پارتیی لە حسێن یەزدانپەنای هەڵپێچاوە

Sunday, 19/04/2020, 17:42

33189 بینراوە


هێندێ هەواڵ و زانیاری باس لەوە دەکات، کە حسەین یەزدانپەنا داوای لە پارتی کردووە و وتوویەتی کە هێرشێکی زۆری ڕاگەیاندن لە سەرمانە، بە تایبەت لە لایەن هەموو ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، کە ئێمە بە هێزێکی پارتی ناو دەبەن، نەک حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی سەربەخۆ، لە درێژەی قسەکانی دا گوایا حسێن یەزدانپەنا وتوویەتی،  ئێستا کە داعش تێکشکاوە با ئێدی هێزەکانمان لە پردێ بکشێنینەوە و ئەم دەنگۆیانە ببڕێنەوە، هەر بۆیە بەرپرسانی پارتی بە حسەین یەزدانپەنایان ڕاگەیاندووە: بۆچی مەگەر پارتی بوونت پێ عەیبەیە، با خەڵکی هەر بڵێن تۆ پارتیت، دواییش هەتا ئێمە خۆمان بڕیار نەدەین، تۆ بۆت نییە ئەو هێزەی خۆت لە پردێ بجوڵێنیت 
وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، گوایا حسەین یەزدانپەنا لە کاتی ئێستادا تووشی ترس و وەهم بووە و لە لایەکەوە حەیای لای هەموو لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و خەڵکی رۆژهەڵاتیش چووە کە بە هێزێکی پارتی ناوی دەبەن و لە لایەکی تریشەوە دەڵێت ئەگەر لە ژێر فەرمانی پارتی دەربچم و هێزەکەی پردێ بگەڕێنمەوە بۆ بارەگاکەی ئەشکەوت سەقا (ناسراو بە پاکشار)، ئەوا دەترسم ئەوەی پارتی بەسەر فەرەیدوون جوانڕۆیی هێنا، ئەوە بە سەر منیش.بهێنێت. ئیستا وەک کارتێکی سووتا، پارتیی دەیەوێت حسێن یەزدانپەنا و حیزب و چەکدارەکانی بەکار بهێنێت، بەتایبەتیی بە هۆی ئەوەی کە پارتی دەیەوێت وەک حزبێکی ژێرباڵی خۆی لە ڕۆژهەڵات کارا بێت و ئەم ڕووداوانەی ئەم چەند ساڵە ئەو شانسەی لە حسێن یەزدانپەنا لێ وەرگرتووەتەوە و ئێستا دەزانێت کە بەم دەست بە سنگەوە گرتنە و بەسەرو باڵا خوێندنە نەک سەربەخۆی حزبەکەی بەڵکو وەک بۆکەلەیەکی سەر شانوو دەبێت پارتیی و بنەماڵەی بارزانی ئەوان قورمیشی بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە