مەسرور بارزانی بڕوانامەی ساختەی بۆ دروستکراوە

Thursday, 14/05/2020, 1:04

27027 بینراوە


تێبینی: لەسەر نوێکردنەوەکە، وێنەی محەمەد ساڵح جومعە ببینە. 
مەسرور بارزانی لە 2 / 3 / 1969 لە چۆمان لە دایک بووە لە دوای ئاشبەتاڵەکی ساڵی 1974 کە ئەوسا تەمەنی (5) بووە لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونەتە ئێران.
سایت و راگەیاندن و دەزگاکانی سەر بە دەسەڵات، بەم شێوەیەی خوارەوە باسی ئەم کوڕە قارەمان و پێشمەرگەیە دەکەن، کە گوایە بەشێک لە تەمەنی منداڵی لەسەر شاخ بەسەربردووە، لە هەمانکاتدا دەڵێن خوێندنی ئامادەیی لە ئێڕان تەواو کردووە.
من وەکو سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن زۆربەی ئەو زانیاریانەی لە سەر مەسرور نووسراوە و بۆی هۆنراوەتەوە بە درۆ دەخەمەوە، کەوا گوایە مەسرور بارزانی لە ئێران خوێندنی تەواو کردووە، کەسانی ناو ئەم دەزگایە ئاگادارن کەوا مەسرور تەنیا چەند ساڵێک لە ئێران خوێندویەتی، بەڵام تەواوی نەکردووە، فارسییەکەشی بەشی ئەوەی نەکردووە، دپلۆمی ئێرانیی پێ وەرگرتبێت، واتا خوێندنی ئامادەیی لای خۆمان.
ئەو زانیارییانەی لە بەردەستماندایە، ئەو پشتڕاست دەکاتەوە، کە لە ئێران دبلۆمی بە ساختە و تەزویر بە بڕێک پارە بۆ دروستکراوە، ئەویش لە رێگای یەکێک لە کاربەدەستانی پەروەردە و خوێندنی حکومەتی ئێران یارمەتی داوە، واتا ئەو پارە زۆری کە دپلۆمەکەی پێ کڕاوە، چەند بەرپرسێکی کورد و ئێرانی پارەکەیان پێدراوە و بلۆمەکەیان بۆ دروست کردووە، با حکومەتی ئێران لێکۆڵینەوە لەسەر ئەمە بکات، بزانن ئایا مەسرور بارزانی بە راستیی لە ئێران زمانی فارسیی و ئەدەبیانی فارسیی و ئێرانی خوێندوە، تا ئەو دیپلۆمەی پێ وەرگرتبێت!؟ 
ئەمەش با بۆ مێژوو  بنووسرێتەوە، دێمە سەر بابەبت و ساختە و تەزویری گرتنگتر.
- مەسرور بارزانی ئەو بڕوانامە ئێرانییەی بۆ ئەوە بووە، کە پێی بچێتە ئینگلتەرە لەوێ زمانی ئینگلیزی بخوێنێت. وەکو راگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات دەڵێن گوایا دوای تەواوکردنی خوێندن لە ئێران ، بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چۆتە بەریتانیا و لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە.
- پاشان مەسرور لە ئەمریکا لەساڵانی ١٩٩٣بۆ ١٩٩٧، خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەمریکا لە واشینتۆن دیسی تەواوکردووە.
- ماستەری خوێندووە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان.
من لێرەوە دەمەوێت رایبگەیەنم کەوا ماستەرەکەی مەسرور بارزانی  لەلایەن (محمەد ساڵح جومعە) ، کە راوێژکاری مەسعود بارزانیی بوو، خەڵکی سوریایە، ئەو تێزی ماستەرەکەی بۆ نووسیوە،  ئەوەی مەسرور لە نزیکەوە بناسێت دەزانێت جگە لە زمانە ئینگلیزییەکە، کە بە حوکمی مانەوەی لە ئینگلتەرا و ئەمەریکا، هیچ زانستێکی تر نازانێت و فێر نەبووە، مەسرور کە کابرایەکی خوێنڕێژ و پەروەردەی دەزگای پاراستنە، چۆن ئەو زەوقەی هەیە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان، بخوێنێت و فێر ببێت ، ئینجا ماستەری پێ وەربگرێت؟!
محمەد ساڵح جومعە ئەو کەسەی کە تێزی ماستەرەکەی بۆ مەسرور بارزانی نووسیوە.
دوای ریفراندۆمەکە لە راێژکاری دەرکرا ئیستا لە ئەڵمانیا دادەنیشێت، بۆی نییە هیچ لێدوانێک بدات.
http://www.gulan-media.com/arabic/details.php?section=2&id=280

 - لە ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی سەرمایەدار و تەنانەت سۆسیالیستەکان، سیاسەتی خوێندن تێیدا بەو شێوەیەیە، کە هەر خوێندکارێک ئەگەر پارەی زۆر بدات، دەتوانێت بڕوانامە ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی باڵای تر تەواو بکات. ئەو وڵاتانە بەو شیوەیە مامەڵە دەکەن، کە بایەخ بە خوێندکاری خۆیان دەدەن، نەک بێگانە، ئەوانەی خۆیان دەبێت ئاستێکی بەرزی هەبێت دوای تەواوکردن، چونکە لای خۆیان کار دەەن، بەڵام ئەوانەی وڵاتانی تر بەتایبەتی  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە ئیسلامیی و ئەفەریقییەکان، گوێیان نادەنێ و  وەکو بازرگانیی و پارە وەرگرتن بڕواناکەمەکەیان پێ دەدەن. لای خۆیان داینامەزرێنین، زۆربەی ئەوانەی کە بڕوانامەیان هەیە، دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان. هەڵبەت مەسروریش هەروای کردووە، و تێزەکەشی بە نزیکەی چەند ملیۆن دۆلارێک بۆ نووسراوەتەوە و وەریگرتووە، کە من زۆر هەوڵم دا، تا ئیستا بڕی پارەکەم دەست نەکوتووە.

(تێبینی:)

 بۆ ئەوەی بە هەڵە کەس تێنەگات، دەبێت بڵێم، لە سەر ئەوەی سەرەوە، ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە، کە خۆیان زیرەک و لێهاتوون، بەتایبەتی ئەوانەی  وەکو پەنابەر لە باروزروفێکی  تایبەتدا چوونەتە ئەو وڵاتانە، تەنانەت ئەوەندە بەتوانا لە زانکۆکاندا وانەش دەڵێنەوە، یان پۆست و کاری بڵندیان وەرگرتووە، مەسرور بارزانی هەروەک ئەندامانی بنەماڵەکەی کەسێکی زیرەک و عاقڵ نییە، تەماشای دەمولەوسی مەکەن کە بە ئینگلیزی قسە دەکات، ئەوە ئەزمون و مومارەسەی ئەو چەند ساڵەیەتی کە وەک پیاوکوژ و سەرۆکی دەزگای پاراستن فێری بووە، بەردەوامیش دانیشتن و کۆبوونەوە دەکات، وەک وتم زیرەکییەکەی لەوەدایە کە تەنیا زمانی ئینگلیزی فێربووە، من لە نزیکەوە چەندین جار دیومە، کەسێکی خۆپەرست و گرێی دەروونی زۆری هەیە، کە لێرەدا نامەوێت بچمە ناو ئەم بەشەیەوە.
خاڵیکی گرنگی تریش هەیە دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم، کە ئەوەی جێگای گاڵتە و قەشمەرییە، ئەوەیە، کە راگەیاند و نووسەرانی دەربار باسی قارەمانێتی مەسرور دەکەن، گوایە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بۆتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لە شەڕی خواکورک بەشداربووە، ئا لێرەدا دەڵێن دز و درۆزن بدوێنە شەرحی خۆی دەکات باشە ئەی ئەگەر وابێت چۆن دەکرێت ئەم کوڕە کە تەمەنی 16 ساڵ بووبێت لە ئێران خوێندبێتی و هەروەها پێشمەرگایەتی کردبێت؟ ئایا دەکرێت نیوەی رۆژێک لە ئێران خوێندبێتی و نیوەی رۆژەکەی تریش لە کوردستان پێشمەرگە بووبێت؟!
ئینجا نووسەر دەربار و راگەیاندنەکان درێژە بە مەسروردا هەڵدەدەن و سیڤییەکەی بۆ دەنووسنەوە، (ئەمانەی خوارەوەش بخوێنەرەوە):
- دواتر بۆ خوێندن چۆتە بەریتانیا و ئەمریکا تا لەساڵی ١٩٨٨، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حیزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدراوە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ھەروەھا کراوە، بە بەڕێوبەری دەزگای پاراستن.
- لەکۆنگرەی ١٣ی پارتی لەساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا، بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا.
- لەساڵی ٢٠١٢، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی کوردستان ئەوا مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.
- لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و تا ئێستاش لەو پلەدایە.
- لەساڵی ٢٠٠٥، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دادەمەزرێنێت کەڕێخکراوێکی خێرخوازی و قازانج نەویستە.
- ساڵی ٢٠١٣، زانکۆی ئەمریکی لەدھۆک دەکاتەوە و سەرۆکی فەخری زانکۆکەشە.
---------------------------
ئەوەی من لێی تێناگەم ئەوەیە، کە ئەو سیڤییەی مەسرور و پێناسەکەی بۆ تەنیا کەسێک نییە، کە لە یەک کاتدا لە چەند شوێنێک بووبێت و ئەو خوێندن و کارانەی کردبێت، بەڵکو هی دوو کەسە  یان زایترە، توانا و ئاستی خوێندن و کارەکانی کە بۆ مەسرور ئەم کوڕە قارەمانە نووسراوەتەوە، هەم خوێندوویەتی و هەمیش پێشمەرگایەتی کردبێت، دوایی چۆتە ئینگلتەرا و ئەمەریکا  مەگەر کاک ئەرسەلان بایز وەڵامی ئەم نهێنییەمان بداتەوە، رەنگە ئەو باشتر ئەم مەتەڵەمان بۆ هەڵبهێنێت، چونکە ئەرسەلان خۆشی د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ دکتۆراکەی پێداوە، وەکو لە نامە و کەسانی ناو دەزگای پاراستن وەرمگرتووە، کە د. عیزەدین بە خاتر و خۆتر ئەو دکتۆرا سەقەتەی پێداوە، ئەویش لەبەرامبەر هەندێت بەرژەوەندیی و دەستکەوت، کە عیزەدین لەو کاتەدا پێویستی پێی بووە. هەروەکو ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کاتی خۆی وتی: ئەرسەلان مێشکی هیچی تێدا نییە، نازانم ئەو بڕوانامەیەی لە کوێی مێشکیدا داناوە...!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە