پەرەسەندنی مرۆڤ ھێشتا بەردەوامە-ئەگونجێت خێراتریشبێت لە پێشتر

Friday, 03/04/2020, 21:22

5851 بینراوە


‎توانا پزیشکیە مۆدێرنەکان توانایان ھەیە کە ئێمە بە زیندووی بھێڵێنەوە ئەمەش وای لێکردووین بە شێوەیەک بیربکەینەوە کە پەرەسەندنی مرۆڤەکان وەستاوە،

چاودێری تەندروستی باشتر لەوانەیە کلیلێکی بەرگرێ بێت لە دژی پەرەسەندن کە مرۆڤەکان بۆ ماوەیەکی زۆرتر بژیەنێت و تەمەنێکی درێژتریان پێبدات وەک لە پێشتر وایان لێبکات کە زیاتر تێپەڕبن بەسەر جینەکانیان، بەڵام ئەگەر تەماشایەکی ھەڵسەنگاندنێکی DNAی پەرەسەندن بکەین ئەتوانین ئەو پەرەسەندنە ببینین کە نەوەکو ھەر نەوەستاوە،بەڵکو لەوانەیە خێراتریش ڕووبدات وەک لە ھەر کاتێکیتر.
‎پەرەسەندن گۆڕانێکی لەسەرخۆیە لەناو ناوکە ترشی DNAی جۆرەکانە لە نەوە نوێکان دا،ئەتوانێت لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی سرووشتی natural selectionوە بێت،کاتێک تایبەمەندیەکانی زیندەوەرەکە ڕزگاریەکات لە ڕێگەی بازدانی جینی (genetic mutations)وە و یارمەتی ئەدات بۆ ئەوەی بژین و زۆربن، لە دواتریش دا ئەم بازدانەنەش زۆرێکیان لە نەوەی داھاتووی ئەو جۆرەدا ئەمێننەوە و یارمەتیان ئەیات بۆ زۆربوون لە ڕێژەیان دا بەرە بەرە ئەم بازدانەنە زیاتر باو ئەبن لە ناو ئەو جۆرە دا.
‎لە دوای تەماشاکردنی کۆمەڵێک توێژینەوەی جیھانی لەسەر DNAی مرۆڤ،ئەتوانین ئەو بەڵگانە ببینین کە ھەڵبژاردنی سرووشتی بەم دواییە گۆڕانی کردووە و بەردەوامیشە لەو گۆڕانە،سەرەڕای چاودێری تەندروستی ھاوچەرخ کە بە ھۆیەوە ڕزگارئەبین لە زۆرێک لە ھۆیەکانی مردن، لەو وڵاتانەشی کە چاودێری تەندروستی باش نییە دانیشتوانەکەی بەردەوام لە زۆربوون دان، ڕزگاربووانی نەخۆشیە درمەکان لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی سرووشتیەوە ئەو بەرگریەیان ئەگوازنەوە بۆ نەوەکانیان، بەڵگەی ترشی ناوەکیمان DNA ئەوەمان پیشان ئەیات کە بەرگریمان پەیا کردووە بۆ نەخۆشی کوژەرەکانی وەکو lassa Fever و مەلاریا، ھەڵبژاردنی سرووشتی ھێشتا وڵامی نەخۆشی وەکو مەلاریا ئەیاتەوە لەو ناوچانەی کە ھەتا ئێستاش تیایا بەربڵاوە.
‎مرۆڤ ئەگونجێت لەگەڵ دەوروبەرەکەی دا،بازدانی جینی ڕێگا بە مرۆڤ ئەیات تاوەکو بژی لە بەرزترین و بڵندترین شوێن و ژمارەیان زۆربێت وەکو تبت و ئەسیوبیا و شاخەکانی ئاندێس،بڵاوبونەوەی بازدانی جینی(genetic mutation) لە تبت لەوانەیە خێراترینی ئەو گۆڕانکاری و گەشەسەندنە بێت کە لە مرۆڤەکان دا ڕوەی داوە، ڕووداوەکانی ٣٠٠٠ساڵی ڕابردوو کە ڕوویانداوە،ئەم گۆڕانە خێرایە لە جینەکان دا کە بازدانی تیای دا ڕوویداوە لەو ناوچانە دا دا وای کردووە کە ڕێژەی ئۆسکجین لە خوێن یان دا زیاد بێت لەو شوێنانە دا و لە ژیان دا بمێننەوە لە بەرزایەکان دا، وە زیاتر نەوە بخەنەوە و نەوەکانیان لە ژیان دا بمێننەوە.

‎ڕژێمە خۆراکیەکان ھۆکارێکی تری گونجانی مرۆڤەکانە، نیشانەکانی ناوکە ترشی DNA ئەو گونجانە پیشان ئەدەن کە پێشکەوتنی نوێیان لە شیردەری جەمسەرەکان دا دەرخستووە کە ئەنزیمێک دەر ئەکات کە ئەویش رێگا بە ئەنزیمی lactase ئەیات کە شەکری ناو شیر تێکبشکێنێت - لەبەر ئەم ھۆکارەشە کە ھەندێک لە کۆمەڵەکان ئەتوانن شیر ھەزم بکەن لە دوای خواردن، زیاتر لە ٪‏٨٠ی ئەوروپیەکانی باکوری ڕۆژئاوا ئەتوانن. بەڵام لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا کە خواردنی شیر خواردن کەمتر بەربڵاوە خۆیان پێویستی بەوەیە کە چەن جارێک ھەزمی بکات و کاتێکی زیاتری پێ ئەچێت،وەکو نمونەی خۆگونجاندن لە بەرزایەکان دا ،ھەڵبژاردنی شیر ھەرسکردن زیاتر لە جارێک لە مرۆڤ دا گەشەی کردووە و لەوانەیە بەھێزترین جۆری ھەڵبژاردن بێت کە بەم دوایانە ڕوویدابێت.
‎وا دیارە ئێمە تەنانەت لەگەڵ ڕژێمە خۆراکیە ناتەندروستەکانیش گونجاوین، یەکێک لە توێژینەوە جینیە خێزانیەکان لە سەدەی ٢٠ لە ئەمریکا،تێبینی ھەڵبژاردنێکی بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ئاستی کۆڵیستڕۆڵ کرد.کە بۆی ھەیە ھەردووکیان کوژەر بن.
‎بەپێی تیۆری پەرەسەندنی بێلایەن، گۆڕینی جیناتەکان لە ھەموو ئەو جیناتانەی کە ماون بە ناڕێکی دەبێتە ھۆی گۆڕانی ژمارەی دانیتشتوان بە ھەل. ئەگەر ھەڵبژاردنی سروشتی لاوازبکرێت
‎بەڵام ھەڵبژاردنی سرووشتی ناتوانێت ئەوە شیبکاتەوە کە بۆچی ھەنێک لە جینەکان بە شێوەیەکی خێراتر پەرەئەسێنن بە بەراورد بە جینەکانی تر،ئێمە ئەتوانین خێرای جینی پەرەسەندوو بپێوین بە بەراوردکردنی بە جۆرەکانی تر،وە ڕێگامان پێ ئەیات کە دەستنیشانی ئەو جینە خێرا پەرەسەندووانە بکەین کە لە مرۆڤدایە،یەکێک لەو جینانەی کە بە خێرایی پەرەئەسێنێت ناوچەی تاودانی مرۆڤە HAR1،کە پێویستمانە لە ماوەی گەشەسەندن دا،بەشێک ھەیە لە ناوەندی ترشی ناوەکی DNAمان کە ٪‏٩٨ ھاوتایە لەگەڵ شاپمانزی. بەڵام HAR1 . زۆر خێراتر پەرەئەسێنێت کە تەنھا ٪‏٨٥ی ھاوتایە.
لەسەر ئەم بنەمایەش زاناکان ئەتوانن کە ئەم گۆڕانانە و چەندێتی خێرایی گۆڕانەکانیش ببینن،لەگەڵ ئەوەش دا ھێشتا بە تەواوی لە وە تێناگەین کە بۆچی ھەندێک جین بە خێرایی پەرەئەسێننن و ھەندێک جینیش بەو خێرایە پەرەناسێنن،لە ئەنجام دا ڕەنگە ئەمە ئەنجامی ھەڵبژاردنی سرووشتی بێت بەتایبەت،بەڵام مەرجیش نییە ھەموو کات ئەمە ڕاست بێت.
زۆرترین سەرنجی ئەم کردارە بریتیە لە گۆڕینی جینە لایەنگرەکانە، لە کاتی گواستنەوەی DNA بۆ سپێرم و ھێلکەدان و ئەم کردارەش گەردەکانی DNA تێک ئەشکێنێت و پاشان بە یەکیانەوە ئەبەستێتەوە و چاکیان ئەکاتەوە،ھەرچۆنێک بێت چاککردنەوەی گەردەکان بە شێوەی لایەنگرانە ئەبێت.

گەردەکانی DNA لە چوار یاسای کیمایی جیاواز دروست بووە کە بریتین لە C,G,A,T،کرداری چاککردنەوەکە زیاتر لە C و G دایە وەک لە A و T ڕوونیش نییە کە ئایا بۆچی زیاتر لەم دووانەدا کردارەکە ئەکرێت،بەڵام ئەوەی کە ئەزانرێت زیاتر چاککردنەوەکە لە C و Gدایە.
ھۆکاری زیادبوونی C و G لە ناوچەکانی چاکردنەوەی DNA بە خێراییەکی جیاوازتر لەوانی دیکە پەرەئەسێنن،ئەم کردارە بە ھەڵەیەکی ئاساییە لە ھەڵبژاردنی سرووشتی،لەبەر ئەوەی ھۆکارەکەی گۆڕانێکی خێرایە لە DNAی دا لە شوێنە قورسە سنووردارەکان،وە کاریگەری ئەکاتە سەر پێنج جینی تر کە ھەمانە بۆ ئەوەی بە خێرایی پەرەبسێنن،ھەروەک HAR1 کە کاریگەر ئەبێت بەم کردارە،ئەگەر ئەم گۆڕانەکانی (GوC) HAR1بگرێتەوە، ئەوا کاریگەر ئەبێت بەم کردارە،ئەگەریش گۆڕانەکانی C و G زیانبەخش بوون ھەڵبژاردنی سرووشتی جارێکیتر دژی ئەبێت، ئەگونجێت ئەم کردارەش گەورەبێت بە قەبارەیەکی فراوانتر و یارمەتی خێراتربوونی پەرەسەندن بدات لە ترشی ناوکیمان دا.
بازدان بە بەردەوامی لەناو خودی مرۆڤ دا ئەگۆڕێت،سەرچاوەی سەرەکی بازدانی جینیش ناوکە ترشی DNAی مرۆڤە کە خانەکانی دابەش ئەبێت ئەمەش خانەکانی سپێرم دروست ئەکات،نێرینە بە تەمەنەکان ھەتا تەمەنیان زیاتر بێت ڕێژەی بازدان لە ناو سپێرمیان زیاتر ئەبێت وە گۆڕانیش لە جینەکانی دا زیاتر ئەگەری ئەبێت، بۆ نمونە ئەگەر پیاوێک درەنگ مناڵی ببێت ئەوا بازدانەکان ئەگۆڕێن لەگەڵی دا ، ئەم دیاریکردنەش بریتیە لە تێکڕای ھەڵبژاردنی پەرەسەندن.
وا دەر ئەکەوێت پەرەسەندن تەنھا لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی سرووشتیەوە ڕوو نایات،وە ئەم پڕۆسەیەش ھەرگیز نەوەستێتلابردنی پەستانی ھەڵبژاردنی سرووشتی وای لێ ئەکات کە ڕێگای تر بکاتەوە بۆ بەرەوپێش چوونی- قورسیشە کە پێشبینی بکەین مرۆڤ کە داھاتووا چۆن ئەبێت لەگەڵ ئەوەش دا ئەگونجێت کە چاودێری تەندروستی ھاوچەرخ،کێشەی تر دروست بکات بۆ نەوەکانی داھاتوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە