ئەو کۆمێنتانەی کە لە فەیسبوکدا وەڵامیان دەدەینەوە (1)

Friday, 17/04/2020, 15:02

6574 بینراوە


ئەو کۆمێنتاانەی نێو تۆڕە کۆمەڵایتییەکان کە جێگای سەرنجن و پێویستە هەوڵوێستی لەسەر وەربگیرێت و وەڵام بدرێنەوە، ئێمە لێرەدا رووداو و بۆچوونەکان، لەگەڵ وەلامی خۆمان بڵاویان دەکەینەوە، کە هەندێک لە خوێنەران دەینووسن، لێرە بدواوە وەکو بەشێکی سەربەخۆ کۆمێنتەکان و وەڵامەکانی خۆمان بڵاودەکەینەوە، بەردەوامیش دەبین نوێژەنکردنەوەی ئەو کۆمێنت و ەڵامانە. (ئەمە پێشنیاری چەند بەڕیزێکە).
--------------------------------------------------

کۆمێنتی (2)

ئەو بابەتەی کە بە ناونیشانی (بنەماڵەی مەلامستەفا بە پلەی ئیمتیاز بێ ڕەوشتن) بڵاومان کردۆتەوە کەسێک بە ناوی دڵشاد جاف ئەو کۆمێنتەی خوارەوەی  نووسیوە
عەزیزم هیناتوبردت لە نووسینەکە دۆکیومیینتیکت پیشان نەدا لە سەر بەد رەوشتی هەرووتت و ووتیان بۆ نموونە پارتی بە قیادەی مەسعود و ئیدریس لە ئیران بوونە جاشی خومەینی و حزب الله ئەوە دوكيومينته یان 31ی ئاب یان جاشیتی یەکیتی بۆ ئیران وهینانی پاسدار بۆ کۆیە ولیدانی دیموکرات ئەمانەبەلگەیان ناوی

وەڵامی کوردستانپۆست

راست دەکەیت،،، بەڕیزت چاوەڕوانی بەڵگەیەت بۆ ئەوەی هەڵویست وەربگریت، چەک هەڵبگریت و شۆڕش و راپەڕینی بە دوادا بکەیت، دژی خیانەت و ناپاکی دەسەڵاتی کوردی رابوەستییت! چاوەڕێیت بەڵگەکان خرێنە بەردەستت، بەڵام ئەوەی لە رابردوودا روویان داوە بڕوات پێیان نییە، کە پارتیی ویەکێتی بە کوردیان کردووە، یان ئەوانەی وەکو مێژوو لە یادەوەرییەکاندا نووسراونەتەوە، جێگای بڕوا نیین و بە لای تۆوە نابنە بەڵگە.
تا ئیستا نازانیت کە ئەم سەرکردە و بەرپرسانە چەند داوێنپیس و فاسد و بەدڕەوشتن؟  نازانیت ئەمانە چ کەسایەتییەکی خیانەتکار و ناپاکن؟ 
بەڵگەی چیت دەوێت؟ بەڵگە بە لای تۆوە چی دەگەنێت و چ کارێکی لەسەر دەکەیت!؟ گریمان ئێە دڵی تۆ و بە خواستی تۆ بەڵگەشمان بۆت هێنا و خسمانە بەر دەستت، چییان لێدەکەیت!؟ ئچی دەقەومێنیت؟
بەڵی تۆ داوای بەڵگە و دۆکۆمێنتت دەکەیت، چونکە دوای ئەم هەموو ساڵە و ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی ئەم خائیننانە هێشتا ننازانیت بنەماڵەی بارزانی کێن و چۆنن، نازانیت چ کارەساتێکیان بەسەر ئەو میللەتەدا هێناوە؟!
 تۆ کاتێک ئەم بیانووە دەهێنێتەوە، ناشزانیت بەڵگە و دۆکۆمێنت چییە و بۆ گەلێکی ناوشیار کاریگەریی نییە، چونکە بە چاو بەڵگەکانیش بیبینن و بیخوێننەوە، بە عەقڵ و ویژدان لێکدانەوەی بۆ ناکەن، بە کردار هەڵویستی لەسەر وەرناگرن، چونکە عەقڵی تاکی کورد وەها شێوێنراوە، ئەمڕۆ راستیی و ناراستیی وەکو یەک وەردەگرێت و دەبینێت، سست و کەمتەرخەم و بێ دەسەڵاتە، ناشتانەوێت وەریبگرن! عەقڵی ئێوە توانای تۆمارکردنی راستییەکانی نییە، لە کاتێکدا ئەو هەموو رووداوانەی باس کراون، بەڵگەی مێژوویین، کەچی دەڵییت بەڵگەم دەوێت! ئایا رووداوەکان کە روودەدەن، قسەکان کە دەکرێن هەموویان بەڵگە نیین؟  هەرچەندە گێرانەوەی رووداوەکان، کردارەکان لە گەڵیاندا  بەڵگەن، ئەگەر بە ڤیدیۆ و دەنگیش تۆمار نەکرابێت..
تۆ دەتەوێت کەسە نزیکەکانی ناو پارتی و یەکێتیی کە پاسداری کاتی رابواردنەکانیان دەکەن، بچن بە دزییەوە دەنگ و ڤیدیۆیان بگرن و بیهێنن بۆ کاک دڵشاد جاف،، تا لە شوێنی خۆی بجوڵیت و هەڵویست وەربگرێت؟ ئەوسا تۆ لە شوێنی خۆت راست دەبیتەوە، شۆڕش بەسەریاندا دەکەی و قیامەت دەقەومێنێت!؟ یان بۆ دزییەکانیان دەتەوێت خەڵکی بچن پەیوەندیی بە بانک و تۆمارگەی خانو موڵک و ماڵەکانیانەوە بکەن، کۆپی ژمارەی حیسابی بانکەکانیان بهێنن، تا بۆت دەربکەوێت، ئەمانە دز و تاڵانچی نیشتیمان و نەوتن؟
ئەو بیانووە چییە، ئێوەی مەڕپیاو و کۆیلە دەیکەن؟ بۆ ئەوەی نووسینێک بێ ئەرزش بکەن و رەوا بە دەسەلات و خیانەتەکانیان بدەن ، بیانوو دەهێننەوە دوای بەڵگە دەکەن، تا ئیستا بەڵگەکان چ کارییەگەرییەکیان هەبووە لە سەر هەڵویست و ئاڵوگۆڕەکانی کۆمەڵگای کوردیی؟ بۆتە چ هاندەربێت دژی ئەم دەسەڵاتی دز و مافیایانە؟
جیاوازی تۆ و ئەو دەسەڵاتە چییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە تۆ جامانەکەت سوور نییە! دەسەڵاتێکی وات نییە تا وەکو ئەوان بکەویتە دزیی و فەسادی، عەقڵەکە هەر یەک عەقڵە، تەنیا ئەو کەلللەیەی تۆ بە لەشی دڵشاد بارزانییەوە نییە، بە لەشی کەسێکەوەیە، ناوی دڵشاد جافە!
------------------------------------------------

کۆمێنتی (1)

ئەو بابەتەی کە بە ناونیشانی (پێویسته‌ ڕێگری بكرێت له‌به‌رده‌م پارتی بۆ گەیاندنی سوپای تورکیا بە زینی وەرتێ) بڵاومان کردۆتەوە کەسێک بە ناوی (ئازاد جەباری) ئەو کۆمێنتەی خوارەوەی نووسیوە
یک پرسیار لە جەنابت دەکەم ئایە ئەوشوینه خاکی کوردستانی عیراقە یان ترکیا جەن ساڵە پەکەکە لەویە بو ئیوە ناڵین برون بو وڵاتی خوتان چی ئەکەن لەم وڵاتەی ئیمە، ئەگەر پەک لەوی نەبی تەیاری تورکیا بو لەو گوندانە رەمی ئەکات. پەرسیاری لە جەنابت ئەکەم بو پەک بوی هەبی لەوی جەندەها مەقاری هەبی پیشمرگەی خومان بوی نەبی لەوی بی. نازانم ئیویش جاشی کوین خو ماشااڵلە هەموی هەر جاشە

وەڵامی کوردستانپۆست

کاکی کۆیلە کاک (ئازاد ....)... سڵاو.....
خاکی کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا، یان ئێران و سوریا، هەمووی نیشتیمانی کوردە، داگیرکراوە و دابەشکراوە، تۆیەکی ناکورد، تۆیەک کە هەستی کوردبوونت وەکو بنەماڵەی بارزانی و جاش و خائینەکانە، هەر دەبێت وا بیر
 بکەیتەوە...

ساڵی 1980 کە توژەڵەی سەر بە کوردستانی ئێران، بارەگای یەکێتی لێ بوو، کوردەکانی رۆژهەڵات نەهاتن بڵێن ئێرە ئێرانە بڕۆنەوە بۆ عێراق!
بارزانییە خائینەکانی بنەماڵەی بارزانی لە خانە و شنۆ و لە کەرەج بوون، هیچ کەسێک ئەو پرسیارەی لێیان نەکرد، لە کاتێکدا بارزانییەکان و قیادە موقەتە لەوێ راوی کوردی رۆژهەڵاتیان دەکرد و جاشی ئێران بوون...(سەیری ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە).
بێ عەقڵێکی وەکو تۆ، کە ئاوا بیر دەکەیتەوە و لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا لەسەر هەمان خوانی داگیرکەران قسە دەکەیت و دەخۆیت، هەر ئەم عەقڵەی لێ دروست دەبێت بۆیە خیانەت لە کوردستاندا برەوی هەیە و تورکیاش ئەو کارەساتە بەسەر کورددا دەهێنێت.
ئەگەر پەکەکەش نەبێت، تورکیا و ئەردوگان بیانووی زۆریان هەیە، بێنە باشوورەوە، چ بە بیناویی  پاراستنی تورکمانەکەن، یان بە بیناویی جیاخوازیی و جیانبوونەوەی کوردستان لە عێراق، ئەوەتا ئۆردەغان دەڵێت موسڵ و کەرکوک و ئەربیل دەگەڕێنییەوە بۆ نێو باوەشی تورکیای دایک...
ئاخر کورد چۆن رزگاری دەبێت، تا  کورد لەو جۆرە بیرکردنەوەیە جاشایەتییە خۆی ئازاد نەکات، کە کەسێکی وەکو تۆ عەقڵێکی میت و موخابەراتی خستۆتە ناو کەللەی و سەر لەشی دایناوە و بێشەرمانە داوا لە کوردێکی پارچەیەکی تر دەکات دەڵێت ئێرە عێراقە با پەکەکە و کوردەکانی تر بچنە دەرێ. لاشەی تۆ و بیرکردنەوەکەت  دژی هاوخوێن و هاوزمانی خۆت، هەڵبەت ئەگەر ئاوا بێت، هەر ئەم قسە بێمانا و پوچانەی لێدروست دەبێت!
قەندیل نیشتیمانی هەموو کوردێکە لە هەر پارچەیەکدا بێت...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە