سەردار حەمەڕەش

https://www.facebook.com/sardar.hamarash.1


چۆن چوکی ڕەپی سانتۆگوستین جیهانی گۆڕی؟

Friday, 06.05.2020, 15:28

28576 بینراوە








 


چۆن چوکی ڕەپی سانتۆگوستین جیهانی گۆڕی ؟



 سانتۆگوستین saint Augustin  ( 354 - 430 )، ئەمازیقی بو  خەڵکی ئەفریقای باکور بوو، دەیوت :  ( گەورەترین گوناحی مرۆڤ ئەوەیە، کاتێک چوکی ڕەپ دەبێت بە بێ هۆکار ) . خۆ هەمو ڕۆژێک بەبێ هۆکار چەندەها چوک ڕەپ دەبنو کەسیش ئەم دیاردەیەی نەداوەتە بەر پرسیار، وەک شتێکی نامۆ سەیریان نەکردوە، بە دیاردەیەکی سروشتی و ئاساییان زانیوە. بەڵام بۆچی کەسانی وەک سانتۆگوستان بە گوناحیان زانی ؟  سانتۆ گوستان لەسەر دینی مانی بوو،  پاشان بو بە مەسیحی،  پێ دەچیت هۆکاری ئەوە بوبێت کە سانتۆگوستان هەمیشە چوکی رەپ دەبوو بەبێ هۆکار، دەیویست خوایەکی بەهێز و بێ بەزەیی بخولقێنێت کە بتوانێت چوکی ڕەپی دابمرکێنێتەوە، کۆنترۆڵی بکات.
ئەو وەهای باوەڕ بوو کە لەکۆتاییدا چاکە سەردەکەوێت بەسەر خراپەدا. چەندە مرۆڤێکی ساویلکە بوە ! هەر هۆکاری چوکی ڕەپی بوو کە دیاردەی ( خود) ی کردە باسێکی فەلەسەفی لەئەورپا، هەمو ئەروپای مەسیحیەتی بە گوناحکار و لەزەتی جەسەدی وەک گوناحێکی گەورە ناساند، دوای ئەوەی کە خۆی هەتا توانای هەبوو،  لەو بوارەدا بێ دڵی خۆی نەکرد.
سانتۆگوستین بە یەکێک لە دکتۆرە گرنگەکانی ئیمانی مەسیحی ناسراوە، کۆڵەکەیەکی گرنگی مەسیحیەتە.  خۆ وەنەبێت سانتۆگوستین کەسێکی بێ گوناح بو بێت،  بەبێ هۆکار چوکی رەپ نەبووبێت. ئەو کاتێک بە گوناحەکانی خۆی ئاگامنەد بوو،  دەی ویست ڕیگری لە هەمو مرۆڤایەتی بکات هەتاوەکوو نەگەن بەو گوناحانەی  کە ئەو درکی پێکرد بوون، کە ئەو ئاگامەند بو  پێی، چونکە وای باوە ڕبوو هەمو تاکەکان ڕۆژێک لە دەرئەنجامی دەستبردن بۆ پشکۆیەک دەگەن بە ئاگامەندی، لەبەر ئەوەی کە هەر هەمویان چوکیان ڕەپ دەبێت بەبێ هۆکار. بۆیە تەنانەت رابواردنی ژن ومێردی قەدەغە کردبوو لە دەرەوەی جێگەی نوستن.
 

سانتۆگوستین پێش ئەوەی واز  لەژیانی ناو کۆمەڵگە بهێنێت و ببێتە کەسێکی مەسیحی، واتە واز لە سێکس کردن بێنێت وەک ئەوەی کە دینی مەسیحی داوای لێ دەکات، رووی دەکردە خودا و دەیووت : خوایە گیان، پاکیزەیی ؟  بەڵی باشە،  بە ڵام  جارێ نا. واتە، ئەی ویست هەتا دواهەمین کاتی ژیانی لە کۆمەڵگەدا چوکی ڕەپی  (بە بێ هۆکار) ی خۆی بخزێنێتە ئەو شوێنەی دەیویست بۆ وەدەستخستنی زۆرترین لەزەت، وەک خۆی دەیوت : چوکی ڕەپی گوناحباری. دوای ئەوەی کە ئیتر توانای نەما، سەرزەنشتی خەڵکی دەکرد کە ئەو ڕێگایە نەگرنە بەر و کۆنترۆڵی چوکی رەپی خۆیان بکەن. یان پێ دەچێت کە سانتۆگوستین دەیویست لەهەمو گوناحەکانی مرۆڤ تێ بگات بە ئەزمونی چوکی ڕەپی خۆی هەتاوەکو بتوانێت دۆگمێکی تەواو جێگیر بسەپێنێت بەسەر کۆمەڵگەدا: کە هەرگیز سێکس بەمەبەستی لەزەت نەکەن، بەڵکو تەنها بۆ نانەوەی نەوەیەکی نوێ، نەوەکا بیان بات بەرە و ئێرۆتیزم و پاشان گوناحی گەورەتر. بۆ ئەو ئێرۆتیزم و چوکی رەپ جۆرێک بوون لە گوناح و دەرگایەک بوو بۆ واڵاکردن بەسەر گوناحی تردا. سانتۆگوستین کەسێکی نێرینە بوو، خاوەنی چوکێکی ڕەپ بوو، وە ک هەمو نێرینەیەک. خۆ ئەگەر مێینە چوکی ڕەپ نابێت لەبەر ئەوە نیە کە  وەک ئێمەی نێرینە بیر لە گوناح  ناکاتەوە، ئارەزووی خراپە کاری نیە،  نەخێر، لەبەر ئەوەیە کە ئەو هەتا ئێستاکە ژێردەستەی نێرینە بووە، کەسانی ژێردەستەش بە شیوەیەکی گشتی لە ژێر ڕکێفی ئاغاکانیاندان و  سەیری تاوانی ئەو دەکەن بەبێ ئەوەی ڕیگری لێ بکەن، هەندێک جار یارمەتی دەریشن. نەخێر مێینە ئەو پەریەی بەهەشت نیە کە کەسانی ڕۆژهەلاتی وەک خواوەندێک تێیان دەڕوانن، کاتێک چوکیان ڕەپ دەبێت بە بێ هۆکار، لەبەر ئەوەی دەبێتە جێگای دامرکاندنەوەی چوکی ڕەپیان، کاتێکیش دەیانەوێت ئەو مێینە ببێتە موڵکی تەنها خۆیان، موڵکی تەنها چوکی ڕەپیان، بەچەقۆ ئەدەن لەورگی یەکتری و چەندەها شەڕو کوشتاری لەسەر دەکەن .  
تابلۆی هونەرمەند philippe de Chapmagne 1602-1974 بۆ سانتۆگوستین
دەستبردن بۆ پشکۆیە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بە هۆش، دەگەیەنێت بە ئاگامەندی. لەبەر ئەوەی کە هەموو مرۆڤێک بە سروشتی لە خەوێکی قوڵدایەو مرخە مرخیەتی، کوتوپڕ بەهۆش خۆیدا دیتەوە و دەپرسێت کە بۆچی پیاوانی دینی وەک سانتۆگوستین هە ردوو دەستی خۆیان گرمۆڵە دەکەن بەسەر یەکدا کاتێک بەرامبەرت دەوەستن ؟ بۆچی چوکیان ڕەپ دەبێت؟ مەبەستم ئەوەش نیە کە بڵێم ئەوانەی کە ئاگامەند نین مرۆڤێکی خراپ نەبن، نەخێر، مەبەستم بەخەبەربونەوەیە، کاتێک تۆ لەدەرگایەکەوە دەچیتە جیهانێکی تر، کاتێک تۆ هەموو ڕۆژێک هەمان ئەکسیۆن دەکەیت، هەمان شکڵ دەبینیت، هەمان دەنگت بەرگوێ دەکەوێت، کوتووپڕ ڕۆژێک بە نامۆ دێتە بەرچاوانت، دێتە بەرگوێت، هەستی پێ دەکەیت، وەک ئارتوور ڕامبۆ دەڵێت : ڕۆژێک کووتووپڕ جوانیم بە تاڵی هاتە پێش چاو .......... 
 پێ دەچێت گەورەترین تاوان بکەیت، بۆ نمونە کەسێک بکوژیت، بەڵام هەر بەخەبەر نەبیتەوە، لە ئێسپاسێکی تردا بژیت، دور لە واقیع، دور لە ئاگامەندی، بەلام ئەو کاتەی کە تۆ بەبێ هۆکار دەتەوێت ئەو  چەقۆیەی بەسەر دیواری موبەقەکەتا هەڵواسراوە بچەقێنیتە ورگی ئەوەی کە بەرامبەرت وەستاوە، ئەوسا کووتووپڕ بەهۆش خۆتا دێیتەوە و لە خەوێکی قوڵ بەخەبەر دەبیتەوە. ئەوە یەکەم جارە کە تۆ دەستت بردوە بۆ پشکۆیەک بە خۆڕسکانە، وەک چۆن چوکت ڕەپ بوە بە بێ هۆکار.
دایکم زۆر لە چەقۆ دەترسا، هەمیشە چەقۆکانی دەشاردەوە لە ماڵەکەیدا، لە موبەقەکەیدا، لەبەر ئەوەی کە حەوت کوڕی هەبوون، هەرهەمویان چوکیان ڕەپ دەبوون بە بێ هۆکار. دایکم دەی ووت؛ چەقۆ شەیاتانە، دایكم باوەڕی بەخوا و شەیاتنیش نەبوو، بەلام دەیزانی کە پیاوان چوکیان ڕەپ دەبێت بەبێ هۆکار. هەردایکم پێی دەوتم کاتێک دووگیان  بوە، هەرکاتێک پیش ئەوەی منداڵی ببێت، ئەگەر کەسێک لە خەویدا بەرچەقۆی دابێت، ئەوا سەد دەرسەد دڵنیا بووە لەوەی کە کوڕی دەبێت، واتە :  چەقۆ هیمای چوکی ڕەپە لە شیکاری دەرونیدا، واتە دایکم حەوت جاران لە خەویدا بەرچەقۆ دراوە، لەبەر ئەوەی کە حەوت کوڕی هەبوە، بۆیە کاتێک شەوێک بە  پەلە پەل گەیاندمە خەستەخانە، لەبەر ئەوەی کە خوێنێێکی زۆری لێ دەڕۆشت، لەناو تاکسیەکدا بوین، پێکەوە هەردوکمان.  ئەو سەردەمە گەنجبوم، بەلام دایکم هەمیشە باسی ڕوداوەکانی بۆ دەکردم و هیچی لێ نەدەشاردمەوە، ڕوی تێ کردمو ووتی، بۆیە هێندە خوێنی  لێ دەڕوات، لەبەرئەوەی کە شەوی ڕابورد، بە ویستو مەبەست، و هەتا بەرەبەیان کەلوپەلی قورسی هەڵگرتوە، لەبەر ئەوەی کە زانیویەتی دووگیانە بە نێرینەیەکی چوک ڕەپ؛ نێرینەی هەشتەم، لەبەر ئەوەی شەوێک پیش ئەو کارەساتە لەخەویدا بەرچەقۆیان دابوو. دایکم ئیتر نەی دەویست جارێکی تر چوکی ڕەپ، وەک چەقۆی سەردیواری موبەقەکەی، بچەقێتەوە بە هەناویدا. 
وەک زۆر لە مرۆڤی نێرینە، منیش وەک سانتۆگوستین چوکم ڕەپ دەبیت بەبێ هۆکار، وەک زۆر لە نێرینە منیش حەزم بە شکڵی چەقۆیە، هەمیشە حەزدەکە بە دیواری موبەقەکەمداهەڵیان واسم، نازانم بۆ بەڵام حەزم پێیانە،، بەڵام هاوسەرەکەم  وەک دایکم دەیان شارێتەوە و حەزی بە بینینیان نیە بەدیواری موبەقەکەوە، هاوسەرەکەم هەرگیز خەو نابینێت، یان باشتر بڵێم : بیری خەوەکانی نایەتەوە. ئەو هەرچەندە ئاگامەند نیە بە خەوەکانی، بەڵام  لە نەستیدا دەزانێت کە چەقۆ هیمای چوکی ڕەپە، هەرچەندە هاوسەرەکەم و دایکم لە دوو شارستانیەتی جیاوازن، لە دوو کەڵچەری جیاوازن، بەڵام هەردووکیان یەک تێڕوانینیان هەیە، لەنەستی هەردوکیاندا چەقۆ هیمای چوکی ڕەپە بە بێ هۆکار. کاتێکیش خەزورم وەک دیاری چەقۆیەکی بۆ هێنام، تەبەدۆرێکی شيرابی بۆردۆ بەنوکی چەقۆکەوە بوو، داوای ئۆرۆیەکی لێ کردم، وامزانی شۆخی دەکات، بەلام نەخێر، چونکێ هەرگیز، نابێت چەقۆ وەک دیاری بدرێت بە کەسێک، نەوەکا بە ڕێکەوت بە بێ هۆکار وەک چوکی ڕەپ بچەقێتە هەناوی مێینەیەک،  شەو بچەقێتە پشتی ئافرەتێکی دوو گیان، نەوەکا ئەو کەسەی کە چەقۆکەی  بە دیاری بۆ هێناویت خەتابار بێت بەو هۆیەوە. بەکورتی نەی دەویست کە چەقۆکە بکەم بە هاناوی کچەکەیدا بە بێ هۆکار وە ک چوکی ڕەپم.
خۆ ئەگەر ئێمە وەک ئاژەلان بوینایە ئەوا هەرگیز بە بێ هۆکار چوکمان ڕەپ نەدەبو، تەنها لەوەرزی زاو و زێدا نەبێت، واتە تەنها لە وەرزی بەهاراندا چوکمان ڕەپ دەبو، ئەوەش بەبێ هۆکار نیە. خۆ ئەگەر نا هەرگیز سانتۆگوستین بونی نەدەبوو، داوای لە ئێزدان نەدەکرد کە  بۆ ماوەیەکی تر وازی لێ بهێنێت هەتاوەکو چوکی ڕەپی بخزێنێتە ناوگەڵی کچێکی شۆخوشەنگ، چوکی ڕەپی بخاتە سەرلێوی کچێکی لێوڤئەستور و کەمەرپانوپۆڕ، تەنها بۆ لەزەتو خۆشی، بە بێ ئەوەی مەبەسی لە نانەوەی نەوەیەکی نوێ بێت، لەبەر ئەوەی کە چوکی ڕەپ بوە و دەبێت بیخزێنێتە کەلێنێکەوە هەتاوەکو دامرکێتەوە. هەرگیز سانتۆگوستان دژی ئەوە نەدەبو کە ئێمە بەهاران بە شۆق بەرببینە یەکتری بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین مێینە وەک ئاژەلان. سانتۆگوستان هەرگیز تاکی ئەوروپای مەسیحی خەتابر نەدەکرد .

ئارکیۆلۆژی ناتوانێت پێمان بلێت کە ئایا لە کەیەوە مرۆڤ بەبێ هۆکار چوکی ڕەپ بوە، ئایا هەر لەسەرەتاوە ئاژەڵێکی جیاواز بوە لەو ڕوەوە، یان کاتێک مێشکۆڵەی پەرەی سەندەوە و قەبارەی گەورە بوە، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوە ئەوەی کە ئاگامەندی بە ئێمە بەخشیوە، گەورەبونی قەبارەی مێشکە، کەسیش نازانێت هۆکاری چیە و بۆچی مێشکی ئۆمۆساپیان هەزارەها سال لە مەوبەر قەبارەی گەشەی سەندوە و  گەورەبوە، هەندێک لێکۆڵینەوە باسی جۆرێک لە خواردن دەکەن، وەک ماسی. هەر ئەم پەرەسەندنەشە کە بۆتە هەوێنی ئاگامەندی، واتە مەرج نیە کە گەورەبونی قەبارەی مێشک پەیوەست بێت بە لۆژیکێکی پێویستەوە بۆ مرۆڤ، پێ دەچێت کە ئەم گەورەبونی قەبارەیە ئەگەریش ئاگامەندی و دیاردەی ژیری بێ هاوتا بخولقێنێت لەهەمان کاتا کاری ناپەسەندیشی پێ ببەخشێت، واتە دەما نگەیەێتەوە بۆ سانتۆگوستین، بۆ دیاردەی خراپەو باشە. کەواتە ئێمە چۆن هەڵسوکەوت لەدەم ئەو دوو چەمکەدا بکەین، کە لەیەکتری ئاڵاون وەک ماری ئاشقەو ماشقە ؟  بۆیە سانتۆ گوستین دینی مانی جێ هیشت بۆ مەسیحی، لەبەر ئەوەی کە بەدوای چارەسەردا دەگەڕا، چارەسەری ڕادیکاڵ. 
کتێبی میشێل فوکۆ Michel Foucault
لە ڕێنیسناسەوە هەتا ئەمڕۆ لەئەوروپا دژی فکرەی سانتۆگوستان خەبات دەکەین، بە جۆرێک کە ئەوروپا سەرپەلی لەو بوارەدا پەیڕەوی دەکات، کە پێی دەڵێن:  لیبرالیسم. چەمکی لیبرالیسم ڕزگاربونە لە فکری سانتۆگوستین. دواهەمین کتێبی  میشێل فۆکۆ بەناوی : گوناحی جەسەدی یان دانان بە گوناحدا ؛  Les aveux de la chair، کە کتێبێکی ناتەواوە و بریتیە لە نۆتی فۆکۆ Michel foucault : لەسەر فکری سانتۆگوستین و پیاوانی  فەیلەسوفی مەسیحی و کؤڵەکەی مەسیحین. بەداخەوە فۆکۆ نەیتوانی تێبەکەی تەواو بکات، تەنها وەک نۆتەکانی لە چاپدراون. لەم نوسینەمدا بە هیچ جۆرێک فکرەی فۆکۆم نەخستۆتە ڕوو.