سیحر و جادو یان جن

Wednesday, 03/06/2020, 8:01

14732 بینراوە


سیحر:

زۆرێک لە ئێمە بیستویەتی یان بینیویەتی کە کەسانێک هەن سیحر دەکەن و دەتوانن شەمەنەفەرک بەرز بکەنەوە یا بەسەر ئاودا بڕۆن..ئایا ئەمە دەکرێت راست بێت یان نا؟
جارێ با پێناسەیەکی سیحر بکەین"سیحر بریتیە لە خێرایی دەست یان هەڵخەڵەتاندنی چاو"..
ئێستا دوو نمونە دێنمەوە.
بازنەی سیحری ڕەش لە دێرزەمانەوە
دەیڤید کە ساحرێکی بەناوبانەگە و جارێک لە جارەکان شەمەنەفەرێک بەرز دەکاتەوە بە هێزی دەستی، ئایا ئەمە ڕاستە؟ ئەگەر راست نیە چۆن ئەم کارە دەکات؟ 

یەکەم: 

ئەو شوێنەی ساحرەکە ئەم کارەی لێ دەکات کەسی لێ نیە جگە لە کامێرا مان نەبێت، پاشان پێشوەخت سڵنگێکی ١٥٠ مەتریان لەوێ راگرتوە لە دورەوە، پاشان سیمی زۆر بەهێزیان بەستوە لە چواردەوری شەمەنەفەرەکە، کاتێک دەیڤد بە دەست بەرزی دەکاتەوە،لە ڕاستیدا سڵینگەکە بەرزی دەکاتەوە بەڵام فلیمەکە مۆتاژ کراوەو تۆسیمەکان نابینیت..

دووەم:

کەسێک هەیە لە بەریتانیا زۆر جار دەیبنیت بەسەر ئاودا دەڕوات، ئایە ئەم چۆنە؟ ڕاستە یان نا؟
لە راستیدا ئەم کەسە دێت ڕۆژێک پێش ئەوەی ئەو فلیمە بگرێت چەند مێزێکی شوشە دادەنێت بەتەنیش یەکەوە،ئەم میزانە نزیکەی ٢ سانتیم لە ژێر ئاوەکەوەن، واتە کەسەکە بەسەر شوشەکەدا دەڕوات تۆ شوشەکە نابینیت یەک شوشەکە لەناو ئاو رەنگی نیە دوو کامێراکە چاوت بە شتی ترەوە مەشغوڵ دەکات..
نینجا دێمە سەر باسی جادوکاری.

ئایا جادو بونی هەیە یان نا؟

لە راستیدا جادو بونی هەیە بەڵام باوەڕم بەوە نیە کە لە کوردستاندا یان لە عراقدا کەسێک هەبێت ئەو تواناییەی هەبێت، لەبەرئەوەی  ئەو جادوانەی کە زۆر بەناوبانگە  پێی دەوترێت ڤودو ئەمە بە جادوی رەش ناسراوە واتە (Black magic Voodoo)…
ئەم جادوە زۆر بەناوبانگە لە خۆرئاوای ئەفریقا و جامایکا، جادوی ڕەش لە مێژە هەیەو لە زۆرێک لە کولتورەکانی جیهاندا بونی هەبوە، جادوی رەش هەمیشە بۆ کاری خراپەکاری بەکار دەهێنرێت..واتە بانگ کردنی ڕۆحی شەڕەنگێز و بەکارهێنانی بۆ مەرامی تایبەت.
خراپترینیان بوکەڵەی ڤودوە” Voodoo pop”، ئەم بوکەڵەیە لە لایەن کەسی جادوکەرەوە دروست دەکرێت، دەبێت تاڵێک موو یان شتێکی بەنرخی کەسەکەی کە دەتەوێت جادوی لێ بکەیت لا بێت تا بتوانێت تێکەڵی جادوەکەی بکات، زۆر جار دەبێت ڕۆحێکی بۆ ببخشێت بۆۆ ئەم مەبەستە زۆر جار مریشکێک دەکەنە قوربانی و خوێنی مریشکەکی تێکەڵ دەکەن..کاتێک ئەم کارەی کرد، هەرکەسێک بوکەڵەکەی بکەوێتە لا دەتوانێت ئازاری کەسەکە بدات کە جادوەکەی لێ کراوە ، واتە دەرزیەک بکە بە پشتی بوکەڵەکەدا لەوێ کەسی جادولێ کراو خوێن لە پشتی دێت و ئازاری دەرزیەکە دەچێژێت..

کۆتا باس جن!

ئایا جن بونی هەیە وەک ئەوەی مەلا عەلی کەڵەک یان لە هەندێک وڵاتی عەرەبی باسی دەکەن؟
لە راستیدا جن بونی نیە و درۆیەکی شاخدارە کەسانێک ناوی جن بەکار دەهێنن بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان..
بەڵام شتێک هەیە هاوشیوەی ئەوەیە کە ئەوان ناویان لێ ناوە جن.. ئەو کەسانەی کە ڕۆح و جەستەی لاوازیان هەیە هەمیشە توشی ئەم حاڵەتە دەبن..حاڵەتەکە چیە؟
وەک گوتمان کاتێک کەسێک دەمرێت مەرج نیە ڕۆحەکەی یەکسەر بگەڕێتەوە ناو سێنەتری وزە..زۆر جار ئەو ڕۆحانەی شەڕەنگێزن یان ئەو  ڕۆحانەی کە هەست دەکەن کارەکەیان لەسەر زەوی کۆتایی نەهاتوە ماوەیەک بە هەڵواسراوی دەمێننەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر زەوی کارێک بکەن، دەبێت جەستیەکیان هەبێت، چونکە ڕۆح بە تەنها وزەیەو ناتوانێت لە دونیای فیزیکیدا دەورێکی هەبێت، بۆیە ناچار دەچێتە ناو جەستەیەک، بەڵام کام جەستانە شیاوترین جەستەن کە توانای ئەوەی هەبێت ڕۆحێک بەکاتی بچێتە ناوی و ڕۆحی ناو جەستەکە لە جەستەکەدا زیندانی بکات بۆ کاتێکی دیاری کراو، کام جەستانە باشترین و شیاوترین جەستەن بە دڵنیاییەوە ئەوانەی کەسایەتی لاوازیان هەیە، چونکە ئەو ڕۆحە ڕێگا دەدات کە ئەم ڕۆحە شەڕەنگێزە جەستەکەی بەکار بهێنێت..
تا ئێستا کەسێکتان بینیوە جن چوبێتە ناو جەستەی و کەسێکی ئاسایی بێت؟ یان دکتۆر بێت یان ئەفسەر بیت ؟ بێگومان نەخیر لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆحانە تەنها دەتوانن جەستەی کەسایەتیە لاوازەکان بەکار بهێنن.

<>

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە