کونە کرمیەکانی گەردوون چیین؟

Wednesday, 15/04/2020, 15:00

5847 بینراوە


سەرباری پەرۆشیمان بۆ داھاتووی مرۆڤ لەم گەردوونەدا،بەڵام کێشەیەکی ئاشکرامان ھەیە،ئێمە وەکو جانتایەکی گۆشت واین کە زۆرینەی جەستەمان لە ئاو پێکھاتووە،لە ڕاستیش دا ئەستێرەکانی تریش لە ئێمەوە زۆرر دوورن،تەنانەت لەگەڵ ئەو ھەموو گەشبینیەیی کە لە گەشتی ئاسمانی دا بونیان ھەیە،ھەرگیز ناتوانین بگەین بە ئەستێرەیەکی تر لە ماوەی ژیانی مرۆڤێک دا.
ڕاستی ئەوەمان پێ ئەڵێت کە تەنانەت نزیکترین ئەستێرەش لێمانەوە زۆر دوورە،پێویستیشمان بە وزەیەکی گەورە ئەبێت لە وزە یاخود کاتێکی دورودرێژ بۆ سەفەرەکەمان،واقیع ئەڵێت کە ئەبێ کەشتیەکی ئاسمانی گەورەمان ھەبێت کە بڕوات بۆ ئەستێرەکانی تر لە ماوەی سەد یاخود ھەزار ساڵ،لەو نێوانەش دا،لەو کاتەش دا نەوە لە دوای نەوە ئەمرن و لەدایک ئەبن تەنھا بۆ گەیشتن بە ئەستێرەیەک.
لەلایەکەی ترەوە خەیاڵی زانستی لە ڕێگەی میتۆدی سەرنجڕاکێشەوە ئەمانخەڵەتێنێت،وەکو ئەوەی کە لەسەر ڕێگەکەمان دا چەندین ئەستێرە ببینین کە ئەجوڵێن،لە ماوەی گەشتەکەمان دا بۆ Alpha Centauri ھەروەکو ڕێکردنێکی کەشتیەکی ئاوی.
ئەزانیت چی لەوە ئاسانترە؟ کونە کرمیەکان wormhole دەروازەیەکی ئەفسوناوی کە دوو خاڵ یاخود دوو پۆینت ئەبەستێتەوە بەیەکەوە لە بۆشایی کات دا،تەنھا ئەبێت کە ئامانجەکەت دیاری بکەیت،چاوەڕوان بیت تاوەکو دەرگای ئەستێرەکەت بۆ ئەکرێتەوە و جێگیر ئەبێت پاشان بڕۆۆ...بڕۆ! بۆ ئامانجەکەت لە نیوەی گەلەئەستێرەکەت.
بەڵێ،بەڕاستی لەوانەیە شتێکی زۆر جوان بێت،ئەشگونجێت کە یەکێک بە ڕاستی ھەوڵی بەدەستھێنان و گەیشتن بدات بەم کونە کرمیانە،لەوانەیە لە داھاتوودا ببنە ھۆکارێکی گواستنەوەی خێرای نێوان ئەستێرەکان، کرمیەکان کرمیەکان بە تەواوی چیین؟ کەی ئەتوانین دانەیەکمان دەستکەوێت؟


کونە کرمیەکان - کە ناسراویشن بە بە پردی ئەنیشتاین-ڕۆزێن، ڕێگایەکی تیۆریە کە تیایدا بۆشایی و کات ئەنوشتێنەوە بۆ ئەوەی بتوانن دوو پۆینت لە بۆشایی دا بەیەکەوە ببەستنەوە،پاشان لە خاڵێکەوە گەشت بکەیت بۆ خاڵەکەی تریان.
ئەمە بە ڕوونی لە فیلمی Interstellar دا باسکراوە کاتێک دوو خاڵ ئەکێشێت بۆ ئەوەی بگات بە خاڵەکەی تریان کورت ترین ڕێگا ئەوەیە کە لەسەر ھێڵە ڕاستەکە بڕۆیت،بەڵام وەرەقەکە ئەنوشتێنێتەوە و قەڵەمەکە ئەکا بە ناوەڕاستیانا کە لێرەدا ئەمە بە مانای نوشتانەوەی شوێن و کات دێت،بەڵام ئەمە فیزیای ڕاستیە؟
ھەروەکو ئەنیشتانین پێمان ئەڵێ، ھێزی کێشکردن تەنھا ماددە ڕاناکێشێت ھاوشێوە موگناتیس،لە ڕاستیدا،کات-شوێنیش ئەچەمێنێتەوە،بۆ نمونە مانگ وا دەرەکەوێت کە دوای خەتێکی ڕێک کەوتبێت،بەڵام لە ڕاستیدا دوای خەتێکی خوار و خێچ کەوتووە کە بەھۆی ھێزی کێشکردنی زەویەوە دروستبووە.
بەمشێوەیە و بەگوێرەی لێکدانەوەکانی ئانیشتاین و ناثان ڕۆزێن،ئەتوانیت لەگەڵ کات-شوێن دا تێک بئاڵێیت لەژێر پەستان دا ھەردوو خاڵە ھاوبەشەکە لە ھەمان شوێنی فیزیکی،ئەگەر توانیت کە کونە کرمیەکە بە جێگیری بھێڵیتەوە،تۆ ئەتوانیت بە وریاییەوە دوو کات-شوێن ی جیاواز جیابکەیتەوە کە ھێشتا لە ھەمان شوێنن،لە ھەر مەودایەک دا کە تۆ ئەتەوێت.
بەرەوخوارەوەی ھێزی ڕاکێشان ھەڵەگەڕێتەوە لەلایەکی کونە کرمیەکە،پاشان بە خێرایی لەلایەکەی ترەوە دەرەکەوێت،کونە کرمیەکان لە ڕووی تیۆریە ئەگونجێت بۆ دروستکردن،بەڵام لە ڕووی کرداریەوە بەو تێگەیشتن و ئیمکانیاتەی ئێستامان قورسە و ناتوانرێ بکرێ.
یەکەم کێشە کە ڕوبەڕومان ئەبێتەوە ئەوەیە کە کونە کرمیەکان ناژمێردرێن لە بیردۆزی ڕێژەیی گشتی ئانیشتاین،ئەمە با لە ھۆشمان دا بمێنێتەوە:فیزیا پێشبینی پێشبینی ئەم شتانە ئەکات،کە وەکو ھۆکارێکی گواستنەوە بەکاری بھێنن،ئەمە لێدانێکی مەترسیدارە لە دژیان.
دووەم کێشە ئەوەیە کە ئەگەر کونە کرمیەکەش دروستکرا،ئەوا بە تەواوی جێگیر نین،دائەڕمێت پاش دروستکردنی،ئەگەر ھەوڵ بەیت بڕۆیت بۆ کۆتاییەکەی،لەوانەیە لەوکاتەدا بڕۆیت بۆ کونێکی ڕەش.
سێیەم،ھەتا ئەگەر تێبپەڕیت و بتوانین بە جێگیری بیھێڵینەوە،لەو کاتەی کە ھەوڵی تێپەڕبوونی ھەر ماددەیەک ئەدەیت-تەنانەت فۆتۆنەکانی ڕووناکیش -لەوانەیە وایان لێبکات کە بڕوخێت.
ھێشتا تروسکاییەک ھیوا ھەیە،سەرەڕای ئەوانە،لەبەر ئەوەی فیزیاییەکان ھەتا ئێستا نەگەیشتوون بەوەی چۆن ھێزی کێشکردن و کوانتۆم میکانیک یەک ئەگرن.
ئەمە مانای ئەوەیە کە ڕەنگە گەردوون خودی خۆی ھەنێک شت لەبارەی کونە کرمیەکانەوە بزانێت کە ئێمە ھێشتا نایزانین،ئەگونجێت کە بە سرووشتی دروستببن ھەروەکو بەشێک لە تەقینەوە مەزنەکە-big bang،کاتێک کە کات-شوێن تێک ئەھاڵێن لە خاڵی تەرایی دا.
زانا ئەستێرەناسەکان ژمارەیەک ڕیسێرچ و بەدواداچوونی پێشنیازکراویان ھەیە بۆ کونە کرمیەکان لەناو بۆشایی دا،لە ڕێگەی سەرنج دانی ئەوەی کە چۆن ھێزی کێشکردن ڕووناکی ئەشێوێنێت لە پشتیانەوە،ھەتاوەکو ئێستاشی لەسەر بێت ڕوون نییە.
یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە کونە کرمیەکان بە شێوەیەکی سرووشتی دەربکەون وەکو ئەو تەنۆچکەی ئەلیکترۆنی کە ئێمە ئەیزانین،جگە لەمانە ئەگونجێت بچوک بێت،قەبارەیەک بێت کە درکی پێنەکەین،وەکو پێوانەکانی پلانک Planck scale،لەوانەیە کە پێویستیت بە کەشتیەکی ئاسمانی بچوکتربێت.
یەکێک لەو ھەموو شتە دڵگیرانەی کونە کرمیەکان ڕێگەدانە بە گەشتکردن بەناو کات دا.

ئەوە چۆن کارەکات،یەکەم شت دروستکردنی کونێکی کرمیە لە تاقیگەدا،یەکەم شت سەرێکی کونە کرمیەکە ئەگرین،ئەوەی تریشیان ئەخەینە کەشتیەکی ئاسمانیەوە کە ئەو کەشتیە بە خێرایەکی گەورە واتە بە خێرایی ڕووناکی دوور ئەکەوێتەوە،ھەتاوەکو کات کشانەکە کاریگەری ئەبێت.
بە نسبەت ئەو کەسانەی کە لە کەشتییەکەدان تەنھا چەن ساڵێکە،بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر زەوی دان سەد تاوەکو ھەزار ساڵ ئەبێت،وایدانێ کە ئەتوانیت کونە کرمیەکە بە جێگیری بھێڵیتەوە،کراوەیە و ئەتوانیت تێبپەڕیت،پاشان سەفەر ئەکەین بەناوی دا لەوانەیە زۆر سەرنجڕاکێش بێت.
ئەگەر بەردەوام بوویت بەیەک ئاڕاستە،ئەوا تەنھا تێپەڕبوون نییە بەناو مەودایەکی کونێکی کرمی دا،بەڵکو گواستنەوەشە بەناو کات دا ئەمە ئەوەیە کە لەناو کونێکی کرمی دا ئەزموونی ئەکەیت،بڕۆ بە یەک ئاڕاستەدا بەرەو پێشەوە لە کاتی گونجاو،پاشان بڕۆرە سەر ڕێگەیەکی تر و بگەڕێرەوە بۆ دواوە لە کاتی گونجاو دا.
ھەنێک فیزیایی وەکو لیۆناردۆ سوسکیند وا بیرەکەنەوە کە ئەمە سەرناگرێت،چونکە دو بنەمای سەرەکی فیزیا رەت ئەکاتەوە ئەوانیش:پارێزگاری لە وزەی ناوەکی و پڕونسیبپی دڵنیایی کات-وزە.
لە بەدبەختی دا، لە ڕاستیدا وا دەرئەکەوێت کە کونە کرمیەکان بۆ داھاتووش لە چوارچێوەی زانستی خەیاڵی دا بمێننەوە،لەوانەشە بۆ ھەمیشە.ھەتا ئەگەر بتوانین کونێکی کرمی دروستبکەین،ناتوانین بە جێگیری و ببە کراوەیی بیھێڵینەوە،وە ئەبێت ئەوە ئەوە بزانین کە چۆن ڕێگە بە ماددە بەین تێبپەڕێت بەبێ ئەوەی دابڕمێت،ئەگەر توانیمان ئەوە بزانین،ئەوا بە تەواوی گەشتکردنمان بەرەو بۆشایی ئاسمان ئاسان ئەبێت.
سەرچاوە
https://www.google.com/amp/s/phys.org/news/2015-12-wormholes.amp

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە