گەڕانەوە بەکاتدا Time Travel

Friday, 05/06/2020, 20:24

7720 بینراوە


گەڕانەوە بەکاتدا تەنها لە فلیمی خەیاڵی زانستیدا بینراوەو بیستراوە، بەڵام هیچ فلیمێکی خەیاڵی زانستی بە بێ بیرۆکەیەکی ڕاستی نایەتە بەرهەم.
گەڕانەوە بەکاتدا یەکێکە لەو خەیاڵانەی کەهەموو کەس دەیەوێت جارێک لە ژیانیدا بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەڵەیەکی رابردوی خۆی ڕاست بکاتەوە.

ئایا مرۆڤ دەتوانێت بە کاتدا بگەڕێتەوە؟  

لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، ئەمریکا چەند پڕۆگرامێکی هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت ئامێرێک دروست بکات و بەکاتدا بگەڕێتەوە بۆ دواوە یان بەرەو ئایندە. یەکێک لە بەرنامەکان ناسراوە بە بەرنامەی پێگەسوس "project pegasus"  
ئەو پیاوەی کە خۆی بەشداری کردوە لەم بەرنامەیەدا ناوی " Andrew D. Basiago"  خۆی یەکێک بووە لەوانەی کە چەندەها جار بە کاتتدا چۆتەوە بۆ دواوە چەنداها جاریش بەرەو داهاتوو گەشتی کردوە. ئەندرو باس لە ساڵەکانی ٢٠٤٥دەکات کە ئوتۆمۆبیل نامێنێت و هەموو خەڵک سود لەوە وەردەگرێت بە ورم هۆڵ هاتوچۆ بکات، واتە ویستگەیەک لە هەر گەڕەکێک هەیە دەچیتە ناوی کوێت دەوێت لە ماوەی چرکەیەکدا دەتگەیەنێتە ئەو شوێنە.
لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا باس لەوە دەکات کە چۆن گەڕاوەتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣ ئەو کاتەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا "President Abraham Lincoln" قسە بۆ جەماوەری ئەمریکا دەکات و دەتوانێت بە وێنە بیسەلمێنێت کە ئەندرو لە ساڵی ١٨٦٣دا لەوێ راوەستاوە وەک کوڕێکی ١١ ساڵانە.
ئەندرو لە کاتی قسەکردی سەرۆککۆمار لینکۆلن
ئەندرو باس لە چەند پرۆگرامێکی نهێنی دەکات، باس لەوە دەکات کە بۆ منداڵیان هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی بە کاتدا هات و چۆ بکات. 
ئەندرو دەڵێت: کاتێک بەرنامەکە دەستی پیکرد ئەوان چەند جارێک سەربازی سوپایان دەنارد، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەدا سەربازەکان باری دەرونیان تێک دەچوو یان شێت دەبوون.
پاشان بۆیان دەرکەوت ئەگەر منداڵ بنێرن و کارەکەی پێ بسپێرن، منداڵەکە دێتەوە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت..لەبەر ئەم هۆیە ١٤٠ منداڵیان کۆکردنەوە کە هەر هەموویان باوکیان یان دایکیان سەربە دەزگاکانی دەوڵەت بوون لە ناو سوپادا یان سی ئای ئەی یان ئێف بی ئای یان ئێن ئێس ئەی..
ئەندرو دەگێڕێتەوە دەڵێت یەکێک لەو منداڵانەی لەگەڵ مندا بوو ئۆباما بوە و ئێمە لە ساڵی ١٩٧١ دا دەمانزانی کە ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دەبێتە سەرۆک کۆمار.

ئەندرو باس لە چەند بەرنامەیەکی نهێنی دەکات کە خۆی بەشداری تێدا کردوە.. 

ئەندرو دەڵێت هەموو جارێک پاش گەڕانەوەمان لە سەفەر بەناو کاتدا یان لە سەفەری هەسارەی مارس دەرزیەکی کیماییان لێ دەداین بۆ ئەوەی شتەکان فەرامۆش بکەین و زانیاریەکان بۆ کەس باس نەکەین.
دەڵێت دەرزیەکە زۆر بەئازار بووە..لەگەڵ ئەوەشدا دوای ماوەیەک ئەندرو توانیویەتی تەواوی زانیاریەکان یاداش بکات و ئێستا کەوتۆتە بڵاو کردنەوەیان.
جگە لە گەڕەنەوە بە کاتدا توانیویانە لە ڕێگای دیوارێکی دەستکردەوە سەیری رابردو بکەن واتە کردنەوەی پەنجەرەیەک لەگەڵ ڕابردو بە دەنگ و  ڕەنگەوە "Window  in time" .
ئەندرو باس لە شتێکی تر دەکات، کە زۆر گرنگە لە مرۆڤ شاردراوەتەوە، ئەویش ئەوەیە، کە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧١کەوە سەردانی هەسارەی مارس دەکات و بنکەی ئەمریکی لێیە، ئێستا خەڵکی لەوێ بوونی هەیە لەوێ ژیان بەسەر دەبات.
 ئەندرو خۆی دەگێڕێتەوە کە چەندەها جار چۆتە سەر هەسارەی مارس لەگەڵ ئۆبامادا. ئەو شوێنەی کە بەکاریان هێناوە بۆ چوون بۆ سەر هەسارەی مارس ناوی ژووری بازادان بووە :" Jump Room" واتە لەم ژوورەوە بە ماوەی چەند چرکەیەک گەیشتونەتە سەر هەسارەی مارس، وەک دەرگایەک لە هەسارەیەکەوە بۆ هەسارەیەکی تر.."Star gate".
لەم ڤیدیۆیەدا تەواوی چاوپێکەوتنەکەی تێدایە کە ئەندرو خۆی باسی دەکات.
کەواتە گەڕانەوە بەکاتدا و چوون بەرەو پێشەوە لە کاتدا بوونی هەیە.
ئەندرو بەتەمایە لە هەڵبژارندی ئایندەی سەرۆکایەیتی ئەمریکا خۆی کاندید بکات، ئەگەر بوو بە سەرۆک کۆمار، دەیەوێت تەواوی نهێنیەکان بڵاوبکاتەوە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە