چۆن چوکی ڕەپی سانتۆگوستین جیهانی گۆڕی ؟

Friday, 06.05.2020, 15:28

26829 بینراوە


سانتۆگوستین saint Augustin ( 354 - 430 ) ئەمازیقی بو خەڵکی ئەفریقای باکوربو، دەیوت : ( گەورەترین گوناحی مرۆڤ ئەوەیە کە کاتێک چوکی ڕەپدەبێت بە بێ هۆکار ) . خۆ هەمو ڕۆژێک بەبێ هۆکار چەندەها چوک ڕەپدەبنو کەسیش ئەم دیاردەیەی نەداوەتە بەر پرسیار، وەک شتێکی نامۆ سەیری نەکردوە، بە دیاردەیەکی سروشتی و ئاساییان زانیوە. بەڵام کەسانی وەک سانتۆگوستان بە گوناحیان زانی، سانتۆ گوستان کە لەسەر دینی مانی بو پاشان بو بە مەسیحی، پێدەچیت هۆکاری ئەوە بوبێت کە سانتۆگوستان هەمیشە چوکی رەپ دەبو بەبێ هۆکار، دەیویست خوایەکی بەهێزو بێ بەزەیی بخولقێنێت کە بتوانێت چوکی ڕەپی دابمرکێنێتەوە.
ئەو وای باوەڕ بو کە لەکۆتاییدا چاکە سەردەکەوێت بەسەر خراپەدا. چەندە مرۆڤێکی ساویلکە بوە ! هەر هۆکاری چوکی ڕەپی بو کە دیاردەی ( خود) ی کردە باسێکی فەلەسەفی لەئەورپا، هەمو ئەروپای مەسیحیەتی بە گوناحکار و لەزەتی جەسەدی وەک گوناحێکی گەورە ناساند، دوای ئەوەی کە خۆی هەتا توانای هەبو لەو بوارەدا بێدڵی خۆی نەکرد. سانتۆگوستین بە یەکێک لە دکتۆرە گرنگەکانی ئیمانی مەسیحی ناسراوە، کۆڵەکەیەکی گرنگی مەسیحیەتە. خۆ وەنەبێت سانتۆگوستین کەسێکی بێ گوناح بو بێت، بەبێ هۆکار چوکی رەپنەبوبێت. ئەو کاتێک بە گوناحەکانی خۆی ئاگامنەدبو، دەیویست ڕیگری لە هەمو مرۆڤایەتی بکات هەتاوەکو نەگەن بەو گوناحانەی کە ئەو درکی پێکردبو، کە ئەو ئاگامەند بوە پێی، چونکە وای باوەڕبو کەهەمو تاکەکان ڕۆژێک لەدەرئەنجامی دەستبردن بۆ پشکۆیەک دەگەن بە ئاگامەندی، لەبەر ئەوەی کە هەر هەمویان چوکیان ڕەپدەبێت بەبێ هۆکار.
سانتۆگوستان پێش ئەوەی واز لەژیانی ناو کۆمەڵگە بهێنێتو ببێتە کەسێکی مەسیحی، واتە واز لە سێکس کردن بێنێت وەک ئەوەی کە دینی مەسیحی داوای لێدەکات، روی دەکردە خوا و دەیوت : خوایەگیان، پاکیزەیی ؟ بەڵی باشە، بە لام ئێستاکە نا. واتە ئەیویست هەتا دواهەمین کاتی ژیانی لە کۆمەڵگەدا چوکی ڕەپی (بە بێ هۆکار) ی خۆی بخزێنێتە ئەو شوێنەی دەیویست بۆ وەدەستخستنی زۆرترین لەزەت، وەک خۆی دەیوت : چوکی ڕەپی گوناحکاری. دوای ئەوەی کە ئیتر توانای نەما، سەرزەنشتی خەڵکی دەکرد کە ئەو ڕێگایە نەگرنە بەرو کۆنترۆڵی چوکی خۆیان بکەن. یان پێدەچێت کە سانتۆگوستان دەیویست لەهەمو گوناحەکانی مرۆڤ تێبگات بە ئەزمونی چوکی ڕەپی خۆی هەتاوەکو بتوانێت دۆگمێکی تەواو جێگیر بسەپێنێت بەسەر کۆمەڵگەدا: کە هەرگیز سێکس نەکەن بەمەبەستی لەزەت بەڵکو تەنها بۆ نانەوەی نەوەیەکی نوێ، نەوەکا بیان بات بەرەو ئێرۆتیزمو پاشان گوناحی گەورەتر. بۆ ئەو ئێرۆتیزمو چوک رەپبون جۆرێکبون لە گوناحو دەرگایەکبو بۆ واڵاکردن بەسەر گوناحی تردا. سانتۆگوستان کەسێکی نێرینەبو، خاوەنی چوکێکی ڕەپبو وە ک هەمو نێرینەیەک. خۆ ئەگەر مێینە چوکی ڕەپ نابێت لەبەر ئەوە نیە کە وەک ئێمەی نێرینە بیر لە گوناح ناکاتەوە، ئارەزوی خراپەکاری نیە، نەخێر لەبەر ئەوەیە کە ئەو هەتا ئێستاکە ژێردەستەی نێرینەبوە، کەسانی ژێردەستەش بە شیوەیەکی گشتی لەژێر ڕکێفی ئاغاکەیاندانو سەیری تاوانی ئەو دەکەن بەىی ئەوەی ڕیگری لێبکەن، هەندێک جار یارمەتیدەریشن. نەخێر مێینە ئەو پەریەی بەهەشت نیە کە کەسانی ڕۆژهەلاتی وەک خواوەندێک تێی دەڕوانن کاتێک چوکیان ڕەپ دەبێت بە بێ هۆکار، لەبەر ئەوەی دەبێتە جێگای دامرکاندنەوەی چوکی ڕەپیان، کاتێکیش دەیانەوێت کەئەو مێینە ببێتە موڵکی تەنها خۆیان، موڵکی تەنها چوکی ڕەپیان، بەچەقۆ ئەدەن لەورگی یەکتری و چەندەها شەڕو کوشتاری لەسەر دەکەن.
تابلۆی هونەرمەند philippe de Chapmagne 1602-1974 بۆ سانتۆگوستین
دەستبردن بۆ پشکۆیە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بە هۆش، دەگەیەنێت بە ئاگامەندی. لەبەر ئەوەی کە هەمو مرۆڤێک بە سروشتی لە خەوێکی قوڵدایەو مرخە مرخیەتی، کتوپڕ بەهۆش خۆیدا دیتەوە و دەپرسێت کە بۆچی پیاوانی دینی وەک سانتۆگوستین هەردو دەستی خۆیان گرمۆڵەدەکەن بەسەر یەکدا کاتێک بەرامبەرت دەوەستن ؟ بۆچی چوکیان ڕەپدەبێت؟ مەبەستم ئەوەش نیە کە بڵێم ئەوانەی کە ئاگامەند نین مرۆڤێکی خراپبن، نەخێر، مەبەستم بەخەبەربونەوەیە، کاتێک تۆ لەدەرگایەکەوە دەچیتە جیهانێکی تر، کاتێک تۆ هەمو ڕۆژێک هەمان ئەکسیۆن دەکەیت، هەمان شکڵ دەبینیت، هەمنا دەنگت بەرگوێ دەکەوێت، کتوپڕ ڕۆژێک بە نامۆ دێتە بەرچاوانت، دێتە بەرگوێت، هەستی پێدەکەیت، وەک ئارتور ڕامبۆ دەڵێت : ڕۆژێک کتوپڕ جوانیم بە تاڵی هاتە پێشچاو .
پێ دەچێت گەورەترین تاوان بکەیت، بۆ نمونە کەسێک بکوژیت، بەڵام هیشتا بەخەبەر نەبیتەوە، لە ئێسپاسێکی تردا بژیت، دور لە واقیع، دور لە ئاگامەندی، بەلام ئەو کاتەی کە تۆ بەبێ هۆکار دەتەوێت ئەو چەقۆیەی بەسەر دیواری موبەقەکەتا هەڵواسراوە بیچەقێنیتە ورگی ئەوەی کە بەرامبەرت وەستاوە، ئەوساکە کتوپڕ بەهۆش خۆتا دییتەوە و لەخەوێکی قوڵ بەخەبەردەبیتەوە، ئەوە یەکەم جارە کەتۆ دەستت بردوە بۆ پشکۆیەک بە خۆڕسکانە، وەک چۆن چوکت ڕەپبوە بە بێ هۆکار.
دایکم زۆر لە چەقۆ دەترسا، هەمیشە چەقۆکانی دەشاردەوە لە مالەکەیدا، لە موبەقەکەیدا، لەبەر ئەوەی کە حەوت کوڕی هەبو، هەرهەمویان چوکیان ڕەپدەبون بەبێ هۆکار. دایکم دەیوت کە چەقۆ شەیاتانە، دایكم باوەڕی بەخوا و شەیاتنیش نەبو، بەلام دەیزانی کە پیاوان چوکیان ڕەپدەبێت بەبێ هۆکار. هەردایکم پێی دەوتم کاتێک دوگیان بوە، هەرکاتێک پیش ئەوەی منداڵی بێت ئەگەر کەسێک لە خەویدا بەرچەقۆی دابێت ئەوا سەد دەرسەد دڵنیابوە لەوەی کە کوڕی دەبێت، واتە : چەقۆ هیمای چوکی ڕەپە لە شیکاری دەرونیدا، واتە دایکم حەوت جاران لەخەویدا بەرچەقۆ دراوە لەبەر ئەوەی کە حەوت کوڕی هەبوە، بۆیە کاتێک شەوێک بە پەلەپەل گەیاندمە خەستەخانە لەبەر ئەوەی کە خوێنێێکی زۆری لێ دەڕۆشت، لەناو تاکسیەکدا بوین پێکەوە هەردوکمان. ئەو سەردەمە گەنجبوم بەلام دایکم هەمیشە باسی ڕوداوەکانی بۆ دەکردمو هیچی لێ نەدەشاردمەوە، روی تێکردمو وتی بۆیە هێندە خوێنی لێدەڕوات لەبەرئەوەی کە شەوی ڕابوردو هەتا بەرەبەیان کەلوپەلی قورسی هەڵگرتوە، لەبەر ئەوەی کە زانیویەتی کە دوگیانە بە نێرینەیەکی چوک ڕەپ، نێرینەی هەشتەم، لەبەر ئەوەی شەوێک پیش ئەو کارەساتە لەخەویدا بەرچەقۆیان دابو. دایکم ئیتر نەیدەویست جارێکی تر چوکی ڕەپ وەک چەقۆی سەردیواری موبەقەکەی بچەقێتەوە بەهەناویدا.
وەک زۆر لە مرۆڤی نێرینە، منیش وەک سانتۆگوستین چوکم ڕەپدەبیت بەبێ هۆکار، وەک زۆر لە نێرینە منیش حەزم بە شکڵی چەقۆیە، هەمیشە حەزدەکە بە دیواری موبەقەکەمدا دایان نێم، بەڵام هاوسەرەکەم وەک دایکم دەیان شارێتەوە و حەزی بەبینینیان نیە بەدیواری موبەقەکەوە، هاوسەرەکەم هەرگیز خەو نابینێت، یان باشتر بڵێم : بیری خەوەکانی نایەتەوە، ئەو هەرچەندە ئاگامەندنیە بە خەوەکانی بەڵام لە نەستیدا دەزانێت کە چەقۆ هیمای چوکی ڕەپە، هەرچەندە هاوسەرەکەم و دایکم لە دو شارستانیەتی جیاوازن بەڵام هەردوکیان یەک تێڕوانینیان هەیە بۆ چەقۆ وەک چوکی ڕەپ. کاتێکیش خەزورم وەک دیاری چەقۆیەکی بۆ هێنام کە تەبەدۆرێک بەنوکی چەقۆکەوە بو، داوای ئۆرۆیەکی لێکردم، وامزانی شۆخی دەکات، بەلام نەخێر، هەرگیز نابێت چەقۆ وەک دیاری بدرێت بەکەسێک، نەوەکا بە ڕێکەوت بە بێ هۆکار وەک چوکی ڕەپ بچەقێتە هەناوی مێینەیەک، شەو بچەقێتە پشتی ئافرەتێکی دوگیان، نەوەکا ئەو کەسەی کە چەقۆکەی بە دیاری بۆ هێناویت خەتابار بێت بەو هۆیەوە. بەکوردی نەیدەویست کە چەقۆکە بکەم بە هاناوی کچەکەیدا بە بێ هۆکار وە ک چوکی ڕەپم.
خۆ ئەگەر ئێمە وەک ئاژەلان بوینایە ئەوا هەرگیز بە بێ هۆکار چوکمان ڕەپنەدەبو، تەنها لەوەرزی زاو و زێدا نەبێت، واتە تەنها لە وەرزی بەهاراندا چوکمان ڕەپدەبو، ئەوەش بەبێ هۆکار نیە. خۆ ئەگەر نا هەرگیز سانتۆگوستین بونی نەدەبو، داوای لە ئێزدان نەدەکرد کە بۆ ماوەیەکی تر وازی لێبهێنێت هەتاوەکو چوکی ڕەپی بخزێنێتە ناوگەڵی کچێکی شۆخوشەنگ، چوکی ڕەپی بخاتە سەرلێوی کچێکی لێوئەستور و کەمەرپانوپۆڕ، تەنها بۆ لەزەتو خۆشی، بە بێ ئەوەی مەبەست لە نانەوەی نەوەیەکی نوێ بێت، لەبەر ئەوەی کە چوکی ڕەپبوە و دەبێت بیخزێنێتە کەلێنێکەوە هەتاوەکو دامرکێتەوە. هەرگیز سانتۆگوستان دژی ئەوە نەدەبو کە ئێمە بەهاران بە شۆق بەرببینە یەکتری بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین مێینە وەک ئاژەلان. سانتۆگوستان هەرگیز تاکی ئەوروپای مەسیحی خەتابر نەدەکرد .
ئارکیۆلۆژی ناتوانێت پێمان بلێت کە ئایا لە کەیەوە مرۆڤ بەبێ هۆکار چوکی ڕەپبوە، ئایا هەر لەسەرەتاوە ئاژەڵێکی جیاوازبوە لەو ڕوەوە یان کاتێک مێشکۆڵەی قەبارەی گەورەبوە، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوە ئەوەی کە ئاگامەندی بە ئێمە دەبەخشێت گەورەبونی قەبارەی مێشکە، کە کەسیش نازانێت هۆکاری چیەو بۆچی مێشکی ئۆمۆساپیان هەزارەها سال لەمەوبەر قەبارەی گەشەی سەندوە و گەورەبوە، هەر ئەم پەرەسەندنەشە کە بۆتە هەوێنی ئاگامەندی، واتە مەرج نیە کە گەورەبونی قەبارەی مێشک پەیوەست بێت بە لۆژیکێکی پێویستەوە بۆ مرۆڤ، پێ دەچێت کە ئەم گەورەبونی قەبارەیە ئەگەریش ئاگامەندی و دیاردەی ژیری بێهاوتا بخولقێنێت لەهەمان کاتا کاری ناپەسەندیشی پێ ببەخشێت، واتە دەما نگەیەێتەوە بۆ سانتۆگوستین، بۆ دیاردەی خراپەو باشە. کەواتە ئێمە چۆن هەڵسوکەوت لەدەم ئەو دو چەمکەدا بکەین کە لەیەکتری ئاڵاون وەک ماری ئاشقەو ماشقە ؟ بۆیە سانتۆ گوستین دینی مانی جێ هیشت بۆ مەسیحی، لەبەر ئەوەی کە بەدوای چارەسەردا دەگەڕا، چارەسەری ڕادیکاڵ.
کتێبی میشێل فوکۆ Michel Foucault

لە ڕێنیسناسەوە هەتا ئەمڕۆ لەئەوروپا دژی فکرەی سانتۆگوستان خەبات دەکەین، بە جۆرێک کە ئەوروپا سەرپەلی لەو بوارەدا پەیڕەوی دەکات، کە پێی دەڵێن: لیبرالیسم. چەمکی لیبرالیسم ڕزگاربونە لە فکری سانتۆگوستین. دواهەمین کتێبی میشێل فۆکۆ بەناوی : گوناحی جەسەدی Les aveux de la Chair ، کە کتێبێکی ناتەواوە و بریتیە لە نۆتی فۆکۆ Michel foucault : لەسەر فکری سانتۆگوستینو پیاوانی فەیلەسوفی مەسیحی ئەو سەردمە کە بەداخەوە فۆکۆ نەیتوانی تەواوی بکات، تەنها وەک نۆتەکانی لە چاپدراون. لەم نوسینەمدا بە هیچ جۆرێک فکرەی فۆکۆم نەخستۆتە ڕوو.



(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4/5)