێکی دووروودرێژ کەسمان نەدەدیت جگە لە خۆمان کە باسوخواستێکی ناوخۆی کوردستانی لێوەرگرین!جار جار ئەگەر شووانێکمان دیتبایە دەتگووت دونیامان دیوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت بیدوێنین!مەبەستی من لە گێڕانەوەی ئەو کورتە بیرەوەریە چی بوو؟

سەفەریی دوایی مامۆستا بۆ تاران:
مامۆستا حەولی دەداکێشەی کورد لە ڕێگای سیاسی چارەسەربکرێ چەند جارێک چوو بۆتاران تا خومەینی ببێنێ. هەڵەی مەزنی مامۆستا دەوەدا بووکە هەستیی نەدەکرد ناو ماڵی وحیزبەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆک وپۆشتە نییە،خومەینی ئەوەی چاک دەزانی بۆیە ملی بۆ داخوازیەکانی مامۆستا سڵ نەکرد وپێی گووت: لە ئیسلامدا هەموومان پێکەوە براین وبەرابەیین،بەو واتایە رادەگەیاند کە باسی خودموختاری مەکەن.
مامۆستا مسڵمانێکی کورد و سوننە ئایین وبوو،خومەینی مسڵمانێکی شیعە ئایین بوو،مامۆستا ئایینی شیعەی باش ناس نەکرد بەڵام خومەینی توانی لە رێگای خۆیەوە لایەنگریی مەلاکان وتاقمێکی بەرچاو لە خەڵکی سوننە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لای خۆی رابکێشێ!
لەلایەکی دیکەوە هێدی هێدی هەست بەوە ددەکرا کە کۆمەڵەو / کۆمەڵەکان / حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان / دێمۆکڕاتەکان / شیرو تیریان لە یەکتر دەسوویەکتریان بەوە تاوانبار دەکردبە نەهێنی دانوساندن دەگەڵ تاران دەکرێ،ئەوکات کۆمەڵە ئاوری لێدەباری ودەیگووت: مەرگ ونەمان بۆ سازشکار. دەسەڵاتی تارانیش بۆی دەرکەوت کە لەو دووبەرەکیە دەبێ کەڵک وەرگرێ،هەرئاواش دەرچووبۆیە شەڕێکی خوێناوی لە نێووان کۆمەڵەو حیزبی دێمۆکڕات روویدابەداخەوە.
وادیار بوو سەفەری دوای مامۆستا بۆ لای خومەینی هیچ دەستکەوتێكی ئەوتۆی نەبووە ،من وەبیر سەفەریی دوایی نەمر قازی محەممەد کەوتمەوە بۆ لای باقرئۆف کە جگە لە بێ بەختیی هیچ بەرهەمێکی لێ شین نەبوو!
مامۆستا لە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان گەرایەوە بۆ شاری مهاباد،لە هەر شارێک پێشوازیی تایبەتیی لێدەکرا،بەڵام خەڵك هەستیان بە چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد کردبوو،کۆمەڵەش خەڵكی ساویلکەی هاندەدا کە خۆیان بۆ شەڕئامادە بکەن،حیزبی دێمۆکڕاتیش وای دەزانی دەتوانێ بە تەنیا وتووێژ دەگەڵ تاران بباتە پێش،هیچکامیان لەو بوارەدا سەرنەکەوتن ورۆژهەڵاتی
کوردستان تووشی شەڕێکی خۆدرێن وخوێناوی بووکە دوای ٤٠ ساڵ ئاسەوارەکەی هەر ون نەبووە.
هەڵەیەکی دیکەی مامۆستا ئەوە بووکەنەیدەزانی لە هیچ کوێ دونیادامائۆییزم وکومۆنیزمی هاوردە ناتوانن دەگەڵ ئیسلام وکەسی مسڵمان لە وڵاتێکی وەک ئێڕانی دوای شای ئێڕان بەرەیەکی یەکگرتووپێک بێنن. حیزبەکان پێكەوە نەدەحاوانەوە چۆن دەبێ مامۆستا بەورادەیە خۆی لە کۆمەڵە نزیک کاتەوە کە پێی بگووترێ، مەلای سوور!من ناڵێم نەدەکراخاڵی هاوبەشیان هەبێ لە سەر هیندێک مژاری نەتەوەیی ودیرۆکیی،بەڵام ئاستی نزیکایەتی مامۆستا دەگەڵ جەریانی چەپی سووننەتی سنوری دەرباز کردبوو،بۆیە مەلاکانی تاران هیچ باوەڕێکیان بە مامۆستا نەمابوو. کاتێكشارگووندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داگیرکرانەوە حیزب ومیزب وسەرکردە پەراوازەی دەرەوەی شارەکان کرانەوە لە وتووێژێکی کورتدا دەگەڵ مامۆستا کرابوو،لێیان پرسی تۆ حازری چەک لە سەددام حوسێن وەربگری؟
لە جواب دا گووتی: سەهلە سەددام، حازرم چەک لە شەیتانیش وەربگرم!
هەر رێكخراوەیەک لە کوردستان ئەگەر بیهەوێ داوای مافی کورد بکالە چوارچێوەی ئەو وڵاتەی کە کوردتێیدا دەژی دەبێ سەرەتا بیر لەوە بکاتەوە ئەگەر دەسەڵات دەگەڵی نەسازادەبێ ڕوولە کوێ بکا؟بێ گومان ئەوپرسیارە بێ جواب نییە. ئە شوێنەی کە دەبێ ئامادەسازیی بۆ بکرێ چیاکانی کوردستانە،ئەوەی کە پاڕتی کرێکارانی کوردستان کردویە. چارەسەریی دۆزی کورد هاسان نییە. نە کۆمەڵەی ئەوکات وئێستێ ونە دێمۆکڕاتی ئەوکات وئێستێ / کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان / هیچکات ئەو توانایەیان نەبووە کە چیاکان وپشتیوانیی خەڵك مسۆگەر بکەن. بۆیە دوای ئەو هەمووە ساڵانە لە کەمپەکاندا لە باشووری کوردستان وەک فوسیلیان لێ هاتووە چاویان لە دەستیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە!
مامۆستا شێخ عێزەددین پێگەیەکی باشی کۆمەڵایەتی هەبوو،دەیتوانی رێگوزەریی تێکۆشانی خۆی بە هێزتر بکا،بەڵام لە ژێڕ کاریگەریی کۆمەڵەوپاشان حیزبی دێمۆکڕات نەیتوانی خۆی لەوچوارچێوەیە رزگاربکاکە تووشیانکردبوو!رەوانی شاد بێ ویادی هەردەم پیرۆز بێ،مرۆڤێکی دڵپاک بوودەیخواست وەدووی چارەسەریی کێشەی کورد بکەوێ بەلام ئەجەل مۆڵەتی نەدا.

گێڕانەوەی ییرەوەریەک:
کاتی خۆی لە شاری مهاباد مامۆستا ناوەندێکی کاریی هەبوو بەناوی دەفتەریی مامۆستا،کە رۆژانە دەهات لەوێ خەریکی کارو باری سیاسی وکۆمەڵایەتیی دەبوو وخەڵک وتەنانەت حیزبەکانیش سەریان دەداوڕاوێژیان بە یەکتر دەکرد. رۆژێكیان یەکێک لە بەرپرسانی باڵای کۆمەڵە دەچێتە دەفتەری مامۆستا دەبینێ ئەوە کاتژمێر نزیکەی ١٠ی بەیانییە ومامۆستان نەهاتۆتە شووێنی کارەکەی!
دەپرسێ،ئەرێ ئەوڕۆمامۆستا بۆ نەهاتۆتە شوێنی کارەکەی؟ لە کوێیە؟ئەوانیش دەڵێن: ئێمەش خەبەرمان نییە بۆ ناهاتۆتە شوێنی کارەکەی. ئەو بەرپرسە یەکڕاست دەچێتە ماڵی مامۆستا تا هۆی نەهاتنی بۆ شوێنی کارەکەی لێ بپرسێ؟ کاتێک دەچێتە لای مامۆستا پێی دەڵێ: مامۆستا بۆ ناهاتوویە دەفتەرەکەت؟بۆ لە ماڵەوەی؟چی قەوماوە؟
مامۆستا لە جوابیدا دەڵێ: وەڵڵا کاک. . . قاسملوو قەولی پێداوم بمنێرێتە حەج!!

سندوقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە